ئیمان وباوه‌ڕ چیه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئیمان وباوه‌ڕ چیه
ما هو الإيمان
< kurdish -كردي - كوردي >
شێخ عبد الله ئه‌لمطلق
الشیخ عبد الله المطلق
وه‌رگێرانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : بشتیوان صابر عزیز
ئیمان وباوه‌ڕ چیه
ئه‌بوهریره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله عليه وسلم) له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌ركه‌وت، پیاوێك هاته خزمه‌تی ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا باوه‌ڕ چیه؟ فه‌رمووی: (باوه‌ڕت هه‌بێت به‌خوا، به‌فریشته‌كانی، به‌كتێبه‌كانی، به‌پێغه‌مبه‌رانیی، به رۆژی دوایی. هه‌روه‌ها باوه‌ڕت هه‌بێت به قه‌ده‌ر خه‌یر و شه‌ڕی. ئیمام موسلیم ریواتی كردوه.
مانای باوه‌ڕ له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای به‌ڕاستزانین دێت، وه ماناكه‌ی له فه‌رموده‌كه‌ی پێشو‌دا ئه‌وه‌یه: ده‌بێت مرۆڤ به‌ڕاستێكی ته‌واو بڕوای وا بێت كه ته‌نها خوای گه‌وره شایسته‌ی په‌رستنه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته ووه‌سف كراوه به هه‌موو سیفاتێكی ته‌واو وبه بێ كه‌م وكورتی.
وه باوه‌ڕمان وایه كه‌وا فریشته‌كان به‌نده‌ی ڕێزلێنراوی خوای گه‌وره‌ن وسه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن وهیچ شتێك له خۆیانه‌وه ناكه‌ن.
وه فریشته‌كان چه‌ند به‌شێكن به‌نسبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی سپاردوون له‌وانه: هه‌ڵگرانی عه‌رش وئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری عه‌رشدان وئه‌وانه‌ی له حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسماندان كه خه‌ریكی په‌رستن وئه‌وانه‌ی كه‌تایبه‌تن به به‌هه‌شت و ئاگر، وه ئه‌وانه‌ی كه تایبه‌تن به كاروباری سروشتی وئه‌وانه‌ی كه گیان كێشانی دروستكراوه‌كانی پێ سپێردراوه له كاتی مردن‌دا، وه ئه‌وانه‌ی كه فووكردن به (صور) ی پێ سپێردراوه، وه ئه‌وانه‌ی که ته‌گبیری کاروبار ده‌که‌ن كه كاروباری باران و و ڕووه‌كی پێ سپێردراوه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ فَالْمُدَبِّرَاتِ أَمْرًا ﴾ [ النازعات 5 ].
واته: وه سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ته‌گبیری کاروبار ده‌که‌ن، واته سوێند به‌مانه ئه‌وه‌ی به‌ڵێنتان پێدراوه دێته دی.
وه ئه‌وانه‌ی كه كاروباری باران وڕووه‌كی پێ سپێردراوه، وه ئه‌وانه‌ی که كۆرپه‌ی ناو ڕه‌حمی ئافره‌تیان پێ سپێردراوه، وه ئه‌وانه‌ی که مرۆڤ ده‌پارێزن، وه ئه‌وه‌انه‌ی كه نووسینی كرده‌وه‌كانی مرۆڤیان پێ سپێردراوه، وه ئه‌وانه‌ی كه چیاكانی پێ سپێردراوه، وه ئه‌وانه‌ی که ده‌گه‌رێن له زه‌ویدا وئاماده‌ی مه‌جالیسی زیكر وعیلم ده‌بن...وه غه‌یری ئه‌مانه كه‌وا به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر هاتوه له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانه‌وه.
وه باوه‌ڕمان به هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه هه‌یه كه‌وا خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌رانی ناردۆته خواره‌وه، وه ناوی هێناون له قورئانی پێرۆزدا، له‌وانه: ته‌ورات و ئینجیل وزه‌بوور‌و صوحوفی ئیبراهیم وموسی، وه ئه‌وانه‌ی كه ناوی نه‌هێناون. وه به‌راست زانینی ئه‌وه‌ی كه قورئان باسی كردوه له بوونی لادان وگوڕان له‌و نوسخانه‌ی ته‌ورات ئینجیل كه ئێستا هه‌ن له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكیدا.
وه شوێنكه‌وتنی ئه‌و په‌رتووكانه مه‌نسوخ كراوه به قورئانی پیرۆز؛ چونكه قورئانی پیرۆز تاكه په‌رتووكه كه‌وا پێویسته هه‌موو مرۆڤ وجنۆكه‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن وكاری پێ بكه‌ن.
وه باوه‌ڕمان به هه‌موو ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه علیهم السلام هه‌یه كه‌وا خوای گه‌وره ناردوویانیه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌كانیان، وه باسی بیست وپێنج دانه‌یانی كردوون له قورئانی پیرۆز، وه له فه‌رموده‌یه‌كی لاوازدا هاتوه كه‌وا ژماره‌یان سێ سه‌دو پازده پێغه‌مبه‌رن، وه خوای گه‌وره هه‌واڵی داوه كه‌وا بۆ هه‌موو ئومه‌تێك پێغه‌مبه‌رێكی ناردوه به یه‌كخواناسین، وه هیچ ئومه‌تێك نیه له ئومه‌ته‌كان ئیلا ترسێنه‌رێكی بۆ ناردوون.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ۚ وَإِنْ مِنْ أُمَّةٍ إِلَّا خَلَا فِيهَا نَذِيرٌ﴾ [فاطر :٢٤].
واتا: بێگومان ئێمه تۆمان به (ئاینی) ڕاست ناردووه مژده ده‌رو ترسێنه‌ر بیت هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێك (پێغه‌مبه‌رێکی) ترسێنه‌ری تێدا هاتووه.
وه باوه‌ڕمان به ڕۆژی دواییه، ڕۆژی پاداشت وسزا ولێپرسینه‌وه، ڕۆژی هه‌ستانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له گۆڕه‌كانیانه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری جیهانیان، ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌م زه‌وی یه ده‌گۆڕدرێ به زه‌وێیه‌کی تر وئاسمانه‌کانیش (ده‌گۆڕدرێن به ئاسمانی تر)، پاشان هه‌موو (له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه) وده‌رده‌که‌ون بۆ لای خوای ته‌نیای زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا. ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی چاك بوبێت له دونایادا ئه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سانێکن که خوا به‌هره‌ی ڕشتووه به‌سه‌ریاندا له پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان وشه‌هیدان وپیاوچاکان، وه ئه‌وانه چ هاوڕێ و هاوه‌ڵێکی چاکن.
وه ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی كرده‌وه‌كانی پڕ بێت له هاوبه‌ش په‌یداكردن وگوناه وتاوان، ئه‌وانه ته‌رازوه‌كه‌یان سوكه وله‌گه‌ڵ هاوری خراپ وسه‌ركرده گومڕاكان دان له ناو ئاگری دۆزه‌خ كه زۆر گه‌رمه‌و زۆر قوڵه وپڕه له کۆت و زنجیره، هاوار ده‌كات وه‌ڵام نادرێته‌وه وداوای یارمه‌تی ده‌كات به‌ڵام كه‌س نیه یارمه‌تی بدات.
وه باوه‌ڕمان وایه كه خوای گه‌وره زانایه به هه‌موو كاروباری بونه‌وه‌ر وكرده‌وه‌ی به‌نداكان پێش ئه‌وه‌ی روبدات، وه خوای گه‌وره هه‌مووی نوسیوه‌ته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه زانیویه‌تی، وه ویستی خوای گه‌وره وا بووه كه رووبدات، چونكه ژیانی دونیا‌ی كردوه به جێیگای تاقیكردنه‌وه و ئیبتلا كردن، وه هیچ شتێك روونادات له مولكی خوای گه‌وره كه ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت.
وه باوه‌ڕمان وایه كه خوای گه‌وره به‌نده وكرده‌وه‌كانیانی دروست كردوه و وه‌دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه، وه چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه..
وه هه‌ر شتێك به‌سه‌ر به‌نده‌كان بێت له موسیبه‌ت و غه‌م وناخۆشی، ئه‌وه خوای گه‌وره نوسیویه‌تی، وه تووشی هیچ شتێك نابین بێجگه له‌وه‌ی که خوای گه‌وره نوسیویه‌تی بۆمان وته‌قدیری كردوه به هۆی كرده‌وه‌كه‌یه‌وه، وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ﴾ [الشورى :٣٠].
واته: وه هه‌ر ناخۆشی یه‌کتان تووش بووبێ ئه‌وه به‌هۆی کرده‌وه‌ی (خراپی) خۆتانه‌وه‌یه وه له زۆرێکیش چاوپۆشی کردووه.
ده‌بێت به‌نده رازی بێت به قه‌ده‌ر، وه‌هه‌وڵ بدات ئیشی چاكه ئه‌نجام بدات، وه رازی نه‌بوون به موسیبه‌ت، ئه‌وه موسیبه‌ته‌كه لانابات و نایگه‌ڕێنێته‌وه وپاداشته‌كه‌شی له ده‌ست ده‌بات، هه‌ر چۆن وتراوه: ئه‌گه‌ر ئارامی بگریت ئه‌وه قه‌ده‌ر به‌سه‌رتا ده‌روات وپاداشت ده‌درێته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ئارامیش نه‌گریت ئه‌وه قه‌ده‌ر به‌سه‌رتا ده‌روات و گوناه باریش ده‌بیت.
وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ هێنان به هه‌موو ئه‌وه‌ی كه باسمان كرد، ده‌بێت كاروكرده‌وه‌ی چاك ڕاستی ئه‌وه ده‌ربخات. چونكه باوه‌ڕ بریتیه له ئۆقره گرتن له دڵدا وووتنی شایه‌تومان به‌زومان، وكارپێكردنی به ئه‌ندامه‌كانی جه‌ستـــه و لاشه.
وه باوه‌ڕ زیاد ده‌كات به گوێڕایه‌لی وتاعه‌ت، وه كه‌م ده‌كات به سه‌رپێچی وتاوان، وه ئه‌وه‌ی نو‌ێژ نه‌كات ئه‌وه باوه‌ڕی نیه له لای زۆرێك له زانایان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:﴿فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ﴾[التوبة11].
واته: ئینجا ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه و نوێژیان به‌جێ هێنا و زه‌کاتیان دا ئه‌وه براتانن له ئاییندا وه ئێمه به‌ڵگه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ گه‌لێك که‌ده‌یزانن.
وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ده‌رباره‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ كه كاتێك ئه‌هلی به‌هه‌شت پرسیاریان لێ ده‌كه‌ن بۆ چونه ناو دۆزه‌خ:
﴿قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ٤٣ وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ ٤٤ وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ الْخَائِضِينَ ٤٥ وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ الدِّينِ﴾ [ المدثر 43-46] .
واتا: ئه‌وانیش وتیان: ئێمه له نو‌ێژ گه‌ران نه‌بووین. وه خۆراکمان نه‌ده‌دا به هه‌ژاران. وه‌ڕۆ ده‌چووین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ڕۆ ده‌چوون له قسه‌ی خراپه‌و بێ شه‌رعی دا. وه باوه‌ڕمان به ڕۆژی دوایی نه‌بوو.
وه هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌ن كه‌وا سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانێك له تاوانه گه‌وره‌كان، وه ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری بكه‌ییت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وبه بكات، پێت ده‌ڵێت: برام من دڵم پاكه ونه حه‌سودی و نه غه‌شی تێدایه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: ته‌قوا وپارێزكاری ئا لێره‌دایه، وه ئیشاره‌ت بۆ سینگی ده‌كات. وه ئه‌م فه‌رموده‌یه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك دێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمێنێت كه‌وا ئیماندار‌ێكی ته‌واوه و سووربوون له‌سه‌ر تاوان زیانی پێ نابه‌خشێت. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ئاشكرا ونه‌فامێكی گه‌وره‌یه؛ چونكه ئه‌وه‌ی له ناو دڵدایه به كاروكرده‌وه ئاشكرا ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه‌وا ئیمان وباوه‌ڕی ته‌واو وبه‌هێزه وخوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم خۆش ده‌وێت، ده‌بێت شوێنه‌واری گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی تێدا به‌دی بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوێنه‌واری تاوان و گوناهی تێدا به‌دی كرا وبانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش بكات كه خوای گه‌وره‌ی خۆش ده‌وێت، ئه‌وه وه‌كو ووته‌ی ئه‌م شاعیره وایه كه ده‌ڵێت:
تعصى الإله وأنت تعلن حبه هذا لعمري في القياس بديع
لو كان حبك صادقاً لأطعتـه إن المحب لمن يحـب مطيـع
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ناڵێین كه‌وا هیچ ئیمان وباوه‌ڕی نه‌ماوه، به‌ڵكو ده‌ڵێین سه‌رپێچی وتاوان سه‌ره‌تای كوفرن، وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كخواناسین بمرێت وسوور بێت له‌سه‌ر تاوان كردن ئه‌وه له ژێر ویست ومه‌شیئه‌تی خوای گه‌وره دایه له رۆژی قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی له‌سه‌ر بێت لێی خۆش ده‌بێت یان سزای ده‌دات و پاشان ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه.
سه‌رچاوه/ كتێبی الایمان: حقیقته – علاماته – ثمراته، لاپه‌ڕه:9 تا 15.