×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " من زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر ده‌كه‌م، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌بیرم ده‌چنه‌وه‌، وه‌ نازانم كاتێك ئایه‌تێك ده‌خوێنمه‌وه‌ ئایا خوێندنه‌وه‌كه‌م ڕاست ودروسته‌ یان نا ؟ دواتر بۆم ده‌رده‌كه‌ویت كه‌ من هه‌ڵه‌م كردووه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌دا، بفه‌رموون ڕێنومایم بكه‌ن، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌" .

    فهزڵی قورئان لهبهركردن

    فضل حفظ القرآن

    < kurdish -كردي - كوردی >

    شێخ عبد العزيز بن باز (ڕهحمهتی خوای لێ بێت)

    الشيخ عبد العزیز بن باز (رحمه الله)

    —™

    وهرگێرانی: دهستهی بهشی كوردی له ماڵپهری ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    فهزڵی قورئان لهبهركردن

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) : -

    پرسیار : من زۆرێك له ئایهتهكانی قورئانی پیرۆز لهبهر دهكهم، بهڵام پاش ماوهیهك لهبیرم دهچنهوه، وه نازانم كاتێك ئایهتێك دهخوێنمهوه ئایا خوێندنهوهكهم ڕاست ودروسته یان نا ؟ دواتر بۆم دهردهكهوێت كه من ههڵهم كردووه له خوێندنهوهدا، بفهرموون ڕێنومایم بكهن، خوای گهوره پاداشتی خێرتان بداتهوه .

    وهڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گهوره و میهرهبان و درودو صهڵات و سهلام بۆ سهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ..

    برای بهڕێز كارێكی ڕیگا پێدراو ومهشروع وپیرۆزه كه ههوڵ بدهیت و تێبكۆشیت كه قورئانی پیرۆز لهبهر بكهیت، وه ههوڵ بده كه قورئان بهسهر چهند برایهكی باش وخاسدا بخوێنیت له خوێندنگا یان له مزگهوت یان لهماڵهوه كه شارهزاییان ههیه له خوێندنهوهی قورئان و تهجوید، وه ههوڵ بده و پێداگری بكه كه ههڵهكانت بۆ ڕاست بكهنهوه، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { خیركم من تعلم القران وعلمه } واتا : باشترینتان ئهوانهتانن كه فێری قورئان خویندنهوه دهبێت و كهسانی تریش فێر دهكات، بۆیه باشترین كهسانێك ئهو كهسانهن كه ئههلی قورئانن ئهوانهی كه ههوڵی خۆیان خسته گهڕ بۆ فێربوونی، پاشان ههوڵ دهدهن كه خهڵكیش فێر بكهن، و كاری وكردهوهیشی پێ بكهن .

    پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به ههندێك له هاوهڵانی فهرموو : { أیحب أحدكم أن یذهب إلی بطحان فیأتي بناقتین عظیمتین في غیر إثم ولا قطیعة رحم " فقالوا : یا رسول الله كلنا یحب ذلك" فقال ( علیه الصلاة والسلام ) : " لأن یغدو أحدكم إلی المسجد فیتعلم آیتین من كتاب الله خیر له من ناقتین عظیمیتن، وثلاث خیر من ثلاث، وأربع خیر من أربع، ومن أعدادهن من الأبل} أو كما قال علیه الصلاة والسلام . [ رواه مسلم ] .

    واتا : ئايا كهس ههیه له ئێوه پێی خۆش بێت بڕوات بۆ دۆڵی بهطحان و دوو ووشتری زۆر باش بهێنێتهوه بهبێ ئهوهی تووشی گوناهو وبچڕاندنی صیلهی ڕهحم ببێت، هاوهڵانیش ووتیان : ئهی پێغهمبهری خوا ههموومان پێمان خۆشه، ئهمجا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : ئهگهر كهسێك له ئێوه بڕوات بۆ مزگهوت ودوو ئایهت له كتێبهكهی خوای گهوره – مهبهست پێی قورئانه - فێر ببێت باشتره لهدوو ووشتر، ئهگهر فێری سێ ئایهت ببێت باشتره بۆی له سێ ووشتر، وه ئهگهر فێر چوار ئایهت ببێت باشتره بۆی له چوار ووشتر، وه ههروهها ههرچهند زیاتر فێر ببێت هینده لهو ووشترانه بۆی باشتره ..

    بهمهش فهزڵ وگهورهیی فێربوونی قورئانی پیرۆزمان بۆ دهردهكهوێت، جا ئهی برای بهرێز ئامۆژگاری تۆیش دهكهین كه خۆت فێری قورئانخوێندنهوه بكه لهسهر دهستی ئهو برا بهرێزانهی كه به قورئان خوێندنهوهی چاك بهناوبانگن، تاوهكو سوودیان لێوهربگریت و بهشێوهیهكی ڕاست ودروست قورئان بخوێنیتهوه ..

    سهبارهت بهوهش كه قورئانت لهبیر دهچێتهوه هیچ گرفت نیه، چونكه ههموو كهسێك شتی بیر دهچێتهوه، ههروهك پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : { إنما أنا بشر مثلكم أنسی كما تنسون }[ رواه البخاري ] .

    واتا: منیش وهك ئێوه مرۆڤم شتم لهبیر دهچێتهوه وهك ئێوه چۆن لهبیرتان دهچێتهوه، وه رۆژێك گوێی له كهسێك بوو قورئانی دهخوێند فهرمووی:{ رحمه الله لقد أذكرني كذا وكذ آیة أسقطتهن من سورة كذا وكذا } [ رواه البخاري ] .

    واتا : ڕهحمهتی خوای لێ بێت، كه ئهو ئایهته و ئهو ئایهتهی بیر خستمهوه كه لهو سورهته و لهو سورهته لام بردبوون ..

    ووشهی ( أنسیتها ) مهبهست پێی ئهوهیه مرۆڤ ههندێك جار ههندێك ئایهتی لهبیر دهچێتهوه، و پاشان كهسانی تر بیری دهخهنهوه، باشتر وایه بڵێیت ( نُسَّيت ) واتا : له بیرم برایهوه، چونكه له فهرموودهدا هاتووه : { لا یقل أحدكم نَسيتُ آية كيت وكيت، بل هو نُسيَ } [ راوه البخاري ].

    واتا : كهستان نهڵێت فڵان ئایهت و فڵان ئایهتم لهبیر چویهوه، بهڵكو ئهو لهبیری براوهتهوه ..

    مهبهست ئهوهیه شهیتان لهبیری بردوهتهوه، سهبارهت به فهرموودهی: { من حفظ القرآن ثم نسیه لقي الله وهو أجذم } [ رواه أبو داود, وهو حديث ضعيف ].

    واتا : ههر كهسێك قورئانی لهبهر كرد و پاشان لهبیری چوویهوه، ئهوه ئهو كهسه كه دهگاتهوه بهخوای گهوره هیچ بهڵگهیهكی بهدهستهوه نیه وه ناتوانێت بهزمانی هیچ قهسه بكات وبۆ ئهوهی بهرگری پێ بكات لهخۆی ..

    شێخ ابن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت: ئهم فهرموودهیه فهرموودهیهكی لاوزاه بهلای زانایانهوه وله زمانی پێغهمبهرهوه ثابت وجێگر نهبووه ..

    دیاره لهبیر چوونهوهش بهدهست مرۆڤ نیه، وه هیچ كهسیش ناتوانێت سهلامهت بێ لێی، مهبهست پێی ئهوهیه مهشروع وڕیگا پێدراوه كه ئهوهی بۆت دهكرێت قورئانی پیرۆز لهبهر بكه، و لهگهڵیدا به به بهردهوامی، وه ههوڵبده لهگهڵ كهسێكدا قورئان بخوێنه كه شارهزایی ههبێت لێی، بۆ ئهوهی ههڵهكانت بۆ ڕاست بكاتهوه، خوای گهوره سهركهوتوو سهرفرازت بكات و كارت بۆ ئاسان بكات ..

    سهرچاوه : مجلة البحوث ژماره (38) لاپهڕه 133-135.