وه‌ڵامی گومانێك له‌سه‌ر لێبورده‌یی ئیسلام
پۆڵێنه‌كان
Full Description
وه‌ڵامی گومانێك له‌سه‌ر لێبورده‌یی ئیسلام
جواب شبهة حول تسامح الإسلام
< – kurdish كوردی – كردي >
ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
الفریق الكردی فی موقع دار الإسلام
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
وه‌ڵامی گومانێك له‌سه‌ر لێبورده‌یی ئیسلام
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كرواه : -
پرسیار : وه‌ڵامتان چیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تانه له ئیسلام ده‌ده‌ن و ده‌ڵین ئیسلام تاكاتێك له مه‌ككه‌دا لاواز بوو بانگه‌شه‌ی ته‌ساموح و لێبورده‌ی و پێكه‌وه ژیانی ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك هێزی په‌یدا كرد له مه‌دینه‌دا ئیتر ده‌ستی كرد به توند و تیژی وسرینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ..
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صه‌ڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
ته‌ساموح و پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌يی له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و پایه و كۆڵه‌كانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیان له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، بۆیه دروستكردنی هه‌ر جۆره خه‌له‌ل وگرفتێكیش له‌م بواره‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و ژیانی ڕۆژانه له‌نگ ونا ته‌ندروست ده‌بێت .
ئه‌و كاته‌شی كه موسڵمانان له شاری مه‌ككه بوون، سه‌ره‌تا وبناغه‌یه‌كیان دانا بۆ ئه‌م پرسه گرنگه، بۆیه له‌و پێناوه‌شدا ده‌ردی سه‌ری وچه‌رمه‌سه‌ری زۆریان بینی و سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ری سزای جه‌سته‌ی و ده‌رونیش بوونه‌وه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم )، بۆیه كار گه‌یشتبوه ئاستێك كه زۆرێك له‌و هاوه‌ڵانه‌ی كه پشت وپه‌نا ومه‌ئوایه‌كیان نه‌بوو كۆچیان كرد بۆ حه‌به‌شه، ئه‌وانه‌شیان توانای ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا چه‌ند جارێك داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )،كه ڕووبه‌ڕووی بێباوه‌ڕان ببنه‌وه، به‌ڵام مادام پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، له لایه‌ن خوداوه مۆله‌تی نه‌درابوو ڕازی نه‌بوو به ڕوو به‌ڕووبونه‌وه وبه‌رگری له‌خۆ كردن له‌به‌رامبه‌ر قوڕه‌یشدا، تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی كرد به پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، كه كۆچ بكات بۆ شاری مه‌دینه .
له‌پاش كۆچكردن بۆ مه‌دینه قۆناغێكی تری بانگه‌واز و فروانكردنی به‌هه‌موو نیوه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا ده‌ستی پێكرد،،،
بۆیه یه‌كێك له وه‌ڵامه‌كان بۆ ئه‌و گومان وتانه وته‌شه‌رانه ده‌درێت له ئیسلام كه گوایه له‌پاش كۆچكردن بۆ مه‌دینه بانگه‌شه‌ی ته‌ساموح وپیكه‌وه ژیان باوی نه‌ما، ئه‌وه‌یه به‌و كه‌سانه بوترێت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی له پاش كۆچكردن بۆ مه‌دینه په‌یمان نامه و ده‌ستوری مه‌دینه بوو، له‌نێوان موسڵمانان و جوله‌كه‌كان به هه‌رسێ تیره و تایفه‌كه‌یه‌وه، له‌و په‌یمان نامه و ده‌ستوره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، جوله‌كه‌كانی به به‌شێك وپێكهاته‌یه‌كی گرنگی شاری مه‌دینه داناوه، ئازادی ته‌واوی پێدابوون له موماره‌سه‌كردنی شه‌عائیره‌كانی ئاینی خۆیاندا، وه ئه‌وانیش وه‌ك موسڵمانان ئه‌ركی پاراستنی مه‌دینه‌یان له ئه‌ستۆدایه، واتا: موسڵمانان له ئه‌رك و ماف‌دا یه‌كسان بوون، ته‌نها هێنده هه‌بوو كه سیاده وسه‌روه‌ری بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوو، ئه‌ویش وه‌ك ڕێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ت وڕاپه‌ڕاندنی كاروباری خه‌ڵكی، موسڵمانانیش پابه‌ندی ئه‌م گرێ به‌سته بوون تا ئه‌و كاته‌ی كه جوله‌كه‌كان خیانه‌تیان كرد و په‌یمانه‌كه‌یان شكاند وده‌ستیان كرد به پیلان گێران له موسڵمانان، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ستا به دوور خستنه‌وه‌یان له شاری مه‌دینه، ئه‌ویش نه‌ك هه‌موویان به‌جارێك، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ تایفه‌یه‌كیانی تاوانبار نه‌كرد به خراپه و په‌یمان شكێنی ئه‌وی تریان، به‌ڵكو هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵیان به پێی هه‌ڵسوكه‌وتی خۆیان بوو، نه‌ك هه‌ر هێنده بگره تا راده‌یه‌كیش چاوپۆشی لێ‌كردن، بۆ نمونه كاتێك ( به‌نو نضیر ) هه‌ستان به پیلان گێران بۆ كوشتنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، له‌به‌رامبه‌ردا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ڵنه‌سا به تۆله لێسه‌ندنه‌وه‌یان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌وان كردیان، به‌ڵكو ته‌نها ناچاری كردن شاری مه‌دینه چۆڵ بكه‌ن، پێش ئه‌وانیش (به‌نو قه‌ینوقاع) هه‌ستان به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئافره‌تێكی موسڵمان و لێدان و سوكایه‌تی پێكردنی، ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌وانیشی ووت كه ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن، دواجار له‌هه‌موویان نه‌گریس تر ( به‌نو قریضه ) بوو كه هه‌ستان به پیلان گێڕان و ده‌ست تێكه‌ڵاو كردن له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕانی قوڕه‌یش بۆ ڕوخاندن وله‌بنه‌وه ڕیشه كێش كردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بنیاتی نابوو له جه‌نگی ( ئه‌حزاب )دا، بۆیه به ئه‌ندازه‌ی مه‌ترسی خیانه‌ت و پیلانه‌كه‌یان پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كردن، واتا : تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌وانی تر بێوه‌ی و پێكه‌وه ژیانیان هه‌ڵبژار دبیت ئیسلامیش ده‌رگای له‌سه‌ر پشت بووه، به‌ڵام كاتێك ناحه‌زان و دوژمنانی خه‌ریكی پیلان و جه‌نگ وئاژاوه گێری بوو بن بێگومان ئیسلامیش ده‌سته‌وسان نابێت، ئه‌ویش له كۆتاییه‌وه هه‌ر له‌پێناو ته‌ساموح و پێكه‌وه ژیان و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی یه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه به‌درێژای جه‌نگ و فتوحاتی ئیسلامی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و خه‌لیفه و ئه‌میره‌كانی ڕاسپارده ووه‌صیه‌تی سه‌ركرده‌ی سوپاكانیان كردووه كه هه‌رگیز كلێسا و دێر و مه‌عبده و په‌رستگای ئاینه‌كانی تر نه‌ڕوخێنن، و ڕوهبان و قه‌شه و پیاوانی ئاینی نه‌كوژن، وه یه‌كه‌مین كارێكیش كه ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه‌ی بانگ بكه‌ن بۆ ئیسلام، ئه‌گه‌ر ڕازی بوون وازیان لێ بهێنن، وه ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بوون ئه‌وا بانگیان بكه‌ن بۆ ڕازی بوون به پێدانی (جزیه) به موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ماڵ‌و سامان و بازرگانیان، خۆ ئه‌گه‌ر ڕازی نه‌بوون به‌م پێشنیاره‌یش ئه‌و كاته بانگیان بكه‌ن بۆ ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه ..
به دانپێدانانی ناحه‌زانی ئیسلامیش ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه ئیسلام كردوویه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یارانیدا له‌و په‌ری ڕه‌وشت به‌رزی و ته‌ساموح و لێبورده‌ییدا بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێشتا زۆری ماوه بگاته ئاستی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئیسلام، واقیع و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌كانی صه‌لیبیه‌كان له‌كۆن و ئه‌ورپا و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا باشترین شاهیدی و گه‌واهی ئه‌م ڕاستیه‌ن ...
ئه‌م ڕاسته‌یش له‌و كاته‌دا زیاتر به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ژماره‌یه‌ك له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بێ ئه‌وه‌ی سوپای ئیسلام بگاته لایان، له‌ڕیگای بازرگانه موسڵمانه‌كانه‌وه موسڵمان بوون، واتا له‌ڕیگای جوانی ڕه‌وشت و ته‌ساموح و لێبورده‌یی موسڵمانانه‌وه ووڵاتانی وه‌ك ئه‌نده‌نووسیا و مالیزیا و سه‌نغافوره ئیسلامیان قبوڵ كردووه ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..