×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : هه‌ندێك له‌ حاجیان و عومره‌كاران له‌ كاتی به‌جێهێنانی واجبی سه‌رتاشین یان كورتكردنه‌وه‌ی، هه‌ڵده‌سن به‌ تاشینی هه‌ندێك له‌سه‌ر، یان كورتكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی، وه‌ وازهێنانی ئه‌وی تر، ئایا ئه‌م شێوازه‌ جێگای قبوڵه‌ له‌ شه‌رعدا یان نا ؟.

    تاشین و كوورتكردنهوهی ههندێك لهسهر و وازهێنانی ئهوی تر

    حلق بعض الشعر أو تقصير بعضه وترك الباقي

    كوردي >

    دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    تاشین و كوورتكردنهوهی ههندێك لهسهر و وازهێنانی ئهوی تر

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    پرسیار : ههندێك له حاجیان و عومرهكاران له كاتی بهجێهێنانی واجبی سهرتاشین یان كورتكردنهوهی، ههڵدهسن به تاشینی ههندێك لهسهر، یان كورتكردنهوهی ههندێكی، وه وازهێنانی ئهوی تر، ئایا ئهم شێوازه جێگای قبوڵه له شهرعدا ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ههندێك له حاجیان و عومرهكاران كاتێك دهیانهوێت واجبی سهرتاشین یان كورتكردنهوهی جێ بهجێ بكهن، تێبینی ئهوهیان لێ دهكرێت ههندێكی دهتاشن و ئهوهی تری واز لێ دههێنن، یان ههندێكی كورت دهكهنهوه و ئهوی تری دهست لێ نادهن، بۆ نموونه كاتێك دهیهوێت كه پرچی كورت بكاتهوه دێت ههندێك تاڵه موو له پێش و پاش وئهملا ولای دهكاتهوه، و به حسابی خۆی ئیتر یهكێك له واجبهكانی حهج یان عومرهی بهجێهێناوه ..

    سهماحهتی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) لهم بارهیهوه ووتویهتی : دروست نیه ههندێك له پرچ و مووی سهرت كورت بكهیتهوه، یان ههندێكی بتاشیت و واز لهوی تر بهێنیت، ئهمهش پهسهندترین و ڕاسترین ڕای زانایانه، بهڵكو واجبه مووی سهر ههمووی كورت بكاتهوه، یان ههموی بتاشێت، باشتریش وایه لهكاتی تاشین یان كورتكردنهوهی لای ڕاست پێش بخات بهسهر لای چهپدا ..

    شێخ عهبدوڵا بن حومهید ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : ... كاتێك له هاتوچۆی نێوان صهفا و مهروه تهوا بوو، ئهگهر هاتوو تهمهتوعی كردبوو، ئهوا دوای ئهوه مووی سهری ههمووی دهتاشیت، یان ههمووی كورت دهكاتهوه، بهمهش تهحهلول دهكات و ههموو ئهو شتانهی پێشووتر بۆی یاساغ و قهدهغه بوو بۆی دروست دهبێتهوه، .... لهكاتی كورتكردنهوهشدا دهبێت ههموو مووی سهر كورت بكرێتهوه لهسهر ڕای دیاریترین و پهسهندترین ڕای زانایان ..

    ههر لهم باریهوه شێخ ابن عثیمین ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : واجبه تاشینی سهر بۆ ههموو سهر بێت، ههروهها ئهگهر كورتیشی كردهوه ههموو پرچی سهری له ههموو لاكانیهوه كورت بكاتهوه، وه ههر كهسێكیش پهلكهی كرد بوو، دهبێت له ههموو پهلكهكانی به ئهندازهی سهری پهنجهیهك ببڕێت ..

    لیژنهی ههمیشهی بۆ لێكۆڵینهوهی زانستی و فهتوادانیش له وهڵامی پرسیارێكدا ووتوویانه : واجبه ئهوهیه ههموو سهر بتاشرێت، یان ههموو كورت بكرێتهوه، بۆ حهج بێت یان عومره كردن، وه بزانه پێویست نیه ههموو تاڵه موویهك بگریت و كورتی بكهیتهوه، بهڵكو به شێوهیهكی گشتی ههمووی كورت بكرێتهوه، وه ئهوهشی باست كردووه كه ههندێك له پشتی سهرتهوه كورت بكهیتهوه و واز لهوی تری بهێنیت، لهسهر ڕای ڕاستر و پهسهندنتری زانایان، وه بزانه سونهتی پێغهمبهری خوا موحهمهدی كوڕی عهبدولا ( صلی الله علیه وسلم ) ئهوه نیه ههندێك له مووی سهر كورت بكهیتهوه و واز لهوی تر بهێنیت ..

    خوای گهورهش زاناتره ..