كه‌مته‌رخه‌می كردنی هه‌ندێك خه‌ڵك له ئیحرام كردن له‌كاتی تیپه‌ڕ بوونیان به میقات
پۆڵێنه‌كان
- جێگاكانی نیه‌تهێنان به حه‌ج وعومره << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- ئیحرام << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
كه‌مته‌رخه‌می كردنی هه‌ندێك خه‌ڵك له ئیحرام كردن له‌كاتی تیپه‌ڕ بوونیان به میقات
تهاون بعض الناس في الإحرام عند مروره على الميقات
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
كه‌مته‌رخه‌می كردنی هه‌ندێك خه‌ڵك له ئیحرام كردن له‌كاتی تیپه‌ڕ بوونیان به میقات
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به فڕۆكه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهینانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ده‌توانن له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ( جه‌ده ) ئیحرام بكه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر دروست نیه ئه‌ی ده‌بێت چی بكه‌ن ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له حاجیان كه به‌فڕۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له ئیحرام كردن وگوێی پێ ناده‌ن و له ( میقات) تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئیحرام ناكه‌ن ونیه‌تی ئیحرام ناهێین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ( جده )، بۆیه ئه‌م كاره كارێكی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت برایانی حاجیمان زۆر جێگای گرنگی پێدانیان بێت .
بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه به فڕۆكه گه‌شت ده‌كات بۆ به‌جێهێنانی حه‌ج ده‌بێت له ووڵاتی خۆی پێش ئه‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌كه‌ی ببێت سوننه‌ته‌كانی ئیحرامی هه‌مووی جێ به‌جێ كرد بێت له نینۆك كردن و لابردنی مووی لاشه‌ی و بۆنی خۆش له‌خۆدان، پاشان ده‌ره‌دامانه‌كه‌ی له دامێنی بئاڵێنێت و پشته‌ماڵه‌كه‌ی بدات به‌سه‌ر پشتیدا ودواتر سواری فڕۆكه ببێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و كه‌سه به دڵ‌و ده‌روون و جه‌سته ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی ( میقات ) ئه‌و جێگایه‌ی كه نابێت حاجی وعومره‌كاران به‌بێ نیه‌تهێنانی ئیحرام تێپه‌ڕ ببن لێوه‌ی، بۆیه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و ئاسته تاقمی فڕۆكه‌وانه‌كان حاجیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ئاماده‌بن بۆ نیه‌تهێنانی حه‌ج یان عومره، ئه‌م نیه‌تهێنانه‌یش یه‌كه‌م ڕوكنه له ڕوكنه‌كانی حه‌ج، كه حه‌ج كردن به‌بێ ئه‌و نیه‌تهێنانه به‌تاڵه، بۆیه نابێت حاجی له ( میقات ) تێپه‌ڕ بكات به‌بێ نیه‌تهێنانی ئحیرام، بۆیه كه گه‌یشتنه ئاستی ( میقات ) له ئاسمان ده‌بێت مامۆستایانی و مورشیدانی دینی حاجیان ئاگادر بكه‌نه‌وه بۆ نیه‌تهێنان ئه‌ویش به‌ووتنی ( لبیك اللهم عمرة متمتعا إلی الحج ) چونكه زۆرینه‌ی حاجیان حه‌جی ( ته‌متوع ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ووتن و نیه‌تهێنان ئیحرام، ئیتر له‌وه‌و دوا حاجیان ده‌كه‌ونه ئیحرامه‌وه و كۆمه‌ڵێك شتیان له‌سه‌ر حه‌رام ویاساغ ده‌بێت كه نابێت نزیك بكه‌ونه‌وه لێی .
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی حه‌جه‌كه‌ی نه‌هێنێت تا ئه‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ( جه‌ده ) ئه‌وجا نیه‌ت بهێنێت و ئیحرام بكات، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ( میقات ) و له‌وێ نیه‌تی حه‌جه‌كه‌ی یان عومره‌كه‌ی بهێنێت، وه ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌گه‌ڕایه‌وه و هه‌ر له‌فڕۆكه‌خانه نیه‌تی هێنا و له‌وێ ئیحرامی به‌ست، واجبه له‌سه‌ری ( فدیة ) یه‌ك بدات كه بریتیه له سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵێك ...
له‌م باره‌یه‌شه‌وه شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : " القادم عن طريق الجو أو البحر يحرم إذا حاذى الميقات مثل صاحب البر إذا حاذى الميقات أحرم في الجو أو في البحر أو قبله بيسير حتى يحتاط لسرعة الطائرة أو سرعة السفينة أو الباخرة , فإذا تجاوز من أراد الحج أو العمرة الميقات ولم يرجع إليه وأحرم من مكانه فعليه فدية يذبحها في مكة ويطعمها كلها للفقراء" .
واتا : ئه‌و كه‌سه‌ی به رێگای ئاسمانی یان به ڕێگای ده‌ریا دێت بۆ حه‌ج یان بۆعومره، كاتێك گه‌یشته ئاستی ( میقات ) ده‌بێت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ووشكانی دێت بۆ حه‌ج وعومره كه چۆن له ( میقات ) ئیحرام ده‌كات ونیه‌تی ئیحرام ده‌هێنێت، ده‌بێت ئه‌ویش هه‌ر له ئاسمان یان له‌ناو ده‌ریا كاتێك گه‌یشته ئاستی ( میقات ) نیه‌تی ئیحرام بهێنێت ، یان كه‌مێك پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئاستی ( میقات ) وه‌ك ئیحتیاط ئيحرام بكات، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕۆكه وكه‌شتی به‌خێرای تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن، جا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت حه‌ج یان عومره بكات، به‌ڵام له ( میقات ) تێپه‌ڕی كرد، ئه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆی و له‌وێ نیه‌ت بهێنێت و ئیحرامه‌كه‌ی ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه و هه‌ر له‌و جێگایه نیه‌تی هێنا و ئیحرامی به‌ست، ده‌بێت فدیه‌یه‌ك بدات كه بریتیه له سه‌ربڕینی كاورێك یان بزنێك و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌ژارانی شاری مه‌ككه‌دا ...
وه‌ك تێبینیه‌ك ده‌بێت ئه‌وه بزانین مه‌به‌ست له ڕوكنی ئیحرام له حه‌جدا له‌خۆ ئاڵاندنی ئه‌و دوو پارچه خاولیه سپیه نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ست له‌و ڕوكنه‌ی حه‌ج نیه‌ت هێنانه بۆ حه‌ج یان عومره، یان حه‌ج وعومره به‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین داكه‌ندنی جلوبه‌رگ و له‌خۆ ئاڵاندنی ئه‌و دوو پارچه خاولیه سپیه، یه‌كێكه له واجبه‌كانی ناو ئیحرام،،،
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..