لێكۆڵینه‌وه وڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌بابه‌ته‌كانی حه‌ج وعومره وزیاره‌ت: به‌شی : به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی حه‌ج وعومره
پۆڵێنه‌كان
Full Description
لێكۆڵینه‌وه وڕوونكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌بابه‌ته‌كانی حه‌ج وعومره وزیاره‌ت به‌شی : به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی حه‌ج وعومره وده‌ستپێشخه‌ری وپه‌له كردن له ئه‌نجامدانیان
التحقیق والإيضاح لكثير من مسائل الحج والعمرة والزيارة
فصل : في أدلة الحج والعمرة والمبادرة إلى أدائهما
< كوردی -كردي - Kurdish >
سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
سماحة الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز (رحمه الله )
وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی حه‌ج وعومره وده‌ستپێشخه‌ری وپه‌له كردن له ئه‌نجامدانیان
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
بابه‌تێك : به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی حه‌ج وعومره :
ئه‌گه‌ر شاره‌زای ئه‌و به‌ڵگانه بوویت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌ج وعومره‌ی فه‌رز و واجب كردووه له‌سه‌ر موسڵمانان، ئه‌وا خوای گه‌وره من وئێوه‌یش موه‌فق و سه‌ركه‌وتوو بكات، بزانه كه په‌روه‌ردگار حه‌جی ماڵه‌كه‌ی خۆی واجب كردووه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی، وه كردویه‌تی به یه‌كێك له ڕوكن و پایه سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسلامیش، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا له‌باره‌ی فه‌رز بوونی حه‌جه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﭐﱡﭐ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﱠ [ آل عمران: ٩٧ ].
واتا : خودا چوونه حه‌جی فه‌رز کردووه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی توانای ماڵی و لاشهییان هه‌یه‌و ترسی ڕێگایان نیه، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌کاته بێ باوه‌ڕی به‌وه‌ی حه‌ج به فه‌رز نازانێت، ئه‌وه هه‌ر خۆی زه‌ره‌رمه‌نده، چونکه به‌ڕاستیی خودا بێباکه‌و پێویستی به هیچ که‌سێك نیه له‌م جیهانه‌دا.
له هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری وموسلیمیشدا هاتووه، عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ری ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } بني الإسلام على خمس : شهادة أن لا إله إلا الله ، وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة، وصوم رمضان، وحج بيت الله الحرام { ([1]) .
واتا : ئاینی ئیسلام له‌سه‌ر پێنج پایه بنیاتنراوه، شاهیدیدان به‌وه‌ی هیچ پهرسترواێكی به‌هه‌ق نیه جگه له (الله) وه موحه‌مه‌دیش پێغه‌مبه‌ر و فورستادهی خوایه، وه ئه‌نجامدانی نوێژ، وده‌ركردنی زه‌كاتی ماڵ وسامان، وگرتنی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان، وحه‌جی ماڵی خوای گه‌وره .
سه‌عیدی كوڕی مه‌نصور له سونهنهكهیدا ڕیوایه‌تی كردووه، له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت ) له باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه حه‌ج بكه‌ن ونایكهن، فه‌رموویه‌تی : } لقد هممت أن أبعث رجالاً إلى هذه الأمصار فينظروا كل من كان له جدة ولم يحج ليضربوا عليهم الجزية، ما هم بمسلمين، ما هم بمسلمين{ ([2]) .
واتا : نزیك بوو، وه نیازی ئه‌وه‌م كرد كه كۆمه‌ڵێك پیاو بنێرم بۆ ئه‌و ووڵاتانه، وته‌ماشای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه توانا وده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه حه‌ج بكه‌ن و نایكه‌ن، جزیه وسهرانهیان لێ بسێنن، چونكه ئه‌وانه موسڵمان نین، ئه‌وانه موسڵمان نین .
عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالبیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : }من قدر على الحج فتركه فلا عليه أن يموت يهودياً أو نصرانياً { ([3]) .
واتا : هه‌ر كه‌سێك توانا وده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه حه‌ج بكات ونهیكات، ئه‌وه به جوله‌كه‌یی یان به گاوریی ده‌مرێت .
بابه‌تێك : به‌ڵگه‌كانی واجبی په‌له‌كردن وخێراكردن له به‌جێهێنانی حه‌ج :
ئه‌و كه‌سه‌ی كه حه‌جی له‌سه‌ر واجب بووبێت، پێویسته له‌سه‌ری په‌له بكات وخێرا بكات بۆ به‌جێهێنانی، چونكه عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } تعجلوا إلى الحج – يعني: الفريضة – فإن أحدكم لا يدري ما يعرض له { ([4]) .
واتا : په‌له بكه‌ن له به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، چونكه هیچ كه‌سێك له ئێوه نازانێت تووشی چی ده‌بێت .
چونكه به‌جێهێنانی حه‌ج فهرزێكه هه‌ركاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ری فه‌رز بووه ده‌سه‌ڵات وتوانای هه‌بوو، ده‌بێت زوو خێرا به‌جێی بهێنێت وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوای نه‌خات، چونكه ظاهر و ڕواڵه‌تی ئایه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نابێت حه‌ج دوابخرێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﭐﱡﭐ ﲝ ﲞ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥﲦ ﲧ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﱠ [ آل عمران: ٩٧ ].
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له یه‌كێك له ووتاره‌كانیدا فه‌رمووی : } أيها الناس، إن الله فرض عليكم الحج فحجوا{ ([5]) .
واتا : ئه‌ی خه‌ڵكینه خوای گه‌وره حه‌جی ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر فه‌رز كردوون، كه‌وابێت حه‌جه‌كه‌تان بكه‌ن .
بابه‌تێك : به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی عومره :
وه كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌یه‌ش له‌باره‌ی واجب بوونی عومره‌وه هاتوون، له‌وانه‌ش :
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامی جوبره‌ئیلدا كاتێك پرسیاری لێ‌كرد له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه فه‌رمووی : } الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة، وتؤتي الزكاة، وتحج البيت وتعتمر، وتغتسل من الجنابة، وتتم الوضوء، وتصوم رمضان { ([6]) .
واتا : ئیسلام ئه‌وه‌یه : شاهیدی بده‌ی كه هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه جگه له (الله) وه شاهیدیش بده‌یت كه موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) پێغه‌مبه‌ر و فورستادهی خوایه، وهنوێژهكانت به‌جێ بهێنێت، وه زه‌كاتی ماڵ وسامانت ده‌ربكه‌یت، وحه‌ج وعومره بكه‌یت، وغوسلی جه‌نابه‌ت وله‌شگرانی بكه‌یت، وه ده‌ست نوێژ به‌ڕێك وپێكی بگریت، وڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بگریت .
وه عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانیش ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه ووتی : } یا رسول الله هل علی النساء من جهاد ؟ قال : علیهن الجهاد لا قتال فیه الحج والعمرة{ ([7]) .
واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئایا ئافره‌تان جیهادیان له‌سه‌ر واجبه ؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : به‌ڵێ جیهادێكیان له‌سه‌ر واجبه كه كوشتاری تێدا نیه، ئه‌ویش حه‌ج وعومرهیه .
بابه‌تێك : عومره وحه‌ج كردن له ته‌مه‌ندا یه‌كجار واجبه، به‌ڵام سوننه‌ته زۆر ئه‌نجامدانی .
حه‌ج وعومرهیش له ته‌مه‌ندا ته‌نها یه‌كجار واجبن، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } الحج مرة، فمن زاد فهو تطوع{ ([8]) .
واتا : حه‌جكردن له ته‌مه‌ندا یه‌كجار فه‌رزه، له‌وه زیاتر ته‌طوع و سوننه‌ته .
سوننه‌تیشه كه مرۆڤی موسڵمان حه‌ج وعومره زۆر بكات، چونكه له‌هه‌ردوو صه‌حیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووه، كه ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:} العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما، والحج المبرور ليس له جزاء إلا الجنة {([9]) .
واتا : عومره‌یه‌ك بۆ عومرهیهكی تر ده‌بێته كه‌فاره‌ت وهۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانی نێوان ئه‌و دوو عومره‌یه، حه‌جێكی مه‌برور و پاكوخاوێنیش پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته .
خوای گه‌وره ومیهرهبان حه‌جی حاجیانمان قبوڵ بكات و به حه‌جێكی مه‌برور وه‌ری بگرێت لێیان
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم .
([1]) بوخاری له ( كتاب الإیمان، باب بني الاسلام علی خمس ) به فه‌رمووده‌ی ژماره (8)، وه موسلیم له ( كتاب الإیمان، باب بیان أركان الإسلام ودعائمه العظام) به فه‌رمووده‌ی ژماره (16) ڕیوایه‌تیان كردووه .
([2]) ابن حه‌جه‌ر له تلخیص الحبیر (2/223) ڕیوایه‌تی كردووه، چه‌ند ڕێگا وسهنهدێكی صه‌حیحی هه‌یه، به‌ڵام ڕیوایه‌ته‌كه ڕیوایه‌تێكی مهوقوفه، كه سه‌عیدی كوڕی مه‌نصور و ئیمامی به‌یهه‌قی له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تیان كردووه، ئه‌و له‌فزه‌ی سه‌ره‌وه له‌فزی سه‌عیدی كوڕی مه‌نصوره، به‌ڵام له‌فزه‌كه‌ی به‌یهه‌قی به‌م شێوه‌یه‌یه (لقد هممت أن أبعث رجالاً إلى هذه الأمصار فينظروا كل من كان له جدة ولم يحج ليضربوا عليهم الجزية، ليمت يهوديا أو نصرانيا ) سێ‌جار ئه‌م له‌فزه‌ی ووته‌وه ( ليمت يهوديا أو نصرانيا ) .
([3]) تیرموذی له (كتاب الحج، باب ما جا‌ء في لفظ التغلیظ في ترك الحج) به فه‌رمووده‌ی ژماره (812) به مه‌ڕفوعی له عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالبهوه ( خوای لێ ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه، كه فه‌رموویه‌تی : " من ملك زادا وراحلة تبلغه إلی بیت الله، ولم تحج فلا علیه أن یموت یهودیا أو نصرانیا ... " به‌ڵام ئێخ ئه‌لبانی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ی به لاواز داناوه.
([4]) ئیمامی ئه‌حمه‌د له موسنه‌ددا ڕیوایه‌تی كردووه (1/313) له موسنه‌دی عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باسه‌وه به ژماره(2864).
([5]) موسلیم له ( كتاب الحج، باب فرض الحج فی العمر) به فه‌رمووده‌ی ژماره (1337) له ئه‌بو هوره‌یره‌وه ( خوای لێ رازی بێت) ڕیوایه‌تی كردووه .
([6]) ابن خزیمة له صه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه (1/3)، داره قوطنیش له (كتاب الحج، باب المواقیت) به فه‌رمووده‌ی ژماره (2664) ڕیوایه‌تی كردووه، وه به‌یهه‌قی له (السنن الكبری) ڕیوایه‌تی كردووه (4/570)، وه له ( شعب الإیمان) یش ڕیوایه‌تی كردووه (5/440)، له ( في الاعتقاد) (1/206)، له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕیوایه‌تی كردووه .
([7]) ئیمامی ئه‌حمه‌د له موسنه‌ددا ڕیوایه‌تی كردووه (6/165)، وه ابن ماجة له ( كتاب المناسك، باب الحج جهاد النساء) به فه‌رمووده‌ی ژماره (2901) ڕیوایه‌تی كردووه .
([8]) ئیمامی ئه‌حمه‌د له موسنه‌ددا ڕیوایه‌تی كردووه (6/255، 290)، له موسندهی به‌نی هاشم، له‌سه‌ره‌تای موسنه‌دی عبدالله‌ی كوڕی عه‌باس به فه‌رمووده‌ی ژماره (2637)، وه أبو داود له ( كتاب المناسك، باب فرض الحج) به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (1721) ڕیوایه‌تی كردووه، وهدارهمی له (كتاب المناسك، باب كیف وجوب الحج) به فه‌رموده‌ی ژماره (1788) ڕیوایه‌تی كردووه له عبدالله‌ی كوڕی عه‌باسه‌وه .
([9]) بوخاری له ( كتاب الحج، باب وجوب الحج والعمرة وفضلها ) به فه‌رمووده‌ی ژماره (1773)، وه موسلیم له ( كتاب الحج، باب في فضل الحج والعمرة ویوم عرفة) به فه‌رمووده‌ی ژماره (1349) ڕیوایه‌تیان كردووه .