ئایا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مناڵی بلوری ڕۆژوو ده‌شكێنێت
پۆڵێنه‌كان
- به‌تاڵكه‌ره‌وه‌كانی ڕۆژوو << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مناڵی بلوری ڕۆژوو ده‌شكێنێت
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هل إجراء عملية طفل الأنابيب یبطل الصوم
< كردي >
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئایا نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی مناڵی بلوری ڕۆژوو ده‌شكێنێت
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : من ئافره‌تێكم و چه‌ند ساڵێكه شووم كردووه، وقه‌ده‌ری خوا وابوو كه مناڵمان نه‌بووه، چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا كه خه‌ریكی ڕۆژگرتنی شه‌شه‌ڵان بووین، ده‌ستمان كرد به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری مناڵی بلوری، ئایا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ڕۆژوو ده‌شكێنێت یان نا ؟ خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
مه‌به‌ست له چاندنی مناڵی بلوری ئه‌وه‌یه : كه نمونه‌یه‌ك له ئاوی پیاو ( مه‌ني ) وه‌رده‌گیرێت، وه نموونه‌یه‌كیش له هێلكه‌ی ئافره‌ت وه‌رده‌گیرێت، پاشان له تاقیگه‌دا هه‌ردووكیان به چه‌ند وورده‌كاریه‌كی پزیشكی ده‌پینرێت و ده‌بێت به نوتفه‌یه‌كی زیندوو، دوای ئه‌وه ده‌یگڕێنه‌وه بۆ ناو ڕه‌حم و مناڵدانی ئافره‌ته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بنوسرێت به دیواری مناڵدانه‌وه و پاشان ببێت به كۆرپه‌له .
دیاره ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش زۆرێك له‌و پیاو وژنانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه ماوه‌یه‌ك زه‌واجیان كردووه به‌ڵام قه‌ده‌ری خوا وابووه كه مناڵیان نه‌بووه، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ندێك گرفت لای ژنه‌كه، یان لای پیاوه‌كه، دیاره زانایانیش له‌باره‌ی حوكمی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه باسیان له‌وه كردووه كه دروسته ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و پیاو و ژنه‌ی كه ئاو وهیڵكه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت، پیاو و ژنی شه‌رعی یه‌كتر بن، وه ده‌بێت له مناڵدان و ره‌حمی ئه‌و ژنه‌دا بچێنرێته‌وه نه‌ك بخرێته مناڵدانی ژنێكی تره‌وه، وه‌ك له‌هه‌ندێك ووڵاتدا مناڵدانی ئافره‌تێك به كرێده‌گیرێت و ئه‌و نوتفه پیتێنراوه‌ی ژن و پیاوه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕرێته‌وه، كه دروست نیه له ڕووی شه‌رعه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌و مه‌رجانه ئه‌نجامدرا ئه‌وا هیچ گرفتێكی تێدا نیه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه ،،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره له نه‌شته‌رگه‌ری ڕۆژووی پێده‌شكێت یان نا ؟
یه‌كه‌م : گومانی تێدا نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ڕۆژدا ئه‌نجامدرا، ده‌بیت پیاوه‌كه‌ی له ڕێگای ئاو هێنانه‌وه‌ی خۆی ( الاستمناء = ده‌ستپه‌ڕ ) وه، ئاوی خۆی پێشكه‌ش به دكتۆر و ئه‌و سه‌نته‌ره بكات كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، گومانی تێدا نیه ئه‌مه‌ش ڕۆژووی پیاوه‌كه‌ی ده‌شكێنێت، بۆیه ئێمه ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژن و پیاوه وویستیان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌نجام بده‌ن كاتێك بیكه‌ن كه به‌ڕۆژوو نه‌بن ..
دووه‌م : سه‌باره‌ت به ڕۆژووی ژنه‌كه‌ش ئه‌وا ده‌ڵێین : وه‌رگرتنی هێلكه‌دان له ئافره‌ت بۆ هه‌ركارێك بێت له‌و شتانه نیه كه ڕۆژووی پێ ده‌شكێت، بۆیه كارێكی ئاساییه و ڕۆژوو ناشكێنێت، چونكه وه‌رگرتنی ئه‌م هیڵكه‌دانه یان له‌رێگای خستنه ناوی ده‌رزی له ڕووی سكه‌وه وبه ئامێری ناوسك بین ده‌كرێت، یان له‌ڕێگای ( زێی ) ئافره‌ته‌كه‌وه ده‌بێت به‌هۆی ئامێری ناوسك بین، له‌هه‌ر كام له‌و دوو ڕێگاوه بێت وه‌رگرتنی هیڵكه‌دان له ئافره‌ته‌كه ڕۆژووی پێ ناشكێت ..
پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هیڵكه و نوتفه پیتێنراوه بۆ مناڵدانی ئافره‌ته له رێگای زێیه‌وه، دیسان ڕۆژووی پێ ناشكێت، چونكه ئه‌م كرداره به خواردن و خواردنه‌وه دانانرێت، دیسان ( جماع ) یشی پێ ناوترێت، به‌جۆرێك زه‌كه‌ری پیاوه‌كه نه‌كه‌وتووه له زێی ئه‌و ئافره‌ته و نه‌چووه‌ته ناویه‌وه، وه زانیاری نوێی پزیشكیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه مناڵدانی ئافره‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌یست نیه به گه‌ده‌ی ئافره‌تانه‌وه ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..