واجبوونی گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له ڕوانگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
واجبوونی گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له ڕوانگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
وجوب طاعة النبي ﷺ في ضوء الآيات القرآنية
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
واجبوونی گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له ڕوانگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه
خوای گه‌وره له قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا باسی واجبوونی گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات صلی الله علیه وسلم، فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند ئایه‌تێك له‌و باره‌وه:
1- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ قُل أطِيعُوا الله والرَّسُولَ فإن تَوَلَّوا فإنَّ الله لا يُحِبُّ الكَافِرِينَ} [سورة آل عمران: 32].
واتا: بڵێ: فه‌رمانبه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن ئینجا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن ئه‌وه بێگومان خوا بێ بڕوایانی خۆش ناوێت.
2- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ياأيُّها الَّذين آمَنُوا أطيعوا الله وأطيعوا الرَّسولَ وأُولي الأمرِ منكُم فإن تنازعتُم في شيءٍ فرُدُّوه إلى الله والرَّسولِ إن كنتم تؤمنونَ بالله واليومِ الآخِرِ ذلك خيرٌ وأحسنُ تأويلاً} [سورة النساء:59].
واتا: ئه‌ی که‌سانێك که باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بن وه پاشانیش گوێڕایه‌ڵی کار به‌ده‌سته(عادیله) کانی خۆتان بن جا ئه‌گه‌ر دوو بهرهکیتان هه‌بوو له‌شتێکدا ئه‌وه بیگێڕنه‌وه بۆ لای خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به ڕۆژی دوایی ئه‌وه باشتره وه ئاکام و ئه‌نجامی چاکتره.
3- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ فلا ورَبِّكَ لا يؤمِنونَ حتَّى يُحكِّموكَ فيما شَجَرَ بينهم ثمَّ لا يَجدوا في أنفُسهِم حرَجاً ممَّا قضَيتَ ويُسلِّموا تَسليماً} [سورة النساء: 65].
واتا: نه‌خێر(وانی یه که خۆیان به باوه‌ڕدار نیشان ده‌ده‌ن) سوێند به په‌روه‌ردگارت بڕوا دارنین تا تۆ نه‌که‌نه دادوه‌ر له‌هه‌ر ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی یه‌کی نێوانیان دا له‌پاشان هه‌ست نه‌که‌ن له ده‌رونیاندا به هیچ بێزاری یه‌ک له‌و بڕیاره‌ی تۆ داوته و مل که‌چ نه‌که‌ن به مل که‌چی یه‌کی ته‌واو.
4- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {من يُطعِ الرَّسولَ فقد أطاعَ الله ومن تَولَّى فما أرسلناكَ علَيهِم حفيظاً} [سورة النساء:80].
واتا: هه‌ر که‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بکات ئه‌وه به ڕاستی گوێڕایه‌ڵی خوای کردووه هه‌ر که‌سێکیش پشت هه‌ڵبکات ئه‌وه ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه به چاو‌دێر و پارێزه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه.
5- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَأَطِيعُوا اللهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيْحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللهَ مَعَ الصَابِرِين} [سورة الأنفال:46 ].
واتا: باوه‌ڕداران گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن وه جیاواز مه‌بن و دووبه‌ره‌کی مه‌که‌ن به‌هۆیه‌وه بشکێن و لاواز ببن و هێزتان بڕوا‌و نه‌مێنێ وه خۆ ڕاگربن به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ خۆڕگراندایه.
6- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{إنَّما كان قولَ المؤمنينَ إذا دُعُوا إلى الله ورسولِهِ لِيَحْكُمَ بينهم أن يقولوا سَمِعنا وأطَعنا وأولئِكَ هم المفلِحونَ(51) ومن يُطع الله ورسولَهُ ويَخشَ الله ويتَّقْهِ فأولئِكَ هم الفائِزونَ } [سورة النور:52].
واتا: جا هه‌رکه‌س گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات وه له خوا بترسێ و خۆی له (سه‌ر پێچی) خوا بپارێزێ ئه‌وه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوون.
7- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{إنَّما المؤمنونَ الَّذينَ آمنوا بالله ورسولهِ وإذا كانوا معَهُ على أمرٍ جامعٍ لم يذهبوا حتَّى يستَئذِنوهُ إنَّ الَّذينَ يستئذنونَكَ أولئِكَ الَّذينَ يؤمنونَ بالله ورسولهِ فإذا استئذنوكَ لبعضِ شأنِهم فَأْذَن لِمن شِئتَ منهم واستغفرْ له‌م الله إنَّ الله غفورٌ رحيمٌ} [سورة النور:62].
واتا: به ڕاستی ئیمانداران ته‌نها ئه‌وانه‌ن که بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه وه هه‌ر کاتێ له‌گه‌ڵ ئه‌و (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) دابن له کارێکی گرنگدا که کۆیان ده‌کاته‌وه (وه‌ك غه‌زا و جومعه و جه‌ژن) ناڕۆن به هیچ لایه‌کدا هه‌تا مۆڵه‌ت له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌رنه‌گرن بێگومان ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تت لێ وه‌رده‌رگرن ئه‌وانه که‌سانێکن که بڕوایان هه‌یه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی جا هه‌ر کاتێ ئه‌وانه داوای مۆڵه‌تیان لێ کردیت بۆ هه‌ندێ ئیش و کاری تایبه‌تی خۆیان ئه‌وه هه‌رکامیان خۆت ویستت مۆڵه‌تی بده وه داوای لێبووردنیان بۆ بکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده‌ی میهره‌بانه.
8- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{لقد كان لكم في رسولِ الله أُسوَةٌ حسنةٌ لِمَن كان يَرجو الله واليومَ الآخر وذَكرَ الله كثيراً} [سورة الأحزاب:21].
واتا: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئێوه هه‌یه سه‌ر مه‌شقی و پێشه‌وایه‌تی چاك بۆ که‌سێ به‌هیوای خوا‌و (پاداشتی) ڕۆژی دوایی یه وه زۆر یادی خوا ده‌کات.
9- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وما كان لمؤمنٍ ولا مؤمنةٍ إذا قضى الله ورسُولُهُ أمراً أن يكونَ لهمُ الخِيَرَةُ من أمرهِم ومن يَعصِ الله ورسولَهُ فقد ضلَّ ضلالاً مبيناً} [سورة الأحزاب:36].
واتا: بۆ هیچ پیاوو ئافره‌تێکی باوه‌ڕدار نی یه کاتێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری هه‌ر کارێکیان دا (بۆیان نی یه) که سه‌رپشك بن له کاره‌که‌یاندا وه هه‌ر که‌س سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به گومڕا بونێکی ئاشکرا.
10- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{إنَّ الَّذين يُبايعونك إنَّما يُبايعونَ الله يدُ الله فوق أيديهم فمن نكث فإنَّما ينكثُ على نفسه ومن أوفى بما عاهدَ عليهُ الله فسَيُؤتِيه أجراً عظيماً} [سورة الفتح:10].
واتا: به‌ڕاستی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یمان ده‌ده‌ن به تۆ ( ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بێگومان ئه‌وانه په‌یمان به‌خوا ده‌ده‌ن ده‌ستی خوا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌یه جا هه‌رکه‌س په‌یمانه‌که‌ی شکاند ئه‌وه بێگومان ئه‌و په‌یمان شکاندنه ته‌نها(زیانی) بۆ خۆیه‌تی هه‌رکه‌سیش وه‌فا بکات به‌و په‌یمانه‌ی که‌داوێتی به‌خوا ئه‌وه له‌مه‌ولا خوا پاداشتی گه‌وره‌یی ده‌داتێ.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم: هیچ كۆمه‌ڵێك ناژێت به زانست وبیروباوه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه وكرده‌وه‌ی چاكه وگوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وشوێنكه‌وتنی قورئان وسوننه‌ت نه‌بێت، بۆیه ڕه‌وا نیه بۆ زانایان وبانگخوازان وكۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كان له‌م ڕاستیانه لابده‌ن وشوێنی ڕێچكه‌ی جوله‌كه وگاوره‌كان بكه‌ون.