تووشی نه‌خۆشی سیل بووه، و پزیشكه‌كان ئامۆژگاریان كردووه كه پێنج ساڵ ڕۆژوو نه‌گرێت
پۆڵێنه‌كان
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
تووشی نه‌خۆشی سیل بووه، و پزیشكه‌كان ئامۆژگاریان كردووه كه پێنج ساڵ ڕۆژوو نه‌گرێت
< كوردي >
سه‌ماحه‌تی شێخ محمد كوڕی ئیبراهیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مريض بالسل ونصحه الأطباء بعدم الصيام خمس سنوات
< كردي >
سماحة الشيخ محمد بن إبراهيم ( رحمه الله )
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
تووشی نه‌خۆشی سیل بووه، و پزیشكه‌كان ئامۆژگاریان كردووه كه پێنج ساڵ ڕۆژوو نه‌گرێت
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ محمد كوڕی ئیبراهیم كراوه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
پرسیار : تووشی نه‌خۆشی سیل بووم، وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، و پزیشكه‌كانیش ناچاریان كردم كه واز له ڕۆژوو بهێنم، وه ترساندیانم ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕۆژوو بگرم نه‌خۆشیه‌كه زاڵ ده‌بێت به‌سه‌رمدا، بۆیه ئامۆژگاریان كردم كه ماوه‌ی پێنج ساڵ ڕۆژوو نه‌گرم، ئایا حوكمی وازهێنانی ڕۆژوو له‌و ماوه‌یه‌دا چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمْ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ﴾ [ البقرة/185] واتا : جاهه‌ر که‌سێک له‌ئێوه نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو( وه به‌ڕۆژوو نه‌بوو) ئه‌وه پێویسته به‌ئه‌ندازه ئه‌و ڕۆژانه‌ی (به‌ڕۆژوو نه‌بووه) له‌ڕۆژانی تردا قه‌زای بکاته‌وه وبيانگرێته‌وه .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه خوای گه‌وره داواكاری و واجب و فه‌رزه‌كانی ئیسلامی ئاسانكردووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌ر عوزرێكی شه‌رعی توانای به‌جێهێنانیان نیه، بۆیه هه‌ر له‌پاش ئه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمْ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمْ الْعُسْرَ ﴾ [ البقرة/185] واتا : خوای گه‌وره كار ئاسانی بۆ ئێوه ئه‌وێت, وه گرانی ناوێت بۆتان ..
زانايانیش باسیان له‌وه كردووه هه‌ر نه‌خۆشێك پزیشكێكی موسڵمانی متمانه پێكراو پێی گووت كه ڕۆژوو گرتن زیانی ته‌ندروستی بۆی ده‌بێت، یان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ریدا و زیاد بكات، یان چاك بوونه‌وه‌ی دوا ده‌خات، یان هه‌ندێك ئامۆژگاری تری له‌و شێوه‌یه، له‌م كاته‌دا دروسته ئه‌و كه‌سه واز له ڕۆژوو گرتن بهێنێت و نه‌یانگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پزیشكه پزیشكێكی موسڵمان نه‌بوو، یان پزیشكێكی موسڵمانی دادگه‌ر نه‌بوو له كردار و گوفتاریدا، ئه‌وا له‌به‌ر پێویست ( ضرورة ) نه‌بێت قسه‌ی جێگای وه‌رگرتن و متمانه نیه، بۆ نموونه : ئه‌و كه‌سه، یان ئه‌و نه‌خۆشه جگه له‌و هیچ پزیشكێكی تری ده‌ست نه‌كه‌وت پرسیاری لێ بكات و بڕواته لای، جا ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه بوو، یان بۆی ڕوون بوویه‌وه به‌هۆی هه‌ندێك نیشانه‌وه كه ئه‌و پزیشكه ناموسڵمانه ڕاستگۆیه له‌و ڕێنومایه‌كانیدا، به‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ش خۆی هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه به‌ڕۆژوو ده‌بێت نه‌خۆشیه‌كه‌ی زیاتر ده‌كات، یان هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه وا له‌ناو خه‌ڵكدا ناسراو بوو كه به‌ڕۆژوو گرتن نه‌خۆشی نه‌خۆشه‌كه زیاد ده‌كات، یان باش بوونه‌وه‌ی ناڕه‌حه‌ت ده‌كات، له‌م حاڵه‌ته‌دا دورسته ئه‌و نه‌خۆشه واز له ڕۆژوو گرتنه‌كه‌ی بهێنێت، تا ئه‌و كاته‌ی خوای گه‌وره شیفای بۆ ده‌نێرێت و چاك ده‌بێته‌وه ..
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و مانگی ڕه‌مه‌زانانه‌ش كه به‌ڕۆژوو نه‌بوویت، ئه‌وا پێویسته دوای ئه‌وه چاك بوویته‌وه بیانگریته‌وه، وه هیچ كه‌فاره‌تێكیش واجب نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرتنه‌وه‌یانت دواخستووه، چونكه تۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ت به‌رده‌وام بووه له‌گه‌ڵتدا وازت له ڕۆژوو گرتن هێناوه ،،
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
له زنجیره فه‌تواكانی شێخ محمد بن إبراهیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) به‌رگی ( 4 / لاپه‌ڕه 182 -183 ) .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ..