به‌كارهێنانی حه‌بی دواخستنی سوڕی مانگانه له ڕه‌مه‌زاندا
پۆڵێنه‌كان
- حه‌یز وزه‌یستانی << پاك‌و خاوێنی << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
به‌كارهێنانی حه‌بی دواخستنی سوڕی مانگانه له ڕه‌مه‌زاندا
< كوردي >
شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لعوثه‌یمین
وه‌رگـێران:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
تناول حبوب لتأخير العادة الشهرية
< كردي >
الشيخ محمد بن صالح العثيمين
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
به‌كارهێنانی حه‌بی دواخستنی سوڕی مانگانه له ڕه‌مه‌زاندا
پرسیار : هه‌ندێك له ژنان له مانگی ره‌مه‌زاندا حه‌ب به‌كار ده‌هێنن بۆ دواخستنی سوڕی مانگانه ( خوێنی حه‌یز ) بۆ ئه‌وه‌ی له‌و مانگه‌دا نه‌كه‌ونه سوڕی مانگانه‌وه وڕۆژوو قه‌زاكردنه‌وه‌یان نه‌یه‌ته سه‌ر له‌پاش ڕه‌مه‌زان، ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته ؟ وه ئایا هیچ قه‌ید و مه‌رجێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا كاری پێ بكه‌ن ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌وه‌ی من له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ده‌یبینم و بۆی ده‌چم ئه‌وه‌یه كه ژنان ئه‌م كاره نه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له قه‌ده‌ری كچانی به‌نی ئاده‌می نوسیوه له‌سه‌ری بمێننه‌وه، بێگومان سوڕی مانگانه حیكمه‌تی په‌روه‌ردگاری تێدایه، حیكمه‌تێك كه موناسیبه له‌گه‌ڵ سروشتی ئافره‌تاندا، جا كاتێك ڕێگری ئه‌و سوڕه مانگانه ده‌كرێت به ( به‌كار هێنانی حه‌ب وده‌رمان ) لاشه‌ی ئافره‌ت په‌رچه‌كرداری خراپی ده‌بێت و به زیان بۆی ته‌واو ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : { لا ضرر ولا ضرار} [ رواه ابن ماجة في الاحكام (2341)، ئيمامی نه‌وه‌ویش له ( الاربعین النوویة ) دا ووتویه‌تی : ئه‌م فه‌رمووده‌یه چه‌ند ڕیگایه‌كی هه‌یه هه‌ندێكیان هه‌ندێكی تریان به‌هێز ده‌كه‌ن ] , واتا : مرۆڤ نابێت زیان به‌خۆی و به‌خه‌ڵكی تریش بگه‌یه‌نێت .
ئه‌مه جگه له‌و زیانه‌ش كه خودی ئه‌و حه‌بانه ده‌یگه‌یه‌نێت به ڕه‌حمی ئافره‌تان، هه‌روه‌ك پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، جا له‌به‌ر ئه‌وه من له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا وای ده‌بینم كه ئافره‌تان ئه‌م حه‌بانه به‌كار نه‌هێنن، سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر قه‌ده‌ر و حیكمه‌ته‌كانی ئه‌گه‌ر ئافره‌تان سوڕی مانگانه‌یان بۆ هات با واز له ڕۆژوو گرتن ونوێژ كردن بهێنن، وه كاتێكیش ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو ده‌توانن قه‌زای ئه‌و ڕۆژانه بكه‌نه‌وه كه به‌هۆی سوڕی مانگانه‌كه‌یانه‌وه نه‌یانگرتووه ،،
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : ( فتاوی الصیام ) لاپه‌ڕه ( 64 ) .