ئایا بینینی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له خه‌ودا چی ده‌گه‌یه‌نێت
پۆڵێنه‌كان
- خه‌وبینین << ئادابه‌كان << كاره باش وچاكه‌كان
- بابه‌تی جۆراوجۆر په‌یوه‌ندی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه << موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا << پێغه‌مبه‌ران علیهم السلام << باوه‌ڕ << بیروباوه‌ڕ
- سیفەتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- << موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوا << پێغه‌مبه‌ران علیهم السلام << باوه‌ڕ << بیروباوه‌ڕ
Full Description
ئایا بینینی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له خه‌ودا چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
] kurdish – كوردی – كردي [
عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
رؤية رسول الله ﷺ في المنام
« باللغة الكردية »
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ئایا بینینی پێغه‌مبه‌ر
(صلی الله علیه وسلم) له خه‌ودا چی ده‌گه‌یه‌نێت ؟
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود وصهلات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت وهاوهڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
خوشك وبرایانی به‌رێزم زۆر جار لێره وله‌وێ گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه فڵان كه‌س یان فیسار كه‌س خه‌وی به‌پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم) بینیوه، یان لێمان ده‌پرسن ئایا خه‌و بینین به‌پێغه‌مبه‌ره‌وه ( صلی الله علیه وسلم) چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه، له بابه‌تی ئه‌م جاره‌ماندا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره هه‌وڵده‌ده‌ین شیكاری ئه‌م مهسئهلهیه بكه‌ین .
فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئیمكانیه‌تی بینینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا، وه هه‌ركه‌سێك له‌خه‌ودا ئه‌و ببینێت ئه‌وه به‌ڕاستی بینیویه‌تی .
عن أبي هريرة (رضي الله عنه) قال: قال النبي ( صلی الله علیه وسلم) « من رآني في المنام فقد رآني، فإن الشيطان لا يتمثل بي » [البخاري العلم (110) و مسلم الرؤيا (2266) ]
واته : هه‌ركه‌سێك من ببینێت له‌خه‌ودا ئه‌وه منی به‌ڕاستی بینیووه، چونكه شه‌یتان ناتوانێت خۆی بخاته شێوه‌ی منه‌وه، وه لهفهرموودهیهكی تریش كه بوخاری وموسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه هاتووه : عن أبي هريرة (رضي الله عنه) عن النبي ( صلی الله علیه وسلم) قال: « من رآني في المنام فسيراني في اليقظـة، ولا يتمثل الشيطان بي » [صحيح البخاري برقم (6993) ، ومسلم برقم (2266) .]
واته : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : هه‌ركه‌سێك من ببینێت له‌خه‌ودا ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه به‌هۆشیاری منی بینیبێت، چونكه شه‌یتان خۆی ناخاته شێوه‌ی منه‌وه... بوخاری ده‌ڵێت ابـن سـيرين وتویه‌تی : « ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی بینی » وه هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه، عن جابر بن عبد الله عن النبي ( صلی الله علیه وسلم) أنه قال: « من رآني في النـوم فقد رآني فإنه لا ينبغي للشيطان أن يتشبه بي » [مسلم برقم (2268) ]
واته : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك له‌خه‌ودا من بینی ئه‌وه بێگومان به‌ڕاستی منی بینیوه، چونكه بۆ شه‌یتان نییه خۆی بخاته سه‌ر شێوه‌ی من .
ئه‌م فه‌رموودانه هه‌موویان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی بینینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا، وه‌هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر شێوه‌ی خۆی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) ببینێت ئه‌وه خه‌ونه‌كه‌ی ڕاسته، چونكه شه‌یتان ناتوانێت شێوه‌ی خۆی بخاته سه‌ر شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) ــه‌وه، وه پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بین بینینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ڕاستیه بێت كه زانایان باسیان كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وه ئه‌و بینینه ڕاست نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ابن سیرین ده‌ڵێت : « ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر شێوه‌ی حه‌قیقی خۆی بینی » هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێیدا كه بوخاری لهصهحیحهكهیدا باسی كردووه، هه‌ر بۆیه ئیمامی بوخاری له‌شه‌رحی ئه‌و فه‌رمووده‌دا بۆچوونه‌كه‌ی ابن سیرینی نقڵ كردووه .
ئه‌وه‌یشی زیاتر پشتگیری ئه‌م بووچوونه ده‌كات ئه‌و ڕیوایه‌ته‌یه كه حاكم له ڕێگای عاصم یكوڕی كولهیبهوه ڕیوایه‌تی كردووه، كه‌ده‌ڵێت باوكم بۆی گێراومه‌ته‌وه، ده‌ڵێت : ووتم به عبد الله ی كوڕی عه‌باس كه پێغه‌مبه‌رم ( صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا بینیوه، ئه‌ویش ووتی ئاده‌ی چۆن بینیوته بۆم وه‌صف بكه، ئه‌ڵێت : ووتم شێوه‌ی وه‌ك حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی وابوو، ابن عباس پێی ووت : بێگومان پێغه‌مبه‌رم ( صلی الله علیه وسلم) شێوه‌ی ده‌چوویه‌وه سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و [ ابن حجر ئه‌ڵێت سه‌نه‌دی ئه‌م ڕیوایه‌ته سه‌نه‌دێكی باشه]
ئه‌یوب ئه‌ڵێت : « محمدی كوڕی سیرین هه‌ركاتێك پیاوێك خه‌وێكی بۆ بگێڕایه‌ته‌وه وبیوتایه پێغه‌مبه‌رم ( صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا بینیوه، پێی ئه‌ووت : ئاده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی بینیوته بۆم وه‌صف بكه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك وه‌صفی بكردایه كه كه نه‌یده‌ناسی، ئه‌وكاته پێی ده‌ووت : تۆ ئه‌وت نه‌بینیوه » [ابن حجر له فتح الباریء دا هێناویه‌تی وده‌ڵێت : سه‌نه‌ده‌كه‌ی سه‌نه‌دێكی باشه] .
وه له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ریشه‌وه ( صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی : « من رآني في المنام فسيراني في اليقظة » [البخاري التعبير (6592) ، مسلم الرؤيا (2266) ] واته : پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی : هه‌ركه‌سێك له‌خه‌ودا بمبینێت ئه‌وه بههۆشیاریش ده‌مبینێت... زانایان له ته‌فسیری بینین به‌هۆشیاری له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا سێ ڕای جیاوازی مهشهوریان هه‌یه :
یه‌كه‌م : ئه‌وه له‌چوار چێوه‌ی له‌یه‌كچوون وهاوشێوه بووندایه، ئه‌وه‌یش زیاتر به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی موسلیمه كه ئه‌بوهوره‌یره (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « فكـأنما رآني في اليقظة » واته : وه‌ك ئه‌وه‌وایه به‌خه‌به‌ر بێت و بینی بینیبێت .
دووه‌م : ئه‌م تایبه‌ته به‌خه‌ڵكی باوه‌ڕداری سه‌رده‌می خۆی پێش ئه‌وه‌ی بینیبێتی، واته ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه خه‌وی پێوه بینیبێت ئه‌وا دواتر به‌ڕاستی بینیویه‌تی .
سێهه‌م : ئه‌م بینینه بۆ ڕۆژی دواییه، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌خه‌ودا بینیبێتی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زیاتری هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌خه‌ودا نه‌یبینیوه، خوای گه‌وره زاناتره .
به‌م شێوه‌یه هاتینه كۆتایی بابه‌تی ئه‌م جارهیشهمان تا به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه له‌بابه‌تێكی تردا به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم شاد وسه‌ركه‌وتوو سه‌رفراز بن .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم