جیاوازی بوون له گه‌ڵ ئیمامی نوێژ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته
پۆڵێنه‌كان
- ئیمام ومهئموم << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
جیاوازی بوون له گه‌ڵ ئیمامی نوێژ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته
< كوردي >
شێخ صاڵح كوڕی فوزان الفوزان
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مخالفة الإمام خلاف السنة
< كردي >
صالح بن فوزان الفوزان
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
جیاوازی بوون له گه‌ڵ ئیمامی نوێژ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخی دكتۆر صاڵح كوڕی فوزان الفوزان كراوه :
پرسیار : حوكمی ئه‌و كه‌سه چیه كه له سوژده‌دا زۆر ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و نوێژ له‌گه‌ڵ ئیمامێكدابه جه‌ماعه‌ت ده‌كات، به‌ڵام له سوژده بردن به‌رز نابێته‌وه هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی كه ئیمامی نوێژه‌كه سێ ئایه‌ت یان چوار ئایه‌ت له سوره‌تی فاتیحه ده‌خوێنێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌وه‌ی ئه‌و برایه ده‌یكات هه‌ڵه‌یه، چونكه ئیمامی نوێژ بۆ ئه‌وه دانراوه كه نوێژخوێنان شوێن ئه‌و بكه‌ون، واتا : ئیقتدای پێوه بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن دروست نیه كه پێشی بكه‌ون، به‌هه‌مان شێوه دروستیش نیه دوا بكه‌ون لێی، هه‌روه‌ك چۆن نابێت له‌گه‌ڵ ئیمامدا ئه‌ركان و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ناو نوێژ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵكو نوێژخوێنان دوای ئه‌وه‌ی ئیمام ڕوكنه‌كه‌ی یان واجب یان سوننه‌ته‌كه‌ی ناو نوێژی ئه‌نجامدا ده‌بێت ئه‌وانیش به‌دوای ئه‌ودا ئه‌نجامی بده‌ن،،،، ئه‌گه‌ر ته‌كبیری كرد ئه‌وانیش ته‌كبیر بكه‌ن، نابێت ته‌كبیر بكه‌ن هه‌تاوه‌كو ئیمام ته‌كبیر ده‌كات، وه هه‌ركاتێك ئیمام كڕنوشی برد، ئه‌وانیش كڕنوش ببه‌ن، نابێت كڕنوش ببه‌ن هه‌تاوه‌كو ئیمام كڕنوش ده‌بات، وه هه‌ركاتیك سوژده‌ی برد ئه‌وانیش سوژده ببه‌ن، نابێت سوژده ببه‌ن هه‌تاوه‌كو ئیمام سوژده ده‌بات،،،، ئه‌مه‌ش مانای ئیقتدا كردنه به ئیمامه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی له‌م شێوه‌یه باسی كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كاروكرده‌وه‌ی نوێژخوێن ده‌بێت له‌دوای كاروكرده‌وه‌كانی ئیمامه‌وه بێت، به‌ڵام پێچه‌وانه كردنی ئیمام به‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئیمام بێت به‌وه‌ی كه له سوژده‌دا زۆر بمێنێته‌وه و هه‌ڵنه‌سێته‌وه هه‌تاوه‌كو ئیمام سێ چوار ئایه‌ت له سوره‌تی فاتیحه بخوێنێت بێگومان دروست نیه و پێچه‌وانه‌ی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : گۆڤاری ( الدعوة ) ژماره ( 2460 ) ساڵی 1435 كۆچی .