×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" ئایا كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ له‌سه‌فه‌ردا واجبه‌ یان سوننه‌ت" ؟

حوكمی كورتكردنهوهی نوێژ لهسهفهردا

< كوردي >

دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

—™

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

حكم قصر الصلاة في السفر

< كردي >

فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

—™

مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

حوكمی كورتكردنهوهی نوێژ لهسهفهردا

ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

پرسیار : ئایا كورتكردنهوهی نوێژ لهسهفهردا واجبه یان سوننهت ؟

وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

زۆرینهی زانایان لهسهر ئهو ڕایهن كه كورت كرنهوه یان نهكردنهوهی نوێژ ههردووكیان جائز و دروستن لهسهفهردا، بهڵام كورتكردنهوهی نوێژ باشتر و ئهفضهلتره، ئهمهش ڕاو ووتهی ههرهیك له عوسمانی كوڕی عهفان و سهعدی كوڕی ئهبی وهقاص و عائیشه وعهبدوڵای كوڕی مهسعود و عهبدوڵای كوڕی عومهر وعهبدوڵای كوڕی عهباسه ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ههروهها حهسهنی بهصری و ئیمامی مالیك و ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئهحمهد و ئهبو ثهور و داودی ظاهریش ههمان بۆچونیان ههیه، ئیمامی بهیههقیش له سهلمانی فارسیهوه ڕیوایهتی كردووه كه دوازده له هاوهڵانی پیغهمبهر ( خوایان لێ ڕازی بێت) ئهم بۆچونهیان ههبووه، ههروهها له ئهنهسی كوڕی مالیك وموسهوری كوڕی مهخرمه و عبدالرحمنی كوری ئهسوهد و سهعیدی كوڕی موسهیب وئهبی قهلابه ( ڕهزا وڕهحمهتی خوایان لی بیت ) ڕیوایهتی كراوه .

بهڵام ئهبو حهنیفه و ثهوری و ههندێك له زانایانی تر بهلایانهوه وایه : كورتكردنهوهی نوێژ واجبه .

بهڵام دهبێت بزانین ڕای یهكهم پهسهندتره، چونكه كورتكردنهوهی نوێژ لهسهفهردا لای زانایان به ڕوخصهت دانراوه، له پێناو ههڵگرتن و نههێشتنی مهشهقهت و ناڕهحهتی لهسهر بهندهكانی خوا وهك خۆی فهرموویهتی : ﴿يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ ﴾ [ سورة البقرة : 85 ] واتا : خوا ئاسوودهیی و كارئاسانی ئێوهی دهوێت، لهئهنجامدانی فهرزهكاندا، نایهوێ بكهونه تهنگیی و ناڕهحهتیی .

ههروهها فهرموویهتی : ﴿وَمَا جَعَلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلدِّينِ مِنۡ حَرَجٖ ﴾ [ سورة الحج : 87 ] واتا : لهم دینهشدا، هیچ جۆره شتێكی ناڕهواو قورسی نهخستۆته سهرشانتان، تا ئێوه نهتوانن ئهنجامی بدهن، واته: بڕیاری هیچ شتێكی بهسهرتانا نهداوه كهله توانای خۆتاندا نهبێت .

خوای گهورهش زاناتره ..