×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" ئایا دروسته‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر مردوویه‌كیان لێ مردبوو كه‌ ژنان وئافره‌تانی خزم و كه‌سوكاری كۆ بكاته‌وه‌ وله‌ماڵه‌وه‌ له‌سه‌ر مرودوه‌كه‌ نوێژی مردوویان بۆ بكات ؟

نوێژ كردنی ئافرهت لهسهر مردوو له ماڵهوه

< كوردي >

شێخ محمد صالح العثیمین

—™

وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

صلاة النساء على الجنازة قي البيت

< كردي >

محمد بن صالح العثيمين

—™

ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتیوان صابر عزيز

نوێژ كردنی ئافرهت لهسهر مردوو له ماڵهوه

ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ محمد بن صالح العثیمین كراوه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) :

پرسیار : ئایا دروسته ئافرهت ئهگهر مردوویهكیان لێ مردبوو كه ژنان وئافرهتانی خزم و كهسوكاری كۆ بكاتهوه ولهماڵهوه لهسهر مرودوهكه نوێژی مردوویان بۆ بكات ؟

وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

هیچ ئیشكالێكی تێدا نیه ئافرهت نوێژ لهسهر مردوو بكات، جا له مزگهوت بێت لهگهڵ خهڵكانی تردا، یان لهماڵهوه لهگهڵ ئافرهتانی تردا نوێژی لهسهر بكهن، چونكه ڕێگری ناكرێت له ئافرهتان كه نوێژ لهسهر مردوو بكهن، بهڵكو تهنها ڕێگری ئهوهیان لێ دهكرێت كه بچنه گۆڕستان، لهبهر ئهوهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نهفرینی كردووه لهو ئافرهتانهی كه دهچنه گۆڕستان ولهو كهسانهش كه گۆرستانهكان دهكهنه مزگهوت و چراخان، ئهم نهفرینه له ئافرهتان كراوه ئهگهر هاتوو مهبهستیان سهردانی كردنی گۆڕستان بێت، بهڵام ئهگهر هاتوو به كارێكی خۆی بهلای گۆڕستانهكاندا تێپهڕی ئهوه هیچی تێدا نییه كه بوهستێت و سڵاو له مردووهكان بكات ونزا و پاڕانهوهیان بۆ بكات لای خوای گهوره ..

خوای گهورهش زاناتره ...

سهرچاوه : زنجیره چاوپیكهوتنی مانگانه، چاوپیكهوتنی مانگانهی ژماره (1) .