مانای وه‌حی و جۆره‌كانی
پۆڵێنه‌كان
- باوه‌ڕ << بیروباوه‌ڕ
Full Description
مانای وه‌حی و جۆره‌كانی
] kurdish – كوردی – كردي [
كۆمه‌ڵێك له‌زانایان
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ الوحي وأنواعه ﴾
« باللغة الكردية »
جماعة من العلما‌ء
ترجمة: عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
مانای وه‌حی و جۆره‌كانی
پێناسه‌ی وه‌حی له زمانه‌وانیدا
وه‌حی له‌زماندا : به‌مانای ڕاگه‌یاندنی خێرای په‌نهان دێت .
هه‌روه‌ها وه‌حی به‌مانای ئاماژه، و نووسین، وپه‌یام، وئیلهام دێت، وه هه‌رشتێك كه بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر كه‌سێكی تردا هه‌تاوه‌كو فێرده‌بێت ئه‌وه وه‌حیه هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌مه‌ش تایبه‌ت نییه به پێغه‌مبه‌رانه‌وه، به‌مانای ئه‌وه‌ش نایه‌ت كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه .
وه‌حی به‌مانا زمانه‌وانیه‌كه‌ی ئه‌م مانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
1- ئیلهامی فیطری بۆ مرۆڤ، وه‌ك ئه‌و وه‌حیه‌ی كه بۆ دایكی موسی كرا، له‌م باره‌یه‌وه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَرۡضِعِيهِۖ﴾ {القصص:7} واته : به دایکی مووسامان ڕاگه‌یاند (خستمانه دڵی) که شیر بده به مووسا .
2- ئیلهامی غه‌ریزه‌یی بۆ ئاژه‌ڵان، وه‌ك ئه‌و وه‌حیه‌ی كراوه بۆ هه‌نگ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿وَأَوۡحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحۡلِ أَنِ ٱتَّخِذِي مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُيُوتٗا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعۡرِشُونَ ﴾ {النحل :68} واته : وه په‌روه‌ردگارت سرووش (ئیلهامی) کرد بۆ هه‌نگ که له چیاکان‌دا خانوو (بۆ خۆت) ساز بده و له (کونی) دار‌و دره‌خته‌کان له‌و (شوێن) انه‌ی که خه‌ڵکی دروستی ده‌که‌ن بۆی .
3- ئاماژه‌ی خێرا به‌شێوه‌ی هێما وئیشاره‌ت، وه‌ك ئاماژه و ئیشارهتهكهی زه‌كه‌ریا پێغه‌مبه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌ی، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنَ ٱلۡمِحۡرَابِ فَأَوۡحَىٰٓ إِلَيۡهِمۡ أَن سَبِّحُواْ بُكۡرَةٗ وَعَشِيّٗا﴾ {مریم :11} واته : (ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) زه‌كه‌ریا له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن .
4- وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان و ڕازاندنه‌وه خراپه وتاوان له دڵ وده‌روونی شوێنكه‌وتوانیدا، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوۡلِيَآئِهِمۡ لِيُجَٰدِلُوكُم﴾ {الأنعام :121} واته : وبشزانن كه شه‌یاتینه‌كان هه‌میشه شتی پڕوو پووچ ئه‌خه‌نه دڵی دۆستهكانیانهوهو، دنه‌یان ده‌ده‌ن، بوَئهوه موجاده‌له‌و ده‌مه قاڵیتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و، كێشه‌وگرفتان بۆ بنێنه‌وه .
5- ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌فه‌رمانه‌كانی ئه‌یخوێنێته‌وه به‌سه‌ر فریشته‌كاندا وفه‌رمانیان پێده‌كات كه ئه‌نجامی بده‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿إِذۡ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّي مَعَكُمۡ فَثَبِّتُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ ﴾ {الأنفال :12} واته : ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که: به‌ڕاستی من له‌گه‌ڵتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن .
پێناسه‌ی شه‌رعی وه‌حی :
بریتییه له ڕاگه‌یاندنی خوای گه‌وره بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت پێیان ڕابگه‌ینێت له شه‌رع یان له كتێب وپهرتووكێك به واسطه‌ی فریشته‌ی وه‌حی (جوبره‌ئیل) یان به بێ واسطه‌ی ئه‌ویش.
جۆره‌كانی وه‌حی :
بۆ وه‌رگرتنی وه‌حی له‌خوای گه‌وره‌وه چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه كه په‌روه‌ردگار خۆی له سوره‌تی (الشوری) دا ڕوونی كردونه‌ته‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحۡيًا أَوۡ مِن وَرَآيِٕ حِجَابٍ أَوۡ يُرۡسِلَ رَسُولٗا فَيُوحِيَ بِإِذۡنِهِۦ مَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ عَلِيٌّ حَكِيمٞ﴾ {الشوری : 51} واته : هیچ که‌س بۆی نیه (له‌دونیادا) خوای گه‌وره وت‌و وێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه، یان له پشتی په‌رده‌وه، وه‌ك مو‌سا، یان نێردراوێکی وه‌ك فریشته_جوبره‌ئیل_ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت، به‌ڕاستی ئه‌و ذاته خوایه‌کی بڵند و دانا‌و کاربه‌جێیه.
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ڕایگه‌یاندووه كه ووتوێژ و نیگای له‌گه‌ڵ مرۆڤدا به‌سێ پله‌یه :
پله‌ی یه‌كه‌م : به‌ته‌نها نیگا ( وه‌حی ) كردن، ئه‌ویش به خستنه دڵی ئه‌و شته‌ی كه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت بۆ كه‌سه‌ی كه وه‌حیه‌كه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه هیچ گومانی له‌وه‌دا نامێنێت ئه‌وه‌ی وه‌جی بۆكراوه له‌لایه‌ن خوداوه‌یه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی ﴿إِلَّا وَحۡيًا ) {الشوری :51} نموونه‌ی ئه‌مه‌یش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه كه عبد الله‌ی كوڕی مه‌سعود (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « إن روح القدس نفث في روعي لن تموت نفس حتى تستكمل رزقها فاتقوا الله وأجملوا في طلبكم » { أخرجه إبن حبان في صحيحه والحاكم في المستدرك، وصححه ووافقه الذهبي وابن ماجه في سننه وغيرهم، موارد الضمآن (1084، 1085) والمستدرك (2/4) وسنن ابن ماجه (2144) وابن أبي الدنيا في القناعة، والبيهقي في شعب الإيمان (المغني عن حمل الأسفار : 419، 895) والبغوي (ج14/304) برقم (4112)} واته : ڕۆحی پیرۆز (مه‌به‌ست پێی جوبره‌ئیله) خستیه دڵمه‌وه كه هیچ كه‌سێك نامرێت هه‌تاوه‌كو ڕزق وڕۆزیهكهی خۆی ته‌واو نه‌كات، جا له‌خوا بترسن و به‌شێوه‌یه‌كی جوان بگه‌ڕێن به‌دوای ڕزق و ڕۆزیتاندا .
هه‌ندێك له زانایانیش ئه‌م به‌شه‌ی نیگایان خستوه‌ته ڕیزی خه‌وی پیغهمبهرانهوه، وه‌ك خه‌وه‌كه‌ی ئیبراهیم (علیه السلام) كه خوای گه‌وره له‌باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﴿قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ ﴾ {الصافات :102} واته : ئیبراهیم ووتی به ئیسماعیلی كوڕی : ئه‌ی كوڕی خۆشه‌ویستم من ئه‌مبینی له‌خه‌ونمدا كه تۆ سه‌رده‌بڕم .
هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌و خه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ره‌تای پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه ده‌یبینین، هه‌روه‌ك بوخاری و موسلیم له فه‌رمووده‌یه‌كی عائیشه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رموویه‌تی : « إن أول ما بدئ به رسول الله (صلى الله عليه وسلم) من الوحي الرؤيا الصالحة في النوم فكان لا يرى رؤيا إلا جاءت مثل فلق الصبح » { صحيح البخاري به‌ژماره فه‌رمووده‌ی (3) وبهنمونهی ئه‌ویش له صحیح ی موسلیمدا به‌ژماره فه‌رمووده‌ی (160)} واته : یه‌كه‌م شتێك له‌وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستی پێكرا بریتی بوو له بینی خه‌وی ڕاست له‌كاتی خه‌ودا، هیچ حهوێكی نه‌ده‌بینی ئیلا وه‌ك سپێده‌ی به‌یان ئههاتنهدی .
پله‌ی دووه‌م : ووتوێژكردن له‌پشتی په‌رده‌وه به‌ڕاسته وخۆ، وبه‌بێ هیچ هۆكارێك، وه‌ك بۆ هه‌ندێك له‌پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) ثابت و جێگری بووه، وه‌ك قسه و وتوێژكردنی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ (موسی علیه السلام) دا، كه له‌زیاتر له‌جێگایه‌ك له‌قورئانی پیرۆزدا ئه‌مه‌ی باسكردووه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﴿ۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكۡلِيمٗا ﴾ {النساء :164} واته : خوای میهره‌بان بۆ خۆی ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ مووسادا كردووه، وه فه‌رموویه‌تی : ﴿وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ ﴾ {الاعراف :143} واته : جا کاتێک مو‌سا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا .
هه‌روه‌ها وه‌ك ووتوێژكردنی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئاده‌م (علیه السلام) دا وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ﴿فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٖ ﴾ {البقرة :37} واته : پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت .
هه‌وره‌ها وه‌ك ووتوێژكردنی خوای گه‌وره له‌شه‌وی ئیسرائدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆمان (صلی الله علیه وسلم) ، ئه‌مه‌ش به سوننه‌تی سه‌حیح ثابت و جێگیر بووه، به‌ڵگه‌یه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م پله‌یه‌ی وه‌حی له‌قورئانی پیرۆزدا ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿أَوۡ مِن وَرَآيِٕ حِجَابٍ ﴾ {الشوری :51} واته : یان له‌پشت په‌رده‌وه .
پله‌ی سێهه‌م : وه‌حی ونیگا كردن به هۆی فریشته‌وه، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿أَوۡ يُرۡسِلَ رَسُولٗا فَيُوحِيَ بِإِذۡنِهِۦ مَا يَشَآءُۚ ﴾ {الشوری :51} واته : یان نێردراوێکی وه‌ك فریشته ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت .
ئه‌مه‌ش وه‌ك دابه‌زینی جوبره‌ئیل (علیه السلام) به‌و وه‌حیه‌وه كه خوای گه‌وره ناردویه‌تی بۆ لای گشت پێغه‌مبه‌ران .
قورئانی پیرۆزیش هه‌ر هه‌مووی له‌ڕێگای ئه‌م جۆره له وه‌حیه‌وه خوای گه‌وره قسه‌ی پێكردووه وجوبرهئلیش له خوای گه‌وره‌ی بیستوه و پاشان ئه‌ویش گه‌یاندویه‌تی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ﴿وَإِنَّهُۥ لَتَنزِيلُ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ (192) نَزَلَ بِهِ ٱلرُّوحُ ٱلۡأَمِينُ (١٩٣) عَلَىٰ قَلۡبِكَ لِتَكُونَ مِنَ ٱلۡمُنذِرِينَ (١٩٤)﴾ {الشعرا‌ء :192- 194} واته : و به‌ڕاستی ئه‌م (قورئان) ه دابه‌زێنراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه (192) جوبرهئیلی ئه‌مین هێنایه خواره‌وه (193) بۆ سه‌ردڵی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی له ترسێنه‌ران بیت (194) ﴿قُلۡ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلۡقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلۡحَقِّ ﴾ {النحل : 102} واته : بڵێ جوبره‌ئیل دایبه‌زاندوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاستی .
هێنان وگه‌یاندنی وه‌حیش بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆمان ( صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن جوبرهئل (علیه السلام) به چه‌ند شێوه‌یه‌ك بووه :
1- ئه‌وه بووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) جوبرهئلی له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه خوای گه‌وره دروستی كردووه بینیوه ( واته له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی) ئه‌مه‌ش ته‌نها دووجار ڕوویداوه هه‌روه‌ك له‌جێگای تایبه‌تی خۆی باسی لێوه ده‌كه‌ین .
2- یان وه‌حی ونیگای بۆ هاتووه له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌نگی جه‌ره‌سێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لێی تیگه‌یشتووه كه چی ده‌ڵێت .
3- یان جوبره‌ئیل له‌سه‌ر شێوه‌ی پیاوێك ئه‌هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وقسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرد، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه هاتووه باس له‌وه ده‌كات كه جوبره‌ئیل له شێوه‌ی پیاوێكدا هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وپرسیاری پله‌كانی ئاین وباوه‌ڕی لێ‌كرد .
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی له‌م دو حاڵه‌ته‌ی كۆتای كردووه له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه حارثی كوڕی هشام لێی كرد ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا چۆن وه‌حیت بۆ دێت ؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : « أحيانا يأتيني مثل صلصلة الجرس وهو أشد عليَّ فيفصم عني وقد وعيت عنه ما قال وأحيانا يتمثل لي الملك رجلا فيكلمني فأعي ما يقول » { متفق عليه، صحيح البخاري به‌ژماره فه‌رمووده‌ی (2) وه موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (2333)} واته ك هه‌ندێك جار وه‌ك ده‌نگی جه‌ره‌سێك نیگام بۆ دێت كه ئه‌وه له‌سه‌رم زۆر گران وقورستره وبۆم ئاشكرا ده‌بێت و لێی تیده‌گه‌م كه چی ده‌ڵێت، وه هه‌ندێك جاریش فریشته‌ی نیگا له‌شێوه‌ی پیاوێكدا دێت بۆلام و قسه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات و به‌چاكی تێده‌گه‌م له‌وه‌ی كه ووتویه‌تی .
مه‌به‌ست له‌ووشه‌ی ( فصم) واته : ئاشكرا و ڕوون ده‌بێته‌وه .
خوای گه‌وره له و زانست و زانیاریه كه پێغه‌مبه‌رانی ( علیه السلام ) فێركردووه به‌شی ئێمه‌یشی لێ بدات و فێری دینه‌كه‌ی خۆیمانی بكات .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته