×
ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات : هاجه‌ر پاش ئه‌وه‌ی موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، شه‌و و ڕۆژی ده‌خسته‌ سه‌ریه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی جوست وچالاك خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، ئه‌و ده‌یزانی ئێستا په‌یامه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ تێكۆشان له‌پێناو خوای گه‌وره‌ و گه‌یاندنی بانگه‌وازی ڕیبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی به‌ ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ ئاگان له‌ هه‌قیقه‌ت وڕاستیه‌كانی ئیسلام، ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن دوژمنانی ئه‌م دینه‌وه‌ وێنه‌ جوانه‌كانی ئیسلامیان لا شێوێنراوه‌ ...

 هاجه‌ر بانگه‌واز بۆ ئیسلام ده‌كات

محمد جمیل زینۆ

—™

وه‌رگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

 هاجه‌ر بانگه‌واز بۆ ئیسلام ده‌كات

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

له‌پاش ئه‌وه‌ی هاجه‌ر موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، شه‌و و ڕۆژی ده‌خسته‌ سه‌ریه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی جوست وچالاك خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، ئه‌و ده‌یزانی ئێستا په‌یامه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ تێكۆشان له‌پێناو خوای گه‌وره‌ و گه‌یاندنی بانگه‌وازی ڕیبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی به‌ ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ ئاگان له‌ هه‌قیقه‌ت وڕاستیه‌كانی ئیسلام، ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن دوژمنانی ئه‌م دینه‌وه‌ وێنه‌ جوانه‌كانی ئیسلامیان لا شێوێنراوه‌ .

ئیسلام گۆڕانكاریه‌كی ڕیشه‌یی له‌ هاجه‌ردا دروست كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك هه‌ر كیژێكی تری ئه‌مریكی بێ باك له‌دین وئاین ژیانی ده‌گوزه‌راند، به‌ڵام ئێستا پابه‌نده‌ به‌ بنه‌ما وڕێنوماییه‌كانی ئیسلام، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : من ئێستا ئامانجم ئه‌وه‌یه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا تێبكۆشم و به‌ره‌نگاری سه‌رمایه‌داری و خراپه‌كاری ویاخی بووان ببمه‌وه‌، دوای هه‌موو ئه‌زمونه‌كانم بۆم روون بویه‌وه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاكه‌ ڕێگای سه‌رفرازی مرۆڤایه‌تیه‌ له‌ مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگ وماڵ وێرانی و برسیه‌تی و تیاچوون .

وه‌ كاتێك پرسیار كرا له‌ هاجه‌ر، له‌به‌رچی به‌دیاریكراوی ئیسلام ڕێگای سه‌رفرازی مرۆڤایه‌تیه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا ووتی : ئیسلام تاكه‌ ئاینێكه‌ كه‌ چاره‌سه‌ریه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كات بۆ ته‌واوی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه‌ هاوچه‌رخه‌كان، ئیسلام یاسا وڕێسای گشتگیری ژیانه‌، به‌شێوه‌یه‌كی وا هاوكێشه‌ی نێوان داواكاریه‌كانی ڕۆح و جه‌سته‌ی ڕاگرتووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره‌ كه‌موكورتیه‌كی تێدا دروست ببێت، له‌ ئیسلامدا وه‌ڵامی زۆر ڕوونم بۆ ته‌واوی ئه‌و پرسیاره‌ فه‌لسه‌فیانه‌ دۆزیه‌وه كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو تووشی دڵه‌ڕاوكی و ڕاڕاییان كردبووم .

هاجه‌ر كاتێك باسی ئیسلامت بۆ ده‌كات هه‌ست به‌ ڕاستگۆیی ده‌كه‌یت له‌ ووته‌كانیادا، ئه‌و زۆر هۆشمه‌ندانه قسه‌ ده‌كات، هه‌ندێك جار به‌ده‌سته‌واژه‌ ئیسلامیه‌كان و به‌زمانی عه‌ره‌بی بۆت ده‌دوێت، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا زۆر باش تێده‌گات كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌ یاسا وڕێسای گشتگیری ژیانه‌، نه‌ك به‌ ته‌نها ئاینی عیباده‌ت و په‌رستنه‌كان.

جیهاد وتیكۆشان له‌ دیدی هاجه‌ردا له‌ گرنگترین ڕێنوماییه‌كانی ئیسلامه‌، به‌تایبه‌تی بۆ حاڵی ئێستای موسڵمانان .

هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ هاجه‌ر موسڵمان بوو، شێوازی ژیانی خۆی گۆڕی، پۆشاكی شه‌رعی له‌به‌ر كرد، پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌كه‌ی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دا، زۆریش خۆی ماندوو كرد تاوه‌كو هه‌ندێك له‌ قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ جوانی نوێژه‌كانی ئه‌نجام بدات .

شتێكی سروشتیه‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێك له‌ كۆسپ و له‌مپه‌ریش ببێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌یدا، به‌ڵام هاجه‌ری خۆڕاگر و موسڵمان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : زۆرم پێخۆشه‌ له‌پێناو بیروباوه‌ڕه‌كه‌مدا دووچاری ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ژیان ده‌بمه‌وه‌، چونكه‌ كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ شایانی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ لای پیاوان و ئافره‌تانی باوه‌ڕدار، چونكه‌ زۆریك له‌ موسڵمانانی پێشین له‌ پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدان بوونه‌وه‌، منیش هیچ باكم نیه‌ و هیچم به‌لاوه‌ گرنگ نیه‌، ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌بێت .

شاینی باسه‌ چالاكیه‌كانی هاجه‌ر ته‌نها لایه‌نی ئاینی نه‌گرتوه‌ته‌وه‌و به‌ڵكو ئه‌و چالاكوانێكی سیاسیشه‌، باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی موسڵمانی فه‌له‌ستین، هه‌ر له‌م پێناوه‌شه‌دا هه‌میشه‌ خه‌ریكی كۆڕ و كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زوڵم وسته‌مانه‌ی كه‌ له‌و گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌ ده‌كرێت .

به‌ڕاستی ئه‌م كیژه‌ دیارده‌یه‌كی كه‌م وێنه‌یه‌، كیژێكی ئه‌مریكی سپی پێست ببێت به‌ بانگخوازێكی ئیسلامی، داكۆكی وبه‌رگری بكات له‌ كێشه‌ ڕه‌واكانی گه‌لانی موسڵمان له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌ زۆر كه‌م گوێ ده‌گرن بۆ غه‌یری خۆیان، به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته‌ موسڵمانه‌ ماندوو نابێت و بێ تاقه‌تی ڕووی تێ ناكات ..

په‌یامه‌كه‌شی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ئیسلامی به‌ گشتی و عه‌ره‌بی به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌یه‌، ئێوه‌ بوون كه‌ په‌یامی ڕزگاریتان هێنا بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لاوازی و سارد بوونه‌وه‌ ڕوتان تێ نه‌كات له‌ وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر داگیركارانی خاك و ووڵاتانی ئیسلامی، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر داگیركاری زایۆنی وهاوپه‌یمانه‌كانی ...

خوای گه‌وره‌ هه‌موومان بكات به‌ ئه‌داتی قه‌ده‌ری خێر بۆ خزمه‌تكردنی دین وژینی گه‌لانی موسڵمان ..

سه‌رچاوه‌ : په‌رتوكی : تكریم الإسلام للمرأة

نوسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ