خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر
( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت )
[ به كوردی ]
محبة الرسول صلى الله عليه وسلم
[ باللغة الكوردية ]
نوسینی : دانا ڕه‌حمان فه‌ره‌ج
الكاتب : دانا رحمان فرج
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة بمدينة الرياض
2008 -1429
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر
( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت )
خۆشه‌ویستی ئه‌و وشهجوانهیهكهلهدنیای ئه‌مڕۆماندا سته‌می لێ ده‌كرێت ، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی قۆرخ كراوهلهخۆشهویستی نێوان كچ و كوڕی نامه‌حره‌م و هه‌موو خۆشهویستیهمانادارهكانی وه‌ك خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خودای لێبێت ) و دایك و باوك و هاوسه‌ر و منداڵ و نیشتمان و ...هتد ، له‌فه‌رهه‌نگی خۆشه‌ویستی ده‌رهێنراون و هه‌ركاتێك كهوترا خۆشه‌ویستی واتهدڵداری نێوان كچ و كوڕ ! .
زۆر به‌ڕوونی و ئاشكرا ده‌بینین كه‌ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌بۆ خۆشه‌ویستی نادروست و ناڕاست ده‌كه‌ن خۆیان له‌ژیانی هاوسه‌ری دا زۆر فاشیل و سه‌رنه‌كه‌وتون و له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا بێ متمانه‌یی زاڵه‌به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتری .
ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌بڵێم كه‌ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌سانێكی دڵ نه‌خۆش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و كردویانهتهئهلتهرناتیڤی خۆشهویستیهڕاستهقینهو مانادار‌و جوانه‌كان ، به‌ئه‌زمون سهلمێنراوهكهزۆرترین درۆ‌و خه‌ڵه‌تاندن و ناڕاستی تیایدا دێته‌دی ، بێجگهلهوهیش ئه‌نجامی نه‌خوازراوو قیزه‌ونی تری وایشی لێ دهكهوێتهوهكهكۆمهڵگهبهئاقارێكی خراپ و ترسناكدا ده‌بات ، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌و ئهنجامهنهگهتیڤانهی كهلهخۆشهویستی ناپاكانهو نادروست دهكهوێتهوهتووڕهیی خودای گهورهههموو كۆمهڵگهدهگرێتهوه! .
خۆشه‌ویستی نێوان نێر‌و مێ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌بێت ، ده‌بێت خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرد بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان به‌خته‌وه‌رو بێ گیروگرفت ده‌رچن و دواتریش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌رو ئاسوده‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ماوهیهكهلهكهناڵهكانی ڕاگهیاندنهوههێرشێكی زۆر كوێرانه‌و نهزانانهدهستی پێ كردوهبۆسهر ئیسلام ، هێرشه‌كه‌یش له‌ڕێگه‌ی باس كردنی خۆشهویستیهوهیهو وه‌ها باس ده‌كه‌ن كه‌ئیسلام گرنگی به‌خۆشه‌ویستی نادات و به‌ڵكو دژی خۆشه‌ویستیشه! .
به‌ڵێ ئیسلام دژی خۆشه‌ویستی ناپاكانهو نادروسته، ئیسلام دژی هه‌موو ڕه‌فتارو ئاكارێكهكهلهبهرژهوهندی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت و ته‌نها بۆ مه‌رامی خراپ و ناپاكی به‌كار بێت ، ئیسلام بانگه‌شه‌بۆ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌و به‌سوود ده‌كات ، به‌ڵكو ئیمانی موسوڵمان ته‌واو نابێت ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵكی خۆش نه‌وێت ، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌ك دا هاتووهپێغهمبهر (درودی خودای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت : " سوێند بێت به‌خودا ئیمانتان دروست نیهههتاكو یه‌كتریتان خۆش نه‌وێت " ، ئایا ئیسلامێك ئهمهپهیامهكهی بێت به‌ته‌نگ خۆشهویستیهوهیهیان كه‌سانێكی ده‌روون پیس كهخۆشهویستیان ته‌نها له‌به‌ر مه‌رامی نه‌گریسی خۆیان ده‌وێت؟ .
زۆر بهداخهوهلهدنیای ئه‌مڕۆماندا و له‌هه‌رێمی كوردستان بێجگه‌له‌وه‌ی كه‌سته‌م له‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كرێت و له‌جێگه‌ی خۆیدا به‌كار نایه‌ت ، له‌هه‌مووی خراپ تر خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) هه‌ر باس ناكرێت و حسابی بۆ ناكرێت ، له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) بنچینه‌و بناغه‌ی هه‌موو جۆرهخۆشهویستیهكی پاك و بێگه‌رده‌و ئیمانی ئاده‌میزاد ته‌واوو كامڵ نابێت هه‌تا خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر نهخاتهپێش هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌كی تره‌وه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت باس له‌خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) بكه‌م ، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی خۆشه‌ویستی و بۆ شكاندنی ئه‌و دیوارهڕهشهی كه‌له‌نێوان وشه‌ی خۆشه‌ویستی و خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ردا دروست كراوه.
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) یهكێكهلهبنهما گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌كانی دینی ئیسلام و هه‌ركه‌سێكیش پێغه‌مبه‌ری له‌خۆی و منداڵ و دایك و باوك و هه‌موو كه‌سێكی تر خۆشتر نه‌وێت ئیمانی ته‌واو نیه.
خودای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت : " قُلْ إِنْ كَانَ آَبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ " ( سورة التوبة 24 ) ، ئه‌م ئایهتهپیرۆزهواجب بوونی خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) ده‌سه‌لمێنێت و ده‌بێت خۆشهویستیكهیش به‌شێوازێك بێت كهئهومان خۆشتر بوێت له‌دایك و باوكمان و منداڵه‌كانمان و براكانمان و عهشرهتهكانمان و ماڵ و سه‌روه‌ت و بازرگانیمان ، ئه‌گین هه‌ڕه‌شه‌ی خودا جێبه‌جێ ده‌بێت له‌سه‌رمان و خودا به‌لاده‌رو لاسار سه‌یرمان ده‌كات وه‌ك له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه.
هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا كه‌ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوهعهبدوڵای كوڕی هیشام ده‌ڵێت : " كنا مع النبي صلى الله عليه وسلم وهو آخذ بيد عمر بن الخطاب ، فقال عمر : يا رسول الله ، لأنت أحب إلي من كل شي‌ء إلا من نفسي . فقال النبي صلى الله علیه وسلم : لا والذي نفسي بيده حتى أكون أحب إليك من نفسك ، فقال عمر : فإنه الآن والله لأنت أحب إلي من نفسي ، فقال النبي صلى الله عليه وسلم الآن يا عمر " ( صحيح البخاري 7 / 218 ، رقم الحديث 6632 ، فتح الباري 11/532 ) .
واته: عه‌بدوڵای كوڕی هیشام وتی : جارێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) ده‌چوین به‌ڕێگادا و پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی ئیمامی عومه‌ری گرتبوو عومه‌ر وتی به‌پێغه‌مبه‌ر : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا تۆ له‌هه‌موو شت خۆشه‌ویستری له‌لای من بێجگهلهخۆم ، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی : " نه‌خێر سوێند بێت به‌و كه‌سه‌ی كهگیانی منی بهدهستهدهبێت منت لهخۆیشت خۆشتر بوێت " ، عومه‌ریش ( خودای لێ ڕازی بێت ) وتی : سوێند بێت به‌خودا له‌ئێستاو بهدواوهتۆم له‌خۆیشم خۆشتر ده‌وێت ، پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی : ئێستا ئه‌ی عومه‌ر قسه‌كه‌ت ته‌واوه" و واجبت به‌جێ هێناوه .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) لهفهرموودهیهكی تردا كه‌ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووهدهفهرموێت : " سێ خه‌سڵه‌ت هه‌ن ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكدا هه‌بێت شیرینی ئیمانی به‌ده‌ست هێناوه، یه‌كه‌میان : ئه‌بێت خودا‌و پێغه‌مبه‌ری له‌هه‌موو شت و كه‌سێكی تر خۆشتر بوێت ، دووه‌میان : ئه‌بێت هه‌ركه‌سێكت خۆش ویست ته‌نها له‌به‌ر خاتری خودا خۆشی بوێت ، سێهه‌میان : ئه‌بێت پێی ناخۆش بێت كهبگهڕێتهوهبۆ ناو بێ باوه‌ڕی وه‌ك چۆن پێی ناخۆشهفڕێ بدرێتهناو ئاگره‌وه" ( صحيح مسلم ١/٦٦ ، رقم الحديث 43 ) .
كهواتهخۆش ویستن و به‌گه‌وره‌ڕاگرتنی پێغه‌مبه‌ر ( دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) بهشێكهلهعیبادهت كردنی خودای میهره‌بان، شێوازی ده‌ربڕینی خۆشهویستیهكهیشمان ده‌بێت به‌دڵ و به‌گوفتار و بهكردارملكهچ بین بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌بۆی هێناوین و لا نه‌ده‌ین له‌فه‌رمانه‌كانی و دور بكهوینهوهلهوهی كه‌فه‌رمانی پێ كردوین لێی دوربكهوینهوهو چاو له سه‌رجه‌م ڕه‌وشت و ئاكارو گوفتاره‌كانی بكه‌ین و لێی لا نه‌ده‌ین .
ئه‌وه‌یشمان له‌بیر نه‌چێت كه‌پێغه‌مبه‌ر ئاده‌میزادێكی به‌نده‌و په‌یامبه‌ری خودایه‌و نابێت ڕۆبچین له‌هیچ خۆشهویستیهكدا بێجگهلهخۆشهویستی خودا كه‌ئه‌ویش له‌به‌ر ئهوهیهڕۆچون هه‌ڵناگرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا وه‌ك خاچپهرستهكانمان لێ نه‌یه‌ت كهخۆشهویستیهكهیان بۆ مه‌سیح سه‌ری كێشا بۆ په‌رستنی مه‌سیح و مه‌ریه‌م و ته‌نانه‌ت ئه‌و خاچهیش كه‌به‌بڕوای ئه‌وان مه‌سیحی گیان له‌سه‌ر كێشرا .
وصلى الله وسلم على نبينا وحبيبنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين