شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سوك وئاسانه
پۆڵێنه‌كان
- ئوصوڵی فیقه << فیقه
Full Description
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سوك وئاسانه
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2015 - 1436
يسر الشريعة الإسلامية
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2015 – 1436
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سوك وئاسانه
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ } [البقرة :١٨٥].
واته: خوا ئاسانی ئه‌وێ بۆئێوه وه گرانی ناوێت بۆتان.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ عَائِشَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا) زَوْجِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) أَنَّهَا قَالَتْ: مَا خُيِّرَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) بَيْنَ أَمْرَيْنِ إِلَّا أَخَذَ أَيْسَرَهُمَا مَا لَمْ يَكُنْ إِثْمًا، فَإِنْ كَانَ إِثْمًا كَانَ أَبْعَدَ النَّاسِ مِنْهُ...)) [ متفق عليه ].
واته: (عائشه)(خوای لێ ڕازی بێت) خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) هیچ كات سه‌رپشك نه‌كراوه له نێوان دوو كاردا مه‌گه‌ر كامیان ئاسانه ئه‌وه‌یانی هه‌ڵبژاردووه ئه‌گه‌ر تاوان نه‌بووبێت، ئه‌گه‌ر تاوان بووبێت ئه‌وه دوورترین كه‌س بووه لێی...
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: خوای گه‌وره له ئایین دا هیچ کارێکی قورس و گرانی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان دانه‌ناوه.
دووه‌م: خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت.
سێهه‌م: ئه‌گه‌ر مه‌سئه‌له‌یه‌ك ده‌قی له‌سه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو دوو ئیجتیهادی زانایانی تێدا بوو، ئه‌وه ده‌بێت ئاسانه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی شه‌رع نه‌بوو.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.