خوای گه‌وره سته‌م له‌خڵك ناكات
پۆڵێنه‌كان
Full Description
خوای گه‌وره سته‌م له‌خڵك ناكات
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2015 - 1436
إِن اللَّه لا يظلم الناس شيئا
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
خوای گه‌وره سته‌م له‌خڵك ناكات
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ } [يونس :٤٤ ].
واته: به‌ڕاستی خوا هیچ سته‌م له خه‌ڵکی ناکات به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ أَبِي ذَرّ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ (صلی الله عليه وسلم) -فِيمَا رَوَى عَنِ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى- أَنَّهُ قَالَ: (يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا، فَلَا تَظَالَمُوا... [رواه مسلم] .
واته: له (أبو ذر)ه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا له خوای په‌روه‌ردگاره‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (ئه‌ی به‌نده‌كانم! من سته‌مم له‌سه‌رخۆم حه‌رام كردووه و، له نێوان ئێوه‌شدا حه‌رامم كردووه، سته‌م له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن...
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: بێگومان خوا به‌سه‌نگی بچووكترین گه‌ردیله (زه‌رره).. سته‌م له‌هیچ كه‌س ناكا، به‌ڵكو سته‌می له‌سه‌ر خۆی حه‌رام كردووه.
دووه‌م: خه‌ڵكی خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌ویش به سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوا.
سێهه‌م: خوای گه‌وره به عه‌دلی ره‌حمی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كات ئه‌وه‌ی كاری چاكه بكات پاداشتی ده‌داته‌وه وه ئه‌وه‌شی خراپه وسه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی خوا بكات سزای ده‌دات.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره به‌ر ره‌حمه‌تی خۆیمان بخات و له گوناه تاوانه‌كانمان خۆش بێت.