×
ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : ئاینی پیرۆزی ئیسلام داكۆكی زۆری كردووه‌ له‌ ڕێز وشكۆی ئافره‌تان، به‌ڕاده‌یه‌ك ڕێگای نه‌داوه‌ كه‌رامه‌تی له‌كه‌دار بكرێت له‌وه‌ی بچوكترین تۆمه‌تی بدرێته‌ پاڵ تا گه‌شتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌روو ئاسمانه‌كانه‌وه‌ وه‌حی بنێرێت بۆ په‌یامبه‌ره‌كه‌ی وشكۆ وڕێزی ئافره‌تانی بۆ به‌یان بكات، وتا هه‌تا هه‌تایه‌ش موسڵمانان له‌ قورئاندا بیخوێننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه‌ نه‌كات زمانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ له‌ئاستدا ئافره‌تاندا بچه‌رخێنێت.

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێز وشكۆی ئافرهت دهپارێزێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2015 - 1436

    محافظة الإسلام على سمعة المرأة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێز وشكۆی ئافرهت دهپارێزێت

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام داكۆكی زۆری كردووه له ڕێز وشكۆی ئافرهتان، بهڕادهیهك ڕێگای نهداوه كهرامهتی لهكهدار بكرێت لهوهی بچوكترین تۆمهتی بدرێته پاڵ تا گهشتووهته ئهو ئاستهی كه خوای گهوره لهسهروو ئاسمانهكانهوه وهحی بنێرێت بۆ پهیامبهرهكهی وشكۆ وڕێزی ئافرهتانی بۆ بهیان بكات، وتا ههتا ههتایهش موسڵمانان له قورئاندا بیخوێننهوه، بۆ ئهوهی هیچ كهس زاتی ئهوه نهكات زمانی بهشێوهیهكی خراپ لهئاستدا ئافرهتاندا بچهرخێنێت، ئهوهتانی خوای گهوره لهسورهتی نووردا فهرموویهتی : {وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} [ النور: 4 ].

    واته : ئهوانهی که بوختان دهکهن بۆ ئافرهتانی داوێن پاك و خاوهن مێرد، پاشان ناتوانن چوار کهسیش به شایهت بهێنن، ئهوانه ههشتا قامچیان لێ بدهن و ههرگیز شایهتیان لێ وهرمهگرن، ئهوانه له ڕیزی تاوانبارو له سنوور دهرچوو و یاخیهکاندان.

    خوای گهوره لهم ئایهته پیرۆزهدا سزای ئهو كهسهی دیاری كردووه كه تۆمهتی داوێن پیسی و بهدڕهوشتی ئهداته پاڵ ئافرهتێكی موسڵمان بهوهی ههشتا دار یان قامچی لێ بدرێت، ئهگهر هاتوو چوار شاهیدی نهبوو لهسهر ئهو تۆمهتهی داویهتیه پاڵ ئهو ئافرهته، نهك ههر هێنده بگره سزایهكی تریشی داوه بهوهی ئیتر ههرگیز شاهیدیشی لێ وهرنهگیررێت، ولهكۆتاییهكهشیهوه سیفهتێكی خراپی داوهته پاڵ كه سیفهتی فاسقیهته وشایستهی ئهو جۆره كهسانهیه كه زمانیان ناپارێزن لهئاست شهرهف وناموسی كهسانی تردا .

    2-خوای گهوره ومیهرهبان ههر بهتهنها بهو سزایانه وازی لهو كهسانه نههێناوه كه تۆمهتی ناڕهوا دهدهنه پاڵ ئافرهتانی موسڵمان، بهڵكو زۆر بهوه توندههڕهشهیان لێ دهكات ودهفهرموێت : {إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ * يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * يَوْمَئِذٍ يُوَفِّيهِمُ اللَّهُ دِينَهُمُ الْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ الْمُبِينُ} [ النور: 23 – 24 ].

    واتا : بێگومان ئهوانهی بوختان به ژنانی داوێن پاكی و بێ خهبهری بروادار دهكهن، لهدواڕۆژیشدا نهفرینیان لێكراوه، لهگهڵ ئهوهشدا سزایهكی گهورهشیان بۆ ئامادهكراوه * لهو رۆژهدا زمان و دهست و پێییان دهبێته شایهد لهبهرامبهر ئهو كارانهوه دهیان كرد، جا یا ههر بهواقیعی ئهوانه دێنه قسهو گفتوگۆ و، ههریهكهیان قسهی خۆی ئهكات و، یهكه یهكه ئهو شتانه ئهڵێت كردوویانه، یان ههر شتێكیان كردبێت لهسهریان تۆمار كراوهو لێی ئاشكرا دهبێت، وهك ئیمزاو مۆرو - طبع الأصابع- ی پهنجهكان، كه ئیمڕۆ گهلێ تاوانیان پێ ئاشكرا دهكرێت .

    3- لهو رووداوهیش كه بهڕووداوی (الافك ) ناسراوه لهمێژووی موسڵماناندا، كاتێك به فیتنه و ئاژاوهگێڕی دوو ڕووهكان تۆمهتیك ههڵهبهسترا بۆ عائیشهی دایكی باوهڕداران بهبێ بوونی هیچ بهڵگهیهك، پهروهردگار لهسهروو ئاسمانهكانهوه هاته دهنگ و داكۆكی كرد له ئافرهتێكی داوین پاك و تهواوی ئهو تۆمهتانهی كه ههڵیان بهستبوو بهدرۆی خستنهوه وداوین پاكی ئافرهتێكی سهلماند بۆ پهیامبهر و هاوهڵه بهڕێزهكان، وهك له سورهتی نووردا فهرموویهتی : {إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَكُمْ بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَكُمْ لِكُلِّ امْرِئٍ مِنْهُمْ مَا اكْتَسَبَ مِنَ الْإِثْمِ وَالَّذِي تَوَلَّى كِبْرَهُ مِنْهُمْ لَهُ عَذَابٌ عَظِيمٌ} [ النور: 11 ].

    واتا : بێگومان ئهوانهی كه ئهو درۆو بوختانه گهورهیان ههڵبهست، كۆمهڵێك بوون له خۆتان، وا مهزانن ئهو رووداوه بۆ ئێوه شهرو خراپه، بهڵكو چاك و خێره بۆتان ئێوه 'بهو یاسایه له ئایندهدا نامووسی ملیۆنهها موسڵمان ئهپارێزرێ و؛ بهرگری لێ ئهكرێ… كهوابوو زۆر چاكه بۆتان، چونكه لهلایهكهوه دوژمنایهتی بێ بڕواكانتان بۆ دهركهوت؛ كه تاچ ئهندازهیهك ئهیانهوێ ئابڕووی ئهو بنهماڵهو خێزانه پاكانه بهرن، شهرهفی ئهو بنهماڵانه بشكێنن, بێگومان ههریهكهش لهوانه چهند لهو گوناهو تاوانه بهشداره؛ بهشێك تاوانی تایبهتی له ئهستۆی خۆیدایه' واته: ههركهسه چهنده كۆششی بۆ كردبێ به ئهندازهی ئهوهش تۆڵه وهرئهگرێت, ئهو كهسهش كه سهرۆكایهتی بهشێكی زۆری ئهو تاوانهیهی كرد (عبداللهی كوڕی ئوبهی كوڕی سهلول)، سزایهكی سهخت و گهورهی بۆ ههیه چونكه ههر ئهوكاته (صهفوان) وشترهكهی لێ ئهخوڕی و، خاتوو عائیشهش لهناو كهژاوهكهدا بوو، كوڕهكهی سهلوول لهناو خهڵكێكی زۆردا وهستابوو و پرسی ئهمه كێیه؟! وتیان: عائیشهی خێزانی پهیامبهره (صلی الله علیه وسلم) ، وتی: ئهمه سوێندی بێت بهپاكی نهگهڕاوهتهوه!!

    خوای گهوره ئهم ئایهته و ده ئایهتی تری دابهزاند بۆ پهیامبهرهكهی لهسهر داوێن پاكی عائیشهی دایكی باوهڕداران ( رهزا وڕهحمهتی خوای لێ بێت )، لهكاتیكدا ئهو دوو ڕووانه هێنده دهنگ وباسهكهیان به ڕادهیهگ بڵاو كردهوه كه سێ كهس لههاوهڵانیش بڕوایان پێكرد و كهوتنه ناو داوی دوو ڕوهكانهوه، ئهوه بوو پاشتر ودوای دابهزینی ئایهتهكان سزایان بهسهردا جی بهجێگرا، نهه ههر هێنده پهیامبهریش ( صلی الله علیه وسلم ) گهشته ئهوهی كه عائیشه بنێرێتهوه بۆ ماڵی ئهبو بهكری باوكی تا ئهو كاتهی خوای گهوره دێته جواب لهسهری و داكۆكی لێدهكات یان ڕاستی رووداوهكه ئهسهلمێنێت، ئهوه بوو خوای گهوره لهكۆتا جاردا داوێن پاكی ئافرهتێكی بێتاوانی سهلماند وڕووی ڕهش و دزێوی دوو رووهكانی ههڵماڵی ..

    خوای گهوره دهست وزمانمان بپارێزیت له تۆمهت ههلبهستن بۆ داێون پاكان ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

    سهرچاوه : پهرتووكی ( تكریم الإسلام للمرأة )

    نووسینی : محمد جمیل زینۆ