×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئايا حوكمی ئه‌و كارت‌ ( بطاقة ) ـــانه‌ چیه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ بازاڕ و محله‌كان له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یفرۆشن و پێی ده‌وترێت (Discount Card) واتا : كارتی داشكاندن، ئه‌و بازاڕانه‌ ئه‌و كارته‌ت پێ ده‌فرۆشێت به‌ (100) یۆرۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رجارێك له‌و بازاڕه‌ یان له‌و محه‌لانه‌ كه‌لوپه‌لت كڕی داشكانێكت بۆ ده‌كات له‌و نرخه‌ی كه‌ به‌ كاڵاكه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كڕیاری زیاتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات له‌نێوان بازاڕه‌كانی تردا ؟

    حوكمی كڕینی كارته‌كانی داشكاندن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    حكم شراء بطاقات التخفيض

    « باللغة الكردية »

    فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حوكمی كڕینی كارته‌كانی داشكاندن

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

    پرسیار : ئايا حوكمی ئه‌و كارت‌ ( بطاقة ) ـــانه‌ چیه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ بازاڕ و محله‌كان له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یفرۆشن و پێی ده‌وترێت (Discount Card) واتا : كارتی داشكاندن، ئه‌و بازاڕانه‌ ئه‌و كارته‌ت پێ ده‌فرۆشێت به‌ (100) یۆرۆ، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رجارێك له‌و بازاڕه‌ یان له‌و محه‌لانه‌ كه‌لوپه‌لت كڕی داشكانێكت بۆ ده‌كات له‌و نرخه‌ی كه‌ به‌ كاڵاكه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كڕیاری زیاتر بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات له‌نێوان بازاڕه‌كانی تردا ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌ .

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌و كارت و بطاقانه‌ی كه‌ بازاڕ و مۆڵ و محله‌كان ده‌یده‌ن به‌ موشته‌ریه‌كانیان چه‌ند جۆرێكه‌ له‌وانه‌ش :

    جۆری یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و بازاڕ و موڵ و محه‌لانه‌ی ئه‌و كارتانه‌ به‌ بی به‌رامبه‌ر و به‌خۆڕایی بده‌ن به‌ موشته‌ریه‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ناویان بچێته‌ ناو كێ بڕكێی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خه‌ڵاتیان پێ ده‌درێت یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك ئه‌و بڕه‌ خاڵه‌ی كه‌ ئه‌و بازاڕانه‌ دیاریان كردووه‌ كڕیار كۆی كرده‌وه‌ ئه‌وا داشكانی بۆ ده‌كه‌ن له‌ نرخی كاڵاكانیاندا، ئه‌وا له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌ و هیچ جۆره‌ حه‌رامیه‌كی تێدا نابینرێت، چونكه‌ پێدانی ئه‌م جۆره‌ كارتانه‌ له‌ حاڵه‌تی به‌ خۆڕایی پێدانی به‌ موشته‌ره‌یه‌كان ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی به‌ڵێن دان به‌ كه‌سێك كه‌ دیاریه‌ك یان كارێكی خێری بۆ بكه‌یت، یان یارمه‌تیه‌كی پێشكه‌ش بكه‌یت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و كاڵایانه‌ له‌ نرخی ئاسایی بازاڕ زیاتر نه‌بێت، تاوه‌كو نه‌چێته‌ چوار چێوه‌ی فڕوفێڵ كردن له‌ كڕیاره‌كانه‌وه‌ .

    جۆری دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كارت و بطاقانه‌ به‌ مه‌بله‌غێك فرۆشرا به‌ كڕیار و موشته‌ریه‌كانیان، یان به‌ ئیشتراكی ساڵانه‌ ده‌درا به‌ كڕیاره‌كان، به‌ شێوه‌یه‌ك زیاتر بوو له‌و نرخی تێچوونی نووسین و چاپكردنی ئه‌و كارتانه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت ( التكلفة الفعلیة ) ئه‌وا بێگومان كڕینی ئه‌و جۆره‌ كارتانه‌ حه‌رامه‌ و ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی قوماره‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و بازاڕ و مۆڵانه‌ به‌ فرۆشتنی ئه‌و كارتانه‌ قازانجێكی باش ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كڕیار ده‌چێته‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی خۆی و به‌ختیه‌وه‌ نازانێت ئایا ئه‌و بڕه‌ خا‌ڵانه‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بازاڕانه‌ دایانناوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی داشكاندنه‌كه‌، یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كان، یان كۆی ده‌كاته‌وه‌ یان ناتوانێت كۆی بكاته‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر داشكانه‌كه‌شیان بۆ كرا‌ كڕیار و موشته‌ریه‌كان نازانن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی داویانه‌ له‌ كڕینی ئه‌و كارته‌دا چه‌ندێك داشكانیان بۆ ده‌كه‌ن، چونكه‌ بڕی داشكانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و بازاڕ و مۆڵانه‌وه‌ دیار نییه‌، پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ و كڕین وفرۆشتنێك كه‌ نادیاری تێدا بێت، وه‌ك هاتوو : « نهی رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) عن الغرر" له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا ئه‌و قوماره‌یه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌.

    جۆری سێهه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كارت وبطاقانه‌ به‌ نرخی تێچووی ڕاستی ( التكلفة الفعلیة ) فرۆشرا به‌ كڕیاره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بازاڕانه‌ هیچ قازانجێكیان نه‌ده‌كرد له‌ فرۆشتنی ئه‌و كارتانه‌دا، له‌م حاڵه‌ته‌دا جیاوازیه‌كی هه‌یه‌ له‌حاڵی دوه‌م له‌ ڕووی حوكمه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك پێیان دروسته‌، به‌ڵام باشتر وایه‌ مرۆڤی موسڵمان دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌یه‌ك كه‌ شوبهه‌ی حه‌رامی لێ بكرێت .

    سه‌رچاوه‌ : بڕیاری كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی گرێــدراو لـه‌ ( الرابطة العالم الإسلامي ) مجمع الفقه الإسلامي التابع لرابطة العالم الإسلامي رقم: (103) (2/ 18) .