باسی فه‌زڵی موسڵمانه لاواز و هه‌ژاره‌كان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باسی فه‌زڵی موسڵمانه لاواز و هه‌ژاره‌كان
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1436
باب فضل ضعفة المسلمين والفقراء
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
باسی فه‌زڵی موسڵمانه لاواز و هه‌ژاره‌كان
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ } [ الكهف : 28 ] .
واته: خۆت ڕاگره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه (و ده‌یپه‌رستن) به‌یانیان و ئێواران که مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوایه چاوه‌کانت له‌وان لامه‌ده و وه‌رمه‌گێڕه (بۆ که‌سانی بێ باوه‌ڕی ده‌وڵه‌مه‌ند) که جوانی و ڕازاوه‌یی ژیانی ئه‌م دنیای ده‌وێت و به‌گوێی که‌سێك مه‌که که دڵیمان له یادی خۆمان بێ ئاگا کردووه و شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه هه‌موو کاره‌کانی خراپ و له سنوور ده‌رچووه.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ حَارِثَةَ بْنَ وَهْبٍ (رضي الله عنه): سَمِعَ النَّبِيَّ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِأَهْلِ الْجَنَّةِ). قَالُوا: بَلَى، قَالَ (صلی الله عليه وسلم): (كُلُّ ضَعِيفٍ مُتَضَعِّفٍ، لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللَّهِ لَأَبَرَّهُ). ثُمَّ قَالَ: (أَلَا أُخْبِرُكُمْ بِأَهْلِ النَّارِ). قَالُوا: بَلَى، قَالَ: (كُلُّ عُتُلّ جَوَّاظٍ مُسْتَكْبِرٍ). [مُتَّفَقٌ عَلَيهِ].
واته: له(حارثه)ی كوڕی (وهب)(خوای لێ ڕازی بێت) گوێی له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) بووه كه فه‌رموویه‌تی: (پێتان بڵێم به‌هه‌شتیه‌كان كامانه‌ن) وتیان: به‌ڵێ، فه‌رمووی: (هه‌موو كه‌سێكی لاوازی خۆ به‌لاواز زان، كه ئه‌گه‌ر سوێند له‌سه‌ر خوا بخوات داواكه‌ی بۆ جێبه‌جێ ئه‌كات). پاشان فه‌رمووی: (پێتان بڵێم دۆزه‌خییه‌كان كامانه‌ن) وتیان: به‌ڵێ، فه‌رمووی: (هه‌موو كه‌لله ڕه‌قێكی چاوبرسی خۆ په‌رستی له خۆبایی خۆبه‌زل زان).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: لاوازی وهه‌ژاری ته‌قديری خوایه له‌سه‌ر مرۆڤ، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه مرۆڤ دڵ ڕه‌ق وخۆی به‌گه‌وره نه‌زانێت و لای خوای گه‌وره به هێز وخاوه‌ن پله وپایه بێت.
دووه‌م: مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بێت – هه‌ژار بێت یان ده‌وڵه‌مه‌ند - كه یادی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن به‌شه‌و وڕۆژ.
سێهه‌م: له نیشانه‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت، هه‌موو كه‌سێكی لاوازی خۆ به‌لاواز زان، به مانای ئه‌وه‌ی گرنگی نه‌داته خۆشی وپله‌وپایه‌كانی ژیانی دونیا به‌ڵام خه‌می به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوا وچونه به‌هه‌شته.
چواره‌م: هه‌ندێ موسڵمان هه‌ن ئه‌گه‌ر سوێند له‌سه‌ر خوا بخوات داواكه‌ی بۆ جێبه‌جێ ئه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیقه‌ی ته‌واوی هه‌یه به خوای گه‌وره.
پێنجه‌م: له نیشانه‌كانی ئه‌هلی ئاگر و دۆزه‌خ، هه‌موو كه‌لله ڕه‌قێكی چاوبرسی خۆ په‌رستی له خۆبایی وخۆبه‌زل زان.
داواكارم له خوای گه‌وره به‌هه‌شتی به‌رینمان پێ ببه‌خشیت و دوورمان كاته‌وه له ئاگری دۆزه‌خ.