له پێغه‌مبه‌رى خوا نووح (علیه‌السلام)ەوە فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
له پێغه‌مبه‌رى خوا نووح (علیه‌السلام)ەوە فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه
] kurdish – كوردی – كردي [
ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿ تعلم التنمية البشرية من نبي الله نوح عليه الصلاة والسلام ﴾
« باللغة الكردية »
إحسان برهان الدين
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
له پێغه‌مبه‌رى خوا نووح (علیه‌السلام)ەوە فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه
وانه‌ى یه‌كه‌م: با كه‌شتییه‌كه به‌جێت نه‌هێڵێت:
هه‌ركێ له‌م كه‌شتییه‌دا ئه‌م هاوڕێتییه له‌ده‌ست بدات، بێگومان لافاو ڕایده‌ماڵێت، ئایا خۆت فریامان ده‌خه‌یت؟ {قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِين} هود: ٤.
وانه‌ى دووه‌م: یادت نه‌چێت ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌شتین:
ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى یه‌ك ئامانج و یه‌ك بیروبۆچوونن له یه‌ك جێگه‌دا، پیویسته وابیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ى بۆ تۆ زیانبه‌خشه بۆ منیش زیانبه‌خشه، ئه‌وه‌شى بۆ تۆ سوود به‌خشه بۆ منیش هه‌روایه،هه‌ره‌وه‌زى پێویسته، هیچ قه‌ره‌بووى كاركردن وه‌كو یه‌ك تیم ناكاته‌وه، هه‌میشه ئه‌وه له به‌ر چاو بگره كه تۆ له‌م كه‌شتییه‌دا له گه‌ڵمانى.
وانه‌ى سێیه‌م: ڕه‌خنه‌و گاڵته‌پێكردن با كارت تێنه‌كه‌ن و په‌كتبخه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ڵسه به ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى كه پێت سپێردراوه، ئه‌گه‌ر نووح -سه‌لامى خواى لێبێت- به‌هۆى ڕه‌خنه‌و گاڵته‌جاڕى خه‌ڵكه‌وه له درووستكردنى كه‌شتییه‌كه ڕابوه‌ستایه، ئێمه تاكو ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕبوونى هه‌زاران ساڵ باسى ئه‌و موعجیزه‌مان نه‌ده‌كرد {وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ} هود: ٣٨.
ڕه‌خنه‌ى ڕووخێنه‌ر با ساردت نه‌كاته‌وه له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه له‌سه‌ر شانته، به‌لاَم بیر له حاڵى ئه‌و كه‌سه بكه‌ره‌وه كه ئه‌مڕۆ گاڵته‌ت پێ ده‌كات، پاش ماوه‌یه‌ك كاتێك به ئامانج ده‌گه‌یت هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بێت ؟ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م كاره له نێوان تۆ‌و ئه‌واندا نییه، به‌ڵكو....له نێوان تۆ‌و خواى په‌روه‌ردگاردایه.
وانه‌ى چواره‌م: له یادت نه‌چێت ئه‌م كه‌شتییه له لایه‌ن خه‌ڵكى كارامه‌وپسپۆڕه‌وه درووست نه‌كراوه:
شتێكى سه‌رنج ڕاكێشه كه كه‌شتى تایتانیك له لایه‌ن چاكترین خه‌ڵكى كارامه‌و پسپۆڕه‌وه درووست كرابوو، به‌ڵام له یه‌كه‌مین گه‌شتیدا نوقمى ده‌ریا بوو! به‌لاَم كه‌شتییه‌كه‌ى نوح سه‌لامى خواى لێبێت كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكى ناپسپۆره‌وه له‌و بوارده‌دا درووست كرابوو به‌رگه‌ى گرت به ئاملنجى خۆى گه‌یشت، ئه‌وانه نیه‌تیان بۆ خوا پاك كردبوویه‌وه و كاره‌كه‌شیان به دڵسۆزى ده‌كرد ....به‌لاَم ئایا ئێمه‌ى موسوڵمانان به دڵسۆزى و لێبڕاوه‌یى كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟
وانه‌ى پێنجه‌م: له پێناو سه‌لامه‌تى خۆتدا هاوه‌ڵى باش هه‌ڵبژێره:
هه‌ڵبژاردنى هاوڕێ له گه‌شتدا مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ وكاریگه‌ره، له‌وانه‌یه بكه‌ویت و ئه‌و ڕاستت بكاته‌وه، له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كت لێ تێكه‌ڵ بێت و ئه‌و ئامۆژگارى ئاراسته‌ى باشت بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كیشت نه‌بێت ده‌بیته هاوده‌مى و ده‌بێته هاوده‌مت. {حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ} هود:٤٠.
وانه‌ى پێنجه‌م: پلاندانان بۆ داهاتوو:
كاتێك سه‌رگه‌وره‌مان نوح سه‌لامى خواى لێبێت له‌گه‌ڵ هاوه‌لاَنیدا خه‌ریكى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه بوون باران ده‌ستى پێنه‌كردبوو، به‌لاَم ئه‌وان گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانى خوایى بوون و دڵنیاش بوون له‌وه‌ى باران و لافاو به‌ڕێوه‌یه و كه‌شتییه‌كه‌شیان ڕزگاریان ده‌كات. ئه‌گه‌ر تۆش له داهاتوو و له‌ڕێگه‌ى ڕزگاربوون دڵنیایت و نه‌تتوانى پلانێك دابنه‌یت، بێ ئومێد مه‌به، ڕێگه چاره‌ى ئه‌وه‌ت هه‌یه كه هاوبه‌شیى كه‌سێك بكه‌یت له پلانه‌كه‌یدا، به‌ڵام له پێش ئه‌وه‌دا له ئامانجه‌كه‌ى هاوبه‌ش به.
وانه‌ى حه‌وته‌م: با گێژه‌لوكه‌و گه‌رده‌لوول بێ تاقه‌تت نه‌كه‌ن:
تۆ له كه‌شتییه‌كه‌دا بێگومان تووشى ڕه‌شه‌با و گێژه‌لووكه ده‌بیتت، ئه‌وه شتێكى ئاساییه، مه‌ترسه‌و خه‌مبار مه‌به و با وره‌ت دانه‌به‌زێت، چونكه تۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ى {وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ} هود٤١.
{قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ} هود : ٤٨
وانه‌ى هه‌شته‌م: ته‌مه‌ن گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه چى پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و ڕۆڵت چى ده‌بێت؟
نوح سه‌لامى خواى لێبێت به پیرى خه‌ریكى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه بوو....تۆ ته‌نها ته‌ندرووستى وهێزى خۆت بپارێزه، له‌وانه‌یه له‌ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا كه‌سێك داواى كارێكى مه‌زنت لێ بكات، له‌و كاته زۆر شانازى به‌شدار بوون ده‌كه‌یت له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له دووره‌وه ته‌ماشا بكه‌یت.
وانه‌ى نۆیه‌م: سه‌ركه‌وتن له نێوان شه‌ووڕۆژێكدا به‌ده‌ست نایه‌ت:
شوێنكه‌وتوانى نوح سه‌لامى خواى لێبێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌رقاڵى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه بوون تاكو بووه به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ك سه‌ده‌كان بیگرنه‌وه، ده تۆیش خۆڕاگربه به‌ڵكو به‌رهه‌مى كاره‌كانت – ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌كیش بێت- به‌یارمه‌تى خواى باڵا ده‌ست بدووریته‌وه.
وانه‌ى ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت پشوویه‌ك بده:
ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هه‌ه‌ستت به فشارى ده‌روونى كرد، هیچ عه‌یبى تییه پشوویه‌ك بده‌یت، چونكه ئاده‌میزادیكیت وا درووستكراوى، كه‌شتییه‌كه هه‌روه‌ك چۆن بوونه‌وه‌رى خێراى تێدایه،
به‌هه‌مان شێوه بوونه‌وه‌رى خاوى، هه‌موو جارێك خێرایى و په‌له‌كردن مه‌رج نییه،ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌یه پێویسن به په‌له‌كردن ده‌كات، به‌لاَم له هه‌مان كاتدا هه‌ندیكَ مه‌سه‌له‌ى تر هه‌یه به سرووشتى خۆى كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنى، ئه‌گه‌ر وابوایه نوێژى كورت و به‌په‌له چاكتر ده‌بوو له نوێژى له‌سه‌ر خوّو درێژ!ئیشى له‌سه‌ر خۆ له‌وانه‌یه وردتر و قووڵتر و هێمن تر بێت، بۆیه هه‌میشه په‌له كردن مه‌كه به‌رنامه‌ى خۆت بۆ هه‌موو فرمانێك، هه‌ندێ په‌له كردن خودى ئه‌و كاره‌ى كه په‌له‌ى بۆ كراوه تێكى ده‌دات.
وانه‌ى یانزه‌یه‌م: ئایا ئامانجێكت هه‌یه؟ كه‌واته كارى بۆ بكه تاكو ده‌توانیت:
سه‌رگه‌وره‌مان نوح علیه السلام ٩٥٠ ساڵ پێش هاتنى لافاوه‌كه بانگه‌وازى بۆ ئایینى خوا ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ى له درێژایى ئه‌م ساڵانه‌دا تووشى بێ ئومێدى و وره ڕووخان ببێت! با سه‌رنج بدین ئاسان نییه ده سه‌ده كاركردن له پێناوى مه‌به‌ست و په‌یامێكدا سه‌رئه‌نجامیش ته‌نها ١٢ كه‌س باوه‌ڕى پێهێنا، به‌ڵام جارى واهه‌یه ئێمه ماوه‌یه‌كى كه‌م بۆ مه‌ستێك كاده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌رووبوومى باشى نه‌بێت یان كه‌م بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ى بێزار ده‌بین و ده‌ستبه‌ردارى ده‌بین، بۆیه پشوو درێژ به و ت دواهه‌ناسه‌ت به‌رده‌وام له سه‌ر كاركردن بۆ ئامانجى پیرۆز و....بیرت نه‌چێت:ئه‌وه كارێكه له نێوان تۆ‌و خواى گه‌وره.
وانه‌ى دوانزه‌یه‌م: گرنگ زۆری نییه، گرنگ ڕاستیى ڕێبازه:
سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتنى ڕێبازه نه‌ك كه‌سه‌كان، په‌ندیش له زۆری‌دا نییه، به‌ڵكوو له خودى ڕێبازه‌كه‌دایه كه كه‌سه‌كان هه‌ڵیده‌گرن، ئیتر ئایا كه‌م بن یان زۆر، ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى سه‌ر كه‌شتییه‌كه خواى گه‌وره كردنى به سه‌ره‌تاى مرۆڤایتى له‌سه‌ر زه‌ویدا چونكه بۆ ڕێبازێكى خوایى ڕاست كاریان ده‌كرد.
(ئه‌م بابه‌ته له گۆڤارى بره‌و بڵاو بووته‌وه).