حه‌سوودی له وه‌رگرتنی زانست
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حه‌سوودی له وه‌رگرتنی زانست
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
الحسد في طلب العلم
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حه‌سوودی له وه‌رگرتنی زانست
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۖ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُمْ مُلْكًا عَظِيمًا } [النساء :٥٤)].
واته: یان ئێره‌یی(حه‌سوودی) ده‌به‌ن به خه‌ڵکی ؟ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا پێ ی به‌خشیوون(که پێغه‌مبه‌رێتی یه) له فه‌زڵ و به‌هره‌ی خۆی ئه‌وه بێگومان داومانه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێب و پێغه‌مبه‌رێتی هه‌روه‌ها پێمان به‌خشین ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (إِيَّاكُمْ وَالظَّنَّ، فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ، وَلَا تَحَسَّسُوا وَلَا تَجَسَّسُوا، وَلَا تَنَافَسُوا، وَلَا تَحَاسَدُوا، وَلَا تَبَاغَضُوا، وَلَا تَدَابَرُوا، وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إِخْوَانًا). [رواه البخاری ومسلم].
واته: (أبو هریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خۆتان بپارێزن له گومانی خراپ، به‌ڕاستی به‌دگومانی زوربه‌ی درۆیه، به دوای هه‌واڵی خه‌ڵكدا مه‌ڕۆن، سیخوڕی به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه مه‌كه‌ن و، ململانێی یه‌كتر مه‌كه‌ن، ئێره‌یی به‌یه‌كتر مه‌به‌ن و، ڕقتان له‌یه‌كتر نه‌بێت، پشت له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن و، به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خوا‌و برای یه‌كتربن).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
1- حه‌سوودی بردن له سیفاته‌كانی جوله‌كه‌یه.
2- حه‌سوودی به‌ڵایه‌كه له به‌ڵاكانی وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعی؛ چونكه ده‌بێته مایه‌ی نه‌مانی به‌ره‌كه‌تی عیلم.
3- كه‌سی حه‌سوود ئه‌گه‌ر تۆزێك بیر بكاته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ڕه‌خنه له قه‌زا وقه‌ده‌ری خوا ده‌گرێت.
4- كه‌سی حه‌سوود حه‌ز ناكات نیعمه‌تی خوا ببینێت به‌سه‌ر مرۆڤێكی تره‌وه.
5- حه‌سوودی ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوبردنی چاكه‌كان.
6- حه‌سوودی دڵی مرۆڤ ڕه‌ق ده‌كات.
7- نابێت حه‌سوودی كاریگه‌ری له‌سه‌ر برایه‌تی وخۆشه‌ویستی نێوان قوتابیانی زانستی شه‌رعی هه‌بێت.
8- چاره‌سه‌ری حه‌سوودی بریتیه له زۆر پاڕانه‌وه له خوای گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی دوورت بكاته‌وه له‌و نه‌خۆشیه.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره بمانپارێزێت له نه‌خۆشی حه‌سوودی ودڵمان رۆشن بكاته‌وه به نوری ئیمان..