ته‌وفیق و ڕێككاری له نێوان مه‌رجبوونی خه‌لیفه كه‌وا ده‌بێت قوڕه‌یشی بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی فه‌رمان ده‌كات به گوێڕایه‌ڵی به‌نده‌یه‌كی حه‌به‌شی
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : مه‌به‌ست چیه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه مه‌رجی قوڕه‌یشی بوونی بۆ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان داناوه، وه چۆن جه‌مع و ته‌وفیق ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه فه‌رمانمان پێ ده‌كات به گوێڕایه‌ڵی كردنی ئیمامێك ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كی حه‌به‌شیش بێت و سه‌ری وه‌ك مێوژ وابێت، ئومێده‌وارم كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ته‌وفیق وڕێككاری له نێوانیاندا، چونكه خوای گه‌وره ڕێنومایمان ده‌كات كه كاری دروست و صه‌واب وه‌ربگرین ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ده‌فه‌رموێت « الأئمة من قریش » ئیمامه‌كان ده‌بێت له قوڕه‌یش بن، فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح و دروسته، و به‌چه‌ند ڕێگا و سه‌نه‌دێكی صه‌حیح هاتووه، ئه‌وه‌ش له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌صڵ وایه ئیمام و پێشه‌واكان له قوڕه‌یش بن، ئه‌مه‌ش كاتێكه ئه‌گه‌ر دانانی خه‌لیفه و ئیمام و پێشه‌وای موسڵمانان به دیاری كردن و هه‌ڵبژاردن بوو ده‌بێت له قوڕه‌یش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌لیفه به شێوه‌ی خۆسه‌پاندن بوو به هێز و سوپا ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر موسڵمانان گوێڕایه‌ڵی بن و له‌فه‌رمانی ده‌رنه‌چن ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌لیفه‌یه به‌نده‌یه‌كی حه‌به‌شی بێ ناونیشانیش بێت .
خوای گه‌وره زاناتره .