باسی حه‌رام بوونی سته‌م
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باسی حه‌رام بوونی سته‌م
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
باب تحريم الظلم
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
باسی حه‌رام بوونی سته‌م
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ مَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلا شَفِيعٍ يُطَاعُ } [ غافر :18 ].
واته: سته‌مکاران نه هیچ دۆستێکیان هه‌یه وه نه تکاکارێك به گوێی بکرێت.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عن جابر t : أن رَسُول الله ﷺ ، قَالَ : (( اتَّقُوا الظُّلْمَ ؛ فَإنَّ الظُّلْمَ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ القِيَامَةِ... )) [رواه مسلم] .
واته: (جابری) كوڕی (عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خۆتان له‌سته‌م بپارێزن، به‌ڕاستی سته‌م تاریكاییه له ڕۆژی قیامه‌تدا...).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: سته‌م: دانانی هه‌ر شتێک له غه‌یری جێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ؛ یان : پێشێل کردنی مافی ڕه‌وای تاقم و که‌سانێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاقم و که‌سانێکی دی. یان وازهێنان له ئه‌نجامدانی واجبێك یان هه‌ستان به ئه‌نجامدانی حه‌رامێك.
دووه‌م: قوڕئانی پیرۆز دژی هه‌ر چه‌شنه سته‌م و زوڵم و زۆرێکه و دان به هیچ جۆره سته‌مێک دا نانێت.
سێهه‌م: زوڵم و سته‌م سێ جۆره: سته‌می گه‌وره، كه بریتیه له شیرك و هاوه‌به‌ش بڕیاردان، وه سته‌می به‌نده‌ش له خه‌ڵكی، وه سته‌می به‌نده له نه‌فس و ده‌روونی خۆی.
چواره‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه خوای گه‌وره بێ ئاگا نیه له كار‌و كرده‌وه‌كانیان و سزا‌و ئازاری به ئێشیان بۆ هه‌یه، وه هیچ یارمه‌تی ده‌رێکیان نیه له ڕۆژی دواییدا.
پێنجه‌م: سته‌م تاریكیه، وه سته‌مكاریش بێ به‌شه له ڕۆشنایی له ڕۆژی قیامه‌تدا.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره دوورمان بخاته‌وه له سته‌م زوڵم وتۆڵهش له سته‌مكاران بكاته‌وه.