×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د الشنقیطي، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئايا حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سی قه‌رزار واجب ده‌بێت ؟

    ئایا حاجی له ڕۆژی عهرهفه دهتوانێت نوێژی سوننهتی ( الضحی ) بكات ؟

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    صلاة الضحى في عرفة للحاج

    « باللغة الكردية »

    الشیخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    ئایا حاجی له ڕۆژی عهرهفه دهتوانێت نوێژی سوننهتی ( الضحی ) بكات ؟

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ عبدالله الجبرین كراوه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) :

    پرسیار : ئایا حاجی له ڕۆژی عهرهفه دهتوانێت نوێژی سوننهتی ( الضحی ) بكات ؟ وه ئایا دهكرێت ڕێگری بكهیت لهكهسێك كه ئهو نوێژه دهكات ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    هیچ گرفتێك نییه لهوهی كه كهسێكی موسافیر له سهفهردا نوێژه سوننهتهكان ئهنجام بدات، چونكه سووك كردنی باری سهر شانی كهسی موسافیر لهسهفهردا بهوهی نوێژهكانی كورت و كۆ بكاتهوه و واز له نوێژه سوننهتهكانی بهێنێت، وهك ڕوخصه و دیاریهكی خوای گهورهیه بۆی، تاوهكو نارهحهتی و بارگرانیهكانی لهسهر سووك و ئاسان بكات، جا ئهگهر كاتێك ئهنجامدانی ئهو سوننهتانه ناڕهحهت نهبوو لهسهر كهسی موسافیر وبهشێوهیهك له ئیسراحهت وئاسایش ودڵ ئارامی تهواودا بوو، هیچ گرفتێك نییه كه سوننهتهكانی ئهنجام بدات، یا نوێژی سوننهتی ( الضحی ) بكات، یان سوننهتی پاش و پێشی نوێژه فهرزهكان بكات، وه دهبێت ئهوهش بزانین نابێت ڕێگری له كهسێك بكرێت كه له ڕۆژی عهرهفه یان له غهیری عهرهفهیش نوێژه سوننهتهكان ئهنجام دهدات، خوای گهورهش زاناتره ...

    سهرچاوه : ماڵپهڕی شێخ ابن جبرین رهحمهتی خوای لێ بێت.