×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا حیكمه‌ت له‌ ماچكردنی به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ته‌به‌ڕوك كردنه‌ پێی ؟

    حیكمهت له ماچكردنی بهرده ڕهشهكه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد بن صالح العثیمین

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    الحكمة من تقبيل الحجر الأسود

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد بن صالح العثیمین

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حیكمهت له ماچكردنی بهرده ڕهشهكه

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی شێخ محمد بن صالح العثيمين كراوه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) :

    پرسیار : ئایا حیكمهت له ماچكردنی بهرده ڕهشهكه تهبهڕوك كردنه پێی .

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكی صهحیحدا حیكمهتی تهواف كردنی ڕوون كردوهتهوه، وهك فهرموویهتی : « إنما جعل الطواف بالبيت والسعي بين الصفا والمروة ورمي الجمار لإقامة ذكر الله » [ رواه أحمد وأبو داود، والترمذي وقال حديث حسن صحيح ] .

    واتا : تهواف بهدهوری بهیت و هاتوچۆی نێوان صهفا و مهروه وبهرد هاوێشتن بۆ جهمهرات بۆ یاد وذیكری خودا دانراوه .

    ئهو كهسهی تهواف دهكات به دهوری ماڵی خوای گهورهدا بهدڵی خۆی پهروهردگاری باڵادهست به گهوره و عهظیم دادهنێت، ههر بۆیه وای لێدهكات كه بهردهوام یاد وذیكری خوای گهوره بكات، ههموو حهرهكات و سهكهنات وجمو جوڵێكی له ڕۆشتن وماچكردن ودهست دان لهبهرده ڕهش و ڕوكنی یهمانی، یان ئاماژه كردن بۆ بهرده ڕهشهكه لهكاتێكدا نهیتوانی ماچی بكات، ههر ههمووی بهدهم یاد وذیكری پهروهردگارهوه ئهنجام دهدات، چونكه ههمووئهمانه له عیبادهتهكانی ئهو ذاته پیرۆزهن، ههموو عیبادهت و پهرستنێكیش به مانا گشتیهكهی واتای یاد وذیكری خوای گهوره دهگهیهنێت، ئهوهشی كه به زمانیدا دێت، له ( الله أكبر ) كردن و ذیكر و پاڕانهوه ههمووی بهشێكن له یادی خوای گهوره كردن، به نسبهت ماچكردنی بهرده ڕهشهكهشهوه خۆی لهخۆیدا یهكێكه له عیبادهتهكان، وه كاتێك مرۆڤی موسڵمان ئهو بهرده ڕهشه ماچ دهكات هیچ پهیوهندیهكی بهوهوه نییه كه ئهو بهرده ڕهشه زیان یان سوود بهو كهسه دهگهیهنێت، تهنها ئهوهنده ههیه ئهو ماچكردنه عیبادهتێكه ومهبهست لێی تهعظیم كردنی خوای گهورهیه و شوێن كهوتنی پێغهمبهرهكهیهتی له چۆنیهتی عیبادهت كردندا، ههروهك له عومهری كوڕی خهتابهوه ( خوای گهوره لێی ڕازی بێت ) جێگیر بووه كاتێك كه بهرده ڕهشهكهی ماچكردوه ووتویهتی : « إني أعلم أنك حجر لا تضر ولا تنفع ولولا أني رأيت النبي - صلى الله عليه وسلم - يقبلك ما قبلتك » [ رواه البخاري ومسلم ] .

    واتا : من دهزانم كه تۆ تهنها بهردێكیت، هیچ زیان و سودێك ناگهیهنێت، ئهگهر پێغهمبهرم ( صلی الله علیه وسلم ) نهبینیایه كه ماچی كردویت، منیش ماچم نهدهكردیت .

    بهڵام به نسبهت ئهوهی ههندێك له كهسانی نهخوێنهوار و نهزان ئهو بهرده ڕهشه به نیهتی تهبهڕوك كردن ماچ دهكات، هیچ بنهمایهكی نییه له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، و كارێكی بهتاڵه، وه به نسبهت ئهوهی كه ههندێك له كهسانی زهندیق وادهزانن تهواف كردن بهدهوری ماڵی خوادا وهك تهواف كردن وایه دهوری گۆڕی ئهولیاكانیاندا، با ئهوانه بزانن ئهم جۆره لهبیر كردنهوه خۆی لهخۆیدا بت پهرستیه، ئهمهش بهشێكه له زهندیقی و ئیلحادی ئهوان، چونكه باوهڕداران به فهرمانی خوای گهوره تهوافی ماڵهكهی خۆی دهكهن، ههر كارێكیش به فهرمانی خوای گهوره بێت، بێگومان به عیبادهت دادهنرێت .

    ئایا نازانیت كه سوژده بردن بۆ غهیری خوای گهوره به هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا دادهنرێت، بهڵام كاتێكیش خوای گهوره فهرمان دهكات به فریشتهكان كه سوژده ببهن بۆ ئادهم، ئهو سوژده بردنه مادام فهرمانی خوای گهورهیه به عیبادهت دادهنرێت، و سهرپێچیهكهشی به بێاوهڕی دادهنرێت، وهك شهیتان سهرپێچی فهرمانهكهی خوای گهورهی كرد .

    بهم شێوهیهش ڕوون بویهوه كه تهواف كردن به دهوری ماڵی خوای گهورهدا یهكێكه له پیرۆزترین عیبادهتهكان، وه یهكێكه لهڕوكنهكانی حهج، حهجیش یهكێكه له ئهركانهكانی ئیسلام، بۆیه دهبینین ئهو كهسهی تهواف بهدهوری ماڵی خوای گهورهدا دهكات، تام وچێژێكی خۆش لهو تهواف كردنه دهبینیت بهتایبهتی ئهگهر هاتوو ئهو كهسه به شێوهیهكی لهسهر خۆ و بهدڵێكی ئامادهوه ئهو تهوافه ئهنجام بدات، ئهوا ههست به نزیكی خۆی دهكات له پهرهردگارهوه، پهروهردگاری بهرز و بڵندو وبهدهسهڵات .

    خوای گهورهش یارمهتیدهری ههمووان بێت .

    سهرچاوه : فتاوی العقیدة، الشیح محمد بن صالح العثیمین لاپهڕه 28-29 .