×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من گه‌نجێكم و زیاتر له‌ سێ جار سوێندم خواردووه‌ كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كه‌م له‌گوناهو كارێكی حه‌رام، به‌ڵام دواتر گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و گوناهه‌، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه‌، ئایا من كه‌فاره‌تێك بده‌م یان سێ كه‌فاره‌ت، وه‌ كه‌فاره‌ته‌كه‌ش چیه‌؟

    حوكمی ئهو كهسهی كه سێ جار سوێندی خواردبێت لهسهر تهوبهكردن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد العزیز بن باز (ڕهحمهتی خوای لێ بێت)

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2013 - 1434

    حكم من حلف ثلاث مرات على التوبة

    « باللغة الكردية »

    الشيخ عبد العزيز بن باز

    يرحمه الله تعالى

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    حوكمی ئهو كهسهی كه سێ جار سوێندی خواردبێت لهسهر تهوبهكردن

    پرسیار : من گهنجێكم و زیاتر له سێ جار سوێندم خواردووه كه تهوبه دهكهم لهگوناهو كارێكی حهرام، بهڵام دواتر گهڕاومهتهوه سهر ئهو گوناهه، پرسیارهكهی من ئهوهیه، ئایا من كهفارهتێك بدهم یان سێ كهفارهت، وه كهفارهتهكهش چیه؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وصهڵات وسهلام لهسهر پێغهمبهری خوا و ئال وبهیت وهاوهڵه بهرێزهكانی .

    واجبه لهسهرت یهك كهفارهت بدهیت، ئهویش بریتیه له خواردنی ده كهس لهههژاران، یان جلوبهرگ كڕین بۆ ده ههژار، یان ئازادكردنی بهندهیهك، ئهگهر ئهمانهت نهبوو، ئهوا سێ ڕۆژ ڕۆژوو بگره، ئهویش به بهڵگهی ئهو ئایهته پیرۆزهی كه خوای گهوره فهرموویهتی : (لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَٰكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ذَٰلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) [المائدة : 89] واته : خوا لێتان ناگرێت کاتێک بهسادهیی سوێند بهدهمتاندا دێت و (لهسهری ڕاهاتوون) بهڵکو لهو سوێندانهتان دهپرسێتهوه که بیرو هۆشتان لای ههبووه و بۆ مهبهستێک وتووتانه، جا کهفارهتی ئهو جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده کهسی ههژار بهشێوهیهکی مامناوهندی که بۆ خاو و خێزانتان سهرفی دهکهن، یاخود پۆشته کردنهوهیان یاخود ئازاد کردنی بهندهیهک (ئهگهر بووی) ئهوهی (توانای ئهو شتانهی نهبوو) با سێ ڕۆژ بهرۆژوو بێت، ئهوه کهفارهتی سوێندهکانتانه کاتێک سوێند دهخۆن و نایبهنه سهر، جا تادهتوانن سوێندهکانتان بپارێزن و مهیانشکێنن، ئا بهو شێوهیه خوا ئایهتهکانی خۆیتان بۆ ڕوون دهکاتهوه بۆ ئهوهی سوپاسگوزاری بکهن .

    جا بۆیه ههموو سوێند خواردنێك لهسهرئهنجامدانی كارێك یان نهكردنی، ههرچهند ئهو سوێنده دووباره بێتهوه بۆ ئهو كاره، ودواتر سوێند خۆرهكه وهفا نهكات بهسوێندهكهی، ئهو ههر یهك كهفارهت دهدات، بهو مهرجهی ئهگهر هاتوو كهفارهتی سوێندی یهكهمی نهدابوو، چونكه ئهگهر هاتوو كهفارهتی سوێندی یهكهمی دابوو، پاشان جارێكی تر سوێندی خواردهوه لهسهر ههمان كارو وهفای پێ نهكردهوه، ئهوه واجبه جارێكی تر كهفارهتێكی تر بداتهوه، بهههمان شێوه ئهگهر هاتوو كهفارهتی سوێندی دووهمیشی دا و بۆجاری سێههم سوێندی خواردهوه و وهفای نهكرد بهسوێندهكهی ئهوه بۆجاری سێههمیش واجبه كهفارهتی سوێندهكهی بداتهوه .

    بهڵام ئهگهر هاتوو چهند سوێندێكی لهسهر چهند كارێكی جیاجیا خوارد، وپاشان وهفای نهكرد بهسوێندهكانی، ئهوه دهبێت بۆ ههموو سوێندێكی كه وهفای پێ نهكردووه كهفارهتی خۆی بدات، بۆ نموونه : ئهگهر سوێندی خوارد ووتی : والله لهگهڵ فڵان كهس قسه ناكهم، وه والله نانی ماڵی ناخۆم، وه والله لهگهڵیدا سهفهر ناكهم، یان ووتی : والله لهگهڵ فڵان كهسدا قسه ئهكهم، وه والله ئهبێت لێی بدهم، ئهمانه و نموونهی ئهمانه، واجبه بۆ ههموو سوێندێكی وهفا پێنهكراو كهفارتێك بدات، وه كاتێك وویستی خواردنی ههژاران بدات لهكهفارهتی سوێندهكهی یان سوێندهكانیدا، ئهوا بۆ ههموو ههژارێك نیو صاع لهخواردنی و قوتی سهرهكی ئهو شاره بدات، كه نزیكهی دهكاته كیلۆ ونیوێك .

    خۆ ئهگهر هاتوو وویستی پۆشاك وجلوبهرگی ئهو ده ههژاره بدات، ئهوه بۆ ههر ههژارێك چی پێویست دهكات لهداپۆشینی عهورهتی كهسێكی نوێژخوێن، وهك شهرواڵ و كراسێك كافیه بۆی .

    دهكرێت لهبری كڕینی ئهو قوته نانی ههر ده ههژارهكه نیوهڕیهك یان ئێوارهیهك بێت (لهماڵی خۆی یان له چێشتخانهیهك، دروسته وههقی خۆی ئهدا كردووه ) .

    خوای گهوره زانا وشارهزاتره .