باسی فه‌رمان به‌دانه‌وه‌ی سپارده
پۆڵێنه‌كان
Full Description
باسی فه‌رمان به‌دانه‌وه‌ی سپارده
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
باب الأمر بأداء الأمانة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
باسی فه‌رمان به‌دانه‌وه‌ی سپارده
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{إِنَّ اللهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا } [ النساء : 58].
واته: به‌ڕاستی خوا فه‌رمانتان پێ ده‌کات به‌دانه‌وه‌ی گشت سپارده‌کان بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ :
عن أَبي هريرة t : أن رَسُول الله ﷺ ، قَالَ : (( آيةُ المُنافقِ ثلاثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا وَعدَ أخْلَفَ ، وَإِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ )) [مُتَّفَقٌ عَلَيهِ ].
واته: (ابوهریره)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (نیشانه‌ی مونافیق سیانه: ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ بكات، ئه‌گه‌ر بهڵێنیدا نه‌یباته سه‌ر، ئه‌گه‌ر سپارده‌ی لادانرا خیانه‌تی لێبكات).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
یه‌كه‌م: باسی ڕاسپارده فراوانه، له بنچینه‌دا بریتیه له سپارده له مافه‌كانی خوای گه‌وره وسپارده له مافه‌كانی مرۆڤ.
دووه‌م: خوای گه‌روه بۆ خۆی فه‌رمانی كردوه به‌دانه‌وه‌ی گشت سپارده‌کان، ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌م مهسئهلهیه ده‌گه‌یه‌نێت.
سێهه‌م: دانه‌وه‌ی سپارده به خاوه‌نه‌که‌ی مانای پارێزگاركردنی سپاردهكهیه.
چواره‌م: دانه‌وه‌ی سپارده نیشانه‌ی باوه‌ڕداریه.
پێنجه‌م: مونافیق ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌وا به ڕواڵه‌ت ئیسلام پیشان ده‌دات وبهنهێنیش كوفر ده‌شارێته‌وه.
شه‌شه‌م: یه‌كێك له نیشانه‌كانی مونافیق ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر سپارده‌ی لادانرا خیانه‌تی لێبكات.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ پاراستنی گشت سپارده‌كان.