ئايا ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز نه‌بوبێت دروسته حه‌جی بۆ بكه‌یت
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی حه‌جكردن بۆ كه‌سێك مردوه و حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز نه‌بوبێت
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
حكم الحج عمن مات ولم يجب عليه الحج
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حوكمی حه‌جكردن بۆ كه‌سێك مردوه و حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رز نه‌بوبێت
پرسیار : ئایا دروسته من له‌بری دایك وباوكم حه‌ج بكه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌وان مردوون و له‌به‌ر هه‌ژاری نه‌یانتوانی له‌ژیانیاندا حه‌ج بكه‌ن، ده‌مه‌وێت حوكمی شه‌رعم له‌م باره‌یه‌وه بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه .
وه‌ڵام : به‌ڵێ دروسته جه‌نابت له‌بری دایك وباوكت حه‌ج بكه‌یت، یان كه‌سانێكی تر بكه‌یت به وه‌كیل، تاوه‌كو حه‌جیان بۆبكه‌ن، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌م به‌ڵگه‌یه : روى أبو داود في سننه عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما، أن النبي صلى الله عليه وسلم « سمع رجلا يقول: لبيك عن شبرمة، قال: من شبرمة ؟ قال: أخ لي، أو قريب لي، قال: حججت عن نفسك؟ قال: لا، قال: حج عن نفسك، ثم حج عن شبرمة» [ رواه أبو دواد وأخرجه ابن ماجه، قال البيهقي : هذا إسناد صحيح، ليس في الباب أصح منه] واته : ئه‌بو داود له‌سونه‌نه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه له عبدالله‌ی كوڕی عه‌باسه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گوێی له‌كه‌سێك بوو ده‌یووت : نیه‌تم هه‌یه و له‌بیك له‌وه‌ی حه‌ج بۆ شوبرومه ده‌كه‌م، فه‌رمووی : شوبرومه كێ یه ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : برامه، یاخود خزمی نزیكمه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو : ئایا تۆ حه‌جت بۆ خۆت كردووه، ووتی : نه‌خێر، ئه‌مجا له‌وه‌ڵامیدا فه‌رمووی : كه‌واته تۆ سه‌ره‌تا حه‌ج بۆ خۆت بكه پاشان حه‌جی بۆ شوبرومه بكه .
خوای گه‌وره پشت وپه‌نای هه‌مووان بێت وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پیغه‌مبه‌رمان محمد المصطفی وهاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانی .
سه‌رچاوه : لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان، پرسیاری یه‌كه‌م له فه‌توای ژماره (1375)