×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من چی بكه‌م له‌كاتێكدا له‌هه‌ندێك ووڵاتانی ئیسلامیدا مانگ بینرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاته‌ی من كاری تێدا ده‌كه‌م سیهه‌م _ 30 _ رۆژی شه‌عبانیان ته‌واو كردوه‌ وڕه‌مه‌زانیش سی _ 30 _ ڕۆژ بوو، ده‌ی كه‌واته‌ ئایا هۆكاری جیاوازی خه‌ڵكی له‌هاتن وڕۆشتنـی ڕه‌مـه‌زاندا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟".

    هچ كێشه‌یه‌ك نییه‌ بۆ بینینی مانگ ئامێره‌ پێشكه‌وتوه‌كان به‌كاربهێنرێت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ هل يصوم مع بلده أو مع أي بلد رأى الهلال؟ ﴾

    « باللغة الكردية »

    موقع الإسلام سؤال وجواب

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    ئایا له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی ڕۆژوو بگرێت

    یان له‌گه‌ڵ هه‌ر ووڵاتیك كه‌ مانگی تێدا بینرا ؟

    پرسیار : ئه‌گه‌ر هاتوو له‌هه‌ندێك وووڵاتانی ئیسلامیدا مانگ بینرا، به‌ڵام ئه‌و ووڵاته‌ی ئێمه‌ی تێیداین مانگی شه‌عبانیان پڕكرد وبه‌ڕۆژوو نه‌بوون، ئێمه‌ چی بكه‌ین؟ وه‌ ئایا هۆكاری ئه‌م جیاوازیه‌ چیه‌ له‌نێو خه‌ڵك له‌هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زاندا ؟

    وه‌ڵام : الحمدلله :

    له‌سه‌ر جه‌نابت وا پێویسته‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆتدا بیت، ئه‌گه‌ر ووڵاتی خۆتان به‌ڕۆژوو بوون ئه‌وه‌ تۆیش به‌ڕۆژووبه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژویش نه‌بوون ئه‌وا تۆێش به‌ڕۆژوو مه‌به‌، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : " الصوم يوم تصومون ، والإفطار يوم تفطرون ، والأضحى يوم تضحون " واته‌ : ڕه‌مه‌زان ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ هه‌مووتان تێیدا به‌ڕۆژوو ده‌بن، وه‌ جه‌ژن و ڕۆژووشكاندیش ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ هه‌مووتان تێیدا ڕۆژوو ده‌شكێنن، وه‌ جه‌ژنی قوربانیش ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ هه‌مووتان قوربانیه‌كانتانی تێدا سه‌رده‌بڕن .

    چونكه‌ جیاوازی وخیلاف كارێكی خراپه‌، بۆیه‌ واجبه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وولاته‌كه‌ی خۆتدا ڕۆژوو بگریت، جا هه‌ركاتێك ئه‌وان به‌ڕۆژوو بوون ئه‌وه‌ تۆیش به‌ڕۆژووبه‌، وه‌ هه‌ركاتێكیش شكاندیان وبه‌ڕۆژوو نه‌بوون، ئه‌وه‌ تۆیش بیشكێنه‌ و به‌ڕۆژوو مه‌به‌ .

    هۆكاری ئه‌م جیاوازیه‌ش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك مانگ ده‌بینن، وه‌ هه‌ندێكی تر مانگ نابینن، ئه‌مجا ئه‌وانه‌ی كه‌ مانگیان بینیوه‌ خه‌ڵكانێك متمانه‌ به‌ شاهیدیه‌كه‌یان ده‌كه‌ن وبه‌و بینینه‌ی ئه‌وان كارده‌كه‌ن، وه‌ هه‌ندێكی كه‌سی تر متمانه‌ به‌و شاهیدیه‌ی ئه‌وان ناكه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا به‌ڕۆژوو نابن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و جیاوازی وخیلافه‌ دروست ده‌بێت، بۆ نمونه‌ ووڵاتێك مانگی تێدا ده‌بینرێت وله‌سه‌ر ئه‌و بینینه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕۆژوو ده‌بن یان ده‌یكه‌ن به‌جه‌ژن، به‌ڵام ووڵاتێكی تر له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك جا سیاسی بێت یان هه‌ر هۆكارێكی تر بێت قه‌ناعه‌ت و متمانه‌یان به‌ بینینی ئه‌و ووڵاته‌ی تر نییه‌ .

    بۆیه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌ركاتێك مانگیان بینی هه‌ر هه‌موویان به‌رۆژوو بن، وه‌ هه‌ركاتێكیش له‌كۆتای مانگه‌وه‌ مانگیان بینیه‌وه‌ بیكه‌ن به‌جه‌ژن وبه‌ڕۆژوو نه‌بن، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « إذا رأيتم الهلال فصوموا ، وإذا رأيتم الهلال فأفطروا ، فإن غم عليكم فأكملوا العدة ثلاثين » واته‌ : ئه‌گه‌ر مانگتان بینی ئه‌وا به‌رۆژوو بن، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌كۆتاییشه‌وه‌ مانگتان بینیه‌وه‌ ئه‌وا به‌ڕۆژوو نه‌بن وبیكه‌ن به‌جه‌ژن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌هۆی هه‌ور وهه‌ڵاو وته‌م ومژه‌وه‌ نه‌تانتوانی مانگ ببینن، ئه‌وا مانگی شه‌عبان سی ڕۆژی بۆ ته‌واو بكه‌ن (واته‌ ڕۆژی دواتر بیكه‌ن به‌ڕه‌مه‌زان) .

    جا ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك دڵنیابوون له‌سه‌ر ڕاست ودروستی بینینی مانگ وده‌ركه‌وت هه‌قیقه‌ت بووه‌، ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بینینه‌ به‌ڕۆژوو بن وهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بینینه‌یش له‌كۆتاییه‌وه‌ بیشكێن و به‌رۆژوو نه‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی جیاوازییان تێكه‌وت وهه‌ندێكیان متمانه‌یان نه‌بوو به‌هه‌ندێكی تریان ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ موسڵمانانی خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی خۆتدا به‌ڕۆژوو بیت، وه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بیشكێنیت و جه‌ژن بكه‌یت، ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد، كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « الصوم يوم تصومون ، والفطر يوم تفطرون ، والأضحى يوم تضحون » وه‌ له‌ عبدالله‌ی كوڕی عه‌باسیشه‌وه‌ (خوایان لێ ڕازی بێت) جێگیر بووه‌، كاتێك كه‌ریب ناوێك هه‌واڵی پێدا كه‌ ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵكی شام به‌ڕۆژوو بوون، له‌وه‌ڵامیدا ووتی : ئێمه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ مانگمان بینیوه‌، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بین ئه‌گه‌ر مانگ ببینین، یان سی ڕۆژه‌ی شه‌عبان ته‌واو ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ له‌به‌ر دووری شاری مه‌دینه‌ له‌شام وجیاوازی كات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگ له‌ نێوانیاندا، به‌و بینینیه‌ی خه‌ڵكی شام كاری نه‌كردووه‌، وه‌ وای بینیوه‌ ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ جێگای ئیجتهاد وڕاجیاوازیه‌، جا بۆیه‌ تۆ ده‌كرێت كار به‌م ووته‌یه‌ی (ابن عباس) وئه‌و زانایانه‌ بكه‌یت، كه‌ ڕایان وایه‌ له‌گه‌ڵ بینینی مانگ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌تدا به‌ڕۆژوو بیت وله‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بیشكێنیت و بیكه‌یت به‌جه‌ژن، خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موونا زاناتره‌ { فضيلة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله "مجموع فتاوى ومقالات متنوعة" (15/100- 102)}

    خوای گه‌وره‌ زانا وشاره‌زاتره‌