×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: كه‌سێك ده‌پرسێت و ده‌ڵێت : له‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) گوێم لێ بوو كه‌ ده‌یوت : مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ ڕیبا وه‌رده‌گرن حه‌رامه‌، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ كردن به‌ چه‌كه‌كانیشیانه‌وه‌، منیش ناچارم پاره‌كانم له‌ڕێگای یه‌كێك له‌و بانكانه‌وه‌ حه‌واڵه‌ بكه‌م و بینێرم، چونكه‌ من ناتوانم به‌ زیاتر له‌ په‌نجا جونه‌هیه‌وه‌ بچم بۆ میصر و ئه‌و هه‌مووه‌ پاره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ خۆمم ببه‌م، ئایا چاره‌ چیه‌ ؟ ئایا دروسته‌ له‌رێگای ئه‌و بانكانه‌وه‌ پاره‌كان حه‌واڵه‌ بكه‌ین و بینێرین ؟

    حوكمی حه‌واڵه‌ كردنی پاره‌ له‌ڕێگای ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ ڕیباوه‌ ده‌كه‌ن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    حكم تحويل الأموال بواسطة البنوك الربوية

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    حوكمی حه‌واڵه‌ كردنی پاره‌ له‌ڕێگای ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ ڕیباوه‌ ده‌كه‌ن

    پرسیار : كه‌سێك ده‌پرسێت و ده‌ڵێت : له‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) گوێم لێ بوو كه‌ ده‌یوت : مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ ڕیبا وه‌رده‌گرن حه‌رامه‌، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ كردن به‌ چه‌كه‌كانیشیانه‌وه‌، منیش ناچارم پاره‌كانم له‌ڕێگای یه‌كێك له‌و بانكانه‌وه‌ حه‌واڵه‌ بكه‌م و بینێرم، چونكه‌ من ناتوانم به‌ زیاتر له‌ په‌نجا جونه‌هیه‌وه‌ بچم بۆ میصر و ئه‌و هه‌مووه‌ پاره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ خۆمم ببه‌م، ئایا چاره‌ چیه‌ ؟ ئایا دروسته‌ له‌رێگای ئه‌و بانكانه‌وه‌ پاره‌كان حه‌واڵه‌ بكه‌ین و بینێرین ؟

    وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌كانیان ڕیبای تێدایه‌ و سوود وه‌رده‌گرن دروست نییه‌، به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پاره‌ت پێ بدات و سوودی له‌سه‌ر وه‌ربگرێت، یان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ داوای قه‌رز بكه‌یت له‌ بانك به‌ سوده‌وه‌، ئه‌مه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ بێگومان ئه‌وه‌ ڕیبایه‌ و حه‌رامه‌، به‌ڵام به‌ نسبه‌ت ئه‌وه‌ی ماڵ و پاره‌ و پوڵ له‌ بانكێكه‌وه‌ حه‌واڵه‌ بكه‌یت بۆ بانكێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری مه‌شه‌قه‌ت و ناڕه‌حه‌تی نه‌بیت له‌ گواستنه‌وه‌كه‌یدا، یان بترسیت له‌ گواستنه‌وه‌ی له‌ جێگایه‌كه‌وه‌ بۆ جێگایه‌كی تر، ئومێدی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ گوناه وتاوان نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ مرۆڤ ناچاره‌ پێی هه‌ڵبسێت، وه‌ یه‌كێكیشه‌ له‌ كار و شته‌ ضروریه‌كان، وه‌ به‌ ضروریش داده‌نرێت، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ نیه‌ت ومه‌به‌ستی پێی ڕیبا وه‌رگرتن یان ڕیبا دان نییه‌ به‌و بانكانه‌‌، به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ماڵ و پاره‌ و پوڵه‌كه‌ی له‌ جێگایه‌كه‌وه‌ حه‌واله‌ بكات بۆ جێگایه‌كی تر، ئه‌مه‌ش هیچ زیانێكی نییه‌، وه‌ ( إن شاء الله تعالی ) له‌م كاره‌دا تووشی گوناهو تاوان نابێت ..

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : كتێبی به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) به‌رگی 19 : لاپه‌ڕه‌ 138 .