×
ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌، وه‌ باسی وه‌زع وحاڵی ئافره‌تان ده‌كات له‌سه‌رده‌می نه‌فامی وجاهیلیه‌تدا، بۆ نمونه‌: ئافره‌تان هیچ مافێكیان نه‌بووه‌ له‌سه‌ر پیاوان، وه‌ ته‌ڵاق ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی نه‌بوو، پیاوان ده‌یانتوانی به‌ ئاره‌زووی خۆیان ژن بهێنن، واتا ژماره‌یه‌كی دیاری كراوی نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسلام دیار كردووه‌.

    ئافرهت لای عهرهبهكان و لهسهردهمی نهفامییدا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جميل زينو

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    المرأة عند العرب في الجاهلية

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    ئافرهت لای عهرهبهكان و لهسهردهمی نهفامییدا

    سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    1-ئافرهتان پێش هاتنی ئیسلام بههیچ شێوهیهك میراتیان نهدهبرد، بۆیه یهكێك له دروشمهكانی سهردهمی نهفامی ئهوه بوو دهیانووت : ئهو كهسهی كه شمشێر ههڵگر و خووده لهسهر نهبێت میرات له ئێمه نابات .

    2-ئافرهتان هیچ مافێكیان نهبووه لهسهر پیاوان، وه تهڵاق ژمارهیهكی دیاری كراوی نهبوو، پیاوان دهیانتوانی به ئارهزووی خۆیان ژن بهێنن، واتا ژمارهیهكی دیاری كراوی نهبوو، وهك ئهوهی كه ئیسلام دیار كردووه، لهسهردهمی نهفامیدا پیاوێك ئهگهر بمردایه وزیاتر له ژنێكی ههبوایه و مناڵی تری جگه لهمناڵهكانی ئهم ژنه ههبوایه، ئهوا ئهو ژنهی وهك میراتی بۆ كوڕه گهورهكهی ژنهكهی تری دهبوون، واتا : وهك سهروهت و سامانهكهی ههژمار دهكرا .

    وعن ابن عباس رضي الله عنهما قال: (( كان الرجل إذا مات أبوه، أو حموه، فهو أحق بامرأته إن شاء أمسكها، أو يحبسها حتى تفتدي بصداقها، أو تموت فيذهب بمالها)) واتا : عهبدوڵڵای كوڕی عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ووتویهتی : لهسهردهمی نهفامییدا پیاوێك ئهگهر باوكی یان خهزووری بمردایه، ئهوا ئهو پیاوه له پێشتر بوو به باوه ژنهكهی ئهگهر حهزی لێ بوایه و ههڵی بگرتایهتهوه، یان لای خۆی گلی دهدایهوه تا ئهو كاتهی ئهو ژنه مارهییهكهی وهك فدیه دهدا به بهو كوڕه، یان ئهگهر بمردایه ههر ههموو ماڵی ئهو ژنهی بۆ خۆی ههلدهگرتهوه .

    3-لهسهردهمی نهفامییدا ( عدة ) ی ئافرهت یهك ساڵی تهواو بوو، ژنان ئهگهر پیاوهكانیان بمردایه ئهوا به خراپترین شێوه تهعزیهیان بۆ دهگرتن، وه ناشیرین ترین جلوبهرگی لهبهر دهكرد، و لهخراپترین ژووردا نیشتهجێ دهكرا، وه ههموو خۆڕازاندنهوه وبۆنێكی خۆشی و پاكوخاوێنیهكی واز لێ دههێنا، دهستی بهر ئاو نهدهكهوت، و نینۆكهكانی و پرچی دههێشتنهوه و نهیدهقرتاندن، بههیچ شێوهیهك لهناو كۆڕ و كۆمهڵهدا دانهدهنیشت، جا كاتێك ئهو ئهو ساڵهی بهو شێوهیه دهگوزهراند، لهكۆتاییهوه به ناشیرین ترین شێوه و بۆگهنترین بۆنهوه له ( عدة ) ــهكهی دهردهچوو .

    4-لهسهردهمی نهفامییدا عهرهبهكان بازرگانی لهش فرۆشیان به كهنیزهك وخزمهتكارهكانیانهوه دهكرد، و به زۆر ناچاریان دهكردن به داوێن پیسی ( زینا ) ، بۆ ئهوهی لهبهرامبهردا كرێیهكی سوك و رسوایی وهربگرن، وهك خوای گهوره لهم بارهیهوه فهرموویهتی : {وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا} [ النور: 33 ] واتا : بهزۆر کهنیزهکهکانتان هانمهدهن بۆ داوێن پیسی، لهكاتێكدا ئهوان پاك داوێنیان دهویست (دهبێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مهبهست بێت)، بۆ ئهوهی لهو ڕێگه چهوتهوه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا بهدهست بهێنن، جا ئهوهی بهزۆر ئهو گوناههیان پێ بکات، ئهوه بهڕاستی خوا دوای ئهو زۆر بۆ هێنانهیان لێخۆش بوو میهرهبانهو چاوپۆشیان لێ دهکات .

    5-لهسهردهمی نهفامی و لهناو عهرهبهكاندا چهندهها هاوسهرگیری قێزهون باو بوو، كه لهناو زۆرێكی گهلانی ئهو سهردهمهشدا ههبووه، به داخهوه تا ئێستاش له زۆرێك له ووڵاتانی بێباوهڕ و دوور لهههموو ڕهوشت و ئاكارێكی بهرز دهبینرێت، وهك :

    أ)لهو هاوسهرگیریانهش كۆمهڵێك پیاو دهچوونه لای ئافرهتێك، پاشان ئهگهر مناڵیكیشی ببوایه، ئهوا ئهو ئافرهته داوێن پیسه سهرپشك بوو ئهو مناڵه بدات بهههر یهكێك لهو پیاوانه كه پشتر چونهته لای .

    ب)یهكێكی تر لهو هاوسهرگیریانه، ئهوه بوو پیاوێك ئهگهر بیویستایه كوڕێكی ئازا و بهجهرگ و باڵا بهرز وبهشان وشهوكهتی ببوایه، ئهوا دهچوو پیاوێكی تری لهو شێوهیه دههێنا و پێی دهووت كه بچێته لای ژنهكهی بۆ ئهوهی كوڕێكی لهو صیفهت و شێوهیه ببوایه، كه به (زواج الاستبضاع) ناسراو بوو .

    ج)هاوسهرگیری كاتی ( زواج المتعة ) كه دواتر شهریعهتی ئیسلام بڕیاری حهرام بوونی لهسهر دا، بهڵام تا ئێستاش لای شیعهی ئیمامی ههر به هاوسهرگیریهكی دروست دادهنرێت و لهژیانیاندا مومارهسهی دهكهن .

    د)هاوسهرگیری ژن به ژن، ئهویش بهو شێوهیه بوو، پیاوێك كچهكهی یان خوشكی یان ههر ئافرهتێكی تر كه لهژێر دهسهڵاتی ئهودا بووبن، دهیدا به پیاوێكی تر بهو مهرجهی ئهو پیاوهش كچێكی خۆی یان خوشكێكی یان ههر ئافرهتێكی تر كه لهژێر دهسهڵاتی ئهودا بێت بیدات به ئهو، واتا هیچ كام لهو ژنانه مارهییان نهبوو، چوونه لای ههر یهكێك لهو ئافرهتانه مارهی ئهوی تر بوو .

    ئهم دوو جۆرهی كۆتایی، لهسهر ئهو بنهمایه بنیات نراوه، كه ئافرهتان لای عهرهبهكان وهك ههموو كاڵایهكی تر موڵكی پیاوان بوون، بۆیان ههبووه، به ئارهزووی خۆیانهوه وهك مهر وماڵات مامهڵهیان پێوه بكهن .

    بهداخهوه ئهم دوو جۆره له هاوسهرگیری تا ئێستاش لای كۆمهڵێك گهلان ههر باوه، وهك خهجهرهكان، بهڵام هاوسهرگیری پێشتریش لای قوڕهیشیهكان ههر وهك هاوسهرگیری موسڵمانان بووه، له ڕووی داواكردن و مارهیی و گرێبهستیشهوه، جا كاتێك خوای گهوره پێغهمبهری ( صلی الله علیه وسلم ) به پهیامهكهیهوه ڕهوانهكرد، ئاینی پیرۆزی ئیسلامی ئهو هاوسهرگیریهی دان پێدانا، جگه لهوه نهبێت ئهو زوڵم و ستهمهی كه له ئافرهتان باو بوو لهناویاندا ههڵی گرت، وهك به زۆر بهشودانیان، یان ڕێگری كردنیان له هاوسهرگیری، یان خواردنی مارهییهكانیان، و جۆرهها زوڵم وستهمی تر كه دهكرا له ئافرهتان .

    ئهمیری موسڵمانان عومهری كوڕی خهتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) فهرموویهتی : «كنا في الجاهلية لا نعُد النساء شيئًا، فلما جاء الإسلام، وذكرهن الله رأينا لهن بذلك علينا حقًا». [ رواه البخاري ] واتا : له سهردهمی نهفامیدا ئێمه ئافرهتانمان بههیچ نهدهزانی و حسابمان بۆ نهدهكردن، جا كاتێك ئاینی ئیسلام هات و خوای گهوره باسی كردن، ئهوجا بهوه زانیمان كه ئافرهتان مافی زۆریان ههیه لهسهرمان .

    خوای گهوره پشت و پهنای ههمووان بێت ..

    بۆ زیاتر شارهزا بوون دهتوانیت سهرنجی پهرتووكی ( كتاب المرأة بين تكريم الإسلام وإهانة الجاهلية ) بدهیت .