×
دایكان وباوكانی ئازیز : خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شێكه‌له‌بنه‌ما وبنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، وه‌باوه‌ڕی مرۆڤ دانامه‌زرێت هه‌تاوه‌كو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌خاته‌پێش خۆشه‌ویستی خۆی و دایك وباوكی ومنداڵه‌كانیشیه‌وه‌... وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین واجب بوونی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ( صلی الله علیه وسلم ) روون بكه‌ینه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانمان وپاشان له ‌دڵ و ده‌رون وناخیاندا بڕوێنین پێویسته ‌سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه ‌بیگرینه ‌به‌ر له‌وانه‌ش ...

    واجب بوونی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )

    روون بكه‌نه‌وه ‌بۆ منداڵه‌كانتان

    ﴿ بينوا لأولادكم وجوب محبة الرسول صلى الله عليه وسلم ﴾

    ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ند

            پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    إعداد: زاكروس هموند

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    واجب بوونی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )

    روون بكه‌نه‌وه‌بۆ منداڵه‌كانتان

    الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم إلي یوم الدین .

    دایكان وباوكانی ئازیز : خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شێكه ‌له‌بنه‌ما وبنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، وه‌باوه‌ڕی مرۆڤ دانامه‌زرێت هه‌تاوه‌كو خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌خاته‌پێش خۆشه‌ویستی خۆی و دایك وباوكی ومنداڵه‌كانیشیه‌وه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا هاتوه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : " يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من نفسه ووالده وولده والناس أجمعين " واته‌: باوه‌ڕی هیچ كه‌س له‌ئێوه‌ته‌واو نابێت هه‌تاوه‌كو منی له‌خۆی و باوك وكوڕ و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشتر نه‌وێت .

    جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ به‌ووردی ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه‌نابێت هیچ دوو دڵ و ڕاڕا بین له‌و جۆره‌ مه‌سئه‌لانه‌دا، چونكه ‌په‌یوه‌ندی بته‌وی هه‌یه ‌به‌بیروباوه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه‌‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ‌( صلی الله علیه وسلم ) نێردراو خۆشه‌ویست وهه‌ڵبژێراوی په‌روه‌ردگارمانه‌، خۆشه‌ویستی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ‌واته ‌خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌، شوێن كه‌وتنی سوننه‌ته‌كانی ئه‌و واته ‌گوێڕایه‌ڵی بۆ خوای گه‌وره‌.

    باوكان ودایكانی ئازیز : بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین واجب بوونی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان ( صلی الله علیه وسلم ) روون بكه‌ینه‌وه‌ بۆ منداڵه‌كانمان وپاشان له ‌دڵ و ده‌رون وناخیاندا بڕوێنین پێویسته ‌سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه ‌بیگرینه ‌به‌ر له‌وانه‌ش :

    یه‌كه‌م : ڕوون كردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، ئیمامی بوخاری فه‌رمووده‌یه‌كی ڕیوایه‌ت كردوه‌كه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رومێت : " ثلاث من كن فيه وجد بهن حلاوة الإيمان : أن يكون الله ورسوله أحب إليه مما سواهما ، وأن يحب المرء لايحبه إلا لله، وأن يكره أن يعود إلى الكفر بعد أن أنقذه الله منه كما يكره أن يقذف في النار "

    واته‌: سێ سیفه‌ت هه‌یه‌هه‌ركه‌س تێیاندا بێت ئه‌وه‌له‌زه‌ت وتام وشیرینی باوه‌ڕه‌كه‌ی ده‌چێژێت، خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌موو شت لا خۆشه‌ویستر بێت، وه‌ هه‌ركه‌سێكیشی خۆش وویست ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خودا بێت، وه‌پێی ناخۆش بێت بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ بێباوه‌ڕی دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ڕزگاری كرد لێی، هه‌روه‌ك چۆن پێی ناخۆشه‌بخرێته‌ناو ئاگره‌وه‌.

    هه‌روه‌ها له‌سه‌حیحدا هاتووه‌كه‌عه‌بدوڵڵای كوڕی هشام ووتی : له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ڕۆیشتین ده‌ستی عومه‌ری كوڕی خه‌تتابی گرتبوو، عومه‌ر ووتی به‌پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من تۆم له‌هه‌موو شتێك زیاتر خۆشتر ده‌وێت له‌نه‌فس خۆم نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : نا به‌و كه‌سه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته‌( باوه‌ڕت ته‌واو نابێت ) هه‌تاوه‌كو منت له‌خیشت خۆشتر نه‌وێت، ئه‌مجا عومه‌ر ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئێستا تۆم له‌خۆیشم زیاتر خۆش ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: ئا ئێستا               ( باوه‌ڕه‌كه‌ت ته‌واوه‌) ئه‌ی عومه‌ر.

    هه‌روه‌ها له‌سه‌حیحی بوخاری ومسلیم دا هاتووه‌كه‌ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ڕیوایه‌تی كردووه‌، كه‌پیاوێك هاته‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پرسیاری لێكرد ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌ی ڕۆژی دوایی دێت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌ی كابرا تۆ چ شتێكت ئاماده‌كردوه‌بۆ ڕۆژی دوایی ؟ كابراكه‌ش ووتی : خۆشه‌ویستی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : ده‌ی كه‌واته‌تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بیت كه‌خۆشت ده‌وێن، ئه‌نه‌س كه‌فه‌رمووده‌كه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه‌ده‌ڵێت: هیچ شتێك هێنده‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا دڵخۆشی نه‌كردین كه‌فه‌رمووی : تۆ( له ‌ڕۆژی دوایدا ) له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌بیت كه‌خۆشت ده‌وێت، پاشان ئه‌و كابرایه‌ووتی : من پێغه‌مبه‌ری خوا و ئه‌بوبه‌كر و عومه‌رم خۆش ده‌وێت، ئومێد ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خودا حه‌شرم بكات هه‌رچه‌ند به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وانیش كاری خێر و حه‌سه‌ناتم نیه‌.

    له‌قورئانی پیرۆزیشدا له‌زۆر جێگا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاردا هاتووه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( قُل إن كان آباؤكم وأبناؤكم وإخوانُكم وأزواجُكم وعشيرتُكم وأموالٌ اقترفتموها وتجارةٌ تخشَون كسادَها ومساكنَ ترضونها أحبَّ إليكم من اللهِ ورسولهِ وجهادٍ في سبيلِه فَتربَّصوا حتى يأتي اللهُ بأمرِه واللهُ لا يهدي القومَ الفاسقين ) واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر باو وباپیرتان وڕۆڵه‌ونه‌وه‌كانتان وبراكانتان هاوسه‌رانتان وعه‌شیره‌ت وهۆزتان وماڵ وسامانێك كه‌به‌ده‌ستان هێناوه‌، یاخود له‌بازرگانیه‌ك ده‌ترسن كه‌شكان وبێ بازاڕی ڕووی تێبكات وخانووبه‌ره‌وكۆشك نه‌لارێك كه‌حه‌ز ده‌كه‌ن لێتان تێك نه‌چێت ودڵخۆشن پێی، لاتان بێ خۆشه‌ویستتر ونازدارتر بێت له‌خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وتێكۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده‌ئه‌وه‌چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره‌دێت به‌فه‌رمانه‌كانیه‌وه‌( تۆڵه‌تان لێ ده‌ستێنێت )، خوای گه‌وره‌وپه‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت وڕێنمونی گه‌ل وهۆزی یاخی وله‌سنوور ده‌رچوو ناكات .

    له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ( قُل إن كنتم تحبون اللهَ فاتَّبعوني يحبِبِكُم الله ..) واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د پێیان بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه‌خوای گه‌وره‌تان خۆش ده‌وێت، ده‌ی شوێن من بكه‌ون تا خوای گه‌وره‌خۆشی بوێن .

    دووه‌م : ئێمه ‌به‌چ شێوه‌یه‌ك خۆشه‌ویست بوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) پێشكه‌ش به‌منداڵه‌كانمان بكه‌ین، وه‌چۆن پێغه‌مبه‌ر بناسێنین پێیان ؟

    پێویسته ‌له‌سه‌ر دایكان وباوكان به‌شێوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) پێشكه‌ش به‌منداڵه‌كانیان بكه‌ن كه‌ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی تێدا بكه‌ن : --

    ١ - پێداگرتن له‌سه‌ر ناساندنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆنه‌وه‌كانتان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌له‌قورئاندا به‌یان كراوه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت ( إنا أرسلناك شاهداً ومبشراً ونذيراً وداعياً إلى الله بإذنه وسراجاً منيراً ) واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌تۆمان ڕه‌وانه‌كردووه‌كه‌شایه‌ت بیت ( به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه‌كه‌په‌یامی خوات پێ گه‌یاندوون ) ومژده‌به‌خشیت  ( به‌ئیمانداران به‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوا وبه‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕوانیانه‌) ترسێنه‌ریشیت ( كه‌بێباوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له‌خه‌شم وقینی خوا ودۆزه‌خ ) ، هه‌روه‌ها به‌مۆڵه‌ت وفه‌رمانی خوا بانگه‌واز ده‌كه‌یت بۆ به‌رنامه‌وڕێبازی ئه‌و زاته‌به‌رزه‌، هه‌روه‌ها تۆ ئه‌ی موحه‌مه‌د چرا وڕووناككه‌ره‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی .

    ٢-پێداگرتن له‌سه‌ر ئاشكراكردن وڕۆشنكردنه‌وه‌ی لایه‌نی پێشه‌نگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌له‌ڕووی ئه‌وه‌ی ته‌نها ئه‌وه‌كه‌پێشه‌نگ وقدوه‌ی ئیمانداران بێت، ئه‌وه‌ش ڕوون بكرێته‌وه‌كه‌سه‌رجه‌م ژیانی نمونه‌ی چاكه‌وخێرن بۆئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران بیكه‌ن به‌پێشه‌نگی خۆیان له‌ته‌واوی بواره‌كانی ژیانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازی دونیاو دوا ڕۆژ ببن .

    ٣-پێویسته‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی منداڵه‌كانمان بده‌ینه‌وه‌كه ده‌پرسن‌ئێمه‌ی باوه‌ڕدار له‌به‌ر چی پێویسته‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خوامان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر خۆش بووێت؟ وه‌هه‌وڵ بده‌ین كه‌بگه‌ین به‌هۆش وبیریان وتێیان بگه‌یه‌نین وقه‌ناعه‌تیان پێ بكه‌ین كه‌ده‌بێت هه‌موو كه‌سێكی باوه‌ڕداری حه‌كیم وژیر و خواناس ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خۆش بووێت، چونكه‌هه‌ر ئه‌و بوو كه‌خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان كردی به‌هۆكاری هیدایه‌تی هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌شێوه‌یه‌ك له‌گومڕایی وسه‌رگه‌ردانی ڕزگاری كردن وڕێنمونی كردن بۆ نووری ئیسلام ومیهره‌بانی په‌روه‌ردگار .

    ٤-ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بكرێته‌وه‌كه‌پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئایزمان لای خوای گه‌وره‌چه‌ند به‌رز وبڵنده‌، وه‌هه‌روه‌ها پله‌وپایه‌ی به‌نسبه‌ت پێغه‌مبه‌رانی تروه‌( علیهم السلام )، له‌هه‌مان كاتدا گرنگی دان به‌باسكردنی فه‌زڵی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌شه‌فاعه‌ت كردنی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و بۆ ئومه‌ته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی له‌قیامه‌تدا .

    ٥-ته‌ئكید كردنه‌وه‌له‌سه‌ر شتێكی زۆر گرنگ ئه‌ویش بریتی یه‌له‌وه‌ی كه‌هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی ئوممه‌تانی پێشوو ( علیهم السلام ) موژده‌یان داوه‌به‌گه‌له‌كانیان كه‌له‌كۆتا زه‌ماندا پێغه‌مبه‌رێك دێت به‌م شێوه‌وبه‌م صیفاتانه‌كه‌واجبه‌باوه‌ڕی پێ بهێنن،  چونكه‌ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌پێغه‌مبه‌ری ته‌واوی جیهانیانه‌و ناوی ( محمد، یان احمد ) ه‌وشه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌و سڕه‌ره‌وه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌، وه‌ئه‌وه‌شیان بۆ باس بكرێت كه‌له‌شه‌وی ئیسرا ومیعراجدا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران پێشوازی گه‌رمیان له‌پێغه‌مه‌به‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و باوه‌ڕیان پێهێنا .

    ٦-وه‌به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان وساده‌باسی چونیه‌تی شوێت كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ریان بۆ بكرێت له‌ژیانی ڕۆژانه‌دا ( الاتباع ) ، وه‌له‌هه‌مان كاتدا باسی زیاده‌ڕۆیی ( بدعه‌) یان بۆ بكرێت له‌دین دا كه‌شتێكی خراپ وناپه‌سه‌نده‌.

    سێهه‌م : هه‌ندێك هۆكار كه‌پێویسته‌بگیرێته‌به‌ر له‌پێناو ڕواندان وچه‌سپاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌دڵ وده‌رونی نه‌وه‌كانماندا : --

    ١-باسكردن وگێڕانه‌وه‌ی موعجزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست وبه‌بێ زیاد وكه‌م، وه‌هه‌وڵبدرێت ئه‌م باسانه‌له‌فه‌رمووده‌سه‌حیح وڕاسته‌كانه‌وه‌وه‌ربگرێت تا به‌شێوه‌یكی جوان منداڵانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌بكرێت ودوور بن له‌زیاده‌ڕۆیی له‌حه‌قی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا، چونكه‌هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی لاواز وهه‌به‌ستراو ودرۆ هه‌ن كه‌واده‌كه‌ن مرۆڤ تووشی زیاده‌ڕۆیی ببێت له‌حه‌قی پێغه‌مه‌بردا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ندێك جار باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌پێغه‌مبه‌ر ئاگادرای غه‌یب هه‌بووه‌و ده‌ستی هه‌یه‌له‌گۆڕانكاری وڕووداوه‌كانی دونیادا ( خودا په‌نامان بدات ) هه‌هه‌مووی دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌، جا پێویبسته‌به‌شێوه‌یه‌ك نه‌وه‌كانمان په‌روه‌رده‌بكه‌ین دووربن له‌( افراط ) و ( تفریط ) یشه‌وه‌.

    ٢-باس كردنی ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی جوان وشیرینی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ئازیزه‌( صلی الله علیه وسلم ) كه‌به‌چ شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی لێقه‌ماوان و هه‌ژاران وبێ نه‌وایانی داوه‌وهه‌میشه‌له‌ڕیزی ئه‌واندا بووه‌دژ به‌سته‌م كاران وله‌سنوور ده‌رچوان هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی مافه‌كانی سه‌ندوه‌ته‌وه‌بۆیان، وه‌هه‌ڵسو كه‌وت وسۆز ومیهره‌بانی چۆن بووه‌به‌رامبیه‌ر به‌هتیوان، له‌كاتێكدا فه‌رمویه‌تی ( أنا وكافل الیتیم فی الجنة هكذا، وأشار بالسبابة والوسطی ) واته‌: من وبه‌خێوكه‌ری هه‌تیوان له‌به‌هه‌شتدا وه‌ك ئه‌م دووپه‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست وشایه‌تومانه‌وابن له‌به‌هه‌شتدا ( واته ‌به ‌یه‌كه‌وه ‌ده‌بین ) .

    ٣-ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بكرێته‌وه‌كه‌خۆشه‌ویستی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ئه‌و پێشه‌وا به‌ڕێزه‌چۆن چونین بوه‌و تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك خۆشیان وویستوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند به‌سه‌رهات وچیرۆكێكی واقعیان بۆ بگێڕنه‌وه‌ .

    ٤ -فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریان ( صلی الله علیه وسلم ) پێ له‌به‌ر بكرێت، وله‌سوننه‌ته‌كانی شاره‌زا بكرێن، وه‌ئه‌وه‌شیان بۆ ڕوون بكرێته‌وه‌كه‌چۆن جێ به‌جێكردنی سوننه‌ته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌خراپه‌كاری شه‌یتانه‌كانی جنۆكه‌و ئینسان .

    ٥ -جێ به‌جێكردنی سوننه‌ته‌كان له‌لایه‌ن دایك وباوكانه‌وه، وه‌پێداگرتن وته‌ئكید كردنه‌وه‌له‌سه‌ر پابه‌ند بوون  پێیانه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌منداڵان ببین كه‌له‌ناو خێزانه‌كه‌یاندا  ژیان وسوننه‌تی كه‌سێكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) جێ به‌جێ ده‌كرێت، چونكه‌ئه‌م شێوه‌په‌روه‌رده‌یه‌گه‌لێك كاریگه‌رتره‌له‌باسكردن وچیرۆك بۆ خوێندنه‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌خاوه‌نی كتێبی ( التربیة الاسلامیة ) ده‌ڵێت : " زۆر ئاسانه‌كه‌مرۆژ هه‌ڵبسێت به‌نووسینی كتێبێك یان نامیلكه‌یه‌ك یان پرۆگرامێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردن، به‌ڵام  ئه‌م په‌روه‌رده‌و پڕۆگرامه‌ هه‌ر به‌مه‌ره‌كه‌بی سه‌‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه‌ئه‌گه‌ر ڕه‌نگ نه‌ده‌نه‌وه‌له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆماندا، بۆیه‌پێویست ده‌كات كه‌سانێك هه‌بن ئه‌و ( نظریات ) انه‌بكه‌ن به‌واقع و له‌ژیانی خۆیاندا جێ به‌جێیان بكه‌ن، وببن به‌ڕه‌وشت و خوی جوان وپه‌سه‌ند تێیاندا، ئه‌و كاته‌كۆمه‌ڵگه‌سوود ده‌بینێت له‌په‌روه‌رده‌ی ڕاست ودروستی نێو په‌ڕاو په‌رتووكه‌كان .

    چواره‌م : هه‌ندێك تێبینی گرنگ كه‌پێویست ده‌كات له‌كاتی جێ به‌جێكردنی ئوخاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ڕه‌چاو بكرێن : --

    ١-هه‌وڵبدرێت ئه‌وه‌ی كه‌ ووتمان به‌شێوازی موناقه‌شه‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتاندا، ودووربن له‌شێوازی ته‌قلیدی كۆن كه‌تۆ هه‌میشه‌قسه‌بكه‌یت و منداڵه‌كه‌ت گۆێت بۆ بگرێت، چونكه‌ئه‌و شێوازه‌منداڵه‌كه‌ت بێتاقه‌ت و بێ حه‌وصه‌ڵه‌ده‌كات و حه‌ز به‌گۆێ گرتن ناكات بۆت .

    ٢-ڕه‌چاوی شێوازی هاندان وخۆشه‌ویستكردنی قسه‌كاننان بكه‌ن لای منداڵه‌كانتان به‌كاتێكدا كه‌چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ری خوایان ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ده‌گێڕنه‌وه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ی جار جاره‌دیاریه‌كیان بۆ بكڕن تاوه‌كو ووته‌كانی ئێوه‌یان لا خۆشه‌ویست بێت.

    ٣-پێداگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی باوه‌ڕدار چۆن ئه‌توانین خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌خۆمان ڕازی بگه‌ین، تاوه‌ك له‌ڕۆژی دوایدا له‌ئوممه‌تی ئه‌و بژمێررێین و له‌ده‌ستی ئه‌و له‌ئاوی ( كه‌وثه‌ر) بخۆینه‌وه‌.

    ٤-یارمه‌تی منداڵان بدرێت و هان بدرێن له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی توانا وووزه‌وبه‌هره‌كانیان، به‌وه‌ی یارمه‌تی بدرێت كه‌ووتاری كورت وهۆنراوه‌وپه‌خشان بنوسن له‌سه‌ر فه‌زڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ، وه‌پێشبڕكێیان بۆ ساز بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زیاد ده‌كات .

    ئه‌ی خودای گه‌وره‌ومیهره‌بان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری جیهانیان، ئه‌ی خالقی زه‌وی وئاسمانه‌كان، ئه‌ی پادشای ڕۆژی دوایی به‌میهر وخۆه‌ویستی خۆت له‌پاشه‌ڕۆژدا بمانخه‌‌ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شه‌فاعه‌تیان بۆ ده‌كات إن شاء الله.

    خوای گه‌وره‌له‌گوناهی من وئێوه‌ش خۆش ببێت

    وه‌به‌خودای گه‌وره‌ومیهره‌بانتان ده‌سپێرم .