حوكمی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خێرایه‌ی كه پۆلیسی هاتووچۆ دیاری كردووه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
حوكمی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خێرایه‌ی كه پۆلیسی هاتووچۆ دیاری كردووه
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم تجاوز السرعة التي حددها المرور
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خێرایه‌ی كه پۆلیسی هاتووچۆ دیاری كردووه
پرسیار : زۆربه‌ی شۆفێره‌كان ئه‌و خێرایه‌ی كه له لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوه ده‌ستنیشان كراوه تێیده‌په‌ڕینن، بگره هه‌ندێكیشیان هێنده خێرا ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕن كه عه‌داده‌كه‌ی ته‌واو قه‌پات ده‌كه‌ن، ئایا هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م خێرایه زۆره‌وه بمرێت به بكوژی گیانی خۆی داده‌نرێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
شۆفێر دروست نییه بۆی ئه‌و خێراییه‌ی كه پۆلیسی هاتوچۆ دیاری كردووه تێی په‌ڕێنێت، بگره واجبه له‌سه‌ریشی كه پابه‌ندی ئه‌و خێراییه بێت كه بۆی دیاری كراوه، وه ئیحتیاط بكات وئاگاداری سه‌رپێچی كردن بێت، تێپه‌ڕبوونی زیاد له‌ڕاده‌ی دیاری كرا‌و ئه‌وه هه‌ر دروست نییه، ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ندی ڕێنمایه‌كان نه‌بوو و ڕووداوێكی نه‌خوازراو ڕوویدا ئه‌و شۆفێره ( ضامن ) ی هه‌موو زه‌ره‌رو زیانێكه و به ده‌ستدرێژیكار داده‌نرێت، وه هه‌قی ئه‌وه‌شه كه ته‌عزیر (سزا) بدرێت له ( لایه‌ن كاربه‌ده‌ستی موسڵمانانه‌وه ) و به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانیش ( ته‌ئدیب ) بكرێت، چونكه به‌و كاره‌ی خۆی و ئه‌و كه‌سانه‌شی له‌گه‌ڵیدان دووچاری مه‌ترسی ده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ئه‌گه‌ر به ته‌نها خۆیشی بێت و كه‌سی تریشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، چونكه له‌م حاله‌ته‌شدا خۆی دووچاری مه‌ترسی مه‌رگ ده‌كاته‌وه، بۆیه واجبه له‌سه‌ری واز بهێنێت له‌و كاره مه‌ترسیداره و وازبهێنێت له لێخورینی زیاد له سنوور ده‌رچوون، هه‌روه‌ها واجبه له‌سه‌ری پابه‌ندی ( ترافیك لایته‌كان) بێت و له‌كاتی سوور بوونیاندا تێ‌یان نه‌په‌ڕێنێت، ئه‌گه‌ر گومانیشی وابوو كه هیچ ئۆتۆمبلێكی تریشی لێ نییه، چونكه جاری واهه‌یه گومانه‌كه‌ی ڕاست ده‌رناچێت، بۆیه دروست نییه ( ترافیك لایته‌كان ) ببه‌زێنێت، و خێرایی سنووردار تێپه‌ڕێنێت، بۆیه هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه نه‌بێت شایانی ئه‌وه‌یه كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ست و لێپرسراوانی میریه‌وه ( ته‌ئدیب ) بكرێت ( بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و ببێت به په‌ندیش بۆ كه‌سانی تر )
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : فتاوى نور على الدرب به‌رگی 24 / لاپه‌ڕه 10