ئایا كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ته ئیسلامیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ن
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئایا كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ته ئیسلامیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ن
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
هل الجماعات الإسلامية المعاصرة من الثلاث وسبعين فرقة؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
ئایا كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ته ئیسلامیه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له حه‌فتاو سێ كۆمه‌ڵه‌كه‌ن
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا :
پرسیار : هه‌ندێك كه‌س كه له‌گۆڕه‌پانی بانگه‌وازدا كار ده‌كه‌ن ده‌ڵین ئه‌و حه‌فتاو سێ ده‌سته و تاقمه‌ی كه له‌فه‌رمووده‌كه‌ی حوذیفه‌دا هاتووه و پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كردووه كه وازیان لێ بهێنن و لێیان دوور بكه‌ونه‌وه، مه‌به‌ست لێیان جه‌ماعه‌تی سه‌له‌فیه‌كان و ئیخوان و ته‌بلیغه، ئایا ڕای به‌رێزتان له‌م باره‌یه‌وه چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هاتووه : عن حذیفة بن یمان ( رضي الله عنه ) قال : يا رسول الله كنا في جاهلية وشر ، فجاءنا الله بهذا الخير ، فهل بعد هذا الخير من شر ؟ قال النبي صلى الله عليه وسلم : ( نعم ) ، قال حذيفة : فهل بعد هذا الشر من خير ؟ قال: ( نعم وفيه دخن ) قلت : وما دخنه ؟ قال : ( قوم يهدون بغير هديي ويستنون بغير سنتي تعرف منهم وتنكر ، قال حذيفة : يا رسول الله فهل بعد هذا الخير من شر ؟ قال : ( نعم ) ، دعاة على أبواب جهنم من أجابهم إليها قذفوه فيها ) قلت : يا رسول الله صفهم لنا ؟ قال : ( هم من جلدتنا ، ويتكلمون بألسنتنا ) يعني : من العرب . قلت : يا رسول الله فما تأمرنا عند ذلك ؟ قال : ( تلزم جماعة المسلمين وإمامهم ) قلت : فإن لم يكن له‌م جماعة ولا إمام ؟ قال : ( فاعتزل تلك الفرق كلها ، ولو أن تعض على أصل شجرة حتى يدركك الموت وأنت على ذلك ) [ رواه البخاري ومسلم ] .
واتا : حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان ( خوای لێ ڕازی بێت ) پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی ووت : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه له‌ناو نه‌فامی و شه‌ڕ و خراپه‌دا بووین، پاشان خوای گه‌وره ئه‌م خێر وبێرهی ئیسلامی بۆ ناردین، ئایا دوای ئه‌م خێر وبێره جارێكی تر شه‌ڕ و خراپه دێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : به‌ڵێ، حوذه‌یفه لێی پرسیه‌وه و ووتی : ئایا دوای ئه‌م خێر وبێره جارێكی تر شه‌ڕ و خراپه دێته‌وه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌وه : به‌ڵێ و ناڕوونی و چهواشهكاریهكیشی له‌گه‌ڵدایه، حوذه‌یفه پرسیه‌وه و ووتی : ناڕوونی و چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ی چیه ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : كۆمه‌ڵێك كه‌س به غه‌یری ڕێگا وڕێبازی مندا ده‌ڕۆن، وه ده‌ست ده‌گرن به سونهتێكهوه غه‌یری سوننه‌ت و رێگاكه‌ی من، ده‌یان ناسیت و كۆمه‌ڵێكیشیان نه‌ناسراوون، ئه‌مجا حوذه‌یفه پرسیه‌وه و ووتی : : ئایا دوای ئه‌م خێر وبێره جارێكی تر شه‌ڕ و خراپه دێته‌وه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌وه : به‌ڵێ، بانگخوازانێكن له‌سه‌ر ده‌رگاكانی ئاگری دۆزه‌خن، هه‌ركه‌سێك وه‌ڵامیان بداته‌وه وشوێنیان بكه‌وێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته ناو ئاگره‌وه، ، ئه‌مجا حوذه‌یفه ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌صفی ئه‌و كه‌سانه‌مان بۆ بكه، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئه‌وانه له‌خۆمانن و به زمانی خۆشمان قسه ده‌كه‌ن، ( واتا : له عه‌ره‌بن ) پاشان ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌و كاته‌دا به‌چی شتێك فه‌رمانمان پێ ده‌كه‌یت ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : پابه‌ند بن به كۆمه‌ڵی موسڵمانان و پێشه‌واكه‌یانه‌وه، حوذه‌یفه ده‌ڵێت : ووتم : ئه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵمانان كۆمه‌ڵ و پێشه‌وایان نه‌بوو ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ده‌ی ئه‌و كاته واز بهێنه له سه‌رجه‌م ئه‌و فیرهق وكۆمهڵانهی كه خه‌لكی گومڕا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر قهپیشت كردبێت به ڕه‌گ و بنجی درهختێكیشدا، تا ئه‌و كاته‌ی مردن یه‌قه‌ت پێ ده‌گرێت و تۆیش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی خۆت بیت .
ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه واجبه له‌سه‌ر موسڵمان كه پابه‌ندی كۆمه‌ڵی موسڵمانان بێت له‌هه‌ر جێگا و شوێنێك بن، ولێیان دوور نه‌كه‌وێته‌وه و هاوكار و هاریكاریان بێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵ و جماعه‌ته له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی بێت، یاخود له میصر یان له شام یان له عێراق یان له ئه‌مریكا یان له ئه‌وروپا، یان لهههرجێگایهكی ئه‌م سه‌رزه‌ویه بێت .
هه‌ركاتێك هه‌ر موسڵمانێك كۆمه‌ڵێكی به‌دی كرد كه بانگه‌واز بو هه‌ق ده‌كه‌ن، ئه‌وه با یارمه‌تیان بدات و له‌گه‌ڵیان بێت، و هانیان بدات له‌سه‌ر كاری خێر، وه له‌سه‌ر هه‌ق و چاوڕۆشنی دڵیان دابمه‌زرێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ كۆمه‌ڵیكی به‌دی نه‌كرد له‌و كۆمه‌ڵه ئیسلامیانه، ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خۆی ده‌ست بهههقهوه بگرێت، بێگومان ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشی بێت ئه‌وه به‌كۆمه‌ڵی موسڵمانان داده‌نرێت، وه‌ك عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) به عه‌مری كوڕی مه‌یمونی ووت : « الجماعة ما وافق الحق ، وإن كنت وحدك » واتا : كۆمه‌ڵی موسڵمان ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندی هه‌ق وڕاستی بێت وكاره‌كانی هاوتای شه‌ریعه‌ت بێت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها خۆیشت بیت .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر تاكی موسڵمان كه هه‌میشه به‌دوای هه‌ق وڕاستیدا بگه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ناوه‌ندێكی ئیسلامی به‌دی كرد و بانگه‌وازیان بۆ هه‌ق وڕاستی ده‌كرد، یان هه‌ر كۆمه‌ڵیكی تری ئیسلامی له‌هه‌ر جێگایه‌ك شك برد كه بانگه‌واز بۆ هه‌ق و ڕاستی ده‌كه‌ن ( واتا بانگه‌وازی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆلای قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - و بیروباوه‌ڕی پاكودروست ) جا له ئه‌وروپا بێت، یان له ئه‌فریقا یان له‌هه‌ر جێگایه‌كی تر، با له‌گه‌ڵیان بێت و پابه‌ندی هه‌ق وڕاستی بێت وئارام بگرێت له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیه‌كانی، له‌گه‌ڵ كه‌سانی خۆیدا .
ئا ئه‌وه واجبی تاكی موسڵمانه، جا خۆ ئه‌گه‌ر هیچ كه‌س و ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵێكی ئیسلامی به‌دی نه‌كرد كه بانگه‌واز بۆ لای قورئان وسوننه‌ت وبیروباوه‌ڕی ڕاست وردوست بكات، ئه‌وا با ئه‌و كه‌سه خۆ بۆ خۆی پابه‌ندی هه‌ق وڕاستی و تهعالیمهكانی قورئان وسوننه‌ت بێت، وئیستقامهی هه‌بێت له‌سه‌ری، ئه‌وه بۆ خۆی جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵی موسڵمانانه ئه‌گه‌ر چی به‌ته‌نهاش بێت، وه‌ك عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود ئامۆڤگاری عه‌مری كوڕی مه‌یمونی پێكرد ( خوای گه‌وره له‌هه‌ردوكیان ڕازی بێت ) .
له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆشمان‌دا سوپاس بۆ خوای گه‌وره كۆمه‌ڵ و جه‌ماعاتی ئیسلامی زۆرن كه بانگه‌واز بۆ هه‌ق وڕاستی ده‌كه‌ن، هه‌ر چۆن له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا ده‌بینرێت هه‌روه‌ها له یه‌مه‌ن و ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له میصر و له شام و له‌ئه‌فریقا و له ئه‌وروپا و له ئه‌مریكا له هندستان و له پاكستان و له ووڵاتانی تری سه‌رجه‌م جیهان كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ت و ناوه‌ند و ڕێكخراو ئیسلامیه‌كان زۆرن كه بانگه‌واز بۆ هه‌ق وڕاستی و قورئان وسوننه‌ت ده‌كه‌ن، وموژده‌ی خێری پێ ده‌ده‌ن به خه‌ڵكی و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه له سه‌رپێچ كردنی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم )، له‌به‌ر ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك وله‌هه‌ر جێگایه‌ك هه‌یه كه به‌دوای هه‌ق وڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت ده‌بێت به‌شوێن ئه‌و كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه ئیسلامیانه‌دا بگه‌ڕێت، هه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵێك یان ناوه‌ندێك یان ڕێكخراوێكی ئیسلامی بینی كه بانگه‌واز بۆ قورئان وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه سولم ) ده‌كه‌ن با شوێنیان بكه‌وێت وپابه‌ند بێت پێیانه‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵێ ( أنصار السنة ) له میصر و له سودان، وڕێكخراوی ( أهل الحدیث ) له پاكستان وهندستان، و جگه له‌مانیش كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌ی تر هه‌ن كه بانگه‌وازی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆلای قورئان وسوننه‌ت، و ئیخلاصی په‌رستن و عیبادهت بۆ خوای گه‌وره به‌تاك و ته‌نهایی، نه‌ك بانگه‌واز بۆلای غه‌یری خوا وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ریكی په‌رستنی گۆڕ و كه‌سانێكن جگه له‌خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار .
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام، ئه‌وانیش له [ كتاب مجموع فتاوى ومقالات متنوعة لسماحة الشيخ العلامة عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله . م/8 ص / 179[ وه‌ریان گرتووه .