×
ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م : له‌باره‌ی هاوبه‌شی ( شه‌ریكایه‌تی) وه‌ ده‌سته‌ بژیڕێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه‌، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی هاوبه‌ش بوون ( شه‌ریكایه‌تی ) و حوكم وبه‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی ، بابه‌تی دووه‌م : جۆره‌كانی هاوبه‌شی ( شه‌ریكایه‌تی ) گرێبه‌سته‌كان .

    فیقهی ئاسان: پهرتووكی مامهڵهكان: دهروازهی دهیهم: لهبارهی هاوبهشی (شهریكایهتی) وه

    الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب العاشر: في الشركة

    < كوردی -كردي - kurdish >

    دهسته بژێرێك له زانایان

    نخبة من العلماء

    —™

    وهرگێڕانی: حاجی ئومێد عومهر چرۆستانی

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

    مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

    لهبارهی هاوبهشی ( شهریكایهتی ) وه

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سهر موحهممهدی كوڕی عهبدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڕیزان و خۆشهویستان له چوار چێوهی بابهتی مامهڵه داراییهكان، جارێكی تر هاتینهوه خزمهت ئێوهی بهرێز بهیارمهتی خوای گهوره لهبارهی هاوبهشی ( شهریكایهتی ) وه، دوو بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابهتی یهكهم : پێناسهی هاوبهشی ( شهریكایهتی ) و حوكم وبهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی، بابهتی دووهم : جۆرهكانی هاوبهشی گرێبهستهكان .

    بابهتی یهكهم : پێناسهی هاوبهش بوون ( شهریكایهتی ) و حوكم وبهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی .

    1- پێناسهی هاوبهشی ( شهریكایهتی ) :

    هاوبهشی ( شهریكایهتی ) : له زمانهوانیدا به مانای تێكهڵاوی دێت، تێكهڵاوكردنی ماڵێك به ماڵێكی تر، بهشێوهیهك ئهو دوو ماڵه نهتوانرێت لهیهك جیا بكرێنهوه .

    له زاراوهی شهرعیشدا به مانای : كۆبونهوه وهاوبهش بوونه له مافێك، یان له ههڵسكهوت و تهصڕوفێك .

    كۆبونهوه وهاوبهشی له مافێك : ئهم جۆره هاوبهشی بوونه یان بهبێ وویست و خواستی هاوبهشهكانه، وهك هاوبهش بوون لهو میراتهی بۆیان بهجێماوه، یان لهو ووهصیهتهی بۆیان كراوه، یان لهو ماڵهی كه پێیان بهخشیوون، یان شهریكایهتی كردن به وویستی خۆیان له كڕینی موڵكێك، ئهم جۆرهیان پێیشی دهوترێت ( هاوبهشی له موڵك ) .

    هاوبهشی له ههڵسوكهوت وتهصهڕوف : ئهو هاوبهشیهیه كه به ( هاوبهشی گرێبهستهكان ) ناسراوه، ئێمهش لهم ووتارهماندا زیاتر مهبهستمان ڕوونكردنهوهی حوكمی ئهم جۆرهیانه لهوهی باسمانكرد.

    ئهوهش ئهو دوو جۆرهی هاوبهشی ( شهریكایهتی ) یه بوو به پێی ئهو پێناسهیهی سهرهوه كه باسمانكرد .

    2- بهڵگهكان لهسهر مهشروعیهتی هاوبهشی ( الشركة ) :

    هاوبهشی ( شهریكایهتی ) كارێكی ڕێگا پێدراو و مهشروعه، ئایهتهكانی قورئانی پیرۆز و فهرموودهكانی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بهڵگهن لهسهر ڕاستی ودروستی ئهم بابهته .

    خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﲟ ﲠ ﲡ ﲢ ﲣ ﲤ ﲥ ﲦ ﱠ ([1]) .

    واتا : ههروایش بووه بهراستی زۆرێ له شهریكه ماڵهكان فێڵ و ستهم لهیهكتر ئهكهن.

    ههروهها له جێگایهكهی تردا فهرموویهتی : ﱡﭐ ﱹ ﱺ ﱻ ﱼ ﱽ ﱾ ﱿ ﲀ ﲁ ﲂ ﲃ ﲄ ﲅ ﲆ ﲇﲈ ﲉ ﲊ ﲋ ﲌ ﲍ ﲎ ﲏ ﲐ ﲑﲒ ﱠ ([2]) .

    واتا : خۆ ئهگهر پیاوێک یان ئافرهتێک مرد منداڵ و باوک و باپیرو براو خوشکی دایک و باوکی نهبوو، بهڵکو تهنها خوشکێک یان برایهکی دایکی ههبوو، ئهوه شهشیهک بهشی ههر یهکێک لهوان دهبێت، خۆ ئهگهر براو خوشکی دایکی له یهک زیاتر بوون ئهوه ههموویان هاوبهشن له سێیهکی میراتیهکهدا.

    له سوننهتیشدا هاتووه : عن أبي هُرَيْرَةَ رَفَعَهُ قال : ( صلی الله علیه وسلم ) : } إِنَّ اللَّهَ يقول أنا ثَالِثُ الشَّرِيكَيْنِ ما لم يَخُنْ أَحَدُهُمَا صَاحِبَهُ فإذا خَانَهُ خَرَجْتُ من بَيْنِهِمَا { ([3]) .

    واتا : ئەبو هورەیرە ( خواى لێ ڕازی بێت ) دەڵێ: پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) فەرمووى: خواى گەورە دەفەرموێ: من سێیەمى دوو شەریكەكانم تا خیانەت لەگەڵ یەكترى نەكەن، جا ئەگەر هەر كاتێك یەكێكیان خیانەتى لەگەڵ ئەوەى تر كرد من لە نێوانیان دەردەچم - واتە بەرەكەت لە ماڵەكەیاندا ناهێڵم- .

    عن السَّائِبِ قال أَتَيْتُ النبي ( صلی الله علیه وسلم ) فَجَعَلُوا يُثْنُونَ عَلَيَّ وَيَذْكُرُونِّي فقال رسول اللَّهِ ( صلی الله علیه وسلم ) : } أنا أَعْلَمُكُمْ يَعْنِي بِهِ قلت صَدَقْتَ بِأَبِي أنت وَأُمِّي كُنْتَ شَرِيكِي فَنِعْمَ الشَّرِيكُ كُنْتَ لَا تُدَارِي ولاتماري{ ([4]) .

    واتا : سائیب ( خواى لێ ڕازی بێت ) دەڵێ: رۆشتمە خزمەتى پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) هاوهڵانى دەستیان كردە وەسف و سەناى من بە چاكە ناویان دەبردم، پێغەمبەریش ( صلی الله علیه وسلم ) فەرمووى: من لە هەمووتان چاكتر دەیناسم، منیش وتم: راست دەكەی بە دایك و باوكەوە بە قوربانت بم: تۆ شەریكم بوى جا چاكترین شەریك بووى هەرگیز رێگرى و دەمەقاڵەت لەگەڵدا نەدەكردم .

    هاوبهشی وشهریكایهتی كردن یهكێكه لهو گرێبهستانهی كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگای پێداوه و بهدروستی داناوه، چونكه كۆمهڵگه پێویستیهكی زۆری پێیهتی، بهتایبهتی له پڕۆژه گهورهكاندا، چونكه تهنها كهسێك ناتوانێت خۆی به تهنها پێی ههڵسێت و جێ بهجێی بكات .

    بابهتی دووهم : جۆرهكانی هاوبهشی ( شهریكایهتی ) گرێبهستهكان .

    هاوبهشی ( شهریكایهتی ) گرێبهستهكان چهند جۆرێكیان ههیه، ئهوانیش بریتین له : -

    1- هاوبهشی ( شهریكایهتی ) له ماڵێكدا بۆ بازرگانی كردن پێوهی ( شركة العنان ) ([5])

    ئهمهش بریتیه لهوهی دوو كهس یان زیاتر هاوبهش وشهریك بن له ماڵ وسامانێكدا بۆ ئهوهی بازرگانی پێوه بكهن، بهم ناوهوه ناونراوه چونكه هاوبهش وشهریكهكان یهكسانن لهو ماڵ وسامانهی كه خستویانهته ئهو كارهیانهوه، لهگهڵ هاوبهشی بوون له ههڵسوكهوت و تهصهڕوف كردن پێوهی، وهك یهكسانی لهغاوی ئهو دوو سوارهی كه سواری ئهسپیهكانیان بوون وبه یهك ئاست ئهسپهكانیان لێ دهخوڕن، بۆ ڕاست ودروستی ئهم جۆره له شهریكایهتی دهبێت دوو هاوبهشه یان ههموو هاوبهش و شهریكهكان وهك یهك بهشدار بن لهو ماڵ وسامان وپارهیهی له نێوان خۆیاندا كۆیان كردووهتهوه، وه دهبێت ڕیژی قازانجی ههریهك لهو دوو هاوبهشهیش یان له هاوبهشهكانیش دیاری بكرێت .

    هاوبهش بوون ( شهریكایهتی موضارهبه ) : ئهمهش بریتیه لهوهی كهسێك ماڵ وسامان وپاره بدات بهكهسێكی تر بۆ ئهوهی بهو پاره و ماڵو سامانهوه بارزگانی بكات له بهرامبهر ئهوهی بهشێك له قازانجهكهی بۆ ئهو كهسه بێت كه بارزگانی به پارهكهوه دهكات .

    2- هاوبهشی ( شهریكایهتی ) خاوهن متمانه وپله وپایهی كۆمهڵایهتی : شركة الوجوه :

    بهو شهریكایهتی وهاوبهشیه دهوترێت كه هاوبهشهكان شهریك بن لهو قازانجهی كه ههریهكهیان به متمانه وپله وپایهی كۆمهڵایهتی خۆی بهدهستی دههێنێت، بهبێ ئهوهی هیچ كامیان سهرمایهیهك بدات بۆ ئهو شهریكایهتیه، بهڵكو پشت بهو متمانه و سومعهیه دهبهستن كه لای بازرگانهكان ههیانه .

    3- هاوبهشی ( شهریكایهتی ) به لاشه وجهسته :

    پێشیدەوترێت شەریكایەتى لە كارو ئیشدا، ئەوەیە دوو كەس یا زیاتر رێك بكەون كارێكی موباح بكەن ئەو پارەى پەیدا دەكەن لەنێوانیان بەشی بكەن بەپێى رێكەوتنیان، وهك پێكهوه گزره و گژو گیا و كا كۆ بكهنهوه، یان پێكهوه بچن بۆ ڕاوه ماسی یان ههر ڕاوێكی تر، یان پێكهوه بچن بۆ كانی ئاسن و زێڕ وزیوو، یان پێكهوه بچن بۆ شاخ بۆ دار كردن، یان هاوبهش وشهریك بن له پیشهیهك كه خهڵكی بۆیان دههێنن بۆ ئهوهی بۆیان ئهنجام بدهن، وهك پیشهی ڕستن وچنین و بهرگدروویی و هاوشێوهكانیان ..

    سهبارهت به قازانج وزهرهر وزیانیش بهو شیوهیه دابهش دهكرێت له نێوان هاوبهشهكاندا كه پێشتر له نێو خۆیاندا ڕیككهوتون لهسهری، هاوبهشی و شهریكایهتی ( موضاربه ) نهبێت، كه قازانج بهو شێوهیه دهبێت كه ڕێككهوتوون لهسهری، بهڵام زهرهرو زیان تهنها بۆ خاوهن ماڵ وپاره دهبێت، چونكه ئهو تهنها پاره وماڵی داوه، وه ئهو كهسهشی كه بازرگانی به ماڵهكهوه دهكات ووزه و توانا و كاتی ئهو ڕۆژانهی زهرهر كردووه كه ڕۆشتوون لێی، ههركاتێكیش ههر كهسێكی له هاوبهش و شهریكهكان بیهوێت گرێبهستی شهریكایهتیهكه ههڵبوهشێنێتهوه ئهوا ئهو مافهی ههیه، ههروهك چۆن هاوبهشی وشهریكایهتی به مردنی یان شێت بوونی یهكێكیان ههڵدهوهشێتهوه، چونكه شایستهی ههڵسوكهوت كردنی به ماڵ وداراییهوه لهدهستداوه ..

    [ لهخوای گهوره و میهرهبان داواكارین كه به فهزڵ وبهخشندهیی خۆی بهرهكهت بخاته نێوان ئهو شهریكانهی كه به پاره و سامانیان خهركی بازرگانی كردنی حهڵاڵ و دروستن، وه مافی ههژاران ونهداران ناهێڵن بهسهر ماڵ وسامانیانهوه، وه لهكاتی خۆیدا زهكاتی سهروهت وسامانیان دهردهكهن] وهرگێڕ

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

    ([1]) سورهتی ص : ئایهتی : 24 .

    ([2]) سورهتی ص : ئایهتی : 24 .

    ([3]) ئهبو دواد به فهرمووددهی ژماره ( 3383) ڕیوایهتی كردووه .

    ([4]) ئهبو دواد به فهرمووددهی ژماره (4836) وه ابن ماجه به فهرموودهی ژماره (2287) ڕیوایهتیان كردووه .

    ([5]) عنان : مهبهست لێی لهغاوی ووڵاخه، بۆیه بهم ناوهوه ناونراوه، چواندویانه بهو دوو سوارهی كه ههریهكهیان سواری ئهسپێك بووه و بهڕیگایهكدا به یهكسانی دهڕۆن، بهڕادهیهك یهكسانن تهنانهت لهغاوی ووڵاخهكانیشیان وهك یهك وایه .