×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایه‌ چی ده‌ڵێین ده‌رباره‌ی بانگه‌واز كردنی ئافره‌ت له‌پێناو خوای گه‌وره‌‌دا؟‌".

    هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن

    له ‌پێناو خوای گه‌وره‌دا

    [ به‌ كوردی ]

    موقف المرأة من الدعوة إلى الله

    [ باللغة الكوردية ]

    فه‌توا: شێخ عبد العزیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ

    الفتوى: الشيخ عبد العزيز بن باز ـ رحمه الله تعالى ـ

    وه‌رگێڕانی : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی

    الترجمة : عبد الله سابير كرمياني

    پێداچونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    المراجعة:بشتيوان صابر عزيز

    نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

    المكتب التعاوني للدعوة وتوعية الجاليات بالربوة

    بمدينة الرياض

    2009 -1430

    هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن

    له ‌پێناو خوای گه‌وره‌دا

    پرسیار: ئایه‌چی ده‌ڵێین ده‌رباره‌ی بانگه‌واز كردنی ئافره‌ت له‌پێناو خوای گه‌وره‌؟

    وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

    ئافره‌ت وه‌كو پێاو وایه‌و، له‌سه‌ریه‌تی بانگه‌واز بكات وفه‌رمان به‌چاكه‌ونه‌هی له‌خراپه‌بكات؛ چونكه‌به‌ڵگه‌ی‌قورئان وسوننه‌تی له‌سه‌ره‌، وه‌قسه‌ی زانایان روون وئاشكرایه‌له‌م باره‌یه‌وه‌، بۆیه‌له‌سه‌ریه‌تی بانگه‌واز بكات وفه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه‌بكات به‌و‌ڕه‌وشته‌جوانانه‌ی كه‌داوا ده‌كرێت له‌پیاو ئه‌نجامی بدات، هه‌روه‌ها نابێت به‌هۆی گاڵته‌كردنی خه‌ڵك بێ ئومێدی و خۆڕانه‌گری رووی تێبكات و دووری بكاته‌وه‌له‌بانگه‌وازكردن، به‌ڵكو ده‌بێت زیاتر خۆڕاگر بێت و زیاتر سوور بێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی جوان، پاشان ده‌بێت ئاگای له‌شتێكی تر بێت ، ئه‌ویش بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌ببێته‌نموونه‌یه‌كی زۆر جوان له‌رووی حشمه‌ت و حیجابه‌وه‌، وه‌ده‌بێت خۆی دوور بگرێت له‌تێكه‌ڵاوی پیاوان، وه‌ئه‌گه‌ر ویستی بانگه‌وازی پێاوێك بكات ، ئه‌وه‌ده‌بێت پۆشراو بێت ونابێت به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵیا بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی كرد له‌گه‌ڵ‌ئافره‌تان، ده‌بێت به‌لێزانینه‌وه‌بانگه‌وازه‌كه‌ی بكات و، وه‌ده‌بێت خاوه‌ن ڕه‌وشت و ژیاننامه‌یه‌كی جوان بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕخنه‌یه‌كی لێ نه‌گرن و، نه‌ڵێین بۆ خۆی یه‌كه‌م جار جێ به‌جێی ناكات ، هه‌روه‌ها ده‌بێت دور بكه‌وێته‌وه‌له‌و جل و به‌رگه‌ی كه‌وا خه‌ڵك توشی فیتنه‌ده‌كات.وه‌ده‌بێت ته‌نها گرنگی بدات به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زیان نه‌گه‌ێینێه‌ته‌ئاینه‌كه‌ی و زیان نه‌گه‌ێینێته‌سومعه‌تی خۆی .

    سه‌رچاوه‌: كتێبی ( الفتاوى الجامعة للمرأة المسلمة ) لاپه‌ڕه‌١٠١٠ له‌ سایتی ( الإسلام سؤال وجواب ) وه‌رگیراوه‌.