×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا مانا و هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ▬ لَّيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ . چیه‌ ؟ وه‌ ئایا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ماڵی مام وخاڵم، پیاو وئافره‌ت پێكه‌وه‌ نان بخۆن ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ . ؟

ته‌فسیری ئایه‌تی بیست وحه‌وته‌م له‌ سوره‌تی النور

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2014 - 1435

 تفسير الآية السابعة والعشرون من سورة النور

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2014 - 1435

ته‌فسیری ئایه‌تی بیست وحه‌وته‌م له‌ سوره‌تی النور

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه‌ :

پرسیار : ئایا مانا و هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ▬ لَّيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ ..... ♂ چیه‌ ؟ وه‌ ئایا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ماڵی مام وخاڵم، پیاو وئافره‌ت پێكه‌وه‌ نان بخۆن ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

هۆكاری دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ▬ لَّيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ ..... ♂ [ النور : 27 ] زياتر له‌هه‌شت‌ ڕای زانایانی له‌سه‌ره‌ به‌ڵام دیاری تریان ئه‌و ڕیوایه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌ عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باسه‌وه‌ گێڕراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت : هۆكاری دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته‌ بریتی بوو له‌وه‌ی : كه هاوه‌ڵانی ئه‌نصار شه‌رمه‌زاری ڕووی تیده‌كردن كاتێك ئه‌گه‌ر بانگهێشت بكرانایه‌ بۆ سه‌ر خوانێكو له‌گه‌ڵ كوێر و شه‌ل ونه‌خۆشه‌كاندا له‌سه‌ر یه‌ك خوان نانیان بخواردایه‌ چونكه‌ پێیان وابوو : كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كوێر بوو باش و خراپی خواردنه‌كه‌ی لێك جوودا نه‌ده‌كرده‌وه‌ و بێ یه‌ك ودوو هه‌رچی بهاتایه‌ به‌ده‌ستدا ده‌یانخوارد، وه‌ كه‌سه‌ شه‌له‌كانیش له‌به‌ر قاچیان نه‌یانده‌توانێ وه‌ك ساغه‌كان بچنه‌ پێشه‌وه‌ وبه‌شی خۆیان ببچڕن، نه‌خۆشه‌كانیش له‌به‌ر ناساغیان ناتوانن وه‌ك له‌ش ساغه‌كان به‌شداری ئه‌و خوانانه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ وایان به‌ باش ده‌زانی به‌ته‌نها وله‌لایه‌كه‌وه‌ نانی خۆیان بخواردایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فرسه‌ت بۆ ئه‌وانی تر بڕه‌خسێت به‌ ئاسانی بگه‌نه‌ خوانه‌كه‌، خوای گه‌وره‌ش ئه‌م دوو دڵی و دڵه‌ڕاوكێ و شه‌رمه‌زاریه‌ی به‌ ناردنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و بۆی ڕوون كردنه‌وه‌ كه‌ هیچ شه‌رمه‌زاری تێدا نییه‌ و تووشی گوناهـ نابن، وه‌ هیچ گرفتێك نییه‌ ئه‌وان به‌شداری ئێوه‌ ببن .

ڕایه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كوێر و شه‌ل و نه‌خۆشه‌كان خۆیان به‌ تاونبار ده‌زانی كاتێك نه‌یانده‌توانی به‌شداری غه‌زا و جیهاد كردن بن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی تردا، خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ی نارده‌ خواره‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ خاوه‌نی عوزری شه‌رعین و هیچ گوناهبار نابن له‌ به‌شداری نه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا.

به‌م پێیه‌ش مانا و ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌ مانایه‌كی گشتگیر تر ده‌گرێته‌وه‌، و خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ خاوه‌ن بیانوی شه‌رعی دانا‌وه‌، چونكه‌ به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر وهاوه‌ڵانی تردا تووشی ناڕه‌حه‌تی و مه‌شه‌قه‌تیان ده‌كات، ناره‌حه‌تی و مه‌شه‌قه‌تیش له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا له‌سه‌ر خاوه‌ن عوزره‌ شه‌رعیه‌كان هه‌ڵگیراوه‌، وه‌ مرۆڤ هیچ گوناهبار نابێت كه‌ له‌ماڵو سامانی خۆی بخوات، یان له‌ماڵ وسامانی ماڵ ومناڵ و باوك ودایكی بخوات، یان له‌ماڵ وسامانی براكان و خوشكه‌كان و مامه‌كان و پوره‌كان (خوشكی باوك) و خاڵه‌كان و پوره‌كانی تر (خوشكی دایك) بخۆیت، یان له‌ماڵی كه‌سێك كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی كلیلی ماڵه‌كه‌ی دابێته‌ ده‌ستت ( یان سه‌رپشكی كردبیت له‌وه‌ی ئازادیت له‌ماڵه‌كه‌ی بخۆیت ) یان له‌ماڵ و خواردنی هاوه‌ڵه‌كانتان، هیچ گوناهتان ناگات پێكه‌وه‌ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌) نان بخۆن یاخود جیا به‌ جیا، جا کاتێ چوونه‌ (هه‌ر ماڵێك له‌) ماڵان ئه‌وه‌ سه‌لام له‌ یه‌کتر بکه‌ن (له‌وانه‌ی که‌ وه‌ك خۆتان وان) به‌سه‌لام کردنێك له‌لایه‌ن خواوه‌ (هاتووه‌) سه‌لامێکی جوان و چاك و پاك ئا به‌و شێوه‌ خوا ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ ئایه‌ته‌کانی بۆ ئێوه‌ به‌ڵکو ئه‌قڵتان بخه‌نه‌ کارو بیر بکه‌نه‌وه‌.

وه‌ به‌ نسبه‌ت به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێیت : ئایا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ماڵی مام وخاڵم، پیاو وئافره‌ت پێكه‌وه‌ نان بخۆن ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: هیچ گوناهتان ناگات پێكه‌وه‌ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌) نان بخۆن، مه‌به‌ست لێی ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانه‌ له‌ خوشك وبرا ودایك وباوك، و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ مه‌حره‌می ئه‌و خانه‌وادیه‌ بن، نه‌ك مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێت كه‌ له‌گه‌ل ماڵی مام و خاڵت پیاو وژن پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ نان بخۆن، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ تێكه‌لاویانه‌ له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕێگای لێ گیراوه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ سنوری خوای گه‌وره‌ن ودیاری كردووه‌ نابێت ببه‌زێنرێت، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو جه‌نابت شیری ماڵی مامت یان خالت خواردبوو ئه‌وا هیچ گرفتێك نییه‌ له‌سه‌ر سفره‌ له‌گه‌ڵ خێزان و كچه‌كانی ئه‌واندا له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ نان بخۆێت چونكه‌ ئه‌و كاته‌ تۆ یه‌كێكیت له‌ مه‌حره‌مه‌كانی ئه‌وان، وه‌ گه‌ر نا دروست نییه‌، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ دانیشت و كۆبونه‌وانه‌ سه‌ر ده‌كێشن بۆ گوناهـ و سنوور شكاندنی تر، كه‌ پاشه‌ڕۆژیان باش نابێت بۆ ڕه‌وشت پارێزی و پاك داوێنی، بۆیه‌ ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان هیچ سڵ نه‌كاته‌وه‌ له‌ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) ..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..