×
بانگه‌واز وراگه‌یاندن په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ هێزو پته‌ویان به‌ ئیسلامه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ و به‌س به‌ڵكو پێویستیان به‌ یه‌كترى هه‌یه‌ یان به‌ مانایه‌كى دیكه‌ بڵێین پركه‌رو ته‌واوكه‌رى یه‌كترن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر موسڵمانێك پابه‌ند بێت به‌ ئایینه‌كه‌ى و فه‌رمان بكات به‌ چاكه‌و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خراپه‌، ئه‌وه‌ كه‌سێكى بانگه‌وازخوازه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا راگه‌یانكاره‌.

    بانگهواز وراگــهیانـدن له قورئاندا

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    دایكی خالید (سمیه عبد الله )

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2013 - 1434

    الدعوة والإعلام في القرآن

    « باللغة الكردية »

    سمية عبد الله

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    بانگهواز وراگــهیانـدن له قورئاندا

    سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ودرود وسهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای موسڵمانان محمد المصطفی وئههل وبهیت وهاوهڵ بهرێزهكانی ههتا ههتایه .

    بانگهواز وراگهیاندن پهیوهندیهكى به هێزو پتهویان به ئیسلامهوه ههیه، نهك ههر ئهوهنده و بهس بهڵكو پێویستیان به یهكترى ههیه یان به مانایهكى دیكه بڵێین پركهرو تهواوكهرى یهكترن، جا لهبهر ئهوه ههر موسڵمانێك پابهند بێت به ئایینهكهى و فهرمان بكات به چاكهو دووربكهوێتهوه له خراپه، ئهوه كهسێكى بانگهوازخوازه و له ههمانكاتیشدا راگهیانكاره.

    زۆر له ئایهتهكانى قورئانى پیرۆز و فهرموودهكانى پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) داوایان كردووه موسڵمانان ببنه بانگهوازخوازێكى راگهیاندكار, ههتا واى لێهاتووه نهتهوهى ئیسلام به ههموو چین و توێژهكانهوه مێژووهك تومار بكهن بۆ نهوهى داهاتوو و ببنه چیرۆكێكى خۆش لهو بوارهدا.

    بانگهواز و راگهیاندن له قورئاندا:-

    قورئانى پیرۆز پهیامێكى خواییه بۆ گشت جیهانیان, وه ههروهها موعجیزهیهكى گهوره و پهیامێكى راگهیاندنى نهمریشه لهلاى نهتهوهى ئیسلام, و هیدایهتدهر و رێنمایكهرو دهستورێكى گشتیشه, بهتایبهتى بۆ ئهو كهسانهى كه شوێنههلگرى ئهو ئایینهن.

    قورئان پهیرهو پرۆگرامێكى تهندروسته بۆ پهیوهندى كردن به ههموو مرۆڤایهتى بهبێ گوێدانه رهنگ و رهگهز, ههروهها قسه لهگهڵ دڵهكان و روح دهكات و تهزكیهى دهرونیش دهكات بۆ ئهوهى تاك ئاماده بكات به ئامادهكردنێكى رهبانى بۆ ئهوهى ببێته كهسێكى شیاو ههتا بتوانێت جیهان ئاوهدان بكاتهوه, وچارهسهرى كێشهو گرفته كۆمهڵایهتی وئابوریهكان بهشێوهیهكى زانستى بكات, بهوهش رهزامهندى خواى گهوره به دهست بهێنێت و له دوارۆژدا بهختیارى ههمیشهیى بۆ خۆى مسۆگهر بكات به ههشتى ههمیشهیى بهدهست بهێنێت، خواى گهورهش زانایه به كاروكردهوهكانى دروست كراوهكانى ههروهكو خواى گهوره دهفهرموێت : ﮋ أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ* ﮊ [الملك14] .

    خواى گهوره له قورئاندا باسى موعجیزهى پێغهمبهرانى پێشوومان بۆ دهكات سڵاوى خوایان لى بێت وهگو موعجیزهى گۆچانهكهی موسا پێغهمبهر (علیه السلام) وه موعجیزهى عیسا پێغهمبهر (علیه السلام) چاكردنهوهى پهلهك و نابیناو زیندووكردنهوهى مردوو به ئیزنى خوا, ئهوانه ههمووى دهسهڵاتى خواى گهوره بووه لهسهردهستى پێغهمبهرهكان هاتۆتهدى له چوارچیوهى سنورێكى دیاریكراوكان و شوێنێكى دیاریكراو, كه باسكردنیان ههتا ههتایه دهمینێت, بهڵام موعجیزهى قورئان صیفهت و تایبهتمندى نهمرى ههیه, كه صیفاتێكى ئهزهلیه, خواى گهوره بریارى داوه كه پارێزگارى له قورئانهكهى بكات بێ ئهوهى كهس بتوانێت ووشهیهكیش لهو قورئانه بگۆرێت, ههڵبهته ئهوهش راستگۆیهكى دیكهیه لهسهر پهیامه پیرۆزهكهى پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) كه خواى گهوره دهفهرموێت : ﮋ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﮊ [الحجر 9] .

    واته: به راستى ههر ئێمه ئهو قورئانهمان دابهزاندوه و بێگومان ههر ئێمهش پارێزگارى دهكهین و (نایهڵین دهستى خیانهتكار هیچ جۆره دهستێكى تێ بخات و ههموو ههوڵێك بۆ دهستكارى كردنى نهزۆكه) له شوێنێكى دیكه دهفهرموێت: ﮋ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﮊ] النساء : 174] .

    واته: ئهى خهڵكینه به راستى له لایهن پهروهردهگارتانهوه بهڵگهو نیشانهى ئاشكراتان بۆ هاتووه كه محمد پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) و نوورو روناكیهكى ئاشكراشمان بۆ دابهزاندون كه قورئانه.

    ههر پێغهمبهرێك خوای گهوره ناردبێتى لهگهڵ پهیرهو پرۆگرامهكهى موعجیزهشى پێداوه, وهكو دار عهساى موسا، و چاكردنهوهى كوێرو بهڵهكى عیسا سهلامى خوایان لێبێت، وه موعجیزهى پێغهمبهرى خۆمان (صلی الله علیه وسلم) به پارێزكراوى ماوهتهوه كه قورئانه و بهو شێوهیه وهسفى دهكات (كتێبى خوا ههواڵهكانى پێشووى تێدایه, خهبهرى دواى ئێوهشتان بۆ دهڵێت, دادوهرى نێوانتان دهكات, ئهوهى ئیشى پێبكات پاداشتى دهدرێتهوه, وه ئهوهى حوكمى پێبكات دادپهروهر دهبێت, ئهوهى بانگهوازى بۆ بكات هیدایهت دهدرێت).

    قورئان بانگهواز وراگهیاندنێكه بۆ گشت جیهانیان و تێكۆشانێكى گهورهشه, ئایهته مهكیهكان كه بانگهوازێكى راگهیاندنى تێدابهدى دهكرێت خواى گهوره دهفهرموێت: ﮋادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﮊ ]النحل125] .

    واته: ئهى پێغهمبهر، ئهى ئیماندار بانگهواز بكه بۆ لاى بهرنامهو رێبازى پهروهردهگارت به حیكمهت و دانایى بۆ ههندێك ئاموژگارى جوان و بهجێ، بۆ ههندێكى تر گفتوگۆ موجادهله بهجوانترین شێوه، لهگهڵ ههندێكى تردا به تایبهتى خاوهن كتێبهكان چونكه به راستى پهروهردهگارت ههر خۆى زانایه كه كێ گومرایه ههروهها خۆشى زانایه به هیدایهت وهرگران، كه چۆن پهیامهكهى خۆى دهگهیهنێته دروستكراوهكانى خۆى بۆ ئهوهى فێرى شێوازى ئارامگرتن و نهرمیان بكات و بهكارهێنانى گفتوگو به شێوهیهكى سهلمێنراو بهڵگهى بههێز ههروهكو خوا دهفهرموێت: ﮋ قُلْ هَـذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَاْ وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللّهِ وَمَا أَنَاْ مِنَ الْمُشْرِكِين َ ﮊ ]یوسف108[ .

    نابێت راگهیاندنمان له بیر بچێت كه زاراوهیهكى نۆییه كه ئهوه تهواو بهزاراوهى بانگهواز دهچێت, وه ههندێك له لێكۆلهرهوان لایان وایه ههردووكیان یهك مانایان ههیه وه زۆر ئایهتى قورئانى ههیه بهو مانایه هاتووه بهههمان دهریرین, ههروهها له قورئاندا گهلێك وشهى دیكهى بهماناى راگهیاندن هاتووه وهكو بانگ واته راگهیاندن، وهك ئهو ئایهتانهى هاتووه وهكو : ﮋوَأَذَانٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الأَكْبَرِ أَنَّ اللّهَ بَرِيءٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ فَإِن تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللّهِ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍﮊ ]التوبه3] .

    واته: ئهوه بانگهواز و راگهیاندنێكه لهلایهن خواو پێغهمبهرهكهیهوه بۆ ههموو خهڵكى، له رۆژى حهجى گهورهدا كه به راستى خواو پێغهمبهرهكهى بهرین له موشریك و هاوهلگهران, جا ئهگهر ئێوه تهوبه بكهن و بگهرێنهوه له بێباوهرى ئهوه چاكتره بۆتان, خۆ ئهگهر ههر یاخى بن و پشت ههڵكهن ئهوه چاك بزانن به راستى ئێوه دهسهوسانكهرى خوا نین و له دهسهڵاتى دهرناچن، و موژده بده بهوانهى كه بێباوهر بوون به سزایهكى پرئێش و ئازار). ههروهها له سورهتى بهقهرهدا دهفهرموێت : ﮋ فَإِن لَّمْ تَفْعَلُواْ فَأْذَنُواْ بِحَرْبٍ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُؤُوسُ أَمْوَالِكُمْ لاَ تَظْلِمُونَ وَلاَ تُظْلَمُونَ ﮊ [البقرة279] .

    واته: خۆ ئهگهر وانهكهن, ئهوه جهنگ لهگهڵ خواو پێغهمبهردا رابگهیهنن، كه سهرئهنجامهكهى زۆر سامناكه, خۆ ئهگهر تهوبه بكهن و له سوو خۆرى وازبهێنن، ئهوه تهنها سهرمایهكانتان بۆ ههیه وهرى بگرنهوه نهستهم دهكهن له قهرزارهكان, نه ستهمتان لێ دهكرێت.

    ناكرێت دیسان وشهى راگهیاندن بشارینهوه كه زۆر له ئایهتهكانى قورئان به فهرمانى (قل) دهست پێدهكات واته ئهى محمد (صلی الله علیه وسلم) راگهیاندكراوى خوایان پێ بڵێ, ههتا. فهرمانى (قل) به چاوگهكانیهوه (مشتقات) له قورئاندا نزیكهى (1700) جار دووباره بۆتهوه, جا لهو روانگهیهوه موسڵمانانى پێشوو كه بانگهوازخوازى خواوكتێبهكهى و پێغهمبهر بوون, ههر ئهوانه لهریزى پێشهوهى راگهیاندكارانى موسڵمانان بوون كه زۆر راستگۆ دڵسۆز بوون بۆ بڵاوكردنهوهى ئایینى خوا له ههموو جیهاندا, ئهوهش بۆ ئهوه دهگهرێتهوه كه قورئان جگه له پیرۆزى خۆى بههاو چهمك و ههواڵى له خۆدا گرتووه, ئهوه بۆته هۆكارێك بۆ راگهیاندكارانى ئیسلام كه بتوانن زاڵ بن بهسهر عهقڵ و هۆشى خهڵكانى دیكه, پێغهمبهریش (صلی الله علیه وسلم) پشتى بهو قورئانه بهستبوو كه پهیامهكهى خۆى رابگهیهنێت, كه ئهوهش یهكهمین شێوازى راگهیاندن بوو له ئیسلام بۆ نموونه كاریگهرى (موصعهبی كورى عومهیر) كاتێك ناردى بۆ مهدینه تاكو خهڵكى فێرى قورئان خوێندن بكات، وه ههروهها خوێندنى قورئانى (ئهبوبهكرى صدیق) لهسهر ئافرهتانى قوریشى ومنداڵهكانیان, ههروهها لهپاش مردنى پێغهمبهریش (صلی الله علیه وسلم) یاوهرانى گرنگیان به خوێندنى قورئان دهدا و مامۆستایان دادهمهزراند بۆ ئهوهى قورئان فێرى خهڵكى بكهن, كهواته دهتوانین بڵێن راگهیاندنى ئایینى خوا له قورئان سهرى ههڵداوه, بۆیه دهتوانین چهند ئهنجامێكی لێ بهدهست بهێنین:-

    یهكهم : بانگهوازى قورئان بۆ گهیاندنى ئایینى خوایه بۆ ههموو مرۆڤهكان, بهبێ زۆر لێكردن بهڵكو به چاكهكردن بهرامبهریان بهرێگایهك بۆ ئهوهى نزیكبونهوهیهك ههبێت خوا دهفهرموێت له قورئاندا: ﮋ وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ ﮊ [ التوبة : ] .

    واته: خۆ ئهگهر كهسێك له هاوهڵگران داواى پهناى لێ كردى ئهى پێغهمبهری خوا (ئهى ئیمانداران) ئهوه تۆش پهناى بده ههتا گوێى له فهرموودهكهى خواو قورئان دهبێت, پاشان بگهیهنه ئهو شوێنهى دهیهوێت و ماڵ و گیان ژیانى تێدا پارێزراوه ئهم میهرهبانیه لهبهر ئهوهیه كهسانێكن نازانن خواناسى چیه!

    دووهم : راگهیاندن له قورئان هاندهرێكه بۆ نههێشتنى تاوانى (شهروال پیسى) زینا، یاخود ههر هیچ نهبێت كهمكردنهوهى ئهوكاره نارێكه لهناو خهڵكیدا ,سزاى ئهو كهسانهى ئهوكاره دهكهن لهبهرچاوى خهڵكى حهدیان لێ دهدرێت و مرۆڤیش به سروشتى خۆى كاتێك دهبینێت چۆن سزاى ئهو كهسانه دهدرێت, خۆیان لهو كاره دهپارێزن خوای گهوره لهم باریهوه دهفهرموێت: ﮋ الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِئَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِّنَ الْمُؤْمِنِينَﮊ [النور2] .

    واته: سهد قامچى لهههر یهك له ئافرهت و پیاوى زیناكهر بووهشێنن, بهزهیى نهتانگرێت له بهجێهێنانى فهرمانى خودا بۆیان، ئهگهر ئێوه باوهرتان به خواو به رۆژى دوایى هێناوه, با دهستهیهكیش له ئیمانداران ئامادهى سزاكهیان بن.

    ئیسلام دهیهوێت راى گشتى دروست بكات بهرامبهر به تاوانى زیناوداوێن پیسیو مهترسیهكانى، ئهمهش شێوازی دروست كردنی تیۆری ڕای گشتیه لهقورئان وكتێبهكهی خوای گهورهدا .

    سێههم : قورئان فهرمانمان پێ دهكات كه ههر ههواڵێك پهیوهندى بههێمنى ئاسایشهوه ههبوو بگهرێنینهوه بۆ لایهنى پهیوهندیدار، ههروهكو خوای گهوره دهفهرموێت : ﮋ وَإِذَا جَاءهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُواْ بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُوْلِي الأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلاَ فَضْلُ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لاَتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلاَّ قَلِيلاً ﮊ ] النساء: 83] .

    واته: خواى گهوره رهخنه دهگرێت له ههندێك ئیمانداران ههر كاتێك ههواڵێكیان بۆ بێت دهربارهى ئاسایش و هێمنایهتى یاخود ترس و بیم بڵاوى دهكهنهوه، بهبێ ئهوهی بیر لهسهر ئهنجامهكهی بكهنهوه، خۆ ئهگهر بڵاویان نهكردبایهوه, بیانگێرابایهتهوه لاى پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) یان ئهو كاربهدهستانهی كه لهخۆیانن، ئهوه ئهوانهى له نهێنى ههواڵهكه دهگهیشتنن و دهكۆڵینهوه و رازهكانیان لێ دهردههێنا، جا ئهگهر فهزڵ و چاودێرى خواو رهحمهت و میهرهبانیهكهى نهبوایه شوێنى شهیتان دهكهوتن جگه له كهمێكتان نهبێت .

    ئهو وتاره له سهردهمى پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) ئاراستهى یاوهرهكان كراوه، داوا دهكات كه بانگهوازو دهستاودهست كردنى ههواڵ كه پهیوهند بێت به هێمنى و ئاسایش، پێویست ناكات و بهڵكو بیگهینه پێغهمبهر (صلی الله علیه وسلم) یان كاربهدهستى موسڵمانان تاكو ئهوانیش ههستن بهكارێك كه له بهرژهوهندى باڵاى نهتهوهدا بێت, بهڵام ئهمرۆ گواستنهوهى ههواڵ دهبێت بدرێت به لایهنى پهیوهندیدارى فهرمى و تایبهت بهو كاره.

    چوارهم : شێوازى خستنه رووی تاوان له قورئان جیاوازه له شێوازى خستنهرووى هۆكارهكانى راگهیاندنى ئهمرۆ، چونكه ئهوهى ئهمرۆ زۆر درێژى دهكاتهوه, بهڵام قورئان به جۆرێك دهیخاته روو كه كورت و پوخت بێت و نهچێته ناو درێژهى باسهكه بۆ نمونه لهگێرانهوهى چیرۆكى پێغهمبهر ئیبراهیم سڵاوى خواى لێ بێت كاتێك ههڵیاندایه ناو ئاگر ههروهكو خوای گهوره دهفهرموێت : ﮋ قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَاعِلِينَ* قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ * وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ ﮊ [ إبراهیم : 68 -70] .

    واته: ههندێك وتیان ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانى له خواكانتان بكهن, ئهگهر ئێوه شتێكتان بۆ دهكرێت, خواى گهورهش دهفهرمووێت ئێمهش فهرمانمان دهركرد و وتمان ئهى ئاگر ساردو سهلامهت به لهسهر ئیبراهیم، ههر چهنده ئاگر سوتێنهره بهڵام به فهرمانى خوا تواناى سوتاندنى نهما ئهگهر خواى گهوره فهرمانى سهلامهتى نهدایه ئیبراهیم لهناو ئاگرهكه سهرماى دهبوو، ئهوانه ویستیان پیلان بگێرن دژى ئیبراهیم، ئهمجا ئێمهش ئهوانمان به رهنجهرۆتریت كهس گێرا .

    قورئان زۆر به كورتى پوختى پیلان و تاوانى كافرهكانمان بۆ باس دهكات كاتێك بتهكان شكێنران به دهستى ئیبراهیم پێغهمبه (سڵاوی خوای لێ بێت) به یهك وشه (حرقوه) دوایى زۆر به خێرایى دێته سهر باسێكى خێرا ئهویش سهركهوتنى حهقه بهسهر ناحهقدا، وهك لهكۆتاییهوه دهفهرموێت : ﮋ وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ ﮊ .

    پێنجهم : چیرۆكى یوسف پێغهمبه (سڵاوی خوای لێ بێت) لهگهڵ براكانى ئهو كاتهى باوكیان رێگهى دان لهگهڵیان دهرچێت : ﮋ فَلَمَّا ذَهَبُواْ بِهِ وَأَجْمَعُواْ أَن يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَةِ الْجُبِّ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَـذَا وَهُمْ لاَ يَشْعُرُونَ ﮊ [يوسف :15[ .

    جا كاتێك سهرئهنجام باوكیان رازى كرد یوسفیان برد و ههموو هاتنه سهر ئهو بریارهى كه بیخهنه ناو تاریكایى بیرهكهوه، لهو كاتهدا نیگامان بۆ نارد ههواڵى ئهم بهسهرهاته بهبراكانت دهدهیت كاتێك ئهوان ئاگایان له خۆ نابێت و له بیریان چۆتهوه و ههستى پێناكهن .

    ئهوهى قورئان لێرهدا مهبهستیهتى پێمان بڵێت ئهوهیه كه چۆن ههموویان رێككهوتن كه بیخهنه بیرهوه، ئیتر باس لهوه ناكات به چ شێوهیهك و به چ فێڵێك چۆن فرێ دراوهته ناو بیر, بۆیه دهبینین قورئان به شێوهیهكى خێرا دهمانباتهوه سهر ئهوهى كه دیسان چۆن ههق سهركهوت بهسهر ناههقدا .

    خوای گهوره بهناوه جوان وپیرۆزهكانی خۆت داوات لێ دهكهین كه ههق بهسهر ناههق و باتڵدا سهربخهیت وجارێكی تر عیزهت وسهربهزری بگێڕیتهوه بۆ ئوممهتی ئیسلام وموسڵمانان .