حوكمی مه‌سح كردن له‌سه‌ر پێڵاو و قۆنده‌ره
پۆڵێنه‌كان
- پاك‌و خاوێنی << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی مه‌سح كردن له‌سه‌ر پێڵاو و قۆنده‌ره
] kurdish – كوردی – كردي [
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم المسح على الحذاء
« باللغة الكردية »
القسم الكردي في موقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی مه‌سح كردن له‌سه‌ر پێڵاو و قۆنده‌ره
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا وه‌ك چۆن دروسته مه‌سح له‌سه‌ر گۆره‌وی بكه‌یت، دروسته مه‌سح له‌سه‌ر پێلاو و قۆنده‌ره‌یش بكه‌یت ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ت ئه‌وه‌یه ئایا دروسته مه‌سح له‌سه‌ر ئه‌و پێلاوه یان ئه‌و قۆنده‌ره‌یه بكه‌یت كه به‌بێ گۆره‌وی له‌پاش ده‌ست نوێژگرتن له‌پێكراوه، ئه‌وا بێگومان دروسته مه‌سحی له‌سه‌ر بكه‌یت به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه :
یه‌كه‌م / ده‌بێت ئه‌و پێڵاوه یان ئه‌و قۆنده‌ره‌یه هه‌موو ئه‌و جێگایانه داپۆشێت كه له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا واجبه بشۆررێت، واتا : ده‌بێت هه‌موو پێیه‌كان له‌گه‌ڵ قوله پێی یه‌كاندا داپۆشێت .
دووه‌م / ده‌بێت له‌سه‌ر خاوێنی له‌پێ كرابن، واتا : له پاش ده‌ست نوێژ گرتن له پێ كرابن .
سێهه‌م / ده‌بێت ئه‌و قۆنده‌ره‌یه یان ئه‌و پێڵاوه پاكوخاوێن بن، واتا به‌دوور بن له‌هه‌موو جۆره پیس و پۆخڵییه‌ك، چونكه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوفه‌كان ئه‌وه‌یه ده‌بێت پاكوخاوێن بن، یان ئه‌گه‌ر هاتوو له‌شتێكی پیسی وه‌ك پێستی به‌راز و سه‌گ دروست كرابن، دیسان دروست نییه مه‌سحیان له‌سه‌ر بكرێت .
چواره‌م / ده‌بێت ئه‌و پێڵاوه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه پێستی پێیه‌كان به‌ده‌ر نه‌كه‌ون، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له زانایان ڕایان وایه دروست مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوفێك كه ته‌نكیش بێت و پێستی پێیه‌كانیشی لێوه دیار بن .
ئه‌گه‌ر هاتوو قۆنده‌ره یان پێڵاو ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بوو، ئه‌وا دروسته مه‌سحیان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ كه‌سی موسافر سێ شه‌و به‌ڕۆژه‌كانیه‌وه مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات، وه بۆ كه‌سی (مقیم ) نیشته‌جێ یش شه‌و و ڕۆژێك بۆی هه‌یه مه‌سحیان له‌سه‌ر بكات ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو قۆنده‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بوون، كه قوله پێیه‌كانی دانه‌ده‌پۆشی، ئه‌وا ئه‌گه‌ر گۆره‌ویت له‌پێ بوو و گۆره‌ره‌وییه‌كان قوله پێیه‌كانی داده‌پۆشی و له‌سه‌ر پاكوخاوێنی و ده‌ست نوێژ له‌پێت كردبوون، ئه‌وا دروسته قۆنده‌ره‌كان دانه‌كه‌نیت و مه‌سحیان له‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌ند كراوی شیخ محمد بن صاڵح العثیمین ه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كاتێك مه‌سح له‌سه‌ر قۆنده‌ركان ده‌كه‌یت، نابێت دایانكه‌نیت، چونكه ئه‌گه‌ر هاتوو دات كه‌ندن دروست نیه جارێكی تر مه‌سحیان له‌سه‌ر بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو داتكه‌ندن ده‌بێت گۆره‌وییه‌كانیش جارێكی تر له پێ داكه‌نیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت جارێكی تر له‌سه‌ر ده‌ست نوێژگرتن له‌پێیان بكه‌یته‌وه و مه‌سحیان له‌سه‌ر بكه‌یته‌وه له‌گه‌ڵ قۆنده‌ركاندا .
ئه‌مه ئه‌گه‌ر وویستت مه‌سح له‌سه‌ر قۆنده‌ره یان پێڵاوێك بكه‌یت كه قوله پێیه‌كان دانه‌پۆشێت .
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا دروسته بۆ موسڵمان مه‌سح له‌سه‌ر گۆره‌ویه‌ك بكات كه پێستی قاچی به‌ده‌ره‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو نیه‌تی ته‌نها بۆ مه‌سح كردن له‌سه‌ر گۆره‌وویه‌كان بوو، هه‌روه‌ك چۆن دروسته مه‌سح له‌سه‌ر قۆنده‌ره‌یه یان پێڵاوێكیش بكات كه هه‌موو قاچ و قوله پێیه‌كانیشی دابۆشێت ...
هیوداراین وه‌ڵامی به‌رێزتمان دابێته‌وه ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...