×
زۆر جار كەسانێك بۆ پاساو هێنانەوە بۆ هەڵسوكەوت و سیاسەتە ناشەرعییەكانی خۆیان شوبهە دێننەوە لە جیاتی بەڵگە...بەوەی ئایەت و فەرمودەیەك دێننەوە كە هیچ پەیوەندی بەو باسەوە نییەو بگرە لەوانەشە بە پێچەوانەوە خۆی بۆ خۆی بەڵگە بێت لەسەر ناشەرعی ئەو كارەی دەیكات... یەكێك لەو بابەتانە بریتییە لە ڕێزگرتن و حورمەت گرتنی كافرو موشریك و جولەكەو گاور...

    ئایا ڕاستە كافریش بە حورمەتە چونكە مرۆڤە؟

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    حه‌مزه به‌رزنجی

    پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    هل الصحيح أن الكافر له حرمة لكونه إنسان ؟

    « باللغة الكردية »

    حمزة البرزنجي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    ئایا ڕاستە كافریش بە حورمەتە چونكە مرۆڤە؟

    زۆر جار كەسانێك بۆ پاساو هێنانەوە بۆ هەڵسوكەوت و سیاسەتە ناشەرعییەكانی خۆیان شوبهە دێننەوە لە جیاتی بەڵگە...بەوەی ئایەت و فەرمودەیەك دێننەوە كە هیچ پەیوەندی بەو باسەوە نییەو بگرە لەوانەشە بە پێچەوانەوە خۆی بۆ خۆی بەڵگە بێت لەسەر ناشەرعی ئەو كارەی دەیكات...

    یەكێك لەو بابەتانە بریتییە لە ڕێزگرتن و حورمەت گرتنی كافرو موشریك و جولەكەو گاور...

    بەوەی دەڵێن ئەوەتا خوای گەورە ڕێزی لە نەوەی ئادەم گرتووە تێكڕا بەبێ جیاوازی....كەواتە كافریش ڕێزی هەیە....یان پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لەبەر مردووی جولەكە هەستاوە....

    بێ ئاگا لە گەورەترین بنەمای عەقیدەی ئیسلامی كە برتییە لە (الولا‌ء والبراء) دۆستایەتی و خۆ بەری كردن...بێ ئاگا لەوەی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) سەراپای ژیانی پڕە لە غەزاو دژایەتی كردنی كوفر‌و كافران...

    بێ ئاگا لەوەی خواى گەورە فەرمانى کردووە کە موسڵمان دەبێت چاو لە ئیبراهیم پێغەمبەر(علیه الصلاە والسلام) و ئەوانەى لەگەڵیدا بوون کە بەگەلەكەی ووت: دوژمنایەتی و ڕق و كینە لە نێوان ئێمەدایە تا ئیمان دەهێنن...ئیتر نازانم دوژمنایەتی كردن وڕق چۆن كۆدەكرێتەوە لەگەڵ حورمەت گرتن و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ كردن و دوعای شیفا بۆ كردن و....هتد؟!!

    خواى گەورە دەفەرموێت: (قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ)] الممتحنة: 4 ].

    واتە: به‌ڕاستی بۆ ئێوه هه‌یه سه‌ر مه‌شقێکی جوان و چاك له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدا بوون که به گه‌له‌که‌ی خۆیانیان وت به‌ڕاستی ئێمه بێزار و به‌رین له ئێوه وه له‌و شتانه‌ش که ده‌یان په‌رستن له جیاتی خوا ئێمه باوه‌ڕمان نی یه به (ئایینی) ئێوه وه په‌یدا بوو له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا دوژمنایه‌تی و کینه بۆ هه‌میشه تا کاتێك که بڕوا به‌خوای ته‌نیا ده‌هێنن جگه له‌و قسه‌یه‌ی ئیبراهیم که به باوکی وت بێگومان داوای لێ‌خۆش بوونت بۆ ئه‌که‌م وه من هیچم به‌ده‌ست نی یه له به‌رانبه‌ر خوادا بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان ته‌نها پشتمان به تۆ به‌ستووه وه هه‌ر بۆ لای تۆ گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه.

    ئەم کارە تەنها لە بیردۆزە دەستکردەکانى دونیادا هەیە کە دەنگى کابرایەکى بێ دین و ڕقن بەرامبەر بە هەموو دروشمە ئیسلامییەکاندا وەک دەنگى تەقوادارترین کەس وەک یەک حیسابى بۆ بکرێت..!!! وە ئەمە لە ئیسلامدا نییە. چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: (أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ (35) مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ)] القلم : 35-36 ].

    واتە: چۆن ئێمه موسوڵمان و به‌دکاران وه‌ك یه‌ك لێ ده‌که‌ین ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیارێك ده‌ده‌ن.

    بەڵام زۆر جار بۆ پاساو هێنانەوە بۆ ئەو کارە چەند ئایەت و فەرمودەیەک دەکەنە بەڵگە:

    یەكەم: لەوانە... ئایەتى(وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ... ) .

    وەڵام/ مانای ئەو ئایەتە وانییە كە زۆر جار بە هەڵە تەفسیر دەكرێت: خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آَدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا) ]الإسرا‌ء :٧٠ ].

    واتە: سوێند بە خوا ئێمه ڕێزێكی زۆرمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرت: بەوەى زانیاریی و، ژیریی و، قه‌دو قامه‌تی ڕێك و جوانمان پێ به‌خشیی، كه ئه‌وه‌مان بۆ گیانله‌به‌رانی تر نه‌كردووه،وه‌كو خوا له‌جێیه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ: (لقد خلقنا الإنسان فى أحسن تقويم ) التین/٤ . یان ده‌فه‌رموێ: (وصوركم فأحسن صوركم) غافر/٦٤. وە له وشكانیی و، له‌ده‌ریادا هه‌ڵمانگرتن به‌و شێوه كه كه‌شتیی و جۆره‌ها هۆی ترمان بۆ گواستنه‌وه‌یان پێدان، وە ڕزق و ڕۆزی پاكیشمان پێدان نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، وە قەدرمان داون بەسەر زۆرێک لهدروستكراوهكانی خۆمان دا.

    ابن كثير(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) فەرمویەتى: (يُخْبِرُ تَعَالَى عَنْ تَشْرِيفِهِ لِبَنِي آدَمَ، وَتَكْرِيمِهِ إِيَّاهُمْ، فِي خَلْقِهِ لَهُمْ عَلَى أَحْسَنِ الْهَيْئَاتِ وَأَكْمَلِهَا، كَمَا قَالَ: (لَقَدْ خَلَقْنَا الإنْسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ) [التِّينِ: 4] أَيْ: يَمْشِي قَائِمًا مُنْتَصِبًا عَلَى رِجْلَيْهِ، وَيَأْكُلُ بِيَدَيْهِ -وَغَيْرُهُ مِنَ الْحَيَوَانَاتِ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ وَيَأْكُلُ بِفَمِهِ -وَجَعَلَ لَهُ سَمْعًا وَبَصَرًا وَفُؤَادًا، يَفْقَهُ بِذَلِكَ كُلِّهِ وَيَنْتَفِعُ بِهِ، وَيُفَرِّقُ بَيْنَ الْأَشْيَاءِ، وَيَعْرِفُ مَنَافِعَهَا وَخَوَاصَّهَا وَمَضَارَّهَا فِي الْأُمُورِ الدُّنْيَوِيَّةِ وَالدِّينِيَّةِ) تفسير ابن كثير.

    واتە: خواى گەورە باس لە ڕێزگرتنى دەکات لە نەوەى ئادەم, وە ڕێزگرتنیش لێیان لە بەدیهێنانیاندایە لەسەر جوانترین و تەواوترین شێوە, هەروەک دەفەرموێت: ئێمە مرۆڤمان لە جوانترین وڕێکوپێکترین شێوەدا خولقاندووە, واتە: بەشێوەک کە بە قنج و ڕێکى لەسەر دوو پێیەکانى دەڕوات، وە بە هەردوو دەستەکانى نان دەخوات لە کاتێکدا ئاژەڵ و گیانلەبەران لەسەر چوار پێ دەڕۆن بەڕێداو تەنها دەمیان دەبەن بۆ خواردن, وە خواى گەورە بیستن و بینین ودڵوهۆشى بەخشیوە بە مرۆڤ کە بە هۆیەوە لە شتەکان تێ دەگات و سوودى لێ وەردەگرێت و جیاوازى دەکاتە نێوان هەموو جۆرە شتێکەوەو بەسودو تایبەت و زیانبەخشى شتە دونیایى و دینییەکان دەناسێتەوە.

    شێخى سەعديش(ڕەحمەتى خواى لێ بێـت) دەفەرموێت: (وهذا من كرمه عليهم وإحسانه الذي لا يقادر قدره حيث كرم بني آدم بجميع وجوه الإكرام، فكرمهم بالعلم والعقل وإرسال الرسل وإنزال الكتب، وجعل منهم الأولياء والأصفياء وأنعم عليهم بالنعم الظاهرة والباطنة).تفسير السعدي

    واتە: ئەمەش لەو ڕێز‌و چاکەکەى خواى گەورە خۆیەتى کە لێى گرتوون و هیچ شتێک بەرامبەرى ئەم نیعمەتە نییە بە جۆرێک ڕێزى لە نەوەى ئادەم گرتووە لە هەموو ڕوویەکەوە, ڕێزى لێ ناون بە زانست و عەقڵ و ژیرى و ناردنى پێغەمبەران و دابەزاندنى کتێبە ئاسمانییەکان بۆیان, وە لە ناویاندا پیاوچاکان و هەڵبژێردراوانى داناوەو هەموو نیعمەتە ڕواڵەتى و بەنهانەکانى بەسەردا ڕژاندوون.

    کەواتە تێ گەیشتین لەوەى ئەو ئایەتە باس لەوە دەكات کە خوای گەورە مرۆڤى بە جوانترین شێوەو ڕوواڵەت خوڵقاندووە, عەقڵ وژیری داوەتێ، ڕێزی لێ ناوە بە عیلم و عەقڵ و پێغەمبەر بۆ ڕەوانە كردن و كتێبی ئاسمانی بۆ ناردن..بەمەش لە ئاژەڵ و دروستكراوانی جیا كردۆتەوە...

    ئیتر كەی ئەمە بەڵگەی ڕێزی كافری تیایە؟؟؟......

    بەڵێ خواى گەورە ڕێزى لە مرۆڤ ناوە بەوەى کە جیاى کردۆتە لە ئاژەڵ و گیانلەبەرانى تر بەڵام کەسى کافر خۆى لەو ڕێزە بەدەرناوەو خۆى خستۆتە خوارتر لە ئاژەڵ، ئەوەتا خواى گەورە دەفەرموێت:(وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لَا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آَذَانٌ لَا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ)] الأعراف :١٧٩ ].

    واتە: سوێند بێت زۆێكمان له جنۆكه‌و له ئاده‌میی بۆ دۆزه‌خ به‌دی هێنا، چونكه له ئه‌نجامدا به ئاره‌زووی خۆیان رێگای به‌دبه‌ختیی ده‌گرنه به‌ر، بۆیه ئێمه‌ش بڕیاری واماندا دڵیان هه‌یه، كه‌چی هه‌قی پێ وه‌رناگرن و تێ ناگه‌ن له‌هه‌ق و چاویان هه‌یه، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی خوای پێنابینن و هه‌ستی بیستنیان هه‌یه، به‌ڵام پێینابیسن. ئه‌مانه وه‌ك ئاژه‌ڵ ومه‌ڕو بزن و وشترو گان به‌ڵكو ئه‌وان له ئاژه‌ڵیش وێڵترن، چونكه ئاژه‌ڵ ده‌گه‌ڕێ له شوێن سوودو كه‌ڵكی خۆی، وه‌له زیان و زه‌ره‌ری خۆی ڕاده‌كات ئه‌وانه‌ن خافڵ وبێ ئاگا له ئایه‌ته‌كانمان.

    وە دەفەرموێت: (أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا)]الفرقان :٤٤ ].

    واتە: یا پێت وایه كه زۆربه‌یان 'وته‌كانت' به دڵ ئه‌بیسن، وبیر لهماناو مه‌به‌سته‌كه‌ی ئه‌كه‌نه‌وه‌و تێده‌گه‌ن؟ خۆ ئه‌وانه هه‌ر وه‌ك ماڵاتن (بزن، مه‌ڕ، وشتر، گا) خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌نین، به‌ڵكو له‌وانه‌شه گێل و وێڵ تر و نهزانتربن ، چونكه گه‌لێ جار ئاژه‌ڵ به‌گوێی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌كاو، هه‌ركه‌سێكیش چاكه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌بیری ناچێت.

    ئەوەتا لە ئیسلامدا دروست نییە ژن و ژنخوازى لەگەڵ کەسى کافر‌و موشکریکدا بکرێت و خۆشەویستى و وەلائى بۆ دەربڕیت و بچیتە ناو کۆمەڵى و ڕەشایى و ژمارەى زۆر بکەیت، دروست نییە کە مرد دوعاى لێ خۆشبوونى بۆ بکەیت و بیشۆریت و کفنى بکەیت و لە گۆڕستانى موسڵماناندا بینێژیت، دروست نییە موسڵمانێک بکوژیتەوە لەسەرى، دروست نییە کاربەدەستت بێت، بە هیچ جۆرێک نابێت یەکسانى بکەیت بە موسڵمان...وە چەندان ئەحکامى ڕوونى تر کە زانایان زۆر بە ووردى باسیان کردووە.....

    پاشان ئەگەر كەسی كافر ڕێز‌و قەدری هەبوایە چۆن پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە كاتی دروست كردنی مزگەوتدا گۆڕی كافرەكانی هەڵدەدایەوەو لایدەبردن..!!..خۆ شكاندنی ئێسقانی موسڵمان بە مردوویی وەك زیندوویی وایە...!!

    یان كاتێ ئەبو تالیب مرد چۆن پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) بە ئیمامی عەلی (رەزای خوای لێ بێت) فەرموو: برۆِ بیشارەوە...دواتر كە گەڕایەوە فەرموی خۆت بشۆ..!!...

    كەواتە نەخێر مرۆڤی كافر حورمەت و ڕێزی نییە...بە جۆرێک هەتا لە غەیبەت کردنیشدا زانایان ڕێگەیان داوە غەیبەتى کافر بکرێت بە تایبەت ئەگەر بەرژەوەندىیەکى موسڵمانانى تیا بێت.

    پاشان چەندان ئایەت هەیە کە خواى گەورە تیایدا کافرانى سوک و ڕیساو کردووەو خستونییەتە خوار ئاژەڵ و فەرمویەتى هیچ دڕندەیەك هیچ گیانلەبەرێك بە ئەندازەی كەسی بێ بڕوا‌و كافر خراپ نییە...ئەوەتا خوای گەورە دەفەرموێت:(إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ)]الأنفال: 22].

    واتە: به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیر‌و هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیر‌و مێشکیان قفڵ داوه).

    (إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الَّذِينَ كَفَرُوا فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ) ] الأنفال: 55 ].

    واتە: به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...

    (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُولَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّة)] البينة: 6].

    واتە: بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوابوون له خاوه‌ن په‌یام و بت په‌رسته‌کان له ئاگری دۆزه‌خان تێیدا ده‌مێننه‌وه به ئێجگاریی ئا ئه‌وانه خراپترینی هه‌موو دروست کراوێکن.

    دووەم: یەکێکى تر لەوانەى دەکرێتە بەڵگە بۆ ڕێزگرتن لە کافر بریتییە لە هەستان لەبەر مردوو، وە ئەو فەرمودەیەى باس لە هەستانی پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وسلم) دەکات بۆ جەنازەی جولەكەیەک و دواتر کاتێ پرسیاریان لێ کرد فەرمووى: ئەى مەگەر ئەویش نەفسێک نەبوو.

    بەڵام وەك زانایان دەفەرموون حوكمى ئەو فەرموودەیە نەسخ بۆتەوە بە چەندان فەرمودەی تر لەوانە:(( قام رسول الله صلى الله عليه وسلم للجنازة فقمنا، ثم جلس فجلسنا)) رواه مسلم.

    واتە: پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) لەبەر جەنازە هەڵدەستاو ئێمەش هەڵدەستاین، پاشان دانیشت و ئێمەش دادەنیشتین, لە فەرمودەى تردا هاتووە بە لەفزى: پاشان فەرمانى پێ کردین کە دابنیشین و هەڵنەستین لەبەرى./ أخرجه الشافعي وأحمد (627) والطحاوي (1 / 282) وابن حبان في " صحيحه " بڕوانە أحکام الجنائزى شێخ ئەلبانی.

    جا ئيتر لە کاتى بەلادا تێپەڕبوونى جەنازەکە بێت یان لە کاتى ناشتنىدا بێت هەتا مردووەکە دەخرێتە سەر زەوى.

    بەڵێ ئەوەى لەسەر شانمانە بەرامبەر کەسى کافر ئەوەیە کە بانگەوازى بکەین بۆ لاى ئیسلام و بە بێ هۆ ستەم و ناپاکى و خراپەى بەرامبەر نەکەین و دروستە کڕین و فرۆشتنى لەگەڵ بکرێت...

    لە کۆتایدا:....

    بەردەوام شوكرو حەمدو ثەنای خوای گەورە دەكەین كە هیدایەتی داوین بۆ ڕێگا جوانەكەی ئیسلام...و ..لێی دەپاڕێینەوە كە دامەزراومان بكات و نەبینە پاشکۆ‌و کارلێکراوى بانگەشەو بیردۆزە نەفامییەکان....خواى گەورە هیدایەتى ڕێ لێ ون بووان و سەرگەردانان بدات بۆ ئەو تاکە ڕێگایەى شکۆمەندى و عیززەتى دونیا‌و بەختەوەرى هەتا هەتایى قیامەتى تیایە...