ئایا هیچی تێـدایه ئه‌گه‌ر سوود وه‌ربگیرێت لــه ئامێـــرهكــانی سـه‌رده‌م بـۆ بینینـی مـانـگ ؟
پۆڵێنه‌كان
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
سەرچاوەکان
Full Description
هچ كێشه‌یه‌ك نییه بۆ بینینی مانگ ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان به‌كاربهێنرێت
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿حكم الاستعانة بالأجهزة الحديثة لرؤية الهلال﴾
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
هچ كێشه‌یه‌ك نییه بۆ بینینی مانگ ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان به‌كاربهێنرێت
پرسیار : ئایا دروسته بۆ زانینی سه‌ره‌تا وكۆتایی مانگ پشت به حسابی فه‌له‌كی ببه‌ستین، وه ئایا دروسته موسڵمان بۆ بینینی مانگ ئه‌م ئامێره نوێیانه به‌كاربهێنێت؟ یان بینینی مانگ هه‌ر ده‌بێت به‌چاوی ئاسایی مرۆڤ بێت ؟
وه‌ڵام : الحمدلله .
ڕێگای شه‌رعی بۆ زانینی هاتنی مانگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی به‌چاوی خۆیان مانگ ببینن، وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ش كه ده‌ڵێ مانگم بینیوه كه‌سێكی دیندار ومتمانه پێكراو بێت وچاویشی به‌هێز بێت، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌م شێوه‌یه شاهیدی دا كه مانگی بینیوه ئه‌وا له‌سه‌ر خه‌ڵكی واجبه باوه‌ڕی پێ بكه‌ن وكار به‌شاهیدیه‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مانگی ره‌مه‌زان بوو ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ریان به‌ڕۆژوو بن، خۆ ئه‌گه‌ر مانگی شه‌والیش بوو ڕۆژو نه‌گرن وبیكه‌ن به‌جه‌ژن .
وه دورست نییه بۆ جێگربوون وسه‌ره‌تا و كۆتای مانگ پشت به حساباتی فه‌له‌كی ببه‌سترێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مانگ نه‌بینرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ڕێگای ئامێره‌كانی بینینی فه‌له‌كیه‌وه مانگ بینرا ئه‌وه دروسته پشتی پێ ببه‌سترێت، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « إذا رأيتموه فصوموا ، وإذا رأيتموه فأفطروا » واته ئه‌گه‌ر مانگتان بینی به‌ڕۆژوو بن، وه ئه‌گه‌ر له‌كۆتاییشه‌وه مانگی شه‌والتان بینی به‌ڕۆژوو مه‌بن،
به‌ڵام حساباتی فه‌له‌كه‌ی دروسته نیه كاری پێ بكرێت وپشتی پێ ببه‌سترێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێڕه‌ی كه پێی ده‌وترێت (دربیل) كه سه‌یری مانگی پێ ده‌كرێت ونزیكی ده‌كاته‌وه هیچ قه‌یدی ناكات ودروسته، به‌ڵام ئه‌وه‌یش بزانن كه واجبه نییه له‌سه‌رمان بۆ بینینی مانگ ئه‌و ئامێره به‌كاربهێنین، چونكه ظاهری سوننه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه پشت به بینینی ئاسایی چاوی مرۆڤه‌كان ببه‌سترێت نه‌ك شتی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی متمانه‌پێكراو ئه‌م ئامێره‌ی به‌كارهێناو شاهیدی دا كه مانگی پێ بینیوه ئه‌وه كار به‌شاهیدیه‌كه‌ی ده‌كرێت، چونكه خه‌ڵكی له زه‌مانی كۆندا له‌سی مانگی شه‌عبان و سی مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌م ئامێره‌وه سه‌رده‌كه‌وتنه سه‌ر موناره‌ی مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئامێره سه‌ره‌تا وكۆتایی مانگیان لا جێگیر ببێت .
به‌هه‌ر حاڵ چ كاتێك سه‌لمێنرا مانگ بینراوه ئیتر به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌وه واجبه كار به‌و بینینه بكرێت، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده گشتگیره‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « إذا رأيتموه فصوموا ، وإذا رأيتموه فأفطروا » ئه‌م فه‌توایه‌ش فه‌توای شێخ محمد بن صالح العثمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌گه‌ڵ ( فتاوی علما‌ء بلد الحرام لاپه‌ڕه 192، 193) .
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه (لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان) له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه فه‌توایه‌كیان داوه كه تێیدا هاتووه : دروسته بۆ بینینی مانگ ئامێره نزیك كه‌ره‌وه‌كان به‌كاربهێنرێت، له‌هه‌مان كاتدا دروست نییه بۆ سه‌ره‌تا وكۆتایی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پشت به حساباتی فه‌له‌كی ببه‌سترێت { اللجنة الدائمة" (9/99} .
به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه هه‌موو ئه‌و قسه وقسه‌ڵۆكانه درۆن و دوورن له‌ڕاستیه‌وه كه ده‌وترێت زانایانمان به‌كارهێنانی ئامێره‌كان بۆ بنینی مانگ به‌حه‌رام ده‌زانن وپێیان وایه ده‌بێت بینین مانگ هه‌ر ده‌بێت به چاوی ئاسایی بێت .
له‌خوای گه‌وره داواكارین كه هه‌ق وڕاستیمان پیشان بدات وبیشمانكات به‌شوێنكه‌وته‌ی هه‌ق وڕاستی، وه باطل وناڕاستیشمان بۆ ڕوون بكاته‌وه و دورمان بخاته‌وه له‌شوێنكه‌وتنی، وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ كات باتڵ وناهه‌قمان لێ نه‌گۆڕێت وببێت به‌مایه‌ی گومڕابونمان، ئه‌ی خوای به‌رز وبڵند بمانكه‌یت به پێشه‌وا بۆ كه‌سانی خواناس وله‌خواترس . (اللهم امین ) .
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره