زانست عیباده‌ته
پۆڵێنه‌كان
Full Description
زانست عیباده‌ته
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
العلم عبادة
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
زانست عیباده‌ته
زانست باشترین نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌رمانه‌وه، خوای گه‌وره مه‌دحی هه‌ڵگرانی كردووه وپله وپایه‌یانی به‌رز كردوونه‌ته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ )]المجادلة :١١ ]، واتا: ئه‌وانه‌ی که زانستیان پێ به‌خشراوه به چه‌ند پله‌یه‌ك (پله‌یان به‌رز ده‌کاته‌وه) وه خوا شاره‌زایه به‌وه‌ی ده‌یکه‌ن، وه له سوره‌تی (الزمر ) دا ده‌فه‌رموێت: ( قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ) ]الزمر :٩ ].
واتا: بڵێ ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌زانن یه‌کسانن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که نازانن به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌نانی ژیریی ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن.
وه‌هه‌ندێك له زانایان ده‌فه‌رموون: زانست نوێژی نهێنیه، وعیباده‌تی دڵه.
وه‌مه‌رجی عیباده‌ت بریتیه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نیه‌ت ومه‌به‌ست بۆ خوای گه‌وره، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته: (وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ) ]البينة :٥ ]
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که فه‌رمانیان پێ نه‌درا بوو مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که په‌رستشی خوا بکه‌ن به‌دڵسۆزی ملکه‌چی بۆ بکه‌ن خۆیان به دوور بگرن له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی خوارو خێچ وه نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن وه ئه‌مه‌یه ئاینی ڕاست.
وه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: (( إنما الأعمال بالنيات )) متفق علیه. واتا: كرده‌وه‌و كردنی كرده‌وه به‌و نیازه‌یه كه له دڵدایه.
وه هه‌ر كاتێك زانست ئیخلاس بوونی نیه‌تی له ده‌ستدا ئه‌وه له چاكترین گویڕایه‌ڵیه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ خراپترین سه‌رپێچی.
هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی كه عیباده‌تن ئه‌گه‌ر به‌بێ هیچ نیه‌ت ومه‌به‌ستێك ئه‌نجامدران ئه‌وه وه‌كو عاده‌تیان لێ دێت وخاوه‌نه‌كه‌ی پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رناگرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیباده‌ت به نیه‌ت و مه‌به‌ستێكی خراپ كران وه‌كو رووپامایی ( ریاء ) ئه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی گوناهبار ده‌بێت.
بۆیه ده‌بێت قوتابی زانستی شه‌رعی پابه‌ند بێت به ئیخلاسه‌وه له كاتی فیربوونی زانسته شه‌رعیه‌كان، وه ده‌بێت خۆی به دوور بگرێت له نه‌خۆشی خۆ به‌ده‌رخستن و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وروپشتی، چونكه ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه به‌ره‌كه‌تی عیلم وزانست ناهێڵن.
وه مه‌رجی دووه‌می عیباده‌ت بریتیه له شوێنكه‌وتنی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ) ]آل‌عمران :٣١ ]
واتا: ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت که‌واته دوای من بکه‌ون تا خواش ئێوه‌ی خۆش بوێت وه له گوناهه‌کانتان خۆش ببێت وه خوا لێخۆشبووی میهره‌بانه.
وه یه‌كێك له‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌وا شارستانیه‌تی ئیسلامی پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كرد بریتی بوو له ته‌ماشاكردنی زانستی به سوود وه‌كو عیباده‌ت، به‌ڵكو عیباده‌تێك باشتر له عیباده‌تی سوننه‌ته‌كان؛ چونكه عیباده‌تێكه به عه‌قڵ و فیكر و‌دڵ ئه‌نجام ده‌درێن.
له كاتێكدا ئاین و شارستانیه‌تی تر شانازیان به‌وه‌وه ده‌كرد كه ڕۆڵه‌كانیان عه‌قلیان به‌كار ناهێنن بۆ تێگه‌یشتن له ئاینه‌كه‌یان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زانایانی ئیسلام فه‌رمانه‌كانی قورئانیان جێبه‌جێ ده‌كرد و فێری خوێندن ده‌بوون وداوایان ده‌كرد خوای گه‌وره زیاتر زانستیان پێببه‌خشێت: (اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ )]العلق :١ ]، واتا: ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به ناوی په‌روه‌ردگارته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه. ، (وَقُلْ رَبِّ زِدْنِي عِلْمًا) ]طه :١١٤ ]، واتا: وه بڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکه.
بۆیه ئه‌م جۆره ته‌ماشاكردنه بۆ زانستی به سوود كه‌وا عیباده‌ته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ په‌یدابوونی شارستانیه‌تێكی زانستی ئیسلامی.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ زیاتر فێربوونی زانستی شه‌رعی و به عیباده‌ت بۆمان بنوسێت.
سه‌رچاوه:
1- كتێبی: حلية طالب العلم / شێخ: بكر أبو زيد (رحمه الله)..
2- فه‌رمووده سه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ، عبد الحكیم حسن، چاپكردی مه‌كته‌به‌ی مه‌حوی – هه‌ولێر.
3- ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان، مه‌لا موحه‌مه‌د بامۆكی.
4- به‌رنامه‌ی قورئانی پیرۆز - سایتی ده‌نگی ئیسلام.