×
شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ : گه‌وره‌ و بچووك ... ئه‌م بابه‌ته‌ باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.

    جۆرهكانی هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    كۆمهڵێ له زانایان

    وهرگێڕانی: عبد السلام محمد پشدهری

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    ﴿ أنواع الشرك بالله ﴾

    « باللغة الكردية »

    جماعة من العلماء

    ترجمة: عبد السلام محمد بشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    جۆرهكانی هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره

    شیرك وهاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره دهبێت بهدوو بهشهوه : گهوره و بچووك :

    یهكهم ) هاوهڵ بڕیاردانی گهوره : هاوهڵ بڕیاردانه بۆ خوای گهوره وپهرستنیهتی وهك پهرستنی خوای گهوره، ئهمهش مرۆڤ له بازنهی ئیسلام و ئیمان دهباته دهرهوه وههموو كاركردهوهیشی پوچ وبهتاڵ دهكاتهوه ودهیانسڕێتهوه، وه خاوهنهكهیشی ئهگهر بهو باوهڕ وكارهكردهوه بمرێت بهههتاههتایی له ئاگری دۆزهخدا دهمێنێتهوه كه، نهمردنی تێدایه ونه سزایشی لهسهر سووك دهكرێت.

    جۆرهكانی شیرك وهاوهڵ بڕیاردانی گهوره

    هاوهڵ بڕیاردانی گهوره دهكرێت بهچوار بهشهوه :

    1- هاوهڵ بڕیاردانی دوعا ونزا (شرك الدعوة) : چونكه دوعا ونزاكردن گهورهترین ومهزنترین پهرستنه، نهك ههر ئهوهنده بهڵكو ناوهڕۆكی پهرستنیشه، ههروهك پێغهمبهری خودا (صلی الله علیه وسلم) فهرموویهتی : " الدعاء هو العبادة " {رواه أحمد والترمذي وقال حدیث حسن صحیح، مسند أحمد (4/267) وسنن الترمذي (2969)} واته : دوعا ونزا وپاڕانهوه ههر ئهوه پهرستنه .

    خوای گهورهیش دهفهرموێت : {وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِيٓ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِي سَيَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} {غافر :60} واته : وه پهروهردگارتان فهرموویهتی: لێم بپاڕێنهوه وهڵامتان دهدهمهوه بێگومان ئهوانهی خۆ بهگهوره دهزانن که بمپهرستن لهمهوپاش بهسهر شۆڕی دهچنه دۆزهخهوه.

    جا لهبهر ئهوه كاتێك سهلمێنرا كه دوعا ونزا وپاڕانهوه پهرستن وعیبادهته وههق ومافی خوای گهورهیه، كهواته دانی ئهم ههقه بهغهیری خودا شیرك وهاوهڵ بڕیاردانه بۆ ذاتی (الله)، بۆیه ههر كهس هاوار بۆ پێغهمبهرێك یان پادشایه یان پیاوچاكێك یان گۆڕ ودار وبهردێك یان ههر دروستكراوێكی تری خوا بكات، ئهوه ئهو كهسه هاوهڵ بڕیادهر (مشرك) و بێاوهڕه بهخوا، ههروهك خوای گهوره فهرموویهتی : {وَمَن يَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرۡهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ} {المؤمون :117} واته : ئهو کهسهی خوایهکی تر بڕیار بدات و بیکاته شهریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ بهڵگهیهکی به دهستهوه نیه، ئهوه به ڕاستی حساب و لێپرسینهوهی لای پهروهردگارێتی، بێگومان بێ باوهڕو خوا نهناسان سهرفراز نابن .

    لهو بهڵگانهیشی كه بهڵگهن لهسهر ئهوهی كه دوعا ونزا و پاڕانهوهپهرستن وعیبادهته وپێدانی بهههر كهسێكی تر شیرك وهاوهڵ بڕیاردانه بۆ خوای گهوره، ئهو ئایهته پیرۆزهیه كه دهفهرموێت : {فَإِذَا رَكِبُواْ فِي ٱلۡفُلۡكِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ إِذَا هُمۡ يُشۡرِكُونَ } {العنكبوت:65} واته : ئینجا کاتێ ئهو (بێ باوهڕانه) سوار کهشتی دهبن (و ترسان له نوقم بوون) تهنها هاوار له خوا دهکهن به دڵسۆزی و گهردن کهچی یهوه کهچی کاتێ خوا ڕزگاریان دهکات و دهگهنه ووشکانی کوت و پڕ ئهوان هاوبهش بۆ خوا دادهنێن.

    لهم ئایهته پیرۆزهدا خوای گهوره باسی ئهوهمان بۆ دهكات ئهو (مشرك) انه لهكاتی خۆشی وئاسایی ونازو نیعمهتیاندا هاوهڵ بڕیاردهدهن بۆ خوای گهوره، بهڵام لهكاتی ناڕهحهتی ونههامهتیاندا زۆر بهدڵسۆزی و ئیخلاصهوه هانا وهاوار دهبهن بۆ لای خوای گهوره، جا هاوار و تیاچوون بۆ ئهو كهسانهی كه لهكاتی خۆشی وناخۆشی و نازو نیعمهت ونههامهتیشدا ههر هاوهڵ بۆ خوای گهوره بڕیاردهدهن.

    2- هاوهڵ بڕیاردان بۆ خوا له نیهت و مهبهست و وویست و ئیرادهدا (شرك القصد والإرادة) : وهك ئهوهی نیهتی لهكار وكردهوهیدا بهدهستهێنانی دونیا وڕیا بازی و ڕوپامایی وناو وشوهرهت بێت، ئیراده ومهبهستێكی وا كه وویست ونیهتی تهواو بۆ ئهمانه بێت وهك وویست و ئیرادهی دوو ڕووه تهواو وگهورهكان، بهجۆرێك كه نیهتیان ڕهزامهندی خوا و بهدهستهێنانی خۆشبهختی ڕۆژی دوایی نهبێت، ئهوه ئهو كهسانه موشریكی گهورهن، خوای گهورهیش فهرموویهتی :{مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيۡهِمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فِيهَا وَهُمۡ فِيهَا لَا يُبۡخَسُونَ (١٥) أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَيۡسَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا ٱلنَّارُۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُواْ فِيهَا وَبَٰطِلٞ مَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ } {هود : 15 – 16} واته : ههر کهسێك تهنها ژیانی دنیاو ڕازاوهیی و (خۆشگوزهرانی) یهکهی بوێت. ئهوه پاداشتی ههوڵ و کۆششی ئهو جۆره کهسانه دهدهینهوه له دنیادا، ئهوانیش تێیدا هیچیان لێکهم ناکرێتهوه (15) ئا ئهوانه ئهوانهن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزهخ هیچی تریان بۆ نیه و ئهوهی که کردیان له دنیادا پووچهڵ بۆوه و بێ نرخه، ههروهها ئهو کاروکردهوهی که دهیانکرد بهتاڵ و پووچ و بۆشه (16) .

    ئهم جۆره له شیرك وهاوهڵ بڕیاردان بۆ خوای گهوره زۆر وورد ولهههمان كاتیشدا زۆر مهترسیداره.

    3-هاوهڵ بڕیاردان له گوێڕایهڵی وطاعهتكردندا (شرك الطاعة) : ههركهسێك بهگوێی دروستكراوێكی خوای گهوره بكات و طاعهتی ئهو بكات له حهڵاڵكردنی ئهوهی كه خوای گهوره حهرامی كردووه، یان گوێڕایهڵی بكات له حهرامكردنی ئهوهی كه خوای گهوره حهڵاڵی كردووه، وه بهدڵی باوهڕی وابێت ئهوهی كه بۆیان حهڵاڵ و حهرام دهكهن دروسته بۆیان ومافی ئهوانهو لهههمان كاتیشدا دروسته بۆ ئهمانیش طاعهت وگوێڕایهڵیان بكهن لهگهڵ ئهوهیشدا بزانێت ئهم كاره پێچهوانهی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه، ئهوا ئهو كهسانه باچاك بزانن ئهو كهسانهیان كردووه به خوا وپهروهردگاری ولهجێگای خوای گهوره كه ناوی (الله) یه دایانناون و هاوهڵ وشهریكی گهورهیشی بۆ خوای گهوره بڕیارداوه .

    خوای گهوره دهفهرموێت : {ٱتَّخَذُوٓاْ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَٰنَهُمۡ أَرۡبَابٗا مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسِيحَ ٱبۡنَ مَرۡيَمَ وَمَآ أُمِرُوٓاْ إِلَّا لِيَعۡبُدُوٓاْ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗاۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ سُبۡحَٰنَهُۥ عَمَّا يُشۡرِكُونَ } {التوبة :31} واته : (گاور وجولهكهكان) زاناو عابیدهکانیان کردووه به پهروهردگار له جیاتی خوا ههروهها مهسیحی کوڕی مهریهمیش (یان کردووه به خوا) له کاتێکدا فهرمانیان پێ نهدراوه بێجگه لهوهی که یهك خوا بپهرستن که هیچ پهرستراوێك نی یه بێجگه لهئهو، پاك وبێگهردی بۆ ئهو (خوا) لهوهی دهیکهنه هاوبهشی.

    تهفسیری ئهم ئایهته پیرۆزه هیچ ئیشكالێكی تێدا نییه : كه مهبهست پێی تاعهت و گوێڕایهڵیه بۆ زانا و عابیدهكانیان له گوناهـو تاواندا (واته : له گۆڕینی حوكمی خوای گهورهدا) نهك تهنها داواكردن بێت لێیان، ههروهك چۆن پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ عهدی كوڕی حاتهمی شیكردهوه كاتێك عهدی پرسیاری لێكرد، عهدی ووتی : ئێمه ئهوانمان نهدهپهرست، پێغهمبهریش (صلی الله علیه وسلم) ئهوهی بۆ باسكرد كه عیبادهتی ئهوان ئهوهیه كه گوێڕایهڵیان بكرێت له گوناهو تاواندا (واته : لهگۆڕینی حوكمی خوادا) وه پێی فهرموو : " أليس يحرمون ما أحل الله فتحرمونه ويحلون ماحرم الله فتحلونه " قال : بلى , قال : " تلك عبادتهم " , { رواه الترمذي وحسنه, والطبراني في المعجم الكبير، سنن الترمذي (3095) والمعحم الكبير للطبراني (17/92)} واته : ئایا ئهوهی خوای گهوره حهرامی كردبوو ئهوان حهڵالیان نهدهكرد، ئهمهش حهڵاڵكردنی ئهوانه، وه ئایا ئهوهی خوای گهوره حهڵاڵی كردبوو ئهوانه حهرامیان نهدهكرد، ئهمهش حهڵاڵكردنی ئهوانه .

    4-هاوهڵ دانانی خۆشهویستی (شرك المحبة) : مهبهستی پێی خۆشهویستی پهرستنه كه مهزنی وبهگهورهگرتن وملكهچی وزهلیلی پێویست دهكات، كه نابێت بۆهیچ كهسێك غهیری خودا دهرببڕرێت كه هیچ شهریك وهاوهڵێكی نییه، جا ههركاتێك بهنده ئهم خۆشهویستیهی بۆ كهسێكی تری غهیری خودا دهربڕی ئهوه هاوهڵی گهورهی بۆ خوای گهوره بڕیار داوه، بهڵگهیش لهسهر ئهمه ئهوهیه خوای گهوره دهفهرموێت : {وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَندَادٗا يُحِبُّونَهُمۡ كَحُبِّ ٱللَّهِۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَشَدُّ حُبّٗا لِّلَّهِۗ } {البقرة :165} واته : کهسانێكی واههن لهخهڵکی کههاوبهشی زۆر بۆ خوا پهیدا دهکهن وخۆشیان دهوێن وهک خۆشهویستی(ئیمانداران بۆ) خوا بهڵام ئهوانهی بڕوایان هێناوه خوایان زۆر زیاتر خۆش دهوێت .

    دووهم : هاوهڵ بڕیاردانی بچووكه :

    ههموو شتێك سهربكێشێت بۆ هاوهڵ بڕیاردانی گهوره و هۆكاری كهوتنه ناو هاوهڵ بڕیاردانی گهوره بێت، یان لهدهقهكاندا به هاوهڵ بڕیاردان ههژمار كراوه بهڵام ناگاته سنووری هاوهڵ بڕیاردانی گهوره، ئهمهش لهشێوهی كردهوه و گوفتاری زماندا خۆی دهنوێنێت، وه حوكمهكهیشی وهك حوكمی گوناهه گهورهكان وایه و لهسهر وویست و ئیرادهی خودا وهستاوه (ئهگهر بیهوێت لێی خۆش دهبێت و ئهگهر نهیشیهوێت لێی خۆش نابێت) .

    له نموونهی ئهم جۆرهش، ئهم چهند نموونهی خوارهوهن كهباسی دهكهین :

    أ) ڕووپاماییهكی كهم : بهڵگهش لهسهر ئهمه ئهو فهرموودهیه كه ئیمام ئهحمهد وغهیری ئهویش ڕیوایهتی دهكهن له پێغهمبهرهوه (صلی الله علیه وسلم) كه فهرموویهتی : " إن أخوف ما أخاف علیكم الشرك الاصغر، قالوا : وما الشرك الاصغر یارسول الله، قال : " الریاء، یقول الله تعالی یوم القیامة إذا جازی الناس بأعمالهم : إذهبوا إلی اللذین كنتم تراؤون فی الدنیا، فانظروا هل تجدون عندهم جزاء " { مسند أحمد(5/428) وقال المنذري إسناده جید، الترغیب والترهیب (1/48) وقال الهیثمي : رجاله رجال صحیح، مجمع (1/102)} واته : ئهوهی من زیاتر له ههموو شتێك لێی دهترسم بۆ ئێوه هاوهڵ بڕیاردانی بچووكه، ووتیان : ئهی پێغهمبهری خواد هاوهڵ بڕیاردانی بچووك چیه؟ فهرمووی : ڕیا و ڕوپامایی، خوای گهوره لهڕۆژی دواییدا دهفهرموێت ههركاتێك خهڵكی داوای پاداشتی كاروكردهوهكانیان خۆیان دهكرد، پێیان دهفهرموێت : بڕۆن بۆلای ئهو كهسانهی كه ڕوپاماییتان بۆ دهكردن له دونیادا سهیر بكهن بزانن ئایا هیچ پاداشتێكیان لایه بۆتان.

    ب) ووتنی (ماشاء الله وشئت) واته : بڵێیت بهكهسێك ئهگهر خواو و تۆ بتانهوێت، ئهبوداود له سونهنهكهی خۆیدا ڕیوایهتی كردووه كه پێغهمبهر (صلی الله علیهوسلم) فهرموویهتی : " لا تقولوا ماشاء الله وشاء فلان، ولكن قولوا ماشاء الله ثم ماشاء فلان " { سنن أبي داود (498) و مسند احمد (5/399) قال الذهبي فی مختصر البیهقي (1/140/2) إسناده صالح} واته : مهڵێن ئهگهر خوای گهوره فڵان كهس بیانهوێت، بهڵكو بڵێن ئهگهر خوای گهوره بیهوێت پاشان فڵان كهسیش بیهوێت .

    ج) ووتنی ئهم دهستهواژهیه : (لولا الله ولولا الفلان) واته : ئهگهر خوا و فڵان كهس نهبوایه وادهبوو ، یان بووترێت ئهگهر قازهكه نهبوایه دزهكه دههاته سهرمان، ئهمانه و نمونهی ئهم ووتانه، ئهبو حاتم له لهعبد الله ی كوڕی عهباسهوه ڕێوایهتی كردووه كه لهتهفسیری ئهم ئایهتهدا : {فَلَا تَجۡعَلُواْ لِلَّهِ أَندَادٗا وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ} {البقرة : 22} فهرموویهتی : ( أنداد) بریتیه له شیرك وهاوهڵ بڕیاردانی شاراوه كه له خشهی قاچی مێروولهیهك كه لهسهر بهردێكی ڕهش لهشهوێكی تاریكدا ڕێبكات، وهك ئهوهی بڵێت : ئهی فڵان كهس خوا وژانی تۆ وژیانی من، واته : خوا و تۆ ژیانی منتان پاراست، یان بووترێت : ئهگهر تووله سهگهكهی ئهم نهبوایه دز ئههاته سهرمان، یان : ئهگهر قازهكه نهبوایه لهماڵهكهدا دز دههاته سهرمان، یان كهسێك بڵێت : ئهگهر خوا وتۆ بتانهوێت، یان بوترێت : ئهگهر خوا و فڵان كهس نهبوونایه، ابن عباس فهرمووی : فلان كهسی لهگهڵدا مهڵین و لهگهڵیدا دایمهنێن ، ههموو ئهمانه شیرك و هاوهڵ بڕیاردانیان تێدایه {تفسیر ابن ابي حاتم 1/62} .

    جیاوازی لهنێوان هاوهڵ بڕیاردانی گهوره و هاوهڵ بڕیاردانی بچووك

    لهنێوان هاوهڵ بڕیاردانی گهورهو هاوهڵ بڕیاردانی بچووكدا كۆمهڵیك جیاوازی ههیه. گرنگترینیان بریتین له :

    1) هاوهڵ بڕیاردانی گهوره خوا لهخاوهنهكهی خۆش نابێت ئهگهر تهوبهی لی نهكات، بهڵام هاوهڵ بڕیاردانی بچووك لهژێر وویستی خوای گهورهدایه (واته ئهگهر بیهوێت لێی خۆش دهبێت و ئهگهر نهیشیهوێت لێی خۆش نابێت) .

    2) هاوهڵ بڕیاردانی گهوره سهرجهم كاروكردهوه وچاكهی مرۆڤ دهسڕێتهوه، بهڵام هاوهڵ بڕیاردانی بچووك تهنها ئهو كاره ئهسڕێتهوه كه تێكهڵاوی بووه .

    3) هاوهڵ بڕیاردانی گهوره خاوهنهكهی له بازنهی ئیسلام و موسڵمانان دهباته دهرهوه، بهڵام هاوهڵ بڕیاردانی بچووك خاوهنهكهی له ئیسلام ناباته دهرهوه .

    4) هاوهڵ بڕیاردانی گهوره خاوهنكهی بهههمیشهیی لهئاگردا دههێڵێتهوه ولهچوونه بهههشتی حهرام دهكات، بهڵام هاوهڵ بڕیاردانی بچووك وهك سهرجهم تاوانهكانی تر وایه .

    خوای گهوره لهگوناهی ههموو لایهكمان خۆش ببێت و بهدوورمان بگرێت له ههموو جۆره كانی هاوهڵ بڕیادان بۆ خوای گهوره (ئامین یارب العالمین).