جياوازیهكانی نێوان ( شوری ) و ( دیموكراسی )
پۆڵێنه‌كان
Full Description
جياوازیهكانی نێوان ( شوری ) و ( دیموكراسی )
] kurdish – كوردی – كردي [
زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
أهم الفروق بين الشورى والديمقراطية
« باللغة الكردية »
زاكروس هموندي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
جياوازیهكانی نێوان ( شوری ) و ( دیموكراسی )
به‌ڕیزان ئه‌م به‌رارورد كردن و خستنه ڕووی جیاوازیانه مانای ئه‌وه نییه بیرۆكه‌كانی زاده‌ی بیری مرۆڤ بهێنینه ڕیزی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و سیسته‌مه ڕێك‌وپێك و بێگه‌رده‌كه‌ی، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه جوانیه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بخه‌ینه ڕوو به‌سه‌ر ناته‌واوی و كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی مرۆڤه‌كان كردویانه به یاسای حومكڕانی خۆیان له‌م سه‌رده‌مه‌دا .
سسته‌می دیموكراسی له ڕاستیدا زیاتر له سسته‌مێكی فه‌وزا و بێ سه‌روبه‌ره‌وه نزیكتره تا له سسته‌مێكی تۆكمه و رێك‌وپێك، چونكه وه‌ك ده‌بینین له پێش ده‌ست پێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان مانگێك زیاتر یان كه‌متر هه‌موو لیسته‌كان سه‌رگه‌رمی هات وهاوار و به‌ڵێنی درۆن به جه‌ماوه‌ر وتۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ن به‌سه‌ر یه‌كدا، له‌كاتێكدا له سسته‌می ئیسلامی و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ( شوری ) ستونه‌كانی له‌سه‌ر كه‌سانی شیاو بنیات ناوه كه پێی ده‌ڵێن ( مجلس الحل والعقد ) دوور له هات و هاوار و درۆ و ده‌له‌سه و بوهتان و به‌لێنی ناقۆڵا .... هێنده به‌سه وه‌ك پێشه‌كی بابه‌ته‌كه‌مان ئێستاش به یارمه‌تی خوای گه‌وره ده‌ڕۆینه سه‌ر خاڵ به خاڵی جیاوازیه‌كانی نێوان ئه‌م دوو سسته‌مه:
یه‌كه‌م: ( شوری ) یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی حومكڕانی له ئیسلامدا كه به مانای پرس و ڕاوێژكردنی لێپرسراوان دێت به‌و كه‌سانه‌ی كه جێگای ڕاوێژ پێ كردنن، و ڕاوبۆچوونه‌كانیان شایسته‌ی گوێ لێگرتنن وبه‌هه‌ند وه‌رگرتنه بۆ حومكڕانی و ده‌سه‌ڵات به‌رێوه‌بردن، پاشان له‌ڕوانگه‌ی گوێ لێگرتنیان بڕیارێك ده‌ربكرێت.
سسته‌می ( شوری ) له ئیسلامدا فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه كه كردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاوێژ به موسڵمانان بكات، وه‌ك فه‌رموویه‌تیی ▬ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْر ♂ [ آل عمران : 159 ] واتا : ئه‌ی محمد پرس و ڕاوێژ به هاوه‌ڵانت بكه, یان فـــــهرموویهتی : ▬ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُم♂ [ الشوری : 38 ] واتــــا : باوه‌ڕداران كــاروبارهكانیان به پرس و ڕاوێژه له نێو خۆیاندا .
جا له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێ كرا بێت به پرس و ڕاوێژكردن، ئه‌وا كاربه‌ده‌ست و لێپرسراوانی تری موسڵمانان ده‌بێت باشتر و خاستر پرس و ڕاوێژ بكه‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه شیاوی پرس و ڕاوێژن، دیاره پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه وه‌حی په‌روه‌ردگاری له‌گه‌ڵدا بووه، و خوای گه‌وره پاراستویه‌تی له هه‌ڵه و كه‌موكورتیه‌كان پێویستی به ڕاوێژی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نه‌بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی دووه‌می ( ته‌شریع و یاسادانانه ) له ئیسلامدا ده‌بێت ڕاوێژ به دوروبه‌ره‌كه‌ی بكات تاوه‌كو دڵیان ڕابگرێت و دڵخۆشیان بكات به كاره‌كه‌یان، كه چۆن پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره هه‌میشه ئاگاداریه‌تی چۆن له كاروباره‌كانیدا پرس و ڕاوێژیان پێ ئه‌كات و جێگای متمانه‌ی ئه‌ون، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به پله وپایه و مه‌كانه‌تی خۆیان بكه‌ن كه ڕاوبۆچوونه‌كانیان جێگای گرنگی پێدانی پێغه‌مبه‌ری خوان (صلی الله علیه وسلم)، وه بۆ ئه‌وه‌یش بیسه‌لمێنێت بۆ خه‌لیفه و به‌رپرسانی دوای خۆیشی كه دیكاتۆر نه‌بن له حكومه‌تداری و به‌رێوه‌بردنی مهملهكهتهكهیاندا، چونكه بێگومان ژیری و لێكدانه‌وه‌ی دوو كه‌س باشتره له یه‌ك كه‌س، هه‌ر وه‌ك مه‌سئه‌له‌یه‌كی عه‌ره‌بیش هه‌یه ده‌ڵێت « ما خاب من استشار » واتا : ڕه‌نج به خاسر نابێت ئه‌و كه‌سه‌ی كاروباره‌كانی به پرس و ڕاوێژ بێت .
به‌ڵام دیموكراسی زاده‌ی بیری مرۆڤه‌كانه، ئه‌م وووشهیه ووشه‌یه‌كی یۆنانیه له‌دوو بڕگه پێكهاتووه : له ( دیموس ) به مانای حوكم دێت و له‌برگه‌ی ( قراطس ) كه مانای گه‌ل دێت، واتا حوكمی گه‌ل بۆ گه‌ل، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جیاوازیه له نێوان (شوری) و (دیموكراسی) دا چونكه حوكم له ئیسلامدا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره‌یه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ♂ [ یوسف : 40 ] واتا : حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان .
خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگار كه خالق و به‌دیهێنه‌ری گه‌ردون و زه‌وی و ئاسمانه‌كان و هه‌موو مرۆڤه‌كانه زانا و كاربه‌جێیه به به‌نده‌كانی، ده‌زانێت چی سسته‌مێك ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ باری ژیان و گوزه‌ران وبه‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژانه‌یان، هه‌ر ئه‌و كه خالقیانه شاره‌زایه به پێداویستیه‌كانیان و ده‌زانێت چی شتێك به‌درێژایی ته‌مه‌ن و ڕۆژگاریان گونجاوه له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سێك ئامێرێك دروست ده‌كات ده‌زانێت به‌چ شێوه‌یه‌ك كاری پێ ده‌كرێت و چی پیویسته بۆ به‌رده‌وام بوون له ئیش كردن، و هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت له‌كاتی روودانی هه‌ر گرفتێك ئه‌و ئامێره به‌چی شتێك گرفته‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئایا ده‌گونجێت بڵێین : ئه‌و ئامیڕه شاره‌زاتره به‌خۆی و پێداویستیه‌كانی زیاتر له‌و كه‌سه‌ی كه دروستی كردووه ؟! ( ولله المثل الاعلی ) به‌هه‌مان شێوه خوای گه‌وره و په‌روه‌ردگاریش زاناتر و شاره‌زاتره به به‌نده‌كانی له به‌نده‌كان به خۆیان .
ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام كه خوای گه‌وره ناردوونیهتیه خواره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخ و جێگایه‌كدا ده‌گونجێت و پێویستی به هه‌موار كردن و گۆڕین نییه، وه‌ك یاسا دهستكردنهكان كه مرۆڤه‌كان هه‌میشه خه‌ریكی ههمواركردنهوهینی .
دووه‌م : ( شوری ) پرس و ڕاوێژ له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا به كه‌سانێكی زانا و دانا و شیاو و ده‌ست پاك و خاوه‌ن پسپۆڕی و له‌خوا ترس ده‌كرێت، كه له كتێبه‌كانی سیاسه‌تی شه‌رعیدا به (مجلس الحل والعقد) ناو ده‌برێت، ئه‌م كه‌سانه ده‌ست نیشان ده‌كرێن نه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵیان بژێرێت و ده‌نگیان پێ بدرێت، به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیموكراسیه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان داده‌مه‌زرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێكی پسپۆڕ و زانا و دانا و خاوه‌ن ئه‌زمون ده‌نگیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نه‌زان و نه‌خوێنه‌وار و ته‌نانه‌ت شێت و خهڵهفاوهكانیش یه‌كسان بێت، واتا بنه‌مای سه‌ره‌كی دیموكراسی له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كانه نه‌ك پسپۆڕی و شاره‌زایی و ئه‌زمون، به‌ڵام بنه‌ما له سیسته‌می ( شوری ) ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامییدا له‌سه‌ر شاره‌زایی و پسپۆڕی وشیاوی داده‌مه‌زرێت نه‌ك ژماره‌ی ده‌نگ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات كه پارت و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی گه‌مه‌ی دیموكراسی خه‌ریكی گزی و ته‌زویر و ده‌نگ كڕینی خه‌ڵكی بن، بۆیه زۆر جار هه‌ژاری خه‌ڵكی وا ده‌كات لایه‌نه‌كان ئه‌وه‌یان لێ بقۆزنه‌وه و ده‌نگه‌كانیان به پاره و پوڵ و به‌ڵێنی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان بكڕن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نه‌نگی و عه‌یبه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی .
سێهه‌م : له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه به ( مجلس الحل والعقد ) ناو ده‌برێت له سیسته‌می ( شوری ) دا، كه‌سانی زانا و دانا و پسپۆڕ له‌خۆی ده‌گرێت، پرس وڕاوێژ له‌سه‌ر ئه‌حكامه جێگیره‌كانی ئیسلام ناكه‌ن، به‌ڵكو پرس و ڕاوێژ و
( شوری ) بۆ مه‌سائیله ئیجتهادیهكان ده‌كرێت، ئه‌و مه‌سائیلانه‌ی كه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) لێ بی ده‌نگ بوون، یان به پێی كات و شوێن و جێگا گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت، بۆ نموونه ڕۆژگارێك نا‌بینیت كه مه‌سئه‌له‌یه‌كی وه‌ك مه‌ی خواردنه‌وه بخه‌نه به‌ر باس ولێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا به خواردنه‌وه‌ی بده‌ن، یان ڕێگا به فرۆشتنی له بازاره‌كاندا بده‌ن، چونكه خواردنه‌وه و فرۆشتنی مه‌ی له ئه‌حكامه جێگیر و ( ثابت ) ــهكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیین، به پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می دیموكراسی كه ده‌كرێت چه‌ند كه‌سێك پرۆژه یاساییه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان بكه‌ن بۆ خستنه ده‌نگیه‌وه، جا هیچ ڕێگریه‌ك نییه ئه‌گه‌ر وه‌ك ووتمان مه‌سئه‌له‌یه‌كی وه‌ك مه‌ی خواردنه‌وه و ڕێگا پێدانی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، جا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وا مه‌ی خواردنه‌وه ده‌بێت به شتێكی ئاسایی و ڕێگا به فرۆشتن و مامه‌ڵه پێوه كردنیشی ده‌درێت، بۆ هه‌موو ئه‌حكامه جێگیره‌كانی تریش هه‌ر به‌م شێوه‌یه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین له هه‌ندێك ووڵاتانی ڕۆژئاوادا پهڕلهمانهكهیان ده‌نگیان داوه به زه‌واجی پیاو له‌گه‌ڵ پیاو یان زه‌واجی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌ت كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان و فیطره‌تی پاكی مرۆڤه‌كانیشه، به‌ڵام مادام ئاره‌زوو و شه‌هوه‌تی هه‌ندێك كه‌سی نامۆ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وه كاره‌یان پێ ئاساییه، په‌ڕله‌مانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سیسته‌می دیموكراسیدا شتێك نییه پێ بوترێت به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان و هێڵی سوور و پیرۆزیه‌كان .
چواره‌م : له سیسته‌می( شوری ) ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا سیاده و سه‌روه‌ری بۆ خوای گه‌وره و حوكمهكانیهتی، واتا هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌ك كه ده‌ربكرێت له ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه كار به ( شوری) ده‌كات ده‌بێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه جێگیر و (ثابت) ــهكانی قورئان و سوننه‌ت نه‌بێت و ملكه‌چی ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام بن، به‌ڵام له سیسته‌می دیموكراسیدا سیاده و سه‌روه‌ری بۆ گه‌له، واتا : گه‌ل بڕیاری هه‌رچیه‌كی دا ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا جێگای تێبینی و تێرامانه كه ده‌ڵێن سه‌روه‌ری بۆ گه‌له، له‌ڕاستیدا بۆ گه‌لیش نییه، به‌ڵكو بۆ زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌یه كه ده‌بنه ئه‌ندام په‌ڕله‌مان، ئه‌ویش بۆ هه‌موویان نا، به‌ڵكو بۆ زۆرینه‌یان، چونكه ئه‌و یاسانه‌ی له په‌ڕله‌مان ده‌رده‌چن ئه‌گه‌ر زۆرینه ده‌نگیان له‌سه‌ردا ده‌بنه یاسا و جێ به‌جێ كردنیان پێویست ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی گه‌ل و هاوڵاتیان .
پێنجه‌م : سیسته‌می ( شوری ) به ئایه‌تی قورئانی پیرۆز جێگیر بووه، پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) به فه‌رمووده و كرده‌وه‌ی خۆی جه‌ختی له‌سه‌رر كردوه‌ته‌وه، بۆیه باوه‌ڕ بوون پێی واجبه و ئینكاری كردنی مرۆڤی پێ بێباوه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام سیسته‌می دیموكراسی بیرێكی هاورده كراوی ڕۆژئاوایه بۆ ووڵاتانی ئیسلامی به مه‌به‌ستی گه‌وجاندن و دوورخستنه‌وه‌ی موسڵمانانه له شه‌ریعه‌تی ئیسلام و حوكمه‌كانی، بۆیه له‌سه‌ر موسڵمان واجبه كه دانی پێدا نه‌نێت و وه‌صفی نه‌كات و به باڵایدا هه‌ڵنه‌دات، و هه‌رچۆنی كردووه دوور بكه‌وێته‌وه لێی، و به كورتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی پێ نه‌هێنێت و نه‌یكات به مه‌نهه‌جی كاری خۆی .
لهكۆتاییهوه هێنده ده‌ڵیین ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا گرنگترین ئه‌و جیاوازیانه بوو له نێوان ( شوری ) ی سیسته‌می ئیسلامی و ( دیموكراسی ) سیسته‌می عه‌لمانیدا، به‌كورتی ده‌بێت بڵێین ( شوری ) كاڵایه‌كه پڕ به باڵای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه حوكمی ئیسلامی جێ به‌جێ ده‌كـــات، له هه‌مان كاتدا
( دیموكراسی ) یش كاڵایه‌كه پڕ به باڵای سیسته‌مێكی عه‌لمانی دوراوه، چونكه لای عه‌لمانیه‌ت شتێك نییه ناوی پیرۆزیه‌كان بێت، و هێڵی سوور له‌سه‌ر هیچ شتێك دانانرێت، دیموكراسیش ئاله‌تێكه بۆ جێ به‌جێ كردنی عه‌لمانیه‌ت، بۆیه لێره‌وه ده‌ڵێم ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت ( شوری ) و ( دیموكراسی ) جیاوازیان له نێواندا نابینرێت، وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه كه جیاوازی نه‌كات له نێوان ( خالق ) و ( مخلوق ) دا، ئه‌وه‌ش دهبهنێگیهكی ڕوون و ئاشكرایه .
خوای گه‌وره ژیری و ڕوشدمان پێ ببه‌خشێت كه هه‌میشه ملكه‌چ بین بۆ حوكمه‌كانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم)، و به‌دوورمان بگره له‌هه‌رچی بیری هاورده‌ی ده‌ستی ڕۆژئاوا و بێباوهڕانه .