وه‌لی و ولایه‌ت له ئیسلامدا
پۆڵێنه‌كان
Full Description
وه‌لی و ولایه‌ت له ئیسلامدا
] kurdish – كوردی – كردي [
حاجی ئومید چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
الولي والولاية في الإسلام
« باللغة الكردية »
أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
وه‌لی و ولایه‌ت له ئیسلامدا
سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه...
پێناسه‌ی وه‌لی وولایه‌ت:
(الولایة) پێچه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیه، ئه‌صڵی ولایه‌ش: خۆشه‌ویستی ونزیكیه، ئه‌صڵی دوژمنایه‌تیش ڕق وكینه ودووریه له‌یه‌كتر.
ولایه‌ش له زاراوه‌ی شه‌رعدا: بریتیه له نزیكی له‌خوای گه‌وره ئه‌ویش به‌گوێڕایه‌ڵی كردن وفه‌رمانبه‌رداری ئه‌و.
(الولي) له‌شه‌رعدا: به‌و كه‌سه ده‌ڵێن كه دوو وه‌صف وئاكاری به‌رزی تێدا كۆبووبێته‌وه، ئه‌وانیش: ئیمان و ته‌قوا، خوای گه‌وره‌یش فه‌رموویه‌تی:{ أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ * الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ }[سورة يونس آية : 62 ، 63 ].
واته : ئاگادار بن بێگومان دۆستانی خوا ترسیان له‌سه‌ر نی یه وخه‌فه‌تیش ناخۆن* ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، وه هه‌میشه خۆیان ده‌پارێزن و له‌خوا ده‌ترسن.
فه‌زڵی خواناسان ودۆستانی خوا هه‌ندێكیان به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا:
ئه‌گه‌ر وه‌لی و دۆستانی خودا بریتی بن له‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕدار وبه‌ته‌قوابن، ئه‌وا به‌گوێره‌ی باوه‌ڕ و ته‌قوای كه‌سه‌كان خۆشه‌ویستیان بۆ خودا ده‌بێت وهێنده‌ش خوا ئه‌وانی خۆش ده‌وێت، بۆیه هه‌ركه‌س باوه‌ڕه‌كه‌ی چه‌ندێك ته‌واوتر وته‌قواكه‌ی چه‌ندێك زیاتر بێت، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له‌خوای گه‌وره نزیكتره، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا یه‌ك جۆر نیین، به‌ڵكو كامه‌یان زیاتر باوه‌ڕدار وبه‌ته‌قواتر بێت ئه‌وه‌یان زیاتر خۆشه‌ویستی خودایه وله‌په‌روه‌ردگاریه‌وه زیاتر نزیكه.
چاكترین خواناسان وخۆشه‌ویستانی خودا پێغه‌مبه‌ره‌كانیه‌تی، وه چاكترین پێغه‌مبه‌ره‌كانیشی ئه‌وانه‌نن كه په‌یامیان بۆ هاتووه و واجب كراوه له‌سه‌ریشیان كه بیگه‌یه‌نن به‌خه‌ڵكی به‌باوه‌ڕدار و بێ باوه‌ڕیش، وه چاكترین كه‌سانی ناو ئه‌مانه‌یش پێغه‌مبه‌ره خاوه‌ن ووره وخۆڕاگره‌كانن (أولو العزم) ه‌كان، كه‌بریتین له‌نوح وئیبراهیم وموسی وعیسی ومحمد (صه‌ڵات وسه‌لامی خوا له‌گشتیان بێت)، وه‌چاكترین كه‌سی ناو ئه‌م پێنج پێغه‌مبه‌ره‌یش، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه محمد ( صلى الله عليه وسلم) ـه، وه‌ك له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان پێدا وباسمان كرد، ئه‌مجا ئیبراهیمه (سه‌لامی خوای لێ بێت) له‌دوای ئه‌ویش زانایان بۆچوونیان جیاوازه له‌دیاری كردنی چاكترینیاندا.
به‌شه‌كانی خۆشه‌ویستانی خودا (أقسام أولیا‌ء الله):
خۆشه‌ویستانی خودا دوو به‌شن:
به‌شی یه‌كه‌م: پێشكه‌وتوه نزیكه‌كان (سابقون مقربون).
به‌شی دووه‌م: هاوه‌ڵانی لای ڕاستی مام ناوه‌ند (أصحاب یمین مقتصدون).
خوای گه‌وره له‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزدا باسی كردوون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: { إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ * لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ * خَافِضَةٌ رَافِعَةٌ * إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا * وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا * فَكَانَتْ هَبَاءً مُنْبَثًّا * وَكُنْتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً * وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ * وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ * أُولَٰئِكَ الْمُقَرَّبُونَ * فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ } [ سورة الواقعة آية : 1 - 12 ] واته: کاتێك که ڕووداوی گه‌وره‌ی (قیامه‌ت) ڕوویدا* له ڕودانیدا هیچ درۆ‌و گومانێك نی یه* نزم که‌ره‌وه‌ی (که‌سانێکه‌و) به‌رزکردنه‌وه‌یه بۆ که‌سانێکی تر* کاتێك که زه‌وی هێنرایه جوڵان به جوڵانێکی توند* کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزیه‌کان، نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن)* ده‌بنه‌ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێک ده‌کرێت) * ئه‌و کاته ئێوه ده‌بنه سێ ده‌سته‌وه* ئینجا هاوه‌ڵانی لای راست، چین هاوه‌ڵانی لای راست، واته: تۆ چووزانیت له چ حاڵێكی خۆشدان؟ * وه‌هاوه‌ڵانی لای چه‌پ، چین هاوه‌ڵانی لای چه‌پ، واته: تۆ چووزانیت چه‌نده به‌دبه‌ختن؟ * پێشكه‌وتووه‌كان، ئه‌وانه‌ی پێشكه‌وتن به‌خه‌یرات له‌دنیادا، هه‌میشه پێشه‌نگ بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوا، واته: له هه‌موو كارێكی چاكدا سه‌رقافڵه بوون* ئا ئه‌وانه‌نزیک کراوه‌ی په‌روه‌ردگاریانن* له‌باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌تدا.
خوای گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌دا سێ جۆر له‌خه‌ڵكی باس كردووه، جۆرێكیان له‌ئاگری دۆزه‌خدان، دوو جۆری تریان له به‌هه‌شتدان، ئه‌وانیش هاوه‌ڵانی لای ڕاست و پێشكه‌توان ونزیكانی لای خوای گه‌وره‌ن، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره له‌كۆتایی ئه‌م سوره‌ته‌وه جارێكی تر باسی كردوون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی:{ فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ * فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ * وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ * فَسَلَامٌ لَكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ } [سورة الواقعة آية : 88 - 91].
واته: ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و (که‌سه‌ی له گیانه‌ڵایه) له نزیك کراوان بێ له‌خوا* ئه‌وه‌ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و ئاسوده‌یی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی* وه ئه‌گه‌ر له هاوه‌ڵانی ده‌ستی ڕاست بێت* ئه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت.
پێغه‌مبه‌ریش ( صلى الله عليه وسلم) له‌فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌ولیائدا باسی كاری هه‌ریه‌ك له‌م دوو به‌شه‌ی كردووه، كه ئه‌ویش فه‌رمووده‌یه‌كی قودسییه، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) له‌خوای گه‌وره‌وه ده‌یگێڕێته‌وه، كه‌فه‌رموویه‌تی: « إن الله تعالى قال: من عادى لي وليا فقد آذنته بالحرب، وما تقرب إلي عبدي بشيء أحب إلي مما افترضت عليه، وما يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه فإذا أحببته كنت سمعه الذيَ يسمع به وبصره الذي يبصر به، ويده التي يبطـش بهـا ورجله التي يمشي بها، وإن سألني لأعطينه ولئن اسـتعاذني لأعيذنـه » [ صحيح البخاري برقم (6502) ] واته : خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌سێك دوژمنایه‌تی خۆشه‌ویستێكی من بكات، ئه‌وه بێگومان منیش شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا ڕاده‌گه‌یه‌نم، وه به‌نده‌كه‌م به‌هیچ شتێك زیاتر له‌منه‌وه نزیك نابێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كانی له‌منه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه، به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م به كردنی نوێژه سوننه‌ته‌كان له‌منه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه هه‌تا خۆشم ده‌وێت، جا كه خۆشیشم وویست ئه‌وه ده‌بم به‌و گوێیه‌ی كه پێی ده‌بیستێت، وه به‌و چاوه‌ی كه پێی ده‌بینێت، وه‌به‌و ده‌سته‌ی كه درێژی ده‌كات، وه به‌و قاچه‌ی كه پێی ده‌ڕوات، واته ( ده‌یپارێزم له‌بیستن وبینین وڕۆشتنی خراپ ویارمه‌تیده‌ری ده‌بم) خۆ ئه‌گه‌ر داوام لێ بكات پێی ده‌ده‌م، وه ئه‌گه‌ر په‌نایشم پێ بگرێت په‌نای ده‌ده‌م.
چاكه‌كاران هاوه‌ڵانی لای ڕاستن، ئه‌وانه‌ن كه له‌خوا نزیك ده‌بنه‌وه به ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كان، ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره واجبی كردووه له‌سه‌ریان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، وه ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ری حه‌رام كردوون وازی لێده‌هێنن، وه زۆر له‌خۆیان ناكه‌ن له‌ئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كاندا، وه وازیش ناهێین له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆیانی حه‌ڵاڵ كردوون وموباحن، به‌ڵام پێشكه‌تووه نزیكه‌كان له‌خوادوه، له‌خوای گه‌وره خۆیان نزیك ده‌كه‌نه‌وه به ئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌كان پاش كردنی فه‌رزه‌كان، هه‌موو واجب وسوننه‌ته‌كان ده‌كه‌ن، له حه‌رام ومه‌كروهه‌كانیش خۆیان به‌دوور ده‌گرن، جابه‌پێی توانایان كاتێك له‌خوای گه‌وره خۆیان نزیك كرده‌وه به‌و كارانه‌ی خوا خۆشی ده‌وێت، خوای گه‌وره‌یش ئه‌وانی به‌خۆشویستنێكی ته‌واو خۆش ده‌وێت، وه ده‌شیانپارێزێت له‌كردنی تاوان وگوناهـ، وه داوا نزاكانیشیان وه‌رده‌گرێت ودێت به‌ده‌میانه‌وه، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده قودسيه‌كه‌دا خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: « وما يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه .... » تا كۆتایی فه‌رمووده‌كه.
خۆشه‌ویستان و ئه‌ولیاكانی خوا پۆشاك هه‌یئه‌تێكی تایبه‌تیان نییه:
وه‌ك ئه‌وه‌ی لای زانایان و لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌هلی سوننه‌ت ئیقرار كراوه، خۆشه‌ویستان وئه‌ولیاكانی خوا، شێواز وڕواله‌ت وهه‌یئه‌تێكی تایبه‌تیان نییه تاوه‌كو پێی جیا بكرێنه‌وه له‌كه‌سانی تر.
هه‌ندێك له‌و زانایانه‌ی كه له‌بواری ئه‌ولیاء وخۆشه‌ویستانی خوا وكه‌سه زاهد ودونیا نه‌ویسته‌كان شتیان نووسیووه، ووتویانه:" ئه‌ولیاء وخۆشه‌ویستانی خوا شتێكیان نییه له شته موباحه‌كان تاوه‌كو به‌ڕواله‌ت له‌خه‌ڵكانی تر جیابكرێنه‌وه پێی، هه‌روه‌ها به له‌به‌ركردنی پۆشاكێك ئه‌گه‌ر موباح بێت به‌غه‌یری خۆیان جیاناكرێنه‌وه، یان له‌شێوه‌ی پرچ بڕین یان كوورتكردنه‌وه‌ی یان نینۆكه‌كانی ئه‌گه‌ر موباح بن، هه‌روه‌ك ووتراوه، چه‌ند كه‌سی ڕاستگۆ هه‌ن له‌ناو قوبه‌دان، یان چه‌ند كه‌سی بێ دین هه‌ن له‌ناو عابادان، به‌ڵكو له‌ناو ئوممه‌تی محمد دا ( صلى الله عليه وسلم) له‌هه‌موو جۆره‌كان بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌هلی بیدعه وخراپه‌كاری نه‌بێت، له‌ناو ئه‌هلی قورئاندا هه‌ن، له‌ناو ئه‌هلی عیلم وزانستخوازاندا هه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌هلی جیهاد ومه‌یدانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه وهه‌ڵگرتنی شمشێر هه‌ن، به‌هه‌مان شێوه له‌ناو ئه‌هلی بازرگان وپیشه‌سازی و كشتوكاڵیشدا هه‌ن، واته ده‌كرێت كه‌سێك وه‌لی وخۆشه‌ویستی خوا بێت له‌هه‌مان كاتدا زانا یان موجاهید یان بازرگان وپیشه‌ساز وجووتیاریش بێت، وه‌لی خوا به‌وه نییه ته‌ركی دونیا بكات وتێكه‌ڵاوی خه‌ڵك واز لێ بهێنێت وخۆی بخاته كونجی مزگه‌وتێكه‌وه، وئه‌وه‌ی خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی كردووه له‌نیعمه‌ته‌كانی دونیا له‌سه‌ر خۆی حه‌رام بكات، نه‌خێر به‌ڵكو وه‌ك ووتمان وه‌لی وخۆشه‌ویستی خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه به‌پێی توانای خۆی ئه‌نجامیان بدات، و ئه‌وه‌یش قه‌ده‌غه وحه‌رامی كردووه له‌سه‌ری له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره وازی لێ بهێنێت..
پووچی وبه‌تاڵی ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕیان پێیه‌تی:
وه‌لی وخۆشه‌ویسته‌كانی خوای گه‌وره معصوم نین، تاوه‌كو دوور بن له‌هه‌ڵه وتاوان، وه غه‌یب نازانن وئاگاداری شته نادیاره‌كانن نین، وه ده‌سه‌ڵات وتوانای ته‌صه‌ڕوف كردنیان نیه له دروستكراوه‌كانی خوا ودابه‌شكردنی ڕزق وڕۆزیدا، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دین وباوه‌ڕه‌كه‌یان ڕێگایان نادت داوا له‌خه‌ڵك بكه‌ن به‌گه‌وره‌یان بزانن، یان داوای ماڵ‌و سامانی دونیایان لێ بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك ئاوابێت ئه‌وه وه‌لی وخۆشه‌ویستی خوا نییه، به‌ڵكو كه‌سێكی درۆزن و فڕوفێلچی وفێڵبازه، وه‌لی وخۆشه‌ویستی شه‌یتانه نه‌ك خوای گه‌وره.
له كۆتاییه‌وه داواكارین له‌خوای گه‌وره له‌گوناهی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت و بمانگێڕێت له خۆشه‌ویستانی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی.