×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: : ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌كات ناده‌ن چییه‌ له‌ ئیسلامدا؟

حوكمی ئهو كهسانهی زهكات نادهن

] kurdish – كوردی – كردي [

دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

2012 - 1433

حكم مانع الزكاة

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

حوكمی ئهو كهسانهی زهكات نادهن

پرسیار : ئایا حوكمی ئهو كهسانهی زهكات نادهن چییه له ئیسلامدا ؟

وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

ئهو كهسانهی كه زهكات نادهن حاڵیان لهم حاڵهتانهی خوارهوه بهدهر نییه :

یهكهم : ئهو كهسهی كه زهكات نادات ئهگهر هاتوو ئینكاری فهرزیهتی زهكاتی دهكرد، و بـــاوهڕی پێی نهبوو، ئهم حاڵهتهش خۆی لهخۆیدا دهكرێت به دوو بهشهوه :

حاڵهتی یهكهم : ئهگهر هاتوو تازه موسڵمان بوو، وه یان لهجێگهیهكی دووره دهست دهژیا، ئهم كهسه حوكمی بێباوهڕی نادرێت بهسهریدا، تاوهكو بهڵگهكانی فهرز بوونی زهكاتی بۆ ڕوون دهكرێتهوه، ئهمجا حكومهتی ئیسلام بهزۆر زهكاتهكهی لێ دهسێنێت، خۆ ئهگهر پاش ئهوه ههر دانی نهدهنا به فهرز بوونی زهكاتدا، حوكمی بێباوهڕی بهسهردا دهدرێت، و لهگهڵیدا دهجهنگێت تاوهكو لێی دهسهنرێت .

حاڵهتی دووهم : ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی ئینكاری فهرز بوونی زهكاتی دهكرد، لهو كهسانه بوو ئهحكام و تهعالیمهكانی ئیسلامی لا ڕوون و ئاشكرا بوو، بهوهی لهناو ووڵاتی موسڵماناندا دهژیا و گوێی له زانایان و بانگخوازان و ووتاربێژان بوو بوو كه باسی فهرزیهتی زهكاتی بۆ خهڵكی دهكرد، ئهم جۆره كهسانه ئهگهر ئینكاری فهرزیهتی زهكات بكهن و دانی پێدا نهنێن و زهكاتی ماڵ وسامانیان نهدهن به ههژاران، حوكمی بێباوهڕی بهسهردا دهدرێت و ودهسهڵات لهگهڵیدا دهجهنگێت تا ئهو كاتهی دهگهڕێتهوه و زهكاتی ماڵ و سامانهكهی دهدات .

دووهم : ئهو كهسهی كه زهكات نادات، دان دهنێت به فهرزیهتی زهكاتدا، بهڵام لهبهر ڕژدی و بهخیلی زهكاتهكهی نادات بهههژاران، ئهم كهسه حوكمی بێباوهڕ نادرێت بهسهریدا، بهڵام هێنده ههیه دهسهڵات و حكومهتی ئیسلام بهزۆر لێی دهسێنێت، و دهیدات بهو كهسانهی كه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا ناوی هێناون، وه ئهگهر هاتوو دهسهڵاتداری موسڵمانان حاكمێكی دادپهروهر بوو بهو شێوهیهی كه به شایستهی دهزانێت سزای دهدات تاوهكو تهمێ ببێت، وه ئهگهر هاتوو حاكمی موسڵمانانیش كهسێكی ستهمكار بوو ئهو كاته تهنها زهكاتهی لێ دهسێنێت و سزای نادات .

خوای گهورهش زاناتره .