×
خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان پله‌ وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌ وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه‌ كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه‌‌ ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه‌ له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه‌ پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .

پهیامێك بۆ بانگخوازان

﴿ رسالة إلى الدعاة ﴾

پهیامێك بۆ بانگخوازان

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره ونتوب إليه، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سیئات أعمالنا .. من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله صلى الله عليه وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين وسلم تسليما .

أما بعد :

خوشك وبرایانی بهڕێز وخۆشهویست بانگهوازكردن بۆلای خوای گهوره ومیهرهبان پله وپایهیهكی گهوره وبهرز وبهڕێزی ههیه لهئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشهی پێغهمبهرانی خۆشهویستی خودا بووه ( علیهم السلام )، ههروهها ههموو خولیایهكی ههر چوار خهلیفه ڕاشیدیهكهی ئهم ئومهته بووه ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ئهوانهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بهجێ نشینی خۆی وهصف كردوون وچاكترین وباشترینی پیاوانی ئیسلام بوون، ههر بۆیه جێگای خۆشبهختیه بۆ ئێمهی باوهڕداریش ئهو مهشخهڵه پیرۆزه ههڵبگرین وبهشوێن پێی ئهواندا بڕۆین، تا بهیارمهتی خوای گهوره ئهو واجبهی لهسهرمانه بهرامبهر به ئاینهكهمان جێ بهجێی بكهین بهو پهڕی دڵسۆزی ولێبڕان وئیخلاصهوه بۆ پهروهردگاری خۆشهویستمان، بهو هیوایهی بتوانین شوێن پێی پێغهمبهری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) ههڵبگرین لهبانگهوازهكهیدا، وجێگای ڕهزامهندی خوای گهورهیش بێت إن شاء الله .

ئهم نامیلكهیهشم بۆ بهڕێزتان كردووه بهم چهند بهشهی خوارهوه :

بهشی یهكهم : واجب بوونی بانگهواز بۆلای خوای گهوره وڕوونكرنهوهی فهزڵهكهی .

بهشی دووهم : هۆكارهكانی بانگهواز بۆلای خوای گهوره وچۆنیهی جێ بهجێكردنی .

بهشی سێههم : زهمینهكانی بانگهوازكردن بۆلای خوای گهوره .

بهشی چوارهم : ئهو ڕهوشت وصیفاتانهی كه پێویسته لهبانگخوازدا ههبن .

بهشی پێنجهم : هۆكارهكانی سهركهوتنی بانگهواز .


بهشی یهكهم واجب بوونی بانگهواز بۆلای خوای گهوره فهزڵهكهی

بانگهواز بۆ لای خوای گهوره، بانگهوازه بۆ خهیر وخۆشی دونیا ودواڕۆژ، بانگهوازه بۆ لای دادپهروهری وچاكهخوازی وچاكسازی، بانگهوازێكی وایه كه جێگای ڕهزامهندی فیترهتی سهلیمی ههموو مرۆڤێكی ژیر وخاوهن هۆش ودهروون پاكه .

ئهویش بانگهواز كردنه بۆ باوهڕهێنان بهخوای گهورهی تاك وتهنها، بانگهواز كردنه بۆ بیروباوهڕێكی ساغ ودروستی وا كهمایهی سوكنایی وئیطمئنانی دڵ ودهروونی ههموو مرۆڤایهتیه، بانگهواز كردنه بۆ یهكتاپهرستی خوای گهوره له پهروهردگاریهتی وپهرستراویهتی وناو وصیفاته جوانهكانی ئهو زاته پیرۆزه .

بانگهوازه بۆ باوهڕێك بهوهی ئهو خودایهی ناوی ( الله ) یه پهروهردگاری تاك وتهنهایه وهیچ هاوهڵێكی نیه، ههر ئهوه خالق ودروستكهری بوونهوهر وتهواوی مهخلوقات به فهرمان وتهكبیری ئهو دهچێت بهڕێوه، بهشێوهیهك كهس ناتوانێت دهست بخاته كاروبارهكانیهوه، وههیچ ڕێگرێكیش نیه لهبهردهم جێ بهجێكردنی فهرمانهكانیدا، باوهڕێكی بهم شێوهیه خاوهنهكهی وا لێ دهكات كه دڵێ وابهستهی هیچ كهسێك نهكات جگه لهپهروهردگاری باڵادهستی، بهشێوهیهك ههموو ترس وئومێد وپشت بهستن وتهوهكولێكی ههر بهخوای گهوره بێت وبێنیاز بێت لهتهواوی مهخلوقات .

بانگهواز كردن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بانگهوازه بۆ لای بیروباوهڕێك كهجگه لهخوای گهوره كهس مافی ئهوهی نیه ببێت به دادوهری نێوان بهندهكانی خوا، بهمهش باوهڕدار واێ لێدێت كه بۆ چارهسهركردنی كێشهكانی نێوان خۆی وخهڵكی تهنها هانا بۆلای شهریعهتی پهروهردگاری بهرێت، وواز بهێنێت لهههموو حوكمێك كه پێچهوانهی شهرعی خوا بێت، چونكه ههموو حوكمێك جگه له حوكمی پهروهردگاری خاوهنی زهوی وئاسمان وبوونهوهر مایهی سهرلێشێوان وگومڕاییه، خوای گهورهش دهفهرموێت : ( وَمَنْ أَحْسَـنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ) [ المائدة : 50 ] .

واته : كێ ههیه بهئهندازهی خوای گهوره حوكمی جوان وچاك وبهجێ بێت، ( بهتایبهت ) لای ئهو كهسانهی كه بهووردیی سهرنج دهدهن وویژدان وههستی زیندوویان ههیه .

بهڵێ بهم یهقینهیان كهباوهڕهكهیان بۆی دروستكردوون بهههموو شێوهیهك گوێڕایهڵی حوكمهكانی پهروهردگارن وبهئهندازهی تۆزقاڵێك لێی لانادهن، جا چی لهگهڵ حهزو ئارهزووهكانیان پێك بێنهوه یان پێك نهیهنهوه، ههروهها باوهڕداری ڕاستهقینه ڕهوشتی وایه كه بهههموو شێوهیهك تهسلیمی قهزا وقهدهری خوا دهبێت بهبێ هیچ چهن وچوون ودوو دڵیهك، ( أَفَغَيْرَ دِينِ اللَّهِ يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ) [ آل عمران : ٨٣ ] .

واته : ئایا ئهوانه بێجگه لهئاینی خوا ئاینێكی تریان دهوێت؟! لهكاتێكدا كهههرچی لهئاسمانهكان وزهویدایه بهڕهزامهندیی بێت یان بهناچاری تهسلیم وملكهچی پهروهردگارن، ههموانیش ههر بۆلای ئهو دهگهڕێنرێنهوه .

بهڵێ : بانگهوازكردن بۆلای خوا، بانگهواز كردنه بۆ یهكتاپهرستی زاتی حهق تعالی بهدڵێكی پڕ لهیهقین، بهشێوهیهك هیچ كهس شایانی ئهو پهرستنه نیه جگه له ( الله جل جلاله )، نه پێغهمبهران نه پیاوچاكان نه هیچ كهسێكی تر زیندوو بێت یان مردوو، چونكه تهنها خوای گهوره وبهدهسهڵات وخالق ودروستكهری بوونهوهره، ههر دهبێت ئهویش بپهرسترێت بهتاك وتهنها وكهس نهكرێت بههاوهڵ وشهریكی .

بانگهواز كردن بۆ لای خوا، مانای ئهوهیه باوهڕی تهواوت ههبێت كه خوای گهوره خاوهنی كۆمهڵێك ناو وصیفاتی پیرۆزه، كه له قورئان وسوننهتی پێغهمبهردا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتوون، وه ههر ههمووشیان صیفاتی حهقیقین ثابت بوون بۆپهروهردگار بهشێوهیهك كه شایستهی ئهو زاته پیرۆزهن، بهبێ هیچ تهحریف ( لادان ) ێك یان تهعطیلێك یان تهكییفێك ( گونجاندن ) یان تهمثیلێك ( وهك ئهوبوون )،( لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ) [ الشوری :١١ ] .

واته : هیچ شتێك نیه لـــهوێنهی ئهو زاتــه، هیچ شتێك لـــه ئهونـاچێت ( چونكه خوایه وبهدیهێنهره چۆن له بهدیهێنراوهكانی دهچێت ) ههر ئهویش بیسهر وبینایه .

بانگهوازكردن بۆلای خوا، بانگهوازكردنه بۆ سهر ڕێگای ڕاست، ڕێگای ئهو كهسانهی كه خوای گهوره ناز ونیعمهتی خۆی بهسهردا ڕشتوون له پێغهمبهران وڕاستگۆیان وشههیدان وپیاوچاكان، ئهو ڕێگا ڕاستهی دیاری كردوه بۆ بهندهكانی كه چاكسازی كاروبارهكانی دین وژینیانه، بهم شوێن كهوتنهی ڕێبازی ڕاستهقینهی خوای گهورهش ههموو ڕێگایهك دهگیرێت لهكهسانی گومڕاو سهر لێشێواو كهخهریكی داهێنانی بێ بهڵگهن لهئاینی ئیسلامدا كهبوونهته هۆی سهر لێشواندنی كهسانی تریش، بهشێوهیهك شوێن ههواو ئارهزووی خۆیان كهوتوون ووازیان هێناوه له ڕێنومایهكانی پێغهمبهری ئیسلام ( صلی الله علیه وسلم ) ( وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) [ الانعام : ١٥٣ ] .

واته : بێگومان ئهمهی كهباسكرا ڕێبازی منه كه ڕێك وڕاسته ( وهیچ خوار وخێچیهكی تێدا نیه ) ئێوهش شوێنی بكهون، وه شوێنی هیچ ڕێچكه وڕێبازێكی تر نهكهون، چونكه دوورتان دهخاتهوه له ڕێبازی خوا، ئهوهش پهروهردگارتان فهرمانی پێ كردوون، بۆ ئهوهی خواناس وپارێزكاربن .

لهگهڵ ئهوهشدا پهروهردگار فهرمانی كردووه بهباوهڕداران ئاینهكهی ئهو جێ بهجێ بكهن وجیاوازی نهخهنه نێوانیانهوه تێیدا، ( شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ) [ الشورى : 13 ] .

واته : خوای گهوره ڕێبازی ئاین وبهرنامهی ژیانی بۆ داناون، ئهوهی كه فهرمانی پێكردووه به نوح ههر بهو شێوهیه قورئانیشی بۆ تۆ ئهی موحهمهد ( صلی الله علیه وسلم ) وهحی ونیگا كردووه، و بهئیبراهیم وموسا وعیساشمان ڕاگهیاندووه كه ڕێبازی ئاین ویهكخواناسی بهرنهدهن ولهسهری پایهدار بن وجیاوازیان تێ نهكهوێت.

بانگهواز بۆ لای خوا، بانگهوازه بۆ ڕهوشت وبهها وئاكاری جوان، بانگهوازه بۆ لای پاراستنی مافهكان وجێ بهجێكردنی دادپهروهری لهنێوان خهڵكیدا بهشێوهیهك ههموو كهس مافی خۆی بدرێتێ ولهو جێگایه دابنرێت كه شایستهیهتی، بهمهش ئهو برایهتی بهدی دێت لهنێوان باوهڕداراندا كه خوای گهوره فهرمانی پێ كردووه، ههروهها ئاسایش وئارامیهكی تهواو وسیستهمێكی گشتگیر لهچوار چێوهی شهریعهتی ئیسلام بهرقهرار دهبێت له نێو كۆمهڵگادا، لهبهرامبهریشدا ههرچی ڕهوشتی خراپ وزشت ههیه لهناو دهچێت وپێگهیهك نامێنێت بۆ یاسا دهسكردهكانی دهستی مرۆڤ وبیروباوهڕه پوچ وبهتاڵهكانی خهیاڵاتی هزری ئادهمیزاد، كه دهیانهوێت بیكهن بهبهربهستێك له ڕێگای بڵاوبوونهوهی بانگهوازی ئیسلام.

ههر لهبهر ئهم هۆكارانه ودوو هێنده وسێ هێندهی تریش لهبهدهست هێنانی بهرژهوهندیه باڵاكان ووهلاوه نانی خراپه وخراپهكاری ( جلب المصالح ودرء المفاسد ) لهنێو كۆمهڵگادا، بانگهواز كردن بۆلای خوا پلهوپایهیهكی مهزنی پێدراوه له ئیسلامدا، وه ئهو كهسانهشی پێی ههڵدهستن بونهته میراتگری پێغهمبهره بهڕێزهكان ( علیهم السلام )، وه سهبارهت به فهزڵ وپلهوپایهی بانگهوازیش كۆمهڵێكی زۆر دهقی قورئان وسوننهت هاتوون كه ئهم ڕاستیه دهسهلمێنن وپێداگری دهكهن لهسهری :

خوای گهوره په پێغهمبهرهكهی ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : (لِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنْسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ فَلَا يُنَازِعُنَّكَ فِي الْأَمْرِ وَادْعُ إِلَى رَبِّكَ إِنَّكَ لَعَلَى هُدًى مُسْتَقِيمٍ ) [ الحج : ٦٧ ] .

واته : بۆ ههر میللهتێك بهرنامه وپڕۆگرامێكمان دیاری كردووه پهیڕهوی دهكهن ولهسهری دهڕۆن ( بهگوێرهی كات وشوێن وبارودۆخیان، ئهم بهرنامهیهشمان ناردووه بۆ ههتا ههتایی ) كهواته با خاوهن ئاینهكانی تر نهیكهنه كێشه وئاژاوه لهگهڵتدا لهبارهی ئهم ئاینهوه، ئهی موحهمهد ( صلی الله علیه وسلم ) بهردهوام بانگهوازی خهڵكی بكه بۆلای پهروهردگارت چونكه بهڕاستی تۆ لهسهر ڕێگهو ڕێبازو هیدایهتێكی ڕاست ودروستیت .

ههروهها دهفهرموێت : (وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ آَيَاتِ اللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنْزِلَتْ إِلَيْكَ وَادْعُ إِلَى رَبِّكَ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ )[ القصص : ٨٧ ] .

واته : با بێباوهڕان بهرگریت نهكهن لهگهیاندنی ئایهتهكانی خوا، دوای ئهوهی كه بۆ تۆ دابهزێنراوه، ههمیشه بانگهواز بكه بۆلای پهروهردگارت، وهههرگیز نهكهیت خۆت بخهیته ڕیزی هاوهڵ پهیداكهرانهوه بۆ خوا .

لهجێگایهكی تردا دهفهرموێت:( وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (104) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ} [ آل عمران : 104-105 ].

واته : پێویسته له ئێوه كۆمهڵێك پێك بێت، یان بهههمووتانهوه كۆمهڵێك بن، كهبانگهواز بكهن بۆ خێر وچاكه، فهرمان بكهن بهههموو كارێكی چاك ودروست، وهقهدهغهی ههموو كارێكی خراپ ونادروست بكهن، بهڕاستی ئهوانهن سهرفراز (١٠٤) نهكهن وهك ئهو كهسانه بن كهناكۆكی ودووبهرهكیان لهناودا بهرپابوو ولهیهكتر دابڕان، دوای ئهوهی ئهو ههموو بهڵگه ونیشانه ڕوونهیان بۆ هاتبوو( كهمهبهست پێی گاور وجولهكهكانه ) ئائهوانه سزایهكی سهخت چاوهڕێیانه(١٠٥) .

پهروهردگار دیسان لهوهصفی بانگخوازانی ئاینهكهیدا دهفهرموێت: (وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ )[ فصلتِ:33].

واته : جا كێ لهو كهسه جوان گوفتار تروقسهی بهجێ تره كه بانگهوازی كردووه بۆلای خوا، كاروكردهوهی چاكیشی ئهنجام داوه، وه ووتوشیهتی : بهڕاستی من لهڕیزی موسڵماناندام .

له صهحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووه كه ابن عباس ( ڕهزای خوای لێ بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) موعاذی كوڕی جهبهلی نارد بۆ یهمهن وفهرمانی پێكرد كه بانگیان بكات بۆ ئیسلام وبهجێهێنانی نوێژهكان ودهركردنی زهكات لهماڵ وسامان وداراییان .

ههروهها سههلی كوڕی سهعد ( خوای لێ ڕازێ بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) له ڕۆژی خهیبهردا فهرمووی به عهلی كوڕی ئهبی طالب ( خوای لێ ڕازی بێت ) " أنفذ على رسلك حتى تنزل بساحتهم، ثم ادعهم إلى الإسلام وأخبرهم بما يجب عليهم من حق الله تعالى فيهم، فو الله لإن يهدي الله بك رجلاَ واحداَ خير لك من حمر النعم " [ متفق عليه ].

واته : فهرمان بكه به نێرراوهكهت كه داببهزێته گۆڕهپانهكهیان وپاشان بانگیان بكات بۆ ئیسلام، وه ئهوهی لهسهریان فهرز وواجبه له مافهكانی خوا پێیان ڕابگهیهنێت، سوێند بێت بهخوا ئهگهر بێتو لهسهر دهستی تۆ یهك كهس هیدایهت بدرێت چاكتر وباشتره لای خوای گهوره له بهخشینی گهله ووشترێكی سوور له پێناوی خوادا .

تهمیمی كوڕی ئهوسی داری ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی:(( الدین النصیحة) قلنا لمن یا رسول الله ؟ قال: " لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمین وعامتهم")) [ رواه مسلم ] .

واته : ئاینی پیرۆزی ئیسلام بریتی یه له ئامۆژگاری ، تهمیم دهڵێ ووتمان : ئامۆژگاری بۆ كێ ئهی پێغهمبهری خوا ؟ ئهویش فهرمووی: " ئامۆژگاری بۆ خوا وكتێبهكهی خوا وپێغهمبهرهكهی وپێشهوای موسڵمانان وسهرجهم موسڵمانانیش بهگشتی .

جا ئامۆژگاری بۆ خوا واته : بهجێهێنانی فهرمانهكانی ودووركهوتنهوه لهقهدهغه كراوهكانی، وه ئامۆژگاری بۆ كتێبهكهی خوا : واته بهڕاست زانینی وباوهڕ بوون بهوهشی تێیدا هاتووه، وه ئامۆژگاری بۆ پێغهمبهری خوا واته : خۆشوویستنی وشوێن پێ ههڵگرتنی لهتهواوی كاروبارهكانتدا، وه ئامۆژگاری بۆ پێشهوای موسڵمانایش بهو مانایه دێت : كه پاڵپشت وكۆمهكیان بیت لهخۆش وناخۆشیدا وگۆێڕایهڵیان بیت لهو فهرمانانهی كه طاعهتی خودان ومهعصیهت نین، ئامۆژگاریشیان بكهیت بهطاعهتی خوا ودوور كهوتنهوه له تاوان وخراپهكاری بهڵام نابێت به ئاشكرا ئامۆژگاری كاربهدست وپێشهوای موسڵمانان بكرێت، چونكه ئهبێت بههۆی هاندانی خهڵكی وڕهعیهت لێێیان وئهو كاتهش ههیبهتیان نامێنێت لایان، ئامۆژگاری بۆ تهواوی خهڵكیش بهوه دهبێت هاریكاریان بیت له ئیشو كاری خێردا ودهستیان بگریت لهكاتی خراپه وتاواندا وههمیشه هاندهری چاكهكاران بیت لهسهر كاری چاكهیان وسهرزهنشتی بێگوێ وخراپهكارانیشیان بیت، ئهگهر بهم شێوهیه بوو ئهو كاته خهڵكی چاوهڕوانی ڕهحمهتی خوای گهوره بكهن، وهگهر نا ئهگهر بێتو پرۆسهی فهرمان بهچاكه وقهدهغه لهخراپه لهناو ئومهتی ئیسلامدا نهما ، خوا پهنامان بدات دهبێت چاوهڕوانی سزا وغهزهبی پهروهردگار بین، بهشێوهیهك ههموو لایهك دهگرێتهوه وكهسانی چاكیش لهگهڵیان دهسوتێن، چونكه ههڵنهساون بهكاری فهرمان بهچاكه وقهدهغه لهخراپه ( وهرگێڕ ) .

ههر سهبارهت به فهزڵی بانگهواز بۆلای خوا، پێغهمبهری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : " من دعا إلي الهدی كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ینقص ذلك من أجورهم شیئا، ومن دعا الی ضلالة كان علیه من الإثم مثل آثام من اتبعه، ولا ینقص ذلك من آثامهم شیئا " [ رواه مسلم ] .

واته : ههركهس بانگهوازی خهڵكی بكات بۆ هیدایهت وخواناسی، ئهوه پاداشتی ئهو كهسانهی بۆ دهنوسرێت كه شوێن ئهم كهوتون بهبێ ئهوهی له ئهجر وپاداشتی ئهوانیش هیچ كهم بكات، وهههركهسیش ( خوا پهنا بدات ) بانگهوازی خهڵكی بكات بۆ گومڕایی وسهرلێشێواوی ئهوه تاوانی ههموو ئهوانهی بۆ دهنوسرێت كه شوێن ئهم كهوتون بهبێ ئهوهی هیچ له تاوان وسزای ئهوانیش كهم بكات .

ههموو ئهم ئایهت وفهرمودانهی كهئاماژهمان پێدا بهڵگه ودهلیلن لهسهر واجب بوونی بانگهواز بۆلای خوای گهوره وئاینی پیرۆزی ئیسلام كه دهبێت بههۆی گهیاندن وبڵاوكردنهوه وپاراستنی شهریعهتی خوای گهوره، وه بهدهست هێنانی تهواوی ئهو بهرژهوهندیانهی كه پێویستن بۆ ژیانی مرۆڤایهتی ودواڕۆژیان، بهمهرجێك ئهگهر هاتوو ڕهزامهندییان دهربڕی لهسهر پێشوازی كردنی بانگهوازی بهرزو پیرۆزی پهروهردگاری خاوهن دهسهڵات وبهتوانا، وهئهگهر پێشوازیشیان لێ نهكرد ئهوه خوای گهوره پهنامان بدات خهسارۆ مهندی دونیا ودواڕۆژیش دهبن .


بهشی دووهم هۆكارهكانی بانگهواز بۆلای خوای گهوره

مهبهستم له هۆكارهكانی بانگهواز ئهو ڕێگایانهیه كه بههۆیهوه بانگخواز دهتوانێت بانگهوازهكهی بگهیهنێت بهو كهسانهی كهمهبهستیهتی، ئهمانهش سێ جۆرن، وههرجۆرهش تایبهتمهندی خۆی ههیه :-

جۆری یهكهم :

ئهوهیه كه كهسی بانگخواز ڕاستهوخۆ وڕووبهڕوو لهگهڵ ئهو كهسهدا دابنیشێت كه دهیهوێت بانگی بكات وپهیامهكهی خۆی پێ بگهیهنێت، تاوهكو ڕاستی ودروستی وفهزڵهكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ ڕوون بكاتهوه وبیخاته بهردهستی، تایبهتمهندی ئهم جۆرهی بانگهواز لهوهدایه كه بانگخواز دهزانێت ئایا ئهو كهسه تاچهند ئامادهی تێدایه بۆ وهرگرتن وڕازیبوون به پێشنیارهكانی وتا چ ئهندازهیهك دڵ ودهروونی خۆی بۆ كردوهتهوه، چونكه لهدوو توێی قسهكانی كهسی بهرامبهردا بانگخواز دهزانێت ووتهكانی كاریگهریان تا چ ئاستێك بووه، وه جێگای ئهوهشه گهر ئهو كهسه ههندێك گومان و دوو دڵی بۆ پهیدا بووبیێت به ووتوو وێژو وڕاگۆڕینهوه ئهو گومانانه نههێڵرێت وقهناعهتی پێ بكرێت تاوهكو ئامادهی دهربڕێت بۆ وهرگرتنی بانگهوازهكه وئهویش ببێت بهكهسێكی سوودمهند وبهكهڵك وپشتگیر بۆ كارهكهیان .

جۆری دووهم :

ووتو وێژكردنی ناڕاستهوخۆ، وهك ئهوهی ئێستا دهكرێت بههۆی كهناڵهكانی ڕاگهیاندنی وهك ڕادیۆ وتهلهفزیۆنهوه، تایبهتمهندی ئهم جۆرهش ئهوهیه كهسانێكی زۆر تر وزیاتر گوێ بیستی دهبن وخۆشیان دهكهن بهههموو ماڵێكدا، وه خۆیان دهگهیهنن به و جێگا وشوێنانهی كه مرۆڤ ناتوانێت بهشێوهی ڕاستهخۆ قسهیان تێدا بكات یان پێیان بگات .

جۆری سێههم :

بانگهوازكردن بۆ لای خوای گهوره به نووسین، ئهویش لهڕێگای دانانی كتێب وبڵاوكردنهوهی مهقاله وووتار له گۆڤار وڕۆژنامه وسایتهكانی ئینتهرنێت وههڵواسینی لافتهی بهسوود لهچهند جێگایهكی شیاودا، تایبهتمهندی ئهم جۆرهش لهوهدایه ئهگهر هاتوو خوێنهر بهجارێك فههمی بابهتهكهی نهكرد، ئهوا دهتوانێت بهزیاتر لهجارێك بیخوێنێتهوه تاوهكو تێی دهگات ولهسوودهكانی بههرهمهند دهبێت .

بهڵام چۆنهیتی بانگهوازكردن بۆلای خوای گهوره، لهڕووی چۆنێتی قسهكردن لهگهڵ كهسی بهرامبهردا، لهكهسێكهوه بۆ كهسێكی تر جیاوازی ههیه، ئهمهش لهسێ حاڵهتدا خۆی دهبینێتهوه :

حاڵهتی یهكهم :

ئهگهر هاتوو كهسی بهرامبهر حهز وئارهزووی لهسهر خێر وتێگهشتن له ئاینی پیرۆزی ئیسلام ههبوو، بهڵام دهبینیت كه ههق وڕاستیهكانی لا ڕوون وئاشكرا نیه، ئهم كهسه تهنها ئهوهندهی بهسه كهبانگهوازی بكهیت وتێی بگهیهنیت كهخوای گهوره فهرمانی بهچی كردووه، تاوهكو ئهنجامیان بدات، وقهدهغهشی لهچی كردووه تاوهكو خۆیانی لێ بپارێزێت ونهیانكات، ئهم كهسهش لهبهر ئهوهی كه خۆی حهز وئارهزووی خێری تێدایه زۆر بهخێرا پێشوازی لێدهكات وگوێڕایهڵی دهبێت .

حاڵهتی دووهم :

ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی دهتهوێت بانگهوازی بكهیت لهو كهسانه بوو كه تهمهڵ وتهوهزهل ودوو دڵ خهمسار بوو بهرامبهر به خێر وچاكه، یان حهز وئارهزووی لهسهر خراپه ههبوو، ئهم جۆره كهسانه تهنها بهوهنده بهس نیه كه بانگهوازی بكهیت، بهڵكو دهبێت ئامۆژگاری خێر وچاكهشی لهگهڵدا بێت وهانی بدهیت بۆ نزیك بوونهوه له چاكه وچاكهكاری وئهوهشی بۆ ڕوون بكهیتهوه كه پاشهڕۆژی چاكهخوازان بهههشتی ههتا ههتایی ودوور بوونه له ئاگری دۆزهخ، ههروهها ئامۆژگاری چاكی بكهیت بهشێوهی ئهوهی كه بیترسێنیت بهسزای سهختی پهروهردگار له دونیا ودواڕۆژیشدا، وهلهم بارهیهشهوه ههندێكی نموونهی زیندووی ناو قورئانی بۆ بهێنیتهوه كه خوای گهوره لهئهنجامی خراپهكاری ودوور لهخودایی چی هێناوه بهسهر گهل وئوممهتانی پێشوودا لهسزادانیان به بوومهلهرزه ولافاو ڕهشهبا وغهرق بوونیان له ئاودا، ههروهك خوای گهور دهفهرموێت :{ ثُمَّ كَانَ عَاقِبَةَ الَّذِينَ أَسَاءُوا السُّوأَى أَنْ كَذَّبُوا بِآَيَاتِ اللَّهِ وَكَانُوا بِهَا يَسْتَهْزِئُونَ } [ الروم : ١٠ ] .

واته : پاشان ئهو تیاچوون ولهناوبردنهی ( گهلانی پێشوو ) سهرهنجامی ئهوانه بوو كه تاوان وگوناهیان كرد، چونكه ئهوانه بڕوایان به ئایهت وبهڵگهو نیشانهكان وفهرمانهكانی خوا نههێنا وگاڵتهیان پێ دهكرد .

حاڵهتی سێههم :

خۆ ئهگهر هاتوو كهسی بانگكراو یهكێك بوو ههمیشه پشتی له خێر وچاكهكردن دهكرد وحهزی پێی نهبوو، لهگهڵ ئهوهشدا گهرمی وگوڕیهكی تێدا بوو لهسهر كاری خراپه وخراپهكاری وهانی كهسانی تریشی دهدا بۆی، ئهم جۆره كهسانه تهنها ئهوهدنه بهس نیه بانگیان بكهیت وئامۆژگاری خێر وچاكهیان بكهیت، بهڵكو لهگهڵ ئهمانهشدا پێویسته بهجوانترین شێوه گفتوگۆیهكی هێمنانه ولهسهر خۆی لهگهڵدا بكهیت وتاوهكو ڕاستیهكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ ڕوون دهكهیتهوه وههموو بهڵگه وبڕو بیانوه ناڕاستهكانی خۆی لا بهتاڵ دهكهیتهوه، ئهوهشی باسمان كرد لهههر سێ شێواز وحاڵهتهكه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا له ئایهتێكدا ههموویانی كۆكردوهتهوه، وهك دهفهرموێت : { ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ } [ النحل : ١٢٥ ] .

واته : ئهی پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) ئهی ئیمانداران بانگهواز بكهن بۆلای بهرنامه وڕێبازی پهروهردگارت بهحیكمهت ودانایی ( بۆ ههندێك لهخهڵكی )، وه بهئامۆژگاری جوان وشیرن وبهحێ ( بۆ ههندێكی تر )، وگفتوگۆ ومجادهله بهجوانترین شێوه وشێواز ( لهگــهڵ ههندێكی تردا بـهتایبهت خــاوهن كتێبه ئاسمانییهكان )، چونكه بهڕاستی پهروهردگارت ههر خۆی زانایه كه كێ گومڕا وسهر لێشێواوه، وهههر خۆشی زانایه بهو كهسانهی كه هیدایهتی ئهو وهردهگرن .

شێخ الإسلام ابن تهیمیه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : خهڵكی سێ جۆرن : یان ئهوانهن دان دهنێن بهههق وڕاستیدا وشوێنی دهكهون ئهمانه ئهو كهسانهن كه حیكمهتیان ههیه، یان ئهوهیه دان دهنێن بهههق وڕاستیدا بهڵام كاری پێ ناكهن، ئهمانه دهبێت ئامۆژگاری بكرێن تاوهكو كاریشی پێدهكهن، وه یان ئهوهیه بههیچ شێـــوهیهك دان نـــانێت بهههق وڕاستـــیدا، ئـــهم جۆره كـــهسانه دهبێت به شێـــوازێكی جوان گفتوگــۆ وموجـــادهلهیان لهگهڵــدا بكـــرێت، چونكه موجادهله ئهگهر بهشێوازی جوان نهبێت سهردهكێشێت بۆ تووڕهبوون وتێكچوونی باری دهروونی، بهڵام ئهگهر بهشێوازێكی جوان بـــوو ئهو كاتــه ئومێــدی ئهوهی لێدهكـــرێت كه سوودمهند بێت [ مجموع الفتاوی : ٢/٤٥ ] .

جا ئهگهر ئهو كهسهی بانگی دهكهیت بۆلای خوای گهوره كه زانیت گفتوگۆ وموجادهلهی جوان كهڵكی ههیه لهگهڵیدا ئهوه بهردهاوم دهبیت تاوهكو ههقوڕاستی بۆ ڕوون دهبێتهوه وشوێنی دهكهوێت، وه گهرنا ئهو كاته حاڵهتی چوارهمی لهگهڵدا دهگریتهبهر .

حاڵهتی چوارهم : ئهویش ئهو حاڵهتهیه كه خوای گهوره له قورئانی پیرۆزدا ئاماژهی پێكردووه، وهك دهفهرموێت : {وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ...} [ العنكبوت : ٤٦ ] .

واته : گفتوگۆ وموجادهله مهكهن لهگهڵ خاوهنی كتێبه ئاسمانیهكاندا مهگهر بهجواتنرین شێوه نهیێت، ئهو كهسانهیان نهبێت كه زوڵم وستهمیان كردوه ( ونایانهوێت ههق وڕاستی بناسن، ئهوانهیان دهبێت ڕهفتارتان لهگهڵیاندا جیاواز بێت ) .

ابن كثیر ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : ( إلا الذین ظلموا ) واته ئهوانهیان كه دهوهستنهوه بهرامبهر بهههق وڕاستی ودژایهتی دهكهن وكوێربوون لهئاست بینی بهڵگهی ڕوون وئاشكرا و، وسهركهشی دهكهن وخۆیان زۆر لهوه بهگهورهتر دهزانن كه شوێن ئیسلام بكهون، ئهمانه ( لهبهر ئهوهی دژایهتی ئیسلام دهكهن ) دهبێت تۆش له گفتوگۆ وموجادهلهی جوانهوه بگوێزیتهوه بۆ دژایهتی كردن وجهنگان لهگهڵیاندا تاوهكو واز دههێنن لهوكارهیان .

بێگومان ئهم حاڵهتهی چوارهمیش كاری تاكه كهسی نیه، بهڵكو كاری حكومهت ودهسهڵاته كه ههڵبسێت بهو كاره، چونكه ئهگهر هاتوو تاكه كهس یان كۆمهڵه كهسێك بهبێ ئاگاداری حكومهت ودهسهڵات ههستان بهو كاره، دهبێت هۆی ڕوودانی فهوضی وفهسادی زۆر لهووڵاتدا كه پاشهڕۆژهكهی باش نابێت .

ئهمهش كه باسكرا شێواز وچۆنیهتی بانگهواز بوو لهڕووی ههڵسهنگاندنی كهسی بهرامبهرهوه بهپێی ئامادهی ئهو كهسه بۆ ڕازی بوون به بانگهوازی بانگخوازهكه یان ڕهفزكردنی .

بهڵام چۆنیهتی بانگهوازكردن بۆلای خوای گهوره لهڕووی ڕیزبهندی ئهو شتهی كه خهڵكی بۆ بانگ دهكهیت دهبێت سهرهتا له بابهته گرنگهكانهوه دهست پێ بكهیت، ئهو بابهتانهی كه به بنهماكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دهژمێررێن، كه پێیان دهوترێت پێشهكیهكانی ئیمان وئیسلام وئهمجا ههنگا وبهههنگاو لهگهڵی كهسی بانگكراودا بگوێزیتهوه بۆ قۆناغهكانی دواتر .

بۆ نموونه ئهگهر كهسێكت بانگ كرد كه ئینكاری بوونی پهروهردگاری دهكرد وباوهڕی بهخوای گهوره وپێغهمبهرانی ( علیه السلام ) نهبوو، ئهوه ئهو كاته ئێمه ههوڵ دهدهین سهرهتا قهناعهتی پێ بكهین به بوونی خوا ودروستكهری ئاسمانهكان وزهوی، ئهویش بههێنانهوهی كۆمهڵه بهڵگهیهكی عهقلی وههست پێكراو كه بهڵگهن لهسهر بوونی پهروهردگاری خالقی بوونهوهر، تا ئهو كاتهی كه باوهڕی دههێنێت به ههبوونی خوایهكی تاك وتهنهای بێ هاوهڵ وشهریك واته ( الإقرار بالربوبیة ) .

كه قهناعهتی هێنا بهئهوه، ئهمجا ههنگاوێكی تر دهنێین بۆ ئهوهی بۆی بسهلمێنین ئهو خوایهی كه ئێستا تۆ باوهڕت پێیهتی دهبێت بیپهرستیت به پهرستنێكی وا كه تهنها وتهنها عیبادهت وپهرستش بۆ ئهو بكهیت وهیچ كهسێك نهكهیت بههاوهڵ وشهریكی لهعیبادهتهكاندا، چونكه دان نان به بوونی پهروهردگاردا، پێویست دهكات كه مرۆڤ دان بنێت به یهكتاپهرستی خوا له بهندایهتیهكانیدا ( إقراره بالربوبیة یستلزم إقراره بالإلوهية ) ههروهك چۆن خوای گهورهش لهقورئاندا ئهو ڕیزبهندیهی ڕهچاوكردوه، وهك دهفهرموێت : (يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) [ البقرة : ٢١ ] .

واته : ئهی گرۆهی خهڵكی ئێوه بهندایهتی وپهرستن بۆ پهروهردگارتان بكهن، ئهو پهروهردگارهی كه ئێوه وخهڵكانی پێش ئێوهشی دروستی كردووه .

سهرنج دهدهیت خوای گهوره بانگمان دهكات بۆ پهرستنی خۆی بهڵام پێش ئهوه دهیهوێت بیسهلمێنێت پێمان كه ههرخۆیشی خالقی ئاسمانهكان وزهویه، سهرهتا بانگهواز بۆ باوهڕ هێنان به بوونی خوا، پاشتریش بانگهواز بۆ پهرستنی ئهو زاته پیرۆزه بهتاك وتهنها وبێ ئهوهی هیچ كهسێك بكهیت به شهریك وهاوهڵی لهپهرستندا .

نهك ههر ئهوهنده خوای گهوره دهمكوتی بێباوهڕان دهكات وپێیان دهڵێت ئهو بتو داروبهردهی كه ئێوه لهبری خوا دهیانپهرستن خۆیان دروستكراوی خودان ئیتر ئێوه چۆن دهیانپهرستن، وهك دهفهرموێت : ( أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ ) [ الاعراف : 191 ] .

واته : ئایا كهسێك یان شتێك دهكهنه شهریك وهاوبهش بۆ خوا كه ناتوانێت هیچ شتێك دروست بكات، لهكاتێكدا خۆشیان دروستكراون و( هیچیان بهدهست نیه ) .

ههروهها دهفهرموێت:( وَاتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آَلِهَةً لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَاةً وَلَا نُشُورًا )[ الفرقان:3 ]

واته : هاوهڵگهران لهجیاتی ئهو زاته شتانێكی تریان كردووه بهخوای خۆیان كههیچ دروست ناكهن وهیچیان پێ بهدی ناهێنرێت، بهڵكو خۆیان دروست دهكرێن، ( تهنانهت ) ناتوانن سوودێك یان زهرهرێك بهخۆیان بگهیهنن، ههروهها نهمردنیان بهدهسته ونهژیان وزیندووكردنهوه.

پاش ئهوهی كه توانیمان بوونی خوای گهورهی پێ بسهلمێنین، ئهمجا ههوڵدهدهین قهناعهتی پێ بكهین به بهجێهێنانی عیبادهت وپهرستشهكان بۆ پهروهردگار، ئهمهش ڕێگا وڕێبازی سهرجهم پێغهمبهران بووه لهگهڵ گهل ونهتهوه وهۆزهكانیاندا كه ههوڵیان داوه لهگهڵیاندا كه تهنها وتهنها خودای گهورهی باڵادهستی بهتوانا بپهرستن وواز بهێنن له بت وخوا درۆكانی خۆیان، لهگهڵ ئهمهشدا خوای گهوره چهندهها بهڵگه ودهلیلی لهڕێگهی پێغهمبهرهكانیانهوه بۆ ناردوون تاوهكو سوود مهند بێت بۆیان بهتایبهتی لهكاروباره غهیبی یهكاندا، وهبۆیان ڕوون بكهنهوه كه چۆن چۆنی بهندایهتی بۆ خودا دهكهن، چونكه بهندایهتی كردن بهو شێوهیهی كه خوای گهوره داوای كردووه ههق ومافێكی پهروهردگاره بهسهر بهندهكانیهوه، جا ئهم بهندایهتی كردنهش ڕوون نابێتهوه جگه بههاتنی پێغهمبهران نهبێت، چونكه ئهوان ڕاستهخۆ لهڕێگای جوبرهئیلهوه ( علیه السلام ) پهیوهندیان به ئاسمانهوه ههبووه، و خوای گهورهش ئهوهی داوای كردووه له بهندایهتی كردنی لهلایهن بهندهكانیهوه پێی ڕاگهیاندوون، وهیچ بیانویهكی بۆ خهڵكی نههێشتوهتهوه، ههر بۆیه ههموو پێغهمبهرێك نێرراو بووه بۆلای گهل وهۆزهكهی خۆی تا پێیان ڕابگهیهنێت چۆن چۆنی بهندایهتی بۆ خوای گهوره دهكهن، ههر بهو شێوهیه ههموو ئوممهتێك له ئوممهتهكانی پێشوو بهو شێوه تایبهتهی كه بۆیان هاتووه لهلایهن خوای گهورهوه فهرز بووه لهسهریان بهندایهتی ئهو بكهن ودووربكهونهوه له بت پهرستی وبیروباوهڕی پوچ وبهتاڵ.

جا لهكۆتایدا ئهبێت ئهوه بزانین كۆتا پێغهمبهر كه محمد المصطفی یه ( صلی الله علیه وسلم ) نێرراوه بۆ تهواوی جیهانیان وشهریعهت وبهرنامه وڕێبازهكهی ئهو تهواوی شهریعهتی پێغهمبهرانی تری سڕیهوه وپێویسته لهسهر ههركهسێك كه دهیهوێت سهرفرازی دونیا و دواڕۆژ ببێت شوێن ئهم ( خاتم الانبیاء ) ه بكهوێت لهژیانیدا وبهسهر مهشق وپێشهوای خۆی بزانێت، وه ئهو بهڵگهو دهلیلانهش بهجوانی ڕوون بكرێتهوه بۆیان كه لهسهر ئهم بابهته قسهدهكهن، جا ئهگهر ئهو كهسه باوهڕی بهمه هێنا ودانی نا بهم ڕاستیانهدا، ئهو كاته وورده وورده دهچینه ناوباسهكانی تری شهریعهتی ئیسلامهوه تاوهكو بزانێت خوای گهوره چی لێ داواكردوه بۆ ئهوهی پابهند بێت پێوهی له ژیانیدا، ئهویش لهسهرهتاوه دهست دهكهین به ڕوونكردنهوهی كارو بابهته زۆر گرنگهكان بۆی.

ئێستا ئهم كهسه دوای ئهوهی باوهڕ وشایهتومانی هێناوه، كهسێكی ئیمانداره، جا پێویسته بزانێت خوای گهوره داوای چی تری لێكردوه.

سهرهتا بهجێهێنانی فهرزهكانی بۆ ڕوون بكرێتهوه له كردنی پێنج نوێژهكه و دهركردنی زهكات لهماڵ وسامانی وگرتنی ڕۆژووی مانگی ڕهمهزان وبهجێهێنانی حهجی ماڵی خوای گهوره ئهگهر توانا ودهسهڵاتی ههبوو، پاشتر ئهوهی گرنگ بێت بهپێی پێویستی بۆی باس بكرێت وڕوون بكرێتهوه بۆی .

بهشی سێههم گۆڕهپان ومهیدانهكانی بانگهواز بۆلای خوای گهوره

مهبهستمان لهمهیدانهكانی بانگهواز ئهو گۆڕهپان وشێوازه جیاواز وجودا جودایانهیه كه بانگخواز بههۆیانهوه دهتوانێت پهیامهكهی بگهیهنێت بهو كهسانهی كه مهبهستیهتی بهیارمهتی خوا .

١- پهیوهندیه تایبهتیهكانی بانگخواز بهو كهسانهی كه مهبهستیهتی ولههزر وبیری خۆی دایناوه كه پهیوهندیان پێوه بكات وبهو شێوهیهی كه له بهشی دووهمدا باسمان كرد ڕهچاوی تایبهتمهندیهكانی ئهو كهسه بكات، ئاخو ئهو كهسه لهو كهسانهیه كه حهز به خێر وچاكه دهكات وتهنها پێویستی بهوه ههیه كههان بدرێت وعیبادهتهكانی لا خۆشهویست بكرێت، یان لهو كهسانهیه كه تهمهڵ وتهوهزهله لهخێر وچاكهدا كهئهمهش وهك ووتمان پێویسته هان بدرێت وئامۆژگاری چاكهشی لهگهڵدا بێت، یان لهو كهسانهیه كه سهرسهخت وسهركهشه، كه پێویستی بهگفتوگۆ وموجادهلهی جوان وشیرین ههیه لهگهڵیدا.

٢- بانگهواز كردن لهجێگا گرنگهكانی وهك مزگهتهكان وكۆڕوكۆبونهوه گشتیهكانی وهك وهرزی حهج ویانه گشتیهكانی لاوان وچایخانه وسهیرانگهكان وههر جێگا وشوێنێكی تر كه شیاو بێت وبهرژهوهندیه گشتیهكانی ئیسلامی تێدا ڕهچاو بكرێت وپێویستش بكات .

ههر لهبهر ئهمه دهبینیت كهپێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم) لهوهرزی حهجدا دهگهڕا بهناو ئهو گهل وهۆزانهی لهدهرهوهی مهككه دههاتن بۆ حهج كردن، دهڕۆیشت لهگهڵیاندا دادهنیشت و بانگی دهكردن بۆ باوهڕ هێنان بهیهكتاپهرستی وباوهڕ هێنان به پێغهمبهرایهتی خۆی، یان دهگهڕا بهناو بازاڕهكانیاندا وتاكه تاكهی خهڵكی دهگرت وئاینی تازهی بۆ ڕوون دهكردنهوه، لهم بارهیهوه ئیمامی ئهحمهد ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ڕیوایهتی كردوه له ڕهبیعهی كوڕی عبادی الدیلیهوه، كه دهڵێت: پێغهمبهری خوام ( صلی الله علیه وسلم ) بینی لهبازاڕی مهجاز بهخهڵكی دهووت : ( يا أيها الناس قولوا لا اله إلا الله تفلحوا ) واته : ئهی خهڵكینه بڵێن ( لا اله إلا الله ) سهركهتوو وسهرفراز دهبن .

ههروهها جابر دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهی خوا ( صلی الله علیه وسلم) لهعهرهفهدا ئاینهكهی بۆ خهڵكی نیشان دهدا وڕوونی دهكردهوه بۆیان وپێی دهووتن : ( هل من رجل يحملنی إلى قومه فان قريشا منعونی أن ابلغ كلام ربی عزوجل ) واته: ئایا كهسێك ههیه له ئێوه لهگهڵ خۆی بمبا بۆ ناو گهلهكهی، چونكه قوڕهیش ناهێڵن كهلامی خوای گهوره بگهیهنم لهناویاندا .

ابن كثیر ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : ئهم فهرموودهیه خاوهنی ههر چوار سوننهنهكه ڕیوایهتیان كردووه، وئیمامی تورموذییش دهڵێت : فهرموودهیهكی حهسهنی صهحیحه، ههروهها ابن اسحاقیش لهم بارهیهوه ووتویهتی : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهسهر ئهم كارهی خۆی بهردهوام بوو، ههركاتێك خهڵكی كۆببونایهتهوه له وهرزی حهجدا دههات بۆلایان ئهو هۆزانهی كه لهدهرهوهی مهككه دههاتن وبانگی دهكردن بۆلای ئاینی پیرۆزی ئیسلام وڕهحمهتی پهروهردگاریان، هیچ كهس وسهرهك هۆزێك ڕووی لهمهككه نهدهكرد ئیلا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی پێ دهگهیاند وبانگی دهكردن بۆلای خوای گهوره وئهوهی كه له ئیسلام بۆی ڕهوانهكرابوو .

٣- جێگا وشوێنهكانی خوێندن لهقوتابخانه وپهیمانگا وزانكۆ وكۆلیژهكان، جا چی لهڕێگای موحاضهره وكۆڕوكۆبوونهوهی گشتیهوه بێت، یان لهڕێگای وانهی تایبهتهوه بێت، جا مامۆستای دڵسۆزی ئاینهكهی ئهتوانێت بهووته شیرینهكانی لهكاتی وانهكهیدا كاریگهری ههبێت لهسهر خوێندكار وقوتابیهكانی، یان ههر به شێوازی جوانی مامهڵهكردنی لهگهڵیاندا سهرنجیان بۆلای خۆی ڕابكێشێت وئهوهی دهیهوێت پێیان بگهیهنێت، چونكه مامۆستا سهرمهشقی قوتابی وشاگردهكانی خۆیهتی، ڕهوشت وكاروكردهوهی جوانی ڕهنگ دهداتهوه له ناو خوێندكارهكانیدا، تاوای لێ دێت ههموویان حهز بهوه دهكهن چاو لهمامۆستاكهیان بكهن لهههموو ههڵسوكهوتێكی ڕۆژانهیاندا .

بهشی چوارهم ئهو ڕهوشت وئاكاره بهرزانهی كه پێویسته له بانگخوازدا ههبن

پلهوپایهی بانگخواز پلهوپایهیهكی بهرز وبڵندوگرنگه، جا پێویسته بانگخواز زۆر به هۆشیاری مامهڵهبكاتو بهگرنگی بگرێت وڕهچاوی كۆمهڵێك خاڵ ههیه كه دهبێت ئهنجامیان بدات ئهوانیش :

١-دڵسۆزی وئیخلاص لهتهواوی كارهكانیدا بۆ خوای گهوره، بهشێوهیهك مهبهستی لهبانگهوازكردنهكهی عهبدایهتی وخۆنزیك كردنهوه بێت لهخوای گهوره وسهرخستنی ئاینهكهی ئهو بێت، ئهویش بهوهی ههوڵبدات خهڵكی دهربهێنێت لهتاریكی وگومڕایی جههـل ونهزانینهوه بۆ نوور وڕووناكی زانست وگوێڕایهڵی خوای گهوره، بهو شێوهیهی كه بانگهوازهكهی ههڵقوڵاوی خۆشهویستی خودا وئاین وچاكه وچاكهخوازی بێت، جا بانگهوازێكیش ههڵقوڵاوی ئیخلاص بێت بۆ خوای گهوره، هاوكات بێت لهگهڵ هێز وعهزیمهت وپشت بهستن بهئهو ههر دهبێت كاریگهری ههبێت لهسهر واقع وژیانی خهڵكی .... ئایا چیرۆكی موسی ( علیه السلام ) ت نهبیستووه كاتێك كه فیرعهون لهڕۆژی جوانی وخۆشی خۆیاندا، ئهو ههمووه جادوگهرو فڕوفێڵكهرهی لــه ( موسی ) كــۆكردهوه ئهمـجا بــههــهمــوو لــهخۆ بایی بوونێكـهوه هات بۆ ئــهوهی دهمكوتی ( موسـی ) ی پێ بكات، ئهوه بوو، ( قَالَ لَهُمْ مُوسَى وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا فَيُسْحِتَكُمْ بِعَذَابٍ وَقَدْ خَابَ مَنِ افْتَرَى ) [ طه : ٦١ ] .

واته : موسی بهجادووگهرانی ووت هاوار بۆ ئێوه، نهكهن درۆ بهناوی خوداوه ههڵبهستن، ( هاوهڵی بۆ بڕیار بدهن، باوهڕ به پێغهمبهرانی نهكهن ) چونكه ئهو زاته بهتوانایه ودهتوانێت به بهڵایهك ههمووتان لهناو ببات وبتانفهوتێنێت، چونكه بهڕاستی ئهو كهسهی كه كاری ناڕهوای ههڵبهستووه وپڕوپاگهندهی درۆی كردووه، نائومێد وبێ هیوا وڕهنجهڕۆیه .

جا ئهم ووتانهی موسی چی كاریگهریهكی ههبوو؟! ئهوه بوو یهكسهر جیاوازی كهوته نێوانیانهوه وكۆمهڵهكهیانی پارچه پارچهكردن بهبێ هیچ دواكهوتنێك وهك دهفهرموێت : ( فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى) [ طه : ٦٢ ] . واته : ( گوفتاری موسی كاری تێكردن ) وجیاوازیان كهوته نێوانانهوه وكهوتنه باس وخواس لهنێوان خۆیاندا وبهنهێنی چپ وهوڕیان دهست پێكرد .

ئهوبوو سهرهنجام جادووگهرهكان باوهڕیان هێنا وسوژده وكڕنووشیان بۆ خوای گهوره برد ووازیان له فیرعهون هێنا وشوێن موسی كهوتن، چونكه زانیان ئهوهی بهخۆیانه ههمووی چاوبهست ودرۆو فێڵ كردنه، ئهوهشی به موسی یه موعجیزهی خوایه ودووره له درۆ وفێڵ كردنهوه .

بهڵێ تهفرهقه وجیاوازیان تێكهوت، تهفرهقه وجیاوازیش هۆكارێكی سهرهكی وگهورهی شكستهێنانه وههر بههۆی جیاوازیشهوه ههیبهت ودهسهڵات نامێنێت، وهك خوای گهوره دهفهرموێت : ( وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ) [ الانفال : ٤٦ ] .

واته : ئاشووب وئاژاوه مهگێڕن وجياوازی وناكۆكیتان تێ نهكهوێت، خۆ ئهگهر ئاشووب بگێڕن وجیاوازی وناكۆكیتان تێ بكهوێت ئهوه شكست دههێنن ولاوازی ڕووتان تێدهكات وههیبهت وشكۆداری ودهسهڵاتتان لهناو دهچێت .

جا ئیخلاصی بانگخواز لهبانگهوازهكهیدا هۆكارێكی زۆر گرنگه لهپێناو سهركهوتن وبهدهستهێنانی پاداشتی لای خوای گهوره، بهڵام خوا پهنا بدات ئهگهر بانگهوازهكهی لهبهر ڕووپامایی و ڕیا وبهدهست هێنانی پلهوپایهو ناو وشۆرهت بێت لهناو خهڵكیدا ئهوه لای خوای گهوره هیچی وهرناگیرێت وههمووی دهدرێتهوه بهسهر خۆیدا چونكه مهبهستی ڕهزامهندی خوا نهبووه، وهك دهفهرموێت : ( مَـنْ كَـانَ يُرِيدُ الْحَيَـاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهـَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُـمْ فِيهَا وَهُـمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ (15) أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُـمْ فِي الْآَخِـرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِـطَ مَا صَنَعُـوا فِيهـَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (16)[ هود :١٥-١٧] .

واته:ههر كهسێك تهنها ژیانی دونیا وڕازاوهیی و( خۆشگوزهرانی ) یهكهی بووێت، ئهوه پاداشتی ههوڵ وكۆششی ئهو جۆره كهسانه دهدهینهوه لهدونیادا، ئهوانیش تێیدا هیچیان لێكهم ناكرێتهوه ئا ئهوانه ئهوانهن كه لهڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزهخ هیچی تریان بۆ نیه وئهوهی كه كردیان لهدونیادا پووچهڵ بویهوه وبێ نرخ مایهوه، ههروهها ئهو كاروكردهوهی كه دهیانكرد بهتاڵ وپووچ وبۆشه .

ئهبو هورهیرهش دهگێڕێتهوه ودهڵێت: لهپێغهمبهری خوام ( صلی الله علیه وسلم ) بیست فهرمووی : " أول الناس يقضي يوم القيامة عليه – فذكر الحديث وفيه – ورجل تعلم العلم وقرأ القرآن فأَوتي به فعرفه نعمه فعرفها، قال : فما عملت فيها؟ قال : تعلمتُ العلم وعلَمته وقرأت فيك القرآن، قال : كذّبتَ ولكنك تعلمتَ ليُقال عالمٌ، وقرأت القرآن ليُقالَ هو قارئ فقد قيل، ثم أمرَ به فسحب على وجهه حتى أُلقيَ في النار " رواه مسلم .

واته : یهكهمین كهسێك لهخهڵكی كه دادگای دهكرێت ئهو كهسهیه .....ئهمجا لهدرێژهی فهرموودهكهیدا هاتووه، كهسێك كه فێری زانست وزانیاری بووبێت وخهڵكیشی فێركردبێت وقورئانی خوێندبێت، ئهوجا لهوڕۆژهدا ئهو كهسه دههێنن، خوای گهورهش ههموو نیعمهتهكانی خۆی وهبیر ئهو كهسه دههێنێتهوه له فێركردنی قورئان وزانسته شهرعیهكان وهیدایهتی بۆ سهر ڕێگای ڕاست وزۆر شتی تریش، ئهو كهسهش ههمووی وهبیر دێتهوه وههموو ئهو شتانه دهناسێتهوه كه خوای گهوره بۆی باس كرد، ئهمجا خوای گهوره پێی دهڵێت: ئایا چ كارێكت بهو زانست وزانیاریه كرد ؟ ئهویش لهوهڵامدا دهڵێت : فێری زانست وزانیاری بووم وخهڵكیشم فێركرد وقورئانم لهبهر ڕهزامهندی تۆ خوێند، ئهویش دهڵێت: درۆ دهكهیت بهڵكو فێری زانست وزانیاری بوویت تاوهكو بڵێن زانایه، وه قورئانت دهخوێند تاوهكو بڵێن قورئان خوێنێكی دهنگ خۆشه، دهی لهدونیادا پێان ووتیت ( واته پاداشتی خۆتت وهرگرت ) پاشان فهرمان دهكرێت كه بهڕوومهتیدا ڕابكێشرێت تاوهكو فڕێ دهدرێته ناو دۆزهخهوه .

٢- ئهبێت ئهو بانگخوازه باوهڕی وا بێت كه بهبانگهوازهكهی میراتگری پێغهمبهری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) له بڵاوكردنهوهی سوننهت وژیانی پڕ لهڕهحمهتی ئهو پێغهمبهره ئازیزه، تاوهكو ئهمه ببێته چرا ومهشخهڵێك بهدهستیهوه بتوانێت شوێن پێی ئهوی پێ ههڵبگرێت لهبانگهوازهكهیدا وفێری صهبر وئارامگری ببێت لهپێغهمبهری خۆشهویستهوه لهسهر ناڕهحهتیهكانی ژیانی بانخوازی، وبهئومێدی ئهوهش بێت كه پهروهردگاری باڵادهست پاداشت وئهجری وون ناكات ودهیخاته ڕیزی ئهو كهسانهوه كه لهبارهیانهوه دهفهرموێت:( قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي )[ يوسف :١٠٨].

واته : ئهی پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ بڵێ : ئائهمه ڕێگا وڕێبازمه من وشوێنكهوتووانم بانگهواز دهكهین بۆلای خوای گهروه لهسهر چاورۆشنی .

٣- ئهبێت دامهزراوو بێت لهسهر بانگهوازهكهی بۆلای خوای گهوره، وهیچ ناڕهحهتی وڕاوهدوونانێكی نهیارانی ساردی نهكهنهوه لهنائومێدی لهكاروبانگهوازی، چونكه ئهو بێگومانه لهڕاستی ودروستی ئهو ڕێبازهی كهههڵیبژاردووه وگومانیشی نیه لهوهی پاشهڕۆژ وسهركهوتن ههر بۆبهندهكانی خوای گهورهیه، ونهیارانی بهرنامهكهی خوداش ههر ڕسوایی وسهرشۆڕییان بۆ دهمێنێتهوه لهدونیا وقیامهتیشدا، وه سهرهنجام وداوڕۆژیش بۆ بهنده دڵسۆز وموخلصهكانیهتی .

٤- ئهبێت ئارامگر وخۆگربێت لهسهر ئهو ناڕهحهتیانهی كه له كاتی بانگهوازهكهیدا دێتهڕێگای، وئامۆژگاری ئهو كهسانهش بكات كهلهگهڵیدان لهسهر ئارامگرتن، چونكه ههركهسێك خهریكی گهیاندنی ئهم بانگهوازه پیرۆزه بێت، گومان لهوهدا نیه كه نهیارانی تووشی ئهزیهت وئازاری دهكهن، جا ئهزیهت وئازاری تانه لێدان وقسه پێووتن بێت، یاخود سزای جهستهیی بێت، ئهمهش لهبهر ئهوهی كه واز لهبانگهوازهكهی بهێنێت، ههروهك چۆن بێباوهڕانی مهككه ئهزیهت وئازاری پێغهمبهر ویارانیان دا لهسهرهتای هاتنی ئیسلامهوه، ههروهك خوای گهوره لهقورئانی پیرۆزدا بۆمانی باس دهكات ودهفهرموێت : ( وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَى مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّى أَتَاهُمْ نَصْرُنَا وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ) [ الانعام : ٣٤ ] .

واته : سوێند بێت بێگومان پێغهمبهرانی پێش تۆش بڕوایان پێنهكراوه وگهل وهۆزهكانیان بهدرۆیان زانیوون، لهگهڵ ئهوهشدا ئهوان دانیان بهخۆدا گرت لهسهر ئهو بڕوا پێ نهبوونهیان، ئازار وئهشكهنجهش دران، ههتا سهرهنجام سهركهوتنی ئێمهیان بۆهات وبههرهمهند بوون پێی، وهیچ شتێكیش نیه بتوانێت وویست وفهرمانهكانی خوا بگۆڕێت .

٥- ئهبێت ڕێڕهوی حیكمهت ودانایی بگرێتهبهر لهكاتی بانگهواز كردنیدا، بهشێوهیهك هۆكاری گونجاو لهجێگا وشوێنی خۆیدا بهكار بهێنێت، چونكه خهڵكی ههموویان له تێڕوانین وتێگهشتنیاندا وهك یهك نین، ههروهك یهكسانیش نیه له نهرم ونیانی وتووڕوبونیاندا، كهسی وایان ههیه لهخۆبوورده وخاكی یه، كهسی واشیان ههیه خۆبهزل زان ولهخۆبایی یه، جا دهبێت لهگهڵ ههر كهسێك لهو كهسانه شێواز وجۆره مامهڵهیهك بهكار بهێنێت كه لهگهڵیان بگونجێت، بۆ ئهوهی بتوانێت ئهو كاڵا بهنرخهی پێهتی پێان بگهیهنێت، ئهمهش پێی دهوترێت بهكارهێنانی ( حیكمهت ودانایی ) لهبانگهوازدا، جا دهبێت زۆر لهسهرخۆ ونهرم ونیان بێت لهگهڵ خهڵكدا، كاتێك كهسێكی بینی كه تووشی لادان وئینحراف هاتووه له سلوك وڕهوشتیدا نابێت وازی لێ بهێنێت بۆ شهیتان وشوێنكهوتوانی هێندهی تر لای بدهن وبهرهو ههڵدێری بهرن، بهڵكو دهبێت ههق وڕاستی بۆ ڕوون بكاتهوه وخۆشهویستیشی بكات لای، چهند خهڵكمان بینیوه كه وازی لێهێنراوه ودهستی لێ شۆراوه كه ئیتر ئهم كهسه هیدایهت وهرناگرێت كهچی پاشان خوای گهوره هیدایهتی داوه .

له حیكمهت ودانایی بانگهواز كردن ئهوهیشه كهنابێت بانگخواز لهسهرهتاوه بچێت بهگژی ئهو كهسهی كهبانگی دهكات وتهواوی ڕهوشت وسلوكی به گومڕا وخراپه ناوزهد بكات، چونكه ئهگهر هاتوو بهو شێوهیهت كرد بێگومان كهسی بهرامبهر ئهتۆرێنیت وزیاتر دووری دهخهیتهوه له هیدایهت، خوای گهورهش ڕێنمونیمان دهكات كه وانهبین وهك دهفهرموێت : ( وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ )[ الانعام : ١٠٨ ].

واته : ئهی باوهڕداران نهكهن جوێن بدهن بهو بت وشتانهی كه نهفامان هاواری لێدهكهن ودهیپهرستن جگه لهخوا، نهوهكو ئهوانیش بهناههق وبهنهفامی جوێن بدهن بهخوا، چونكه ئهوانه نایناسن وقهدری نازانن،ئا بهو شێوهیه ئێمه بۆ ههر گهل وئوممهتێك كردهوهكهیانمان ڕازاندهوهتهوه .

بهڵام دهبێت ههق وڕاستی بۆ ڕوون بكرێتهوه وهانیش بدرێت لهسهر كاروكردهوهی چاكه تا بهدڵیهوه دهنوسێت وخۆشهویست دهبێت لای، بهلایهوه ئاسان دهبێت واز لهو خووه خراپ وكردهوه ناشیاوانه بهێنێت، چونكه بهڕاستی كهسێك لهسهر شتێك ڕاهاتبێت زۆر ناڕهحهته بهئاسانی ولهشهو وڕۆژێكدا بتوانیت ئهوهی خووی پێوه گرتووه پێی ترك بكهیت، بهڵكو پێویستی بهماوهیهك ههیه.

ههر لهبهر ئهم حیكمهتهیه كه خوای گهوره ( عرق = مهی ) خواردنهوهی بهچهند قۆناغێك حهرام كرد، ئهویش لهبهر موراعاتی خووی خهڵكی، چونكه خهڵكی ماوهیهكی دوور ودرێژ لهسهر مهی خواردنهوه ڕاهاتبوون، دایكی موسڵمانان عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئاماژهی بهم ڕاستیه دهدا ودهڵێت: ئهگهر خوای گهوره بهاتایه بهیهكجار پێی بووتنایه واز له مهی خواردنهوه بهێنن كهس وازی لێ نهدههێنا، ههر بۆیه دهبینین خوای گهوره بهچوار قۆناغ مهی خواردنهوهی له نێو باوهڕداراندا بنهبڕكرد:

قۆناغی یهكهم :

خوای گهوره دهفهرموێت : ( وَمِنْ ثَمَرَاتِ النَّخِيلِ وَالْأَعْنَابِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًا وَرِزْقًا حَسَنًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ) [ النحل : ٦٧ ] .

واته : لهبهرووبوومهكانی دارخورما وڕهزی ترێكانیش ( ههندێ جار) شتی سهرخۆشكهر دروست دهكهن، ( گهلێ جاریش ) بهرههمی پاك وبهسوودی لێ بهرههم دێنن، بهڕاستی ئالهوهشدا بهڵگه ونیشانهی ئاشكرا ههیه بۆ كهسانێك عهقڵ وژیری خۆیان دهخهنهكار.

زانایان دهڵێن لهم ئایهتهدا ئاماژهیهكی تێدایه بۆ ئهوهی خوای گهوره به باوهڕدارانی بگهیهنێت كه سهرخۆشكردن جودایه له شته بهكهڵك وبهسوودهكان ههر بۆیه له ئایهتهكهدا جودای كردونهتهوه لهیهكتر (وهرگێڕ ).

قۆناغـی دووهم :

لهوهڵامی پرسیارێكی بـاوهڕداراندا كهكـردبوویان لـهبـارهی مـهی خـواردنهوهوه خــوای گـهوره ئـهم ئایـهتـهی دابـهزاند: ( يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ) [ البقرة : ٢١٩ ] .

واته : پرسیارت لێ دهكهن ( ئهی محمد صلی الله علیه وسلم ) دهربارهی مهی ( عرق ) وقوماركردن، تۆش پێیان بڵێ : لهو دوو شتهدا تاوان وگوناهێكی گهوره ههیه، ههر چهنده سوودێكیشیان تێدایه بۆ خهڵكانێك ( وهك ئهوانهی كه بازرگانی پێوه دهكهن، یان لهقوماركردنهكهدا دهیبهنهوه ) بهڵام بێگومان گوناههكهیان گهورهتره لهكهڵك وسوودیان .

سهرنج دهدهین خوای گهوره نهیفهرمووه ( منفعة ) كهڵكێكی تێدایه، بهڵكو فهرموویهتی ( منافع ) بۆ ئهوهی ههموو ئهو كهڵكانه بگرێتهوه كه بهخهیاڵی مرۆڤهكاندا دێت، بهڵام لهگهڵ ئهوهشدا ههموو ئهو كهڵك وسوودانه زۆر كهم وقێزهوونن لهبهرامبهر ئهو ههموو زیان وخراپه زۆرانهی كه بههۆی مهی خواردنهوه وقومارهوه تووشی كۆمهڵگه دهبێت، جا ههر مرۆڤێك تۆزقاڵێك هۆش وبیری ههبێت نزیكی مهی خواردنهوه وقومار نابێتهوه، چونكه زانستهكانی سهردهمی نوێش سهلماندویانه زیانهكانی ئهو دوو شته گهڵێك زیاترن لهچاو ههندێكی سوود وكهڵی مادی بۆ ههندێك كهسی كهم ولهبهرچاو.

جا ئهم ئایهتهش كهدابهزی قۆناغێكی تر بوو بۆ دوورخستهوهی باوهڕداران لهو دوو شته قێزهونه، چونكه لهشهریعهتی ئیسلامدا ههر شتێك زیانی زیاتر بێت له سوود وكهڵكی ئهوه حهرامه، جا ئهم ئایهته دهروونی باوهڕدارانی ئامادهكرد بۆ قۆناغێكی تر ئهویش حهرام بوونی مهی خواردنهوه بوو لهچهند كاتێكی كهمدا نهبێت، وهك له قۆناغی سێههمدا بهڕوونی دهردهكهوێت.

قۆناغی سێههم :

قهدهغه كردنی نوێژكردن لهكاتی سهرخۆشیدا، وهك خوای گهوره دهفهرموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ .. ) [ النساء : 43 ] .

واته : ئهی ئهو كهسانهی باوهڕتان هێناوه نزیكی نوێژكردن مهبنهوه لهكاتێكدا كه سهرخۆشن، تاوهكو بزانن چی دهڵێن ولهنوێژهكانتان تێبگهن .

ئهم ئایهته پیرۆزه بهلانی كهمهوه ئیماندارانی قهدهغهكرد له خواردنهوهی مهی= عهرهق له پێنج كاتهكهی نوێژكردندا، وهههروهها جارێكی تر به باوهڕدارانیشی ڕاگهیاندهوه كه مهی خواردنهوه شتێكی باش نیه، چونكه هۆش وبیر لهسهر خۆی ناهێڵێت، وه ئامادهشی كردن بۆ ئهوهی له قۆناغی دواتردا بهیهكجاری لهسهریان قهدهغه وحهرام بكات .

قۆناغی چوارهم :

قهدهغهكردنی مهی خواردنهوه لهسهرجهم كات وشوێنێكدا، به دهقی ئایهتی قورئانی پیرۆز، وهك دهفهرموێت : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90) إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (91) [ المائدة : ٩٠-٩١] .

واته : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه دڵنیابن، كه عهرهق وقومار وگۆشتی ماڵاتی سهربڕاو بۆ غهیری خوا لهو جێگایانهی كه خهڵك بهپیرۆزی داناوه ( نهك ئیسلام )ههروهها بورج وحهرام وحهڵاڵ زانین بههۆی ههڵدانی زارهوه، ئهمانه ههر ههموویان پیسن ولهكاروكردهوهی شهیتانن، كهواته ئێوهش خۆتانی لێ دوور بگرن وخۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئهوهی سهرفرازیی وبهختهوهری لهههردوو جیهاندا بهدهست بهێنن(90) بێگومان شهیتان ههر دهیهوێت لهڕێگای عهرهق وقومارهوه دوژمنایهتی وبووغز وكینه بخاته نێوانتانهوه ولهیادكردنی خوا وناوه پیرۆزهكانی وێڵ وسهرلێشێواوتان بكات، ههروهها سست وتهمهڵتان بكات لهئهنجامدانی نوێژهكان، ئایا ئیتر بهس نیه ( عهرهق خواردنهوه؟! ) ئایا ئیتر كۆڵنادهن وكۆتایی پێ ناهێنن؟ .

بهڵێ خوشك وبرایانی بهڕێز پاش ئهم ئایهته پیرۆزه زۆر به ئاسانی ههموو هاوهڵانی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كۆتاییان هێنا بهعهرهق خواردنهوه، ئهویش دهرهنجامی ئهو ئامادهكاریهی كه خوای گهوره كردی لهدهرونیاندا، پاك وبێگهردی بۆ پهروهردگاری حهكیمی كاربهجێی دانا .

جا بۆیه بانگخوازیش دهبێت زۆر ئاگادرای حاڵ ولایهنی دهروونی ئهو كهسه بێت كه بانگی دهكات بۆ لای خوای گهوره، سهرهتا پێویسته لهشته گرنگ وبنهڕهتیهكانهوه دهست پێ بكهیت ئهمجا دواتر بۆ شته پێویست ولاوهكیهكان ههنگاو بنێیت .

نموونهیهكی تری زیندوو لهژیانی پێغهمبهری خوادا ( صلی الله علیه وسلم) ئهوه بوو كاتێك وهفدی ( ثقیف ) هاتن باوهڕ بهێنن، مهرجیان دانا لهسهر پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) كه زهكات نادهن وجیهادیش ناكهن، لهسهرهتاوه پێغهمبهری خوا ڕازی بوو بهم دوو مهرجه وفهرمووی : " ( سيتصدقون ويجاهدون ) [ رواه ابو داود ] واته : لهمهودوا زهكاتیش دهدهن وجیهادیش دهكهن، چونكه ئهگهر ئیمان چوویه ناو ههر دڵ ودهروونێكهوه وا لهخاوهنهكهی دهكات كه ههڵبسێت به ئهنجامدانی سهرجهم فهرمانهكانی خوا، به ئهندازهی ئهوهی باوهڕی ههر كهس بههێز بێت، بهو ئهندازهیهش خاوهنهكهی گهرم وگوڕتر دهبێت لهسهر بهجێهێنانی فهرمان وداواكاریهكانی پهروهردگاری .

٦- ئهبێت بانگخواز شارهزایی ههبێت له شهریعهتی ئیسلام وئاگادار بێت لهو شهریعهتهی كه خهڵكی بۆ بانگ دهكات، وه ئاگاداری ڕادهی شارهزای ئهو كهسهش بێت كه بانگی دهكات بۆلای خوای گهوره.

شارهزای ههبێت له ئاینی پیرۆزی ئیسلام تاوهكو بانگهوازهكهی لهسهر چاوڕوونی وبهصیره وبهڵگه ودهلیل بێت، تاوهكو نهبێت بههۆی گومڕاكردنی خۆی وخهڵكیش، چونكه ئهگهر به بێ بهڵگهو دهلیل وشارهزای خهڵك بان بكهیت فهرمانیان پێ دهكهیت به شتێك كه خوای گهوره پێ ڕازی نیه وئهوكاته دهبێت به بانگخوازی سهر لێشێواو وخهڵك گومڕاكهر، جا بانگخواز دهبێت شارهزای ئاینهكهی بێت تاوهكو له چوار چێوهی ئهوانهدا بژمێرێت كه خوای گهوره لهبارهیانهوه دهفهرموێت : ( قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي )[ يوسف :١٠٨].

واته : ئهی پێغهمبهری ( صلی الله علیه وسلم ) تۆ بڵێ : ئائهمه ڕێگا وڕێبازمه من وشوێنكهوتووانم بانگهواز دهكهین بۆلای خوای گهروه لهسهر چاورۆشنی .

جا لهبهر ئهوهی بانگخواز بتوانێت بهرگری له ئاین وبانگهوازهكهی بكات پێویسته شارهزای دینهكهی بێت، چونكه چهند كهسی نهزان وجاهیلمان بینی كه بهلای خۆیانهوه بانگهواز دهكهن كهچی بوون به مایهی زهرهر بۆ خۆیان وبانگهوازهكهیان ئهو كهسانهشی كه دهعوهیان كردبوون، لهبهر ئهوهی كهسی نهزان وجاهیل ههر زوو چۆكدا دهدا لهبهردهم باطل وگومڕاییدا، ئهویش لهبهر كهمی زانست وعلمی، جا لهبهر ئهوه دهبێت ڕێگا نهدرێت كهسانی نهزان ونهشارهزا بانگهواز بكهن ههروهك چۆن نابێت ڕێگا بدرێت به منداڵان جیهاد بكهن.

٧-ئهبێت بانگخواز خاوهنی باوهڕێكی بههێز وڕهوشت وئاكارێكی بهرز بێت تاوهكو ببێت به سهرمهشق وقدوهی چاكی خهڵكی له زانست وكاروكردهوهیدا، ئهوهی فهرمانیان پێ دهكات خۆی له پێشهوه ئهنجامیان بدات، ئهوهشی قهدهغهی دهكات لێیان دهبێت خۆی سهرهتا نهیكات ودوور بكهوێتهوه لێی، تاوهكو نهكهوێته بهر ئهو ههڕهشهیهی خوای گهوره كه دهفهرموێت : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ (2) كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ (3) [ الصف : ٢-٣ ] .

واته : ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه بۆچی ئهوهی كه دهیڵێن ئهنجامی نادهن ( بۆچی گوفتارتان دژی كردارتانه )(2) خهشم وڕقێكی گهورهیه بهلای خوداوه ئهوهی كه بیڵێن وئهنجامی نهدهين (3) .

ههروهها له صهحیحی بوخاري وموسليمدا هاتووه كه ئوسامهی كوڕی زهید ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فهرمووی : " يجاء بالرجل يوم القيامة فيلقى في النار فتندلق أقتابه – يعني أمعاءه – في النار فيدور بها كما يدور الحمار برحاه فيجتمع أهل النار عليه فيقولون : أي فلان ما شأنك أليس كنت تأمرنا بالمعروف وتنهانا عن المنكر؟ قال : كنتُ آمركم بالمعروف ولا آتيه وأنهاكم عن المنكر وآتيه " واته : له رۆژی دوایدا كهسێك دێنن وفڕێی دهدهنه ناو ئاگری دۆزهخهوه، بهشێوهیهك كه ڕیخۆڵهكانی دێنه دهرهوه و بهدهوریدا دهسوڕێتهوه، ههروهك چۆن گوێ درێژ بهدهوری ئاشهكهیدا دهسوڕێتهوه، جا خهڵكی دۆزهخ دێن وكۆدهبنهوه لێی وپێی دهڵێن : فڵان كهس ئهوه چی دهكهیت لێره؟ باشه خۆ تۆ فهرمانت به ئێمه دهكر بهچاكه وقهدهغهت دهكردین له خراپه؟ ئهویش لهوهڵامیاندا دهڵێت : من فهرمانم دهكرد به ئێوه بهچاكه كهچی خۆم نهمدهكرد، وه قهدهغهی خراپهم دهكرد له ئێوه، كهچی بۆخوم دهمكرد .

بهڵێ فهرمان كردنی خهڵكی بهچاكه وقهدهغهكردنیان لهخراپه، بهبێ ئهوهی خۆت بهو شێوهیه بیت، له شهریعهتی ئیسلام وقورئانی پیرۆزدا قهدهغهی لێكراوه، ههروهك خوای گهوره دهفهرموێت : (أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ) [ البقرة : ٤٤ ] .

ئهم ئایهته لهسهر جولهكهكان هاته خوارهوه كه دهفهرموێت : (كهی ئهوه ڕاسته ) فهرمانی چاكه بهخهڵكی بدهن وخۆتان فهرامۆش بكهن؟! لهكاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ( تهورات ) دهخوێننهوه، دهزانن سزای گوفتاری بێ ڕهفتار چۆنه ) جا ئایا عهقڵ وژيرییتان ڕێگاتان لێناگرێت لهو ههڵوێسته ناشرینه .

٨-ئهبێت بانگخواز زۆر بهههیبهت وبه ووقار بێت لهههڵسوكهوت وگوفتاریدا و ووشك و قسه تاڵ ومۆن نهبێت، بهشوهیهك بێت جێگای زهفهر پێبردنی نهیارانی نهبێت، وه كهسانی دڵسۆزیشی بهكهم سهیری نهكهن، له جێگا وشوێنی جدّیدا جدی بێت لهگهڵیاندا ولهكاتی گاڵته وقسهی خۆشیشدا قسهی خۆشیان بۆبكات، لهكاتێكدا ووته وقسهیهی ئهو سوود وخێری ههبوو قسه بكات، وهگهرنا بێدهنگ بێت باشتره، لهگهڵ ههموو ئهمانهدا پێویسته بانگخواز زۆر سینه فراوان وڕوخۆش وقسه شیرین بێت، وتێكهڵاوی خهڵكی بكات وبهدهم پێویستی وكاروبارهكانیانهوه بێت تاوهكو خهڵكیش لهكاتی پێویستی بانگهوازهكهیدا دهوروبهری ئهو چۆڵ نهكهن، چهند خهڵك بههۆی سینهفراوانی وزهردهخهنه وقسه وگوفتاری شیرینهوه هیدایهتیان وهرگرتووه بهیارمهتی خوای گهوره .


بهشی پێنجهم هۆكارهكانی سهركهوتنی بانگهواز

سهركهوتنی بانگهواز ئهو ئامانجهیه كه بانگخوازان ههوڵی بۆدهدهن، چونكه ئهگهر ئهو هیواو وئاواتهیان نهبێت ئهوا ههر چی زووه بانگهوازهكهیان بهرهو پووكانهوه دهچێت، جا لهبهر ئهوه پێویسته ههموو بانگخوازێك هۆكارهكانی سهركهوتنی بانگهوازهكهی بزانێت، تاوهكو دهستیان پێوه بگرێت وبگات به ئهنجامێكی دڵخۆشكهر، جا ئێمه لێرهدا ههندێك لهو هۆكارانه دهخهینه بهردهم ئێوهی بهڕێز به ئومێدی ئهوهی إن شاء الله جێگای ڕهزامهندی خوای گهوره بێت وپاشان ئێوهش سوود مهند ببن لێی :

١- جێ بهجێ كردنی ئهو شتانهی كه باسكرا له بهشی دووهم وچوارهمدا .

٢- پاڵپشتێكی خاوهن دهسهڵات ههبێت كه پشتگیری له بانگهوازهكه بكات، چونكه بوونی دهسهڵات وبانگهوازێكی ڕاست ودروست دوو هۆكاری سهرهكین بۆ ئیصلاحی بهندهكانی خوا، جا ئهگهر بانگهواز ودهسهڵات پێكهوه پشتگیری یهكتر بوون، ئهوه بهیارمهتی خوای گهوره ئامانج وههدهفی گهوره بهدی دێت، بهڵام ئهگهر لهیهك دوور بوون ئهوا ههوڵهكان تا ڕادهیهكی زۆر لاواز دهبن، جا لهبهر ئهوه ههر دهوڵهت ودهسهڵاتێك سهربهرزی ڕاستهقینهی دهوێت له دونیا وقیامهتدا، ودهیهوێت جێگیر بێت ولهناونهچێت ئهبێت دهست بگرێت بهئاینی خوای گهورهوه، به شوێن پێی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ههنگاوهكانی ههڵبگرێت، وبهدوور بێت لهههرچی یاسا وڕژێمی دهستكردی مرۆڤهكانه، كه پێچهوانه بێت لهگهڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، لهبهر ئهوه دهبێت ههر ئاینی خوا بهرز وشكۆدار بێت وسهربهرز بێت بهسهر ههموو ئاینهكانی تردا، جا ههركهس دهست بگرێت بهدینی خوداوه ئهوه بهیارمهتی خوای گهوره سهربهرز دهبێت وسهردهكهوێت بهسهر نهیارانیدا، ههروهك خوای گهوره دهفهرموێت: {وَعْدَ اللَّهِ لَا يُخْلِفُ اللَّهُ وَعْدَهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ (6) يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآَخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ (7)} [ الروم : ٦-٧ ] .

واته : بێگومان ئهوه بهڵێنی خوا خۆیهتی ( كه ئیمانداران وڕۆمهكان سهردهخات بهسهر فارسهكاندا ) خوا سهرپێچی ناكات له بهڵێنهكهی(6) بهڵام زۆربهی خهڵكی تهنها ڕواڵهت له دونیا دهزانن (عهقڵیان لهچاوویاندایه ) ، ئهوانه بێ ئاگا وبێ خهبهرن له ڕۆژی دوایی (7) .

ههروهها ئهوه شتێكی حهتمیه كه دهبێت بانگخوازانی ژیر وهۆشیار پهیوهندی بكهن بهدهسهڵات وحكومهتهوه وهانیان بدهن لهسهر ڕێڕهوی ههق وڕاستی، وبۆشیان ڕوون بكهنهوه كه پاشهڕۆژی ڕووناكی ئهم بانگهوازه له دونیا ودواڕۆژیشدا چهند بهنرخ وشكۆمهنده، وه بیانترسێنن لهسهرپێچی فهرمانهكانی خوا وپێغهمبهرهكهی وئهو سهرهنجامه خراپهشی كه دێته ڕێگایان له دونیا ودواڕۆژدا، لهههمان كاتدا ههمیشه ئامۆژگاریان بكهن لهسهر سهرخستن ویارمهتیدانی دینی خودا وبانگخوازانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

٣-بانگهواز بهشێوهیهك بێت كه كهشو زهمینهی بۆ ساز بكرێت لهسهر واقع تاوهكو جێگای قبوڵی خهڵكی بێت، بهشێوهیه كه شتانێك نهبنه ڕێگر یان لهمپهر لهنێوان بانگخواز وبانگكراواندا، ئهمهش زۆرجار لهناو ئهو گهل وهۆزانهدا دهبێت كه گهشتبنه ئهنجامێك كه ئهوبیروباوهڕهی ئهوانی لهسهره پڕوپوچ وبهتاڵه ولهناخی خۆیاندا ئارهزووی بهرنامهیهكی فریادڕهسی وهك ئیسلام بكهن، دهبینیت كاتێك كه پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) خوای گهوره وهك كۆتا پێغهمبهر ههڵیدهبژێرێت بۆ مرۆڤایهتی وڕهوانهی ناو گهلهكهی دهكات، ئهو كاته قورهیش وعهرهب لهو پهڕی گومڕایی وسهرلێشێواویدا بوون، زۆر ئارهزوومهند وتینووی نور وڕووناكی پێغهمهبهرایهتیان بوون، ههر بۆیه دهبینیت خوای گهوره سهیری كرد سهر زهوی ههموو غهرقی جههل ونهزانین بوون، كهمێكی زۆر ئههلی كتاب نهبێت، ئهگینا ههموولایهك تینووی رسالهتی پێغهمبهرێك بوون، ئهوبوو پهروهردگار محمد المصطفی ڕهوانهكرد تاوهكو تینویهتی تهواوی خهڵكی بشكێنێت وببێت به ڕهحمهت بۆ جیهانیان .

ئهی وا نهبوو مهگهر شهڕ وناكۆكی نێوان ئهوس وخهزرهج ماوهیهكی زۆری نهخایاند، شهڕێكی وهك ( بعاث ) كه پێنج ساڵ پێش كۆچی پێغهمبهر ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ مهدینه ڕوویدا لهنێوان ههردوولادا خهڵكێكی زۆر له كوڕ وكاڵ وسهرهك هۆزی ههردوولا بوون بهقوربانی، بهڵێ زۆر پێویستیان بهكهسێكی ئاشتی خوازی وهك محمدی كوڕی عهبدوڵڵا بوو تاوهكو ئاو بكات بهسهر ئهو شهڕه درێژخایهنهدا وخۆشهویستی وبرایهتی بخاته نێوانیانهوه، ههروابوو بهگهشتنی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) برایهتی خسته نێوان ئهو دوو هۆزه لهلایهك، وناوی نان ( الانصار ) وه برایهتی خسته نێوان مهاجر وئهنصارهكانیش لهلایهكی ترهوه .

بهڵام ئهگهر بانگهواز له نێوان خهڵكێكدا سهری ههڵدا كه سهرخۆش ومهستی باطل وگومرایی بوو بوون وبهتهمای پاشهڕۆژێكی باشیش بن لهوخراپهكاریهی خۆیان، ئهوا بهرهو پێشچوون وسهركهوتنی بانگهواز لهناو گهلێكی وادا بهسستی دهچێت بهڕێوه، لهبهر ئهوهی خهڵكهكهی زۆر بهشهوق وزهوقن لهسهر خراپهكاری خۆیان وئامادهن قوربانیشی لهپێناودا بدهن، جا بۆیه شوێن وجێگایهكی لهو شێوهیه پێویستی به بانگهوازێك ههیه كه ڕووبهڕووی ئهو باطل وخراپهكاریه ببێتهوه، ئهویش به ههموو جۆره هۆكارێك ولهههموو بوارهكانی ژیاندا، وهك ئهوه فهساد وخراپه كاریهی كه ئێستا جیهانی ئیسلامی وتهواوی دونیای گرتوهتهوه .

٤- ئهبێت بانگخواز ئومێدێكی گهورهی ههبێت به پاشهڕۆژی بانگهوازهكهی وبههیچ شێوهیهك تووشی بێتاقهتی وسارد بوونهوه نهبێت، چونكه ئومێد وهیوایهكی لهوجۆره پاڵنهرێكی بههێزن لهبهرهو پێشچوونی بانگهوازدا، ههروهك چۆن بێ تاقهتی وبێ هیوایی هۆكاری شكست ودواكهوتنی بانگهوازه، ههر لهبهر ئهوهیه دهبینیت خوای گهوره چهند دهرگایهكی زۆری له هیواو وئومێد لهپێغهمبهری خودا كــردهوه، وهك ئــهوهی دهفــهرموێت : ( وَذَكِّـرْ فَـإِنَّ الذِّكْرَى تَنْفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ) [ الذاريات : ٥٥ ] ، واته : تۆ ههمیشه ئامۆژگاریان بكه وبیریان بخهرهوه، چونكه بهڕاستی ئامۆژگاری وبیرخستنهوه سوود به ئیمانداران دهگهیهنێت .

یان دهفهرموێت : ( هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ .... ) [ الفتح : ٢٨ ] .

واته : خوا ئهو زاتهیه كه پێغهمبهری خۆی ڕهوانهكردووه، هاوڕێ لهگهڵ ڕێنموونی وپهیامی ڕاست ودروستدا، بۆ ئهوهی زاڵی بكات بهسهر ههموو پهیام وبهرنامهیهكی تردا ..

يان دهفهرموێت : ( تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ) [ هود : 49 ] .

واته : ئهی محمد ئهو باسانهی كه بۆمان كردیت لهههواڵ وبهسهر هاته نادیار وغهیبهكانه كه بۆت دهنێرین، نهتۆ دهتزانی ونههۆز ونهتهوهكشت پێش ئهم باسهی ئێمه، جا خۆگر وبهئارام به، چونكه بهڕاستی پاشهڕۆژ بۆ خواناسان وپارێزكارانه .

ئهم ئایهتانهو زۆرێكی تریش كه ههموویان ئومێد وهیوابهخشن به پێغهمبهری خوا كه بێتاقهت نهبێت وچۆك دانهدا لهبهردهم بت پهرست ونهیارانیدا، پێی ڕادهگهیهنێت كه بهردهوام بێت وخهمی پاشهڕۆژی نهبێت ودڵنیا بێت كه عاقیبهت ودواڕۆژ ههر بۆ لهخواترسان ویهكتاپهرستانه.

سهرنج بده لهو هیواو وئومێدهی پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاتێك كه بهدڵی شكاوه له طائف دهگهڕێتهوه، پاش ئهوهی كه بانگی كردن بۆ سهر ئاینی پیرۆزی ئیسلام وئهوانیش ڕهدیان كردهوه وئهزیهت وئازارێكی زۆریشیان دا، لهكاتی گهڕانهوهیدا جوبرهئیل دهێت بۆلای وپێی دهڵێت خوای گهوره ئاگاداری ههموو ئهو شتانه بوو كه گهل وهۆزهكهت بهرامبهرت كردیان، ئێستا فریشتهی چیاكانی ناردووه بۆلات تاوهكو فهرمانی پێبكهیت بهوهی خۆت دهتهوێت، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : ( فناداني ملك الجبال فسلم عليَّ ثم قال : يامحمد ذلك فيما شئت أن أطبق عليهم الأخشبين، فقال النبي (صلى ِالله عليه وسلم ) : " بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده ولايشرك به شيئاً " .

واته : فریشتهی چیاكان بانگی كردم وسهلامی لێكردم وپاشان ووتی : ئهی محمد چیت دهوێ، ئهگهر دهتهوێت ههر ئێستا ئهو دوو چیا ئهدهم بهیهكدا لهسهر خهڵكی طائف، لهوهڵامدا پێغهمبهری بهسۆز ورحمة للعالمین فهرمووی : نهخێر ئومێدم وایه خوای گهوره لهنهوه وپشتی ئهمانه وهچه ونهوهیهك دروست بكات ودهربهێنێت كه خوای گهوره بهتاك وتهنها وبێ هاوهڵ بپهرستن .

ههر وایه ئومێد وهیوا بوون له كاروانی بانگهوازدا هۆكارێكی سهرهكیه بۆ سهركهوتن وتێپهڕكردنی ڕۆژه ناخۆش ونههامهتیهكان .

لهكۆتایدا داواكارین لهخوای گهوره بمان گێڕێت به بانگخوازێكی سهركهوتوو بۆ ئاینه پیرۆزهكهی تاوهكو بتوانین فهرمان بكهین بهچاكه وقهدهغه بكهین لهخراپه، وه لهخودا دهپاڕێینهوه كه سهرۆك ولێپرسراوی خێرخواز وچاكهخواز بۆ ئوممهتی ئیسلامی دهستهبهر بكات تاوهكو بتوانن حوكم بهههق وڕاستی بكهن وكهسانێكی دادپهروهر وڕاستگۆ بن لهگهڵیاندا، ههر خوداش خوایهكی بهخشنده وسهخیه وشایستهی ئهوهیه كه سوپاسگوزاری بكرێت لهلایهن بهندهكانیهوه .

سبحان ربك رب العزة عما يصفون

وسلام علی المرسلين والحمد لله رب العالمين .